قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌۭ لَّا ذَلُولٌۭ تُثِيرُ ٱلْأَرْضَ وَلَا تَسْقِى ٱلْحَرْثَ مُسَلَّمَةٌۭ لَّا شِيَةَ فِيهَا ۚ قَالُوا۟ ٱلْـَٰٔنَ جِئْتَ بِٱلْحَقِّ ۚ فَذَبَحُوهَا وَمَا كَادُوا۟ يَفْعَلُونَ
مو‌سا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه مانگایه‌كه هێشتا ڕانه‌هێنراوه زه‌وی بكێڵێت و جووت بكات، ئاودێری كشتوكاڵیش ناكات، بێ عه‌یبه‌و یه‌ك ڕه‌نگه‌و هیچ په‌ڵه‌یه‌كی تێدانی یه، ئه‌وسا وتیان: ئا ئێسته ئیتر هه‌واڵی ڕاسته‌قینه‌ت پێداین (ئیتر دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر به‌ده‌ستیان هێنا) و سه‌ریان بڕی، هه‌رچه‌نده خه‌ریك بوو ئه‌و كاره‌ش نه‌كه‌ن.
[ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَا ذَلُولٌ ] فه‌رمووی: په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: با مانگایه‌ك بێت كه ئه‌وه‌نده كاری نه‌كردبێت كه زه‌لیل كرابێ و زۆر ماندوو شه‌كه‌ت بوو بێت [ تُثِيرُ الْأَرْضَ ] به‌وه‌ی كه زه‌وی پێ كێڵرا بێت [ وَلَا تَسْقِي الْحَرْثَ ] یاخود ئاوی پێ هێنرابێت و زه‌رعاتی پێ ئاو درابێت [ مُسَلَّمَةٌ ] ئه‌بێت پارێزراو بێت ساغ و سه‌لیم بێ له هه‌موو عه‌یب و كه‌موكوڕیه‌ك [ لَا شِيَةَ فِيهَا ] ئه‌بێت ڕه‌نگه‌كه‌یشی ڕه‌نگێكی زه‌ردی ته‌واو بێت هیچ په‌ڵه‌یه‌ك له ڕه‌نگی تری تیا نه‌بێ، یان هیچ عه‌یب و كه‌موكوڕیه‌كی تیا نه‌بێت [ قَالُوا الْآنَ جِئْتَ بِالْحَقِّ ] وتیان: ئێستا حه‌قت بۆمان هێنا، كه پێشتریش موسی صلی الله علیه وسلم هه‌ر حه‌قی هێنابوو [ فَذَبَحُوهَا ] مانگاكه‌یان دۆزیه‌وه وه سه‌ریان ئه‌بڕی [ وَمَا كَادُوا يَفْعَلُونَ (٧١) ] وه نزیك بووه هه‌ر ده‌ستیان نه‌كه‌وێ كه ئه‌گه‌ر نه‌یانوتایه (إن شا‌ء الله) ئه‌وه ئه‌و مانگایه‌یان ده‌ست نه‌ئه‌كه‌وت.