Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 81–90 of 286

81

بَلَىٰ مَن كَسَبَ سَيِّئَةًۭ وَأَحَٰطَتْ بِهِۦ خَطِيٓـَٔتُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

نه‌خێر وانییه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی گوناهو تاوان ئه‌نجام بدات و تاوانه‌كانی هه‌موولایه‌كی دابگرێت (ئاشكراو نادیاری) ئه‌و جۆره كه‌سانه نیشته‌جێی ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌مێننه‌وه (له هه‌ر نه‌ته‌وه‌و هۆزو تیره‌و تایه‌فه‌یه‌ك بن).

[ بَلَى مَنْ كَسَبَ سَيِّئَةً وَأَحَاطَتْ بِهِ خَطِيئَتُهُ ] به‌ڵێ هه‌ر كه‌سێك خراپه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات له‌ هاوه‌ڵدانان بۆ خواو له‌ تاوان، وه‌ ته‌وبه‌ی لێ نه‌كات و ئه‌وه‌نده‌ تاوان بكات تاوان ده‌وری بدات [ فَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٨١) ] ئا ئه‌وانه‌ هاوه‌ڵی دۆزه‌خن به‌ نه‌مری له‌ ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وه‌ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردوه‌.

Al-Baqara 2:81Listen in Qur'an →
82

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

ئه‌و كه‌سانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه چاكه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌وانن نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و تیایدا ژیانی هه‌تا هه‌تایی ده‌به‌نه سه‌ر (له هه‌ر چین و توێژو ڕه‌گه‌زێك بن).

[ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٨٢) ] ئه‌وانه‌ هاوه‌ڵی به‌هه‌شتن وه‌ به‌ نه‌مری له‌ به‌هه‌شتدا ئه‌مێننه‌وه‌.

Al-Baqara 2:82Listen in Qur'an →
83

وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَٰقَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ لَا تَعْبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَانًۭا وَذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَقُولُوا۟ لِلنَّاسِ حُسْنًۭا وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنكُمْ وَأَنتُم مُّعْرِضُونَ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان وه‌رگرت له‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل كه‌جگه له‌خوا كه‌سی تر نه‌په‌رستن و له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا چاكه‌كار بن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژارانیشداو گوفتاری چاك و جوان ڕوو به خه‌ڵكی بڵێن، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كاتیش بده‌ن، پاشان ئێوه (له‌جیاتی گوێڕایه‌ڵی) پشتتان تێكرد، جگه له‌كه‌مێكتان نه‌بێت، له‌كاتێكدا زۆربه‌تان (له‌و هه‌موو ئامۆژگارییه به‌سوودانه‌) ڕوو وه‌رده‌چه‌رخێنن و پشتی تێده‌كه‌ن.

{بەڵێن وەرگرتن لە بەنی ئیسرائیل}

[ وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ ] وه‌ ئێمه‌ عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنمان له‌ به‌نی ئیسرائیل وه‌رگرت له‌ ته‌وراتدا له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رانیان [ لَا تَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ ] كه‌ عیباده‌ت بۆ غه‌یری خوای گه‌وره‌ نه‌كه‌ن [ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ ] وه‌ چاكه‌كار بن له‌گه‌ڵ دایك و باوكتان و خزمی نزیك و بێ باوك و هه‌ژاراندا [ وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا ] وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیشدا با قسه‌و گوفتارتان جوان و چاك بێت [ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ ] وه‌ نوێژه‌كانتان بكه‌ن وه‌ زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن [ ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِنْكُمْ ] به‌ڵام له‌ دوای ئه‌م عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنانه‌ ئێوه‌ پشتتان هه‌ڵكرد ته‌نها كه‌مێكتان نه‌بێ له‌ جووله‌كه‌ كه‌ موسڵمان بوون وه‌كو (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) [ وَأَنْتُمْ مُعْرِضُونَ (٨٣) ] وه‌ ئێوه‌ رووتان وه‌رگێڕاو پشتتان هه‌ڵكرد.

