Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 61–70 of 286

61

وَإِذْ قُلْتُمْ يَٰمُوسَىٰ لَن نَّصْبِرَ عَلَىٰ طَعَامٍۢ وَٰحِدٍۢ فَٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلْأَرْضُ مِنۢ بَقْلِهَا وَقِثَّآئِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا ۖ قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ ٱلَّذِى هُوَ أَدْنَىٰ بِٱلَّذِى هُوَ خَيْرٌ ۚ ٱهْبِطُوا۟ مِصْرًۭا فَإِنَّ لَكُم مَّا سَأَلْتُمْ ۗ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ ٱلذِّلَّةُ وَٱلْمَسْكَنَةُ وَبَآءُو بِغَضَبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلنَّبِيِّۦنَ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ۗ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ يَعْتَدُونَ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك به موساتان وت: ئێمه هه‌رگیز له‌سه‌ر یه‌ك جۆر خۆراك ئۆقره ناگرین و به‌ته‌نها جۆرێك خوارده‌مه‌نی ڕازی نین، له‌به‌رئه‌وه داوا له په‌روه‌ردگارت بكه له ڕزق و ڕۆزی و به‌رو بوومی زه‌ویمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت له ڕوه‌كی پاقله‌یی وخه‌یارو سیرو نیسك و پیاز، موسا پێی وتن: باشه چۆن ئێوه شتی كه‌م و ئایه‌خ و ناته‌واو وه‌رده‌گرن له‌جیاتی شتی له‌و چاكترو باشتر؟ ده دابه‌زن بۆ شارێك (بیابانی سینا، به‌جێبهێڵن) ئینجا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن ده‌ستتان ده‌كه‌وێت. (جا به‌هۆی ئه‌و بیروباوه‌ڕو بیانوو گرتن و لاسارییه‌یانه‌وه‌) سوكیی و ڕیسوایی و لاتی و زه‌بوونی درا به‌سه‌ریاندا و شایانی خه‌شم و قینی خوایش بوون، چونكه ئه‌وان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد به‌ئایه‌ته‌كانی خواو، پێغه‌مبه‌ره‌كانیان به‌ناحه‌ق ده‌كوشت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕۆچوونیانه‌وه له‌یاخی بوون و نافه‌رمانیدا، هه‌میشه ده‌ستدرێژیان ده‌كرد (ئێسته‌ش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی باوو باپیرانی خوانه‌ناسیان).

