وَإِذْ قُلْتُمْ يَٰمُوسَىٰ لَن نَّصْبِرَ عَلَىٰ طَعَامٍۢ وَٰحِدٍۢ فَٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلْأَرْضُ مِنۢ بَقْلِهَا وَقِثَّآئِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا ۖ قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ ٱلَّذِى هُوَ أَدْنَىٰ بِٱلَّذِى هُوَ خَيْرٌ ۚ ٱهْبِطُوا۟ مِصْرًۭا فَإِنَّ لَكُم مَّا سَأَلْتُمْ ۗ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ ٱلذِّلَّةُ وَٱلْمَسْكَنَةُ وَبَآءُو بِغَضَبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلنَّبِيِّۦنَ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ۗ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ يَعْتَدُونَ
یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك به موساتان وت: ئێمه هه‌رگیز له‌سه‌ر یه‌ك جۆر خۆراك ئۆقره ناگرین و به‌ته‌نها جۆرێك خوارده‌مه‌نی ڕازی نین، له‌به‌رئه‌وه داوا له په‌روه‌ردگارت بكه له ڕزق و ڕۆزی و به‌رو بوومی زه‌ویمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت له ڕوه‌كی پاقله‌یی وخه‌یارو سیر‌و نیسك و پیاز، مو‌سا پێی وتن: باشه چۆن ئێوه شتی كه‌م و ئایه‌خ و ناته‌واو وه‌رده‌گرن له‌جیاتی شتی له‌و چاكترو باشتر؟ ده دابه‌زن بۆ شارێك (بیابانی سینا، بهجێبهێڵن) ئینجا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن ده‌ستتان ده‌كه‌وێت. (جا به‌هۆی ئه‌و بیروباوه‌ڕو بیانوو گرتن و لاسارییه‌یانه‌وه) سوكیی و ڕیسوایی و لاتی و زه‌بوونی درا به‌سه‌ریاندا و شایانی خه‌شم و قینی خوایش بوون، چونكه ئه‌وان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد به‌ئایه‌ته‌كانی خوا‌و، پێغه‌مبه‌ره‌كانیان به‌ناحه‌ق ده‌كوشت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕۆچوونیانه‌وه له‌یاخی بوون و نافه‌رمانیدا، هه‌میشه ده‌ستدرێژیان ده‌كرد (ئێسته‌ش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی باو‌و باپیرانی خوانه‌ناسیان).
{بەنی ئیسرائیل داوای خواردنی جیاواز دەكەن}
[ وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَى لَنْ نَصْبِرَ عَلَى طَعَامٍ وَاحِدٍ ] پاش ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه ئه‌و خواردنانه‌ی بۆیان نارد‌و ئه‌و ئاوه سازگاره‌ی له‌و به‌رده‌وه بۆیان هه‌ڵقوڵاند ئه‌وان وتیان: ئه‌ی موسی ئێمه ئارام ناگرین له‌سه‌ر ته‌نها خواردنێك و ڕۆژانه هه‌ر ئه‌م خواردنانه دووباره بێته‌وه گۆشتی باڵنده‌و گه‌زۆ و ئاو [ فَادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ مِنْ بَقْلِهَا ] ئه‌ی موسی تۆ دوعا بكه له په‌روه‌ردگارت با له زه‌وی بۆمان بڕوێنێ له به‌قل: ئه‌وه‌یه كه قه‌دی نیه وه‌كو سه‌وزه‌وات: نهعناو كه‌ره‌وزو كه‌وه‌رو هاوشێوه‌ی ئه‌وانه [ وَقِثَّائِهَا وَفُومِهَا ] وه خه‌یارو سیر یاخود وتراوه: گه‌نم [ وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا ] وه نیسك و پیاز داوای ئه‌م شتانه‌یان كرد [ قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ الَّذِي هُوَ أَدْنَى بِالَّذِي هُوَ خَيْرٌ ] موسی صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: ئایا شتێك كه باشتره ئه‌یگۆڕنه‌وه به كه‌متر، خوای گه‌وره ئه‌و ڕزقه باش و پاكه‌ی پێتان به‌خشیوه ئه‌یگۆڕنه‌وه به سیر‌و پیازو پاقله‌مه‌نی و سه‌وزه‌وات [ اهْبِطُوا مِصْرًا فَإِنَّ لَكُمْ مَا سَأَلْتُمْ ] ده‌ی فه‌رموو بڕۆنه ناو شارێك له شاره‌كانه‌وه، یاخود بڕۆنه میصره‌وه ئه‌وه‌ی كه داوای ئه‌كه‌ن له میصردا هه‌یه به‌ڵام له‌وێ زه‌لیلی و سه‌رشۆڕیه یاخود هه‌ر ناتوانن بڕۆن [ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ وَالْمَسْكَنَةُ ] وه خوای گه‌وره جزیه‌و سه‌رانه‌تان له‌سه‌ر دائه‌نێ، وه هه‌ر ئه‌بێ زه‌لیل و ریسوا‌و سه‌رشۆڕ بن [ وَبَاءُوا بِغَضَبٍ مِنَ اللَّهِ ] وه به‌تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره‌وه گه‌ڕانه‌وه‌و شایه‌نی ئه‌وه‌بوون كه خوای گه‌وره لێیان تووڕه بێت (تووڕه بوونێك كه شایه‌ن و گونجاو بێت به گه‌وره‌یی خوای گه‌وره كه له تووڕه بوونی دروستكراوه‌كانی ناچێت و خوای گه‌وره خۆی نه‌بێت كه‌س چۆنێتیه‌كه‌ی نازانێت) [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه كوفریان ئه‌كرد به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره [ وَيَقْتُلُونَ النَّبِيِّينَ بِغَيْرِ الْحَقِّ ] وه پێغه‌مبه‌رانیشیان (عليهم الصلاة والسلام) به ناحه‌ق ئه‌كوشت وه‌كو: زه‌كه‌ریاو یه‌حیا، وه هه‌وڵی كوشتنی عیسی پێغه‌مبه‌ریشیان دا صلی الله علیه وسلم خوای گه‌وره به‌رزی كرده‌وه، وه‌چه‌ند جارێك هه‌وڵی كوشتنی پێغه‌مبه‌ری خوایشیان دا صلی الله علیه وسلم خوای گه‌وره پاراستی [ ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ (٦١) ] ئه‌میش به‌هۆی سه‌رپێچی خۆیان وه به‌رده‌وام ده‌ستدرێژیان ئه‌كردو سنوریان ئه‌به‌زاند .