Al-Baqara 2:83Listen in Qur'an →
84

وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَٰقَكُمْ لَا تَسْفِكُونَ دِمَآءَكُمْ وَلَا تُخْرِجُونَ أَنفُسَكُم مِّن دِيَٰرِكُمْ ثُمَّ أَقْرَرْتُمْ وَأَنتُمْ تَشْهَدُونَ

یادیئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان له ئێوه وه‌رگرت كه ئیتر خوێنی یه‌كتر (به ناحه‌ق) نه‌ڕێژن و یه‌كتر له ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌ربه‌ده‌ر نه‌كه‌ن، پاشان بڕیاریشتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌داو له‌كاتێكدا خۆیشتان شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌ده‌ن.

[ وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ لَا تَسْفِكُونَ دِمَاءَكُمْ ] وه‌ عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنمان لێتان وه‌رگرتووه‌ له‌ ته‌وراتدا له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رانتان كه‌ خوێنی یه‌كتری نه‌ڕێژن [ وَلَا تُخْرِجُونَ أَنْفُسَكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ ] وه‌ یه‌كتری له‌ ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌رنه‌كه‌ن [ ثُمَّ أَقْرَرْتُمْ وَأَنْتُمْ تَشْهَدُونَ (٨٤) ] وه‌ ئێوه‌ دانتان به‌م شته‌دا ناوه‌و پێی ڕازی بوون وه‌ خۆیشتان ئاگادارو شایه‌تن.

Al-Baqara 2:84Listen in Qur'an →
85

ثُمَّ أَنتُمْ هَٰٓؤُلَآءِ تَقْتُلُونَ أَنفُسَكُمْ وَتُخْرِجُونَ فَرِيقًۭا مِّنكُم مِّن دِيَٰرِهِمْ تَظَٰهَرُونَ عَلَيْهِم بِٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَإِن يَأْتُوكُمْ أُسَٰرَىٰ تُفَٰدُوهُمْ وَهُوَ مُحَرَّمٌ عَلَيْكُمْ إِخْرَاجُهُمْ ۚ أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ ٱلْكِتَٰبِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍۢ ۚ فَمَا جَزَآءُ مَن يَفْعَلُ ذَٰلِكَ مِنكُمْ إِلَّا خِزْىٌۭ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يُرَدُّونَ إِلَىٰٓ أَشَدِّ ٱلْعَذَابِ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ

له‌وه‌ودوا ئێوه هه‌ر ئه‌وانه‌ن (ئاماژه‌یه بۆ جووله‌كه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)خه‌ریكی یه‌كتركوشتنن، ده‌سته‌یه‌ك له (خزمانی) خۆتان له ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كه‌ن پشتی یه‌كتر ده‌گرن دژ به ده‌سته‌یه‌كتان به تاوان و دوژمنایه‌تی، كه‌چی ئه‌گه‌ر به‌دیلی ده‌ستی دوژمن بكه‌وتنایه ئه‌وا ئێوه فیدیه‌تان بۆ ده‌دان و ئازادتان ده‌كردن، له حاڵێكدا ده‌ربه‌ده‌ركردنه‌كه‌یان له‌سه‌رتان حه‌رامه‌، كه‌وابوو چۆن ده‌بێت باوه‌ڕتان به به‌شێكی (ته‌ورات) هه‌بێت و به‌شێكی تری باوه‌ڕتان نه‌بێت؟ ئایا پاداشتی ئه‌وه‌تان كه ئه‌وكاره ده‌كات جگه له‌سه‌ر شۆڕیی و سووكی نه‌بێت له ژیانی دنیادا هیچی تر هه‌یه‌؟ له ڕۆژی قیامه‌تیشدا ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ناو سه‌ختترین سزا، خوایش بێ ئاگانیه له‌و كارانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