{بەنی ئیسرائیل داوای خواردنی جیاواز دەكەن}

[ وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَى لَنْ نَصْبِرَ عَلَى طَعَامٍ وَاحِدٍ ] پاش ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئه‌و خواردنانه‌ی بۆیان ناردو ئه‌و ئاوه‌ سازگاره‌ی له‌و به‌رده‌وه‌ بۆیان هه‌ڵقوڵاند ئه‌وان وتیان: ئه‌ی موسی ئێمه‌ ئارام ناگرین له‌سه‌ر ته‌نها خواردنێك و ڕۆژانه‌ هه‌ر ئه‌م خواردنانه‌ دووباره‌ بێته‌وه‌ گۆشتی باڵنده‌و گه‌زۆ و ئاو [ فَادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ مِنْ بَقْلِهَا ] ئه‌ی موسی تۆ دوعا بكه‌ له‌ په‌روه‌ردگارت با له‌ زه‌وی بۆمان بڕوێنێ له‌ به‌قل: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قه‌دی نیه‌ وه‌كو سه‌وزه‌وات: نه‌عناو كه‌ره‌وزو كه‌وه‌رو هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ [ وَقِثَّائِهَا وَفُومِهَا ] وه‌ خه‌یارو سیر یاخود وتراوه‌: گه‌نم [ وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا ] وه‌ نیسك و پیاز داوای ئه‌م شتانه‌یان كرد [ قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ الَّذِي هُوَ أَدْنَى بِالَّذِي هُوَ خَيْرٌ ] موسی صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: ئایا شتێك كه‌ باشتره‌ ئه‌یگۆڕنه‌وه‌ به‌ كه‌متر، خوای گه‌وره‌ ئه‌و ڕزقه‌ باش و پاكه‌ی پێتان به‌خشیوه‌ ئه‌یگۆڕنه‌وه‌ به‌ سیرو پیازو پاقله‌مه‌نی و سه‌وزه‌وات [ اهْبِطُوا مِصْرًا فَإِنَّ لَكُمْ مَا سَأَلْتُمْ ] ده‌ی فه‌رموو بڕۆنه‌ ناو شارێك له‌ شاره‌كانه‌وه‌، یاخود بڕۆنه‌ میصره‌وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ داوای ئه‌كه‌ن له‌ میصردا هه‌یه‌ به‌ڵام له‌وێ زه‌لیلی و سه‌رشۆڕیه‌ یاخود هه‌ر ناتوانن بڕۆن [ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ وَالْمَسْكَنَةُ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ جزیه‌و سه‌رانه‌تان له‌سه‌ر دائه‌نێ، وه‌ هه‌ر ئه‌بێ زه‌لیل و ریسواو سه‌رشۆڕ بن [ وَبَاءُوا بِغَضَبٍ مِنَ اللَّهِ ] وه‌ به‌تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌و شایه‌نی ئه‌وه‌بوون كه‌ خوای گه‌وره‌ لێیان تووڕه‌ بێت (تووڕه‌ بوونێك كه‌ شایه‌ن و گونجاو بێت به‌ گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌ كه‌ له‌ تووڕه‌ بوونی دروستكراوه‌كانی ناچێت و خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێت كه‌س چۆنێتیه‌كه‌ی نازانێت) [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ كوفریان ئه‌كرد به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ [ وَيَقْتُلُونَ النَّبِيِّينَ بِغَيْرِ الْحَقِّ ] وه‌ پێغه‌مبه‌رانیشیان (عليهم الصلاة والسلام) به‌ ناحه‌ق ئه‌كوشت وه‌كو: زه‌كه‌ریاو یه‌حیا، وه‌ هه‌وڵی كوشتنی عیسی پێغه‌مبه‌ریشیان دا صلی الله علیه وسلم خوای گه‌وره‌ به‌رزی كرده‌وه‌، وه‌چه‌ند جارێك هه‌وڵی كوشتنی پێغه‌مبه‌ری خوایشیان دا صلی الله علیه وسلم خوای گه‌وره‌ پاراستی [ ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ (٦١) ] ئه‌میش به‌هۆی سه‌رپێچی خۆیان وه‌ به‌رده‌وام ده‌ستدرێژیان ئه‌كردو سنوریان ئه‌به‌زاند .

Al-Baqara 2:61Listen in Qur'an →
62

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلنَّصَٰرَىٰ وَٱلصَّٰبِـِٔينَ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه (له ئوممه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌وانه‌ش كه بوونه جووله‌كه (شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی موسان)، گاوره‌كانیش (كه شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی عیسان)، (ێابئه)ش كه شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی داودن)، ئه‌وانه هه‌ر ده‌سته‌یه‌كیان باوه‌ڕی دامه‌زراوی هێنا بێت به خواو ڕۆژی دوایی و كارو كرده‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌نجام دابێت، جا ئه‌وانه پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه‌، نه ترس و بیمیان ده‌بێت، نه غه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێده‌كات.

[ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ یه‌هودی بوونه‌، كه‌ نسبه‌ته‌ بۆ (یهودا) كه‌ گه‌وره‌ترین كوڕی یه‌عقوب بووه‌، یان بۆیه‌ پێیان وتراوه‌ یه‌هود چونكه‌ له‌ كاتی ته‌ورات خوێندندا خۆیان جوڵاندۆته‌وه‌، یان وتراوه‌: (هَادُوا) واته‌: ئه‌وانه‌ی كه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ (هُدنا) ته‌وبه‌یان كردووه‌ له‌ په‌رستنی گوێره‌كه‌كه‌ [ وَالنَّصَارَى ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ نه‌صارا بوونه‌ كه‌ نسبه‌ته‌ بۆ دێی ناصیره‌ له‌ فه‌له‌ستین كه‌ عیسی صلی الله علیه وسلم له‌وێ بوو، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی خۆی عیسایان سه‌رخستووه‌ بۆیه‌ پێیان وتراوه‌: نه‌صارا [ وَالصَّابِئِينَ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ مه‌لائیكه‌ت په‌رست یان ئه‌ستێره‌ په‌رست بوونه‌، یان هیچ دینێكی دیاریكراویان نه‌بووه‌ شوێنی بكه‌ون [ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحًا ] هه‌ر كه‌سێك له‌مانه‌ ئیمان بێنێ به‌خوای گه‌وره‌و به‌ڕۆژی دوایی وه‌ كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن [ فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئه‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتی خۆیان هه‌یه‌ [ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٦٢) ] وه‌ ترسیان له‌سه‌ر نیه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت وه‌ خه‌فه‌تیش ناخۆن بۆ دونیایان چونكه‌ خوای گه‌وره‌ باشتریان ده‌داتێ، ابن عباس ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌مه‌ بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بووه‌ به‌ڵام له‌ دوای ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] (آلِ عِمْرَانَ : ٨٥) واته‌: هه‌ر كه‌سێك جگه‌ له‌ ئیسلام دینێكی تر هه‌ڵبژێرێ وه‌ داوا بكات ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ لێی قه‌بوڵ ناكات وه‌ له‌ قیامه‌تدا له‌ زه‌ره‌رمه‌ندانه‌.

Al-Baqara 2:62Listen in Qur'an →
63

وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَٰقَكُمْ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُوا۟ مَآ ءَاتَيْنَٰكُم بِقُوَّةٍۢ وَٱذْكُرُوا۟ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ش بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان لێوه‌رگرتن (كه په‌یڕه‌وی ته‌ورات بكه‌ن) و كێوی گورمان به‌ڕاسه‌رتانه‌وه ڕاگرت و پێمان وتن: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پێمانداون به توندی بیگرن (ئه‌گینا ئه‌م چیایه ده‌ده‌ین به‌سه‌رتاندا)، هه‌میشه‌ش با له بیرتان بێت چی تێدایه‌و چیتان لێده‌خوازێت، بۆ ئه‌وه‌ی له خوا ترس و پارێزكاربن

[ وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ ] خوای گه‌وره‌ دیسان به‌ به‌نو ئیسرائیل به‌ جووله‌كه‌ ئه‌فه‌رمووێ: خوای گه‌وره‌ عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنی لێتان وه‌رگرت به‌وه‌ی كه‌ له‌ ته‌وراتدا بۆتان هاتبوو كه‌ ئیمان بێنن به‌ پێغه‌مبه‌رانی خوا [ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ الطُّورَ ] وه‌ كێوی (طور)یشمان هه‌ڵگرت ئه‌و كێوه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ موسی صلی الله علیه وسلم كرد له‌سه‌ری، كاتێك كه‌ موسی ته‌وراتی هێنا بۆ به‌نی ئیسرائیل وتیان: وه‌ری ناگرین وه‌ شوێنی ناكه‌وین تا خوای گه‌وره‌ خۆی قسه‌مان له‌گه‌ڵدا نه‌كات چۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا كردووه‌، خوای گه‌وره‌ش ئه‌مری كرد به‌ مه‌لائیكه‌ت ئه‌و شاخه‌ گه‌وره‌یه‌ كێوی (طور) له‌ فه‌له‌ستین كه‌ ئه‌وترێ: درێژیه‌كه‌ی فه‌رسه‌خێ بووه‌ زیاد له‌ سێ میل بووه‌ له‌ زه‌ویه‌كه‌ هه‌ڵیكێشاوه‌ وه‌ خستۆتیه‌ بان سه‌ریان وه‌كو سێبه‌رێك سێبه‌ری بۆیان كردووه‌ وه‌كو هه‌ور [ خُذُوا مَا آتَيْنَاكُمْ بِقُوَّةٍ وَاذْكُرُوا مَا فِيهِ ] ده‌ی ئێستا ئه‌وه‌ی كه‌ بۆتان هاتووه‌ به‌ جددی و به‌ ڕێكوپێكی وه‌ری بگرن و هیچی لێ مه‌فه‌وتێنن وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ تیایه‌تی با له‌ یادتان بێت و پارێزراو بێت و ئیشی پێ بكه‌ن ئه‌گه‌ر نا شاخه‌كه‌ به‌ر ئه‌ده‌ینه‌وه‌ بان سه‌رتان ئه‌و كاته‌ ته‌وبه‌یان كردو سوجده‌یان بۆ خوای گه‌وره‌ برد [ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (٦٣) ] به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.

