Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 51–60 of 286

51

وَإِذْ وَٰعَدْنَا مُوسَىٰٓ أَرْبَعِينَ لَيْلَةًۭ ثُمَّ ٱتَّخَذْتُمُ ٱلْعِجْلَ مِنۢ بَعْدِهِۦ وَأَنتُمْ ظَٰلِمُونَ

یادی ئه‌و (نیعمه‌ته‌) بكه‌نه‌وه كاتێك چل شه‌و واده‌مان دانا بۆ موسا (بۆ پاڕانه‌وه‌و نزا) پاشان گوێره‌كه‌كه‌تان كرده خواتان، بێگومان ئێوه سته‌مكار بوون.

[ وَإِذْ وَاعَدْنَا مُوسَى أَرْبَعِينَ لَيْلَةً ] وه‌ كاتێك ئێمه‌ به‌ڵێنمان به‌ موسی دا كه‌ چل شه‌و بێته‌ سه‌ر كێوی (طور) و خوای گه‌وره‌ خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و وه‌حی بۆ بنێرێ [ ثُمَّ اتَّخَذْتُمُ الْعِجْلَ مِنْ بَعْدِهِ وَأَنْتُمْ ظَالِمُونَ (٥١) ] پاشان ئێوه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ هه‌ستان گوێره‌كه‌یه‌كتان په‌رست كه‌ زوڵمتان له‌ نه‌فسی خۆتان كرد به‌ هاوه‌ڵ دانان بۆ خوای گه‌وره.

Al-Baqara 2:51Listen in Qur'an →
52

ثُمَّ عَفَوْنَا عَنكُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

پاشان (له‌و هه‌موو هه‌ڵانه‌تان) خۆشبووین بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریی بكه‌ن.

‌[ ثُمَّ عَفَوْنَا عَنْكُمْ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٥٢) ] له‌ دوای ئه‌و هاوه‌ڵ دانانه‌یش ئێمه‌ هه‌ر لێتان بووراین و لێتان خۆش بووین به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.

Al-Baqara 2:52Listen in Qur'an →
53

وَإِذْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْفُرْقَانَ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ

یادی ئه‌ونیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك كتێبی (ته‌ورات) و جیاكه‌ره‌وه‌ی (ره‌واو، ناڕه‌وامان) به‌خشی به موسا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر (له گومڕایی ڕزگارتان ببێت).

[ وَإِذْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَالْفُرْقَانَ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (٥٣) ] وه‌ ئێمه‌ كتاب كه‌ ته‌وراته‌ وه‌ فورقانیش كه‌ وتراوه‌: موعجیزه‌كانه‌ كه‌ جیاوازی خسته‌ نێوان حه‌ق و باتڵه‌وه‌ به‌ موسامان به‌خشی به‌ڵكو هیدایه‌ت وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ له‌ دوای رزگار بوونیان بوو له‌ ئاوه‌كه‌.

Al-Baqara 2:53Listen in Qur'an →
54

وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ يَٰقَوْمِ إِنَّكُمْ ظَلَمْتُمْ أَنفُسَكُم بِٱتِّخَاذِكُمُ ٱلْعِجْلَ فَتُوبُوٓا۟ إِلَىٰ بَارِئِكُمْ فَٱقْتُلُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ عِندَ بَارِئِكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك موسا به قه‌وم و هۆزی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و هۆزه‌كه‌م به‌ڕاستی ئێوه به‌و گوێره‌كه په‌رستی یه سته‌متان له خۆتان كردووه‌، ده‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای به‌دیهێنه‌رتان و ته‌وبه بكه‌ن و ئینجا خۆتان بكوژن (بێ تاوان تاوانبان بكوژێت)، ئه‌وه باشتره بۆتان (چونكه تاوانه‌كه‌تان زۆر گه‌وره‌یه‌) پاشان ئه‌ویش (واته خوا دوای له‌ناوبردنی هه‌ندێك له تاوانباران) تۆبه‌ی وه‌رگرت (له‌وانه‌ی مابوون)، له ڕاستیدا ته‌نها ئه‌و زاته هێجگار ته‌وبه وه‌رگرو به ڕه‌حم و دلۆڤانه‌.

[ وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِنَّكُمْ ظَلَمْتُمْ أَنْفُسَكُمْ بِاتِّخَاذِكُمُ الْعِجْلَ ] موسی صلی الله علیه وسلم به‌ قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو (ئه‌وانه‌ی كه‌ گوێره‌كه‌كه‌یان په‌رست): ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه‌ به‌ڕاستی زوڵمتان له‌ نه‌فسی خۆتان كرد به‌وه‌ی كه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ گوێره‌كه‌یه‌كتان داناو په‌رستان [ فَتُوبُوا إِلَى بَارِئِكُمْ ] ئێوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و ته‌وبه‌ بكه‌ن [ فَاقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ ] خۆتان بكوژن واته‌: یه‌كتری بكوژن ته‌وبه‌كه‌یان ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ كه‌وتنه‌ ناو یه‌كتری یه‌كتریان كوشت [ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ عِنْدَ بَارِئِكُمْ ] ئه‌مه‌ بۆ ئێوه‌ باشتره‌ لای خوای گه‌وره‌ [ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ] ئه‌وه‌ی كه‌ مایه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ته‌وبه‌ی لێ قه‌بوڵ كردو ئه‌وه‌یشی كوژرا به‌شه‌هیدی قه‌بوڵ كرد [ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (٥٤) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زۆر ته‌وبه‌ قه‌بوڵ ئه‌كات و زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌.