[ ثُمَّ أَنْتُمْ هَؤُلَاءِ تَقْتُلُونَ أَنْفُسَكُمْ وَتُخْرِجُونَ فَرِيقًا مِنْكُمْ مِنْ دِيَارِهِمْ ] پاشان ئێوه‌ كه‌سانێكن عه‌هدو په‌یمانتان شكاندو یه‌كتری ئه‌كوژن وه‌ هه‌ندێكتان هه‌ندێكتان له‌ ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌رئه‌كه‌ن [ تَظَاهَرُونَ عَلَيْهِمْ بِالْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ] وه‌ پشتیوانی و هاوكاری یه‌كتری ئه‌كه‌ن به‌تاوان و به‌دژایه‌تی كردن [ وَإِنْ يَأْتُوكُمْ أُسَارَى تُفَادُوهُمْ وَهُوَ مُحَرَّمٌ عَلَيْكُمْ إِخْرَاجُهُمْ ] وه‌ كاتێك كه‌ دیلیشتان ده‌ست بكه‌وێ به‌ پاره‌و فیده‌ به‌ری ئه‌ده‌ن و ئازادی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: له‌ ته‌وراتدا هاتووه‌ كه‌ حه‌رامه‌ یه‌كتری ده‌ربكه‌ین [ أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ ] ئایا ئێوه‌ باوه‌ڕتان به‌هه‌ندێ له‌و شتانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ كتابه‌كه‌تاندا هه‌یه‌ كه‌ ته‌وراته‌ وه‌كو ئازاد كردنی دیل به‌ پاره‌، وه‌ باوه‌ڕتان به‌ هه‌ندێكی نیه‌ وه‌كو كوشتنی یه‌كتری و ده‌ركردنی یه‌كتری، هه‌ندێكی جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن و هه‌ندێكی جێبه‌جێ ناكه‌ن [ فَمَا جَزَاءُ مَنْ يَفْعَلُ ذَلِكَ مِنْكُمْ إِلَّا خِزْيٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] هه‌ر كه‌سێ ئیمانی به‌هه‌ندێ له‌ كتابی خوای گه‌وره‌ هه‌بێ و ئیمانی به‌هه‌ندێكی نه‌بێ سزای ئه‌م كه‌سانه‌ هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها سه‌رشۆڕی نه‌بێ له‌ ژیانی دونیادا [ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَى أَشَدِّ الْعَذَابِ ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ختترین سزا [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (٨٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ بێئاگا نیه‌ له‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن كه‌ یاریكردنه‌ به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌، له‌پێش ئیسلامدا له‌ مه‌دینه‌ (ئه‌وس و خه‌زره‌ج) كه‌ بت په‌رست بوون شه‌ڕیان بكردایه‌ (به‌نو نه‌زیرو به‌نو قه‌ینوقاع) كه‌ جوله‌كه‌ بوون هاوپه‌یمانی (خه‌زره‌ج) بوون، وه‌ (به‌نو قوڕه‌یزه‌) كه‌ جوله‌كه‌ بوون هاوپه‌یمانی (ئه‌وس) بوون و كوشتاری یه‌كتریان ده‌كردو یه‌كتریان ده‌رده‌كرد كه‌ حه‌رام بوو له‌سه‌ریان، وه‌ دیلی یه‌كیان به‌پاره‌ ئازاد ده‌كرد كه‌ دروست بوو، باوه‌ڕیان به‌ هه‌ندێك له‌ ته‌ورات هه‌بوو وه‌ باوه‌ڕیان به‌ هه‌ندێكی تری نه‌بوو خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌تانه‌ی دابه‌زاند.