Al-Baqara 2:63Listen in Qur'an →
64

ثُمَّ تَوَلَّيْتُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ ۖ فَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ لَكُنتُم مِّنَ ٱلْخَٰسِرِينَ

كه‌چی پاش ئه‌وانه هه‌مووی ڕووتان وه‌رچه‌رخاند له ڕێبازی خوا، (په‌یمانه‌كه‌تان شكاند)، ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر به‌زه‌یی و یارمه‌تی و فه‌زڵی خوا نه‌بوایه له سه‌رتان، ئه‌وه ده‌چوونه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه‌.

[ ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ ] له‌ دوای ئه‌م هه‌موو موعجیزه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كانه‌ دیسان پشتیان هه‌ڵكرد له‌و عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانه‌ی كه‌ دایان [ فَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَكُنْتُمْ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٦٤) ] كه‌ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ نه‌بوایه‌و خوای گه‌وره‌ به‌ڕه‌حمی خۆی ڕه‌حمی لێتان نه‌كردایه‌ ئه‌وه‌ ئێوه‌ له‌ زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌بوون.

Al-Baqara 2:64Listen in Qur'an →
65

وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ ٱلَّذِينَ ٱعْتَدَوْا۟ مِنكُمْ فِى ٱلسَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا۟ قِرَدَةً خَٰسِـِٔينَ

سوێند به خوا بێگومان زانیووتانه و ئاگادارن چیمان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌تاندا هێنا ڕۆژانی شه‌ممه ده‌ستدرێژییان ده‌كردو له سنوور ده‌رده‌چوون، (له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارمانداو) وتمان: ببنه مه‌یموونی دوورخراوه له ڕه‌حمه‌تی خوا (بڕیار بوو جووله‌كه‌كانی شاره‌كه‌ی قه‌راغ ده‌ریا ـ ئیلیه ـ ڕۆژانی شه‌ممه ته‌رخان بكه‌ن بۆ خواپه‌رستی و ڕاوه‌ماسی تیادانه‌كه‌ن، دیاره ماسییه‌كانیش هه‌ستیان به‌وه كردووه‌، بۆیه له‌و ڕۆژه‌دا خۆیان نواندووه‌، جوله‌كه‌ش به‌سروشت زۆر به‌ته‌ماعن، بیریان كرده‌وه له ته‌گبیرو فێڵێك، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه له ڕۆژی هه‌ینیدا داوو تۆڕیان بۆ بنێنه‌وه تا له شه‌ممه‌دا تێی بكه‌ون، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه چی كه‌وتۆته داوو تۆڕه‌كانه‌وه ده‌ری بهێنن (له ته‌فسیری ئایه‌تی ١٦٣ تا ١٦٦، له سووره‌تی ـ الأعراف ـ دا ئه‌م ڕووداوه باسكراوه‌).

[ وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ الَّذِينَ اعْتَدَوْا مِنْكُمْ فِي السَّبْتِ ] وه‌ ئێوه‌ (باوك و باپیرانتان) باش به‌سه‌رهات و رووداوی ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌زانن كه‌ له‌ گوندی ئایله‌ ده‌ستدرێژیان كردو سنووری خوای گه‌وره‌یان به‌زاند به‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌غه‌ی ڕاوی ماسی لی كردن له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا به‌ڵام ئه‌وان فێڵیان كردو ڕاوه‌كه‌یان كرد، له‌ سووڕه‌تی (ئه‌عراف) دا (إن شاء الله) به‌ درێژی ڕووداوه‌كه‌یان باس ئه‌كرێ له‌ ئایه‌تی (١٦٢-١٦٦) [ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ (٦٥) ] خوای گه‌وره‌ شێوه‌یانی گۆڕی بۆ مه‌یمونی زه‌لیل و ڕیسوا.

