Muslim99Muslim99
← Tafsir library

1. Al-Faatiha

The Opening · Meccan · 7 ayahs

سُورَةُ ٱلْفَاتِحَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 1–7 of 7

1

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌ییه‌).

سورەتى فاتیحە فەزڵى زۆرەو فەرموودەى زۆرى لەسەر هاتووەو گەورەترین سورەتى قورئانە، وە خواى گەورە نە لە تەورات و نە لە ئینجیل و نە لە زەبورو نە لە فورقان هاوشێوەى ئەم سورەتەى دانەبەزاندووە، وە هیچ پێغەمبەرێك پێش پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم پێى نەبەخشراوە، وەپێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم به‌ (أم القرآن وأم الكتاب والسبع المثاني والقرآن العظيم) ناوى بردووە، هەروەها (الحمد والصلاة والرقیة) یشى پێ دەوترێت [ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (١) ] بۆ جیاكردنەوەى سورەتەكانە، وە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم نەیدەزانى سورەتەكان لێك جیابكاتەوە تا بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ دادەبەزى، واتە: بەناوى خواى بەخشندەى بەسۆزى میهرەبان .

Al-Faatiha 1:1Listen in Qur'an →
2

ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

‌سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه و بۆ خوایه‌، که خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره.

[ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٢) ]حەمدو سەناو ستایش بۆ پەروەردگارو بەدیهێنەرو بەڕێوەبەری هەموو جیهانان، كە ئەمەیش فەرمانكردنى تێدایە بۆ بەندەكان بە حەمدو سەناو ستایشى خواى گەورە، چونكە باشترین دوعایەو خواى گەورە خۆشى دەوێت .

Al-Faatiha 1:2Listen in Qur'an →
3

ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

به‌خشنده‌ی میهره‌بان‌، کانگای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه (ڕه‌حمه‌تی له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه‌).

[ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (٣) ] ئەو خوایەی زۆر بەڕەحم و سۆزو بەزەیی و میهرەبانە، دوو ناوى جوانى خواى گەورەن، سیفەتى رەحمەتیان تیایە، بەڵام الرَّحْمَنِ زیاتر لەبەر گشتگیرى رەحمەتەكە بۆ سەرجەم دروستكراوەكان و بۆ دونیاو قیامەتە، بەڵام الرَّحِيمِ تایبەتە بە باوەڕداران لە رۆژى قیامەتدا .

Al-Faatiha 1:3Listen in Qur'an →
4

مَٰلِكِ يَوْمِ ٱلدِّينِ

خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت و سزایه (پادشای ڕۆژی قیامه‌ته که دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌کات).

[ مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ (٤) ] خاوەنی ڕۆژی سزاو لێپرسینەوەو قیامەتە، چونكە لەو رۆژەدا كەس بانگەشەى هیچ شتێك ناكات و كەس بەبێ ئیزنى خوا ناتوانێت قسە بكات .

Al-Faatiha 1:4Listen in Qur'an →
5

إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ

خوایه‌، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین (له کاروباری دین و دنیاماندا، به‌که‌سی تر له به‌ده‌کانت ناکرێت).

[ إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ (٥) ] ئەی پەروەردگار هەر تۆ تایبەت ئەكەین بە پەرستن و جگە لە تۆ كەسی تر ناپەرستین، وە هەر تۆ تایبەت ئەكەین بە داوای یارمەتی كردن و داوای یارمەتی لە غەیری تۆ ناكەین.

Al-Faatiha 1:5Listen in Qur'an →
6

ٱهْدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلْمُسْتَقِيمَ

خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه‌.

[ اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ (٦) ] ئەی پەروەردگار هیدایەتمان بدەو ڕێنماییمان بكە بۆ ڕێگای ڕاست وە بەردەوامیمان پێ ببەخشە لەسەر ڕێگای ڕاست كە ئیسلامە، وە ئەبو عالیە فەرموویەتى: رێگاى راست پێغەمبەری خواو صلی الله علیه وسلم ئەبو بەكرو عومەرە (خوایان لێ‌ رازى بێت) .

Al-Faatiha 1:6Listen in Qur'an →
7

صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ ٱلْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا ٱلضَّآلِّينَ

که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه‌)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه‌)

[ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ (٧) ] ڕێگای ئەو كەسانەی كەوا نیعمەتی خۆت ڕژاندووە بەسەریاندا لە پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاكان كە ئەوانە باشترین هاوەڵن، نەك ڕێگای ئەو كەسانەی كەوا غەزەبت لێیان گرتووەو لێیان تووڕەبووی كە جوولەكەن، چونكە زانیاریان هەبوو بەڵام كاریان پێ ناكرد، وە نە ڕێگای ئەو كەسانەی كەوا وێڵ و گومڕاو سەرگەردان بوون كە گاورەكانن، چونكە بە نەزانى و بێ زانیارى كاریان دەكرد [ آمِينَ ] واتە: خوایە ئەم دوعایانەمان قەبووڵ بكە .

Al-Faatiha 1:7Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.