Al-Baqara 2:85Listen in Qur'an →
86

أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا بِٱلْءَاخِرَةِ ۖ فَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ

ئه‌وانه‌، ئه‌وانه‌ن كه ژیانی دنیایان كڕی و گۆڕیویانه‌ته‌وه به ژیانی (به‌هه‌شت)و دوارۆژ، له‌به‌ر ئه‌وه سزایان له‌سه‌ر كه‌م ناكرێته‌وه‌و ئه‌وانه هه‌رگیز یارمه‌تی نادرێن و سه‌رناخرێن.

[ أُولَئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الْحَيَاةَ الدُّنْيَا بِالْآخِرَةِ ] ئه‌م كه‌سانه‌ قیامه‌تیان گۆڕیه‌وه‌ به‌ دونیا، وه‌ دونیایان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر قیامه‌تدا [ فَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت سزایان له‌سه‌ر سووك ناكرێ وه‌ك ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ئه‌ڵێن: ته‌نها حه‌وت ڕۆژ بێت یان سووك بكرێ [ وَلَا هُمْ يُنْصَرُونَ (٨٦) ] وه‌ كه‌سیش نیه‌ سه‌ریان بخات و سه‌رناخرێن.

Al-Baqara 2:86Listen in Qur'an →
87

وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ وَقَفَّيْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ بِٱلرُّسُلِ ۖ وَءَاتَيْنَا عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱلْبَيِّنَٰتِ وَأَيَّدْنَٰهُ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ ۗ أَفَكُلَّمَا جَآءَكُمْ رَسُولٌۢ بِمَا لَا تَهْوَىٰٓ أَنفُسُكُمُ ٱسْتَكْبَرْتُمْ فَفَرِيقًۭا كَذَّبْتُمْ وَفَرِيقًۭا تَقْتُلُونَ

سوێند بێت بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به موساو به‌رده‌وام دوای ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه كردو به عیسای كوری مه‌ریه‌م به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌ی جۆراو جۆرمان به‌خشی هه‌روه‌ها پشتگیریمان كرد به فریشته (جبرئیل)، ئایا چۆن ده‌بێت هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌رێكمان ڕه‌وانه كردبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌كانی ئێوه‌دا نه‌گونجا بێت، خۆتان به‌زل زانیوه‌و لووتتان به‌رز كردۆته‌وه‌و بڕواتان نه‌هێناوه‌، ئه‌وسا ده‌سته‌یه‌كتان (به‌رنامه‌ی خواتان) به درۆ زانیووه‌و هه‌ندێكیشتان پێغه‌مبه‌رانتان ده‌كوشت.

[ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ ] ئێمه‌ ته‌وراتمان به‌ موسی به‌خشی و بۆیمان نارد [ وَقَفَّيْنَا مِنْ بَعْدِهِ بِالرُّسُلِ ] وه‌ له‌ دوای ئه‌ویش چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی ترمان نارد [ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ ] وه‌ بۆ عیسای كوڕی مه‌ریه‌میش جۆره‌ها موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرامان نارد كه‌ مردووی زیندوو ئه‌كرده‌وه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌، وه‌ كوێرو كه‌ڕو ڵاڵی چاك ئه‌كرده‌وه‌، وه‌ هه‌واڵی زۆر شتی غه‌یبی پێیان ئه‌دا، وه‌ ئینجلمان بۆی دابه‌زاند [ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ ] وه‌ به‌هێزمان كردو پشتیوانیمان كرد به‌ جبریل [ أَفَكُلَّمَا جَاءَكُمْ رَسُولٌ بِمَا لَا تَهْوَى أَنْفُسُكُمُ اسْتَكْبَرْتُمْ ] ئایا ئێوه‌ هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌رێكتان بۆ بێت كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زووی ئێوه‌دا نه‌گونجێ و حه‌زتان پێی نه‌بێ خۆتان به‌گه‌وره‌ ئه‌زانن له‌وه‌ی كه‌ وه‌ڵامی بده‌نه‌وه‌و شوێنی بكه‌ون [ فَفَرِيقًا كَذَّبْتُمْ ] كۆمه‌ڵێك له‌ پێغه‌مبه‌رانتان به‌درۆ زانی وه‌كو: عیسی و محمد [ وَفَرِيقًا تَقْتُلُونَ (٨٧) ] وه‌ كۆمه‌ڵێكیشتان ده‌كوشت وه‌كو: یه‌حیاو زه‌كه‌ریا، وه‌ هه‌وڵی كوشتنی عیسی و محمدیان دا (عليهم الصلاة والسلام).