Al-Baqara 2:65Listen in Qur'an →
66

فَجَعَلْنَٰهَا نَكَٰلًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهَا وَمَا خَلْفَهَا وَمَوْعِظَةًۭ لِّلْمُتَّقِينَ

ئینجا ئه‌و به مه‌یموون كردنه‌مان گێڕا به په‌ندو عیبره‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌: هاوچه‌رخی ڕووداوه‌كه بوون و بۆ ئه‌وانه‌ش له دوای ئه‌وان دێن، هه‌روه‌ها كردمانه ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزكاران.

[ فَجَعَلْنَاهَا نَكَالًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهَا وَمَا خَلْفَهَا ] وه‌ به‌سه‌رهات و خه‌ڵكی ئه‌و دێیه‌مان كرد به‌ په‌ندو عیبره‌ت بۆ دێیه‌كانی پێش و دوای خۆیان [ وَمَوْعِظَةً لِلْمُتَّقِينَ (٦٦) ] وه‌ ببێ به‌ په‌ندو ئامۆژگاری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن تا ڕۆژی قیامه‌ت.

Al-Baqara 2:66Listen in Qur'an →
67

وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تَذْبَحُوا۟ بَقَرَةًۭ ۖ قَالُوٓا۟ أَتَتَّخِذُنَا هُزُوًۭا ۖ قَالَ أَعُوذُ بِٱللَّهِ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْجَٰهِلِينَ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك موسا به قه‌ومه‌كه‌ی وت: بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات كه مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن (كاتێك یه‌كێكیان لێ كوژرا بوو، بكوژه‌كه‌ش لای زۆربه‌یان نادیاربوو، هاناو هاواریان برد بۆموسا) وتیان: ئایا ده‌مانكه‌یته گاڵته جاڕی خۆت؟ موسا وتی: په‌نا ده‌گرم به‌خوا بچمه ڕیزی نه‌فامانه‌وه (گاڵته به خه‌ڵكی بكه‌م).

{بەسەرهاتی مانگاكەی بەنی ئیسرائیل}

[ وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تَذْبَحُوا بَقَرَةً ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند كه‌ منداڵی نه‌بوو له‌ناو به‌نو ئیسرائیلدا كوژرا وه‌ نه‌زانرا كه‌ بكوژه‌كه‌ی كێیه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر خۆی لای ئه‌دا خوای گه‌وره‌ ئه‌مری كرد به‌ موسی پێیان بفه‌رمه‌ با مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن، موسی صلی الله علیه وسلم به‌ قه‌ومه‌كه‌ی فه‌رموو په‌روه‌ردگار فه‌رمانتان پێ ئه‌كات كه‌ مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن [ قَالُوا أَتَتَّخِذُنَا هُزُوًا ] وتیان: ئه‌ی موسی تۆ گاڵته‌و سووكایه‌تی و یاریمان پێ ئه‌كه‌ی [ قَالَ أَعُوذُ بِاللَّهِ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ (٦٧) ] موسی صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: په‌نا ئه‌گرم به‌خوای گه‌وره‌ من له‌ نه‌فام و نه‌زانان بم كه‌ به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ بكه‌م.

Al-Baqara 2:67Listen in Qur'an →
68

قَالُوا۟ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِىَ ۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌۭ لَّا فَارِضٌۭ وَلَا بِكْرٌ عَوَانٌۢ بَيْنَ ذَٰلِكَ ۖ فَٱفْعَلُوا۟ مَا تُؤْمَرُونَ

ئینجا وتیان: (جا كه‌وایه‌) له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بۆمان ڕوون بكاته‌وه ئه‌و مانگایه كامه‌یه‌؟ موسا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه نه پیره‌و نه پارێنه به‌ڵكو میانه ساڵه‌، (ئیتر ئه‌وه‌نده قووڵی مه‌كه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ری مه‌رۆن) چ فه‌رمانێكتان پێدراوه جێ به‌جێی بكه‌ن.

[ قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّنْ لَنَا مَا هِيَ ] وتیان: ئه‌ی موسی داوا له‌ په‌روه‌ردگارت بكه‌ بۆمان ڕوون بكاته‌وه‌ چۆن مانگایه‌ك بێ [ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَا فَارِضٌ وَلاَ بِكْرٌ ] ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا هه‌ر مانگایه‌كیان بگرتایه‌و سه‌ریان بڕیبایه‌ ئه‌بوو، به‌ڵام خۆیان له‌سه‌ر خۆیان قورس و گرانیان كرد خوای گه‌وره‌ مه‌رجی بۆیان دانا كه‌ ئه‌فه‌رمووێ: مانگایه‌ك بێت كه‌ زۆر پیر نه‌بێت وه‌ زۆر بچووكیش نه‌بێت كه‌ نه‌زابێت و سكی نه‌كرد بێت [ عَوَانٌ بَيْنَ ذَلِكَ ] به‌ڵكو مام ناوه‌ند بێ واته‌ سكێ دوانی كردبێت [ فَافْعَلُوا مَا تُؤْمَرُونَ (٦٨) ] ده‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌مرتان پێ ئه‌كات ئه‌مری خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێ بكه‌ن، دیسان جێبه‌جێیان نه‌كردو له‌سه‌ر خۆیان قورستریان كرد.

Al-Baqara 2:68Listen in Qur'an →
69

قَالُوا۟ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا لَوْنُهَا ۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌۭ صَفْرَآءُ فَاقِعٌۭ لَّوْنُهَا تَسُرُّ ٱلنَّٰظِرِينَ

كه‌چی وتیان: له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بزانین ڕه‌نگی چۆنه‌؟ موسا وتی: بێگومان خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه مانگایه‌كی ڕه‌نگ زه‌ردی تۆخه‌، ته‌ماشاكارانی دڵخۆش ده‌كات.

[ قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّنْ لَنَا مَا لَوْنُهَا ] وتیان: ئه‌ی موسی داوا بكه‌ له‌ په‌روه‌ردگارت با پێمان بڵێ ڕه‌نگی چۆن بێت، خوای گه‌وره‌ داوای ڕه‌نگی نه‌كردبوو خۆیان زیادیان كرد [ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ صَفْرَاءُ ] فه‌رمووی: په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: با مانگایه‌ك بێ كه‌ ڕه‌نگی زه‌رد بێ [ فَاقِعٌ لَوْنُهَا ] به‌ڵام زه‌ردێكی تۆخ و زۆر جوان [ تَسُرُّ النَّاظِرِينَ (٦٩) ] ئه‌وه‌نده‌ جوان بێ كه‌ هه‌ر كه‌سێك سه‌یری بكات پێی سه‌رسام بێ وه‌ ڕه‌نگه‌كه‌ی پێ جوان بێ وه‌ دڵی خۆش بكات.

Al-Baqara 2:69Listen in Qur'an →
70

قَالُوا۟ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِىَ إِنَّ ٱلْبَقَرَ تَشَٰبَهَ عَلَيْنَا وَإِنَّآ إِن شَآءَ ٱللَّهُ لَمُهْتَدُونَ

كه‌چی هه‌ر وتیان: له په‌روه‌ردگارت داوا بكه تا به‌ته‌واوی بۆمان ڕوون بكاته‌وه بزانین كامه‌یه‌؟! چونكه به‌ڕاستی ئه‌م گا گه‌له سه‌ری لێ تێك داوین و ڕه‌نگی زۆربه‌یان له یه‌ك ده‌چێت، ئه‌و مانگایه‌مان بۆ نادۆزیرێته‌وه‌، به‌ڕاستی ئێمه ـ ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت ـ ڕێنموویی وه‌رده‌گرین.

[ قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّنْ لَنَا مَا هِيَ ] دیسان داوایان كرده‌وه‌ ئه‌ی موسی داوا بكه‌ له‌ په‌روه‌ردگارت بۆمان ڕوون بكاته‌وه‌ ئه‌م مانگایه‌ چۆن مانگایه‌ك بێت [ إِنَّ الْبَقَرَ تَشَابَهَ عَلَيْنَا ] نزیكه‌ ئه‌م مانگایه‌مان لێ تێكئه‌چێت و ده‌ستمان ناكه‌وێت [ وَإِنَّا إِنْ شَاءَ اللَّهُ لَمُهْتَدُونَ (٧٠) ] وه‌ إن شاء الله ئه‌یدۆزینه‌وه‌ كه‌ چۆن مانگایه‌كه‌.

Al-Baqara 2:70Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.