الٓمٓ
چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (١٤) پیته، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌راده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه.
{سووره‌تی (ئالى عیمران) (واته: خانه‌واده‌ى عیمران كه باوكى مه‌ریه‌م بوو)}
{سووره‌تێكى (مه‌ده‌نى یه) و (٢٠٠) ئایه‌ته}
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ ال‌م (١) ] سه‌باره‌ت به ئه‌لیف لام میم له سووره‌تی (به‌قهره)دا باسى ئه‌و پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانه‌وه هاتوون .