Al-Baqara 2:87Listen in Qur'an →
88

وَقَالُوا۟ قُلُوبُنَا غُلْفٌۢ ۚ بَل لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفْرِهِمْ فَقَلِيلًۭا مَّا يُؤْمِنُونَ

هه‌روه‌ها (جوله‌كه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتیان: دڵه‌كانمان داخراوه (له گوفتاری تۆ، تێناگه‌ین) نه‌خێر وانی یه‌، ئه‌وانه خوا نفرینی لێكردوون به‌هۆی كوفرو خوانه‌ناسیانه‌وه‌، كه‌وابوو به كه‌م شت بڕوا ده‌كه‌ن.

[ وَقَالُوا قُلُوبُنَا غُلْفٌ ] وتیان: ئێمه‌ دڵمان په‌رده‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ هیچ له‌ قسه‌ حاڵی نابین و لێی تێ ناگه‌ین و ناگاته‌ دڵمان تا ئیمان بێنین، وه‌ به‌ [ غُلُفٌ ] ده‌خوێندرێته‌وه‌ واته‌: دڵمان پڕه‌ له‌ زانست و پێویستمان به‌ قورئانی ئێوه‌ نیه‌ [ بَلْ لَعَنَهُمُ اللَّهُ بِكُفْرِهِمْ ] به‌ڵكو ئه‌مه‌ خوای گه‌وره‌ له‌عنه‌تی لێیان كردووه‌و ده‌ریانی كردووه‌و دووریانی خستۆته‌وه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خۆی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمانیان نه‌هێنا به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم [ فَقَلِيلًا مَا يُؤْمِنُونَ (٨٨) ] كه‌مێكیان هه‌ن كه‌ ئیمان بێنن و زۆر عینادیان كردووه‌.

Al-Baqara 2:88Listen in Qur'an →
89

وَلَمَّا جَآءَهُمْ كِتَٰبٌۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٌۭ لِّمَا مَعَهُمْ وَكَانُوا۟ مِن قَبْلُ يَسْتَفْتِحُونَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَلَمَّا جَآءَهُم مَّا عَرَفُوا۟ كَفَرُوا۟ بِهِۦ ۚ فَلَعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ

كاتێك له لایه‌ن خواوه كتێبێك (قورئان) هات بۆیان، كه‌: ئه‌و كتێبانه‌ی ئه‌وانیش په‌سه‌ند ده‌كات و به‌ڕاستی ده‌زانێت، ئه‌وان پێشتر داوای سه‌ركه‌وتن و زاڵ بونیان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خوا ده‌كرد به هۆی شوێنكه‌وتنیان بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، كه‌چی كاتێك ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان بۆ هات كه ده‌یانناسی، بڕوایان پێ نه‌كرد، كه‌واته با نه‌فرین و له‌عنه‌تی خوا له‌سه‌ر كافران بێت.

{جولەكە لە حەسودیدا ئیمان بە قورئان ناهێنن}

[ وَلَمَّا جَاءَهُمْ كِتَابٌ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَهُمْ ] وه‌ كاتێكیش كه‌ جووله‌كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ كتابێكیان بۆ هات كه‌ قورئانه‌ كه‌ به‌ڕاستدانه‌ری ته‌وراته‌ كه‌ ده‌بوایه‌ ئیمانیان پێ بهێنایه‌ [ وَكَانُوا مِنْ قَبْلُ يَسْتَفْتِحُونَ عَلَى الَّذِينَ كَفَرُوا ] وه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ قورئان دابه‌زێنێ و پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بنێرێ ئه‌وان به‌ كافرانیان ئه‌ووت به‌م نزیكانه‌ پێغه‌مبه‌رێك دێت ئه‌و كاته‌ ئه‌گه‌ر هات بزانن چۆن ئێمه‌ شوێنی ئه‌كه‌وین و ئێوه‌ له‌ناو ئه‌به‌ین [ فَلَمَّا جَاءَهُمْ مَا عَرَفُوا كَفَرُوا بِهِ ] به‌ڵام كاتێك كه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ هات و ناسیان كه‌ محمده‌و صلی الله علیه وسلم له‌ خۆیان نیه‌ كوفریان پێی كردو شوێنی نه‌كه‌وتن [ فَلَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الْكَافِرِينَ (٨٩) ] له‌عنه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌ كافران بێت.

Al-Baqara 2:89Listen in Qur'an →
90

بِئْسَمَا ٱشْتَرَوْا۟ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمْ أَن يَكْفُرُوا۟ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بَغْيًا أَن يُنَزِّلَ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۖ فَبَآءُو بِغَضَبٍ عَلَىٰ غَضَبٍۢ ۚ وَلِلْكَٰفِرِينَ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ

(ئه‌و جووله‌كانه‌) خۆیان به‌شتێكی ناپه‌سه‌ند فرۆشت (هه‌ڵوێستێكی نادروستیان نواند) كاتێك كافر بوون به‌و قورئانه‌ی خوا ناردوویه‌تی، (له حه‌سوودی)و سه‌ركه‌شیدا (ره‌خنه‌یان گرت و وتیان): بۆچی خوای گه‌وره ده‌رگای فه‌زڵ و لای ڕه‌حمه‌ت ده‌كاته‌وه له هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له به‌نده‌كانی!! ئه‌وسا ئیتر دووچاری یه‌ك له دوای یه‌كی ڕق و خه‌شمی خوا بوون (چونكه وه‌نه‌بێت ته‌نها كافر بوو بن به محمد (صلی الله علیه وسلم) و به‌قورئان، به‌ڵكو كافربوون به موساو ته‌وراتیش كه داوای شوێنكه‌وتنی محمدیان لێده‌كات)و بۆ كافرو خوانه‌ناسان سزایه‌كی ڕیسواكه‌ر ئاماده‌یه‌.

[ بِئْسَمَا اشْتَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ أَنْ يَكْفُرُوا بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ بَغْيًا ] ئه‌مه‌ خراپترین شت بوو كه‌ گۆڕیانه‌وه‌و كڕیان به‌وه‌ی كه‌ نه‌فسی خۆیان به‌هیڵاكداو ڕووبه‌رووی سزای ئاگری دۆزه‌خیان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ حه‌سوودیدا كوفریان كرد به‌و قورئانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ [ أَنْ يُنَزِّلَ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌زڵی خۆی دائه‌به‌زێنێ بۆ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێ له‌ به‌نده‌كانی، ئه‌مجاره‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا بوو صلی الله علیه وسلم كه‌ له‌ عه‌ره‌ب بوو له‌ جووله‌كه‌ نه‌بوو [ فَبَاءُوا بِغَضَبٍ عَلَى غَضَبٍ ] ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ تووڕه‌بوون له‌سه‌ر تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوفریان به‌ عیسی كردو كوفریان به‌ محمدیش كرد صلی الله علیه وسلم له‌وه‌دا خوای گه‌وره‌ غه‌زه‌بی لێیان گرت له‌میشدا غه‌زه‌بێكی تر، یاخود كوفریان به‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كردو دواتریش زوڵمیان لێی كرد [ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ مُهِينٌ (٩٠) ] به‌ڕاستی كافران سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازارو ڕیسواكه‌رو ئیهانه‌كراویان بۆ هه‌یه‌.

Al-Baqara 2:90Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.