Al-Baqara 2:54Listen in Qur'an →
55

وَإِذْ قُلْتُمْ يَٰمُوسَىٰ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ نَرَى ٱللَّهَ جَهْرَةًۭ فَأَخَذَتْكُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كه وتتان: ئه‌ی موسا هه‌رگیز باوه‌ڕت پێناهێنین تاوه‌كو به ئاشكراو به چاوی خۆمان خوا نه‌بینین، ئیتر یه‌كسه‌ر هه‌وره‌بروسكه‌كه لێی دان، له كاتێكدا كه ته‌ماشاتان ده‌كرد و به‌ده‌ورو به‌ری خۆتاندا ده‌تانڕوانی (به‌سه‌رسامیه‌وه بیرتان ده‌كرده‌وه‌).

{بەنی ئیسرائیل لە دونیادا داوای بینینی خوای گەورە دەكەن!}

[ وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَى لَنْ نُؤْمِنَ لَكَ حَتَّى نَرَى اللَّهَ جَهْرَةً ] موسی صلی الله علیه وسلم حه‌فتا كه‌سی هه‌ڵبژارد له‌ باشترین و چاكترینیان تا له‌گه‌ڵیدا بن، ئه‌مانه‌ وتیان ئه‌ی موسی صلی الله علیه وسلم ئێمه‌ ئیمانت پێ ناهێنین تا خوای گه‌وره‌ به‌ چاوی خۆمان نه‌بینین [ فَأَخَذَتْكُمُ الصَّاعِقَةُ وَأَنْتُمْ تَنْظُرُونَ (٥٥) ] ئاگرێك یان ده‌نگێك له‌ ئاسمانه‌وه‌ هات و هه‌موویانی كوشت و مراندیانی وه‌ ئێوه‌ ئه‌و شته‌تان به‌چاوی خۆتان بینی و ته‌ماشاتان ده‌كرد.

Al-Baqara 2:55Listen in Qur'an →
56

ثُمَّ بَعَثْنَٰكُم مِّنۢ بَعْدِ مَوْتِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

پاشان زیندوومان كردنه‌وه‌و ژیانمان پێبه‌خشینه‌وه له‌دوای ئه‌و مه‌رگه‌تان بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریی بكه‌ن.

[ ثُمَّ بَعَثْنَاكُمْ مِنْ بَعْدِ مَوْتِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٥٦) ] له‌ دوای مردنتان خوای گه‌وره‌ زیندووی كردنه‌وه‌ به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن، له‌ دونیا خوای گه‌وره‌ نابینرێ به‌ڵام فه‌رمووده‌كان موته‌واتیرن له‌سه‌ر بینینی خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت له‌لایه‌ن باوه‌ڕدارانه‌وه‌.

Al-Baqara 2:56Listen in Qur'an →
57

وَظَلَّلْنَا عَلَيْكُمُ ٱلْغَمَامَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْكُمُ ٱلْمَنَّ وَٱلسَّلْوَىٰ ۖ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقْنَٰكُمْ ۖ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ

(هه‌روه‌ها) له نازو نیعمه‌ته‌كانی خوا بۆتان ئه‌وه‌یه‌: ئێمه هه‌ورمان بۆ كردن به سێبه‌رو گه‌زۆمان بۆ باراندن و په‌له‌وه‌ری شه‌لاقه‌مان بۆ ناردن، ده بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزییه چاكانه‌ی كه پێمان به‌خشیوون (به‌ڵام له‌به‌ر بێ دینی و سته‌میان تۆڵه‌مان لێسه‌ندن)، جا وه‌نه‌بێت ئه‌وانه سته‌میان له ئێمه كرد بێت به‌ڵكو هه‌ر سته‌میان له خۆیان ده‌كرد.

[ وَظَلَّلْنَا عَلَيْكُمُ الْغَمَامَ وَأَنْزَلْنَا عَلَيْكُمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَى ] وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ هه‌وری سپی سێبه‌ری فێنكی بۆتان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گه‌رمای خۆر بتانپارێزێ، وه‌ گه‌زۆ كه‌ خواردنێكی شیرینه‌ (وَالسَّلْوَى) وتراوه‌: هه‌نگوینه‌ یاخود باڵنده‌یه‌كه‌ له‌ سوێسكه‌ گه‌وره‌تره‌ گۆشتێكی خۆشی هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ بۆی دابه‌زاندن [ كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ ] ده‌ی بخۆن له‌و ڕزقه‌ پاك و خۆشه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیون [ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (٥٧) ] ئێمه‌ زوڵممان لێیان نه‌كرد به‌ڵام خۆیان زوڵمیان له‌ نه‌فسی خۆیان ئه‌كرد به‌ تاوان كردن.

Al-Baqara 2:57Listen in Qur'an →
58

وَإِذْ قُلْنَا ٱدْخُلُوا۟ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةَ فَكُلُوا۟ مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ رَغَدًۭا وَٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًۭا وَقُولُوا۟ حِطَّةٌۭ نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطَٰيَٰكُمْ ۚ وَسَنَزِيدُ ٱلْمُحْسِنِينَ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك وتمان: بچنه ئه‌م شاره‌وه (كه قودسه‌)، جا هه‌رچی حه‌زی لێده‌كه‌ن له‌وێ له هه‌ر جێییه‌كی به‌فراوانی و خۆشی بیخۆن، له ده‌روازه‌ی شاره‌كه به‌رێزو كڕنووشی (پێزانینیه‌وه‌) بچه‌نه ژوره‌وه و بڵێن: خوایه له تاوانه‌كانمان ببووره‌، ئه‌و كاته ئێمه‌ش له هه‌ڵه و تاوانه‌كانتان ده‌بوورین، ئێمه پاداشتی چاكه‌كاران له ئاینده‌دا زۆر به زیاده‌وه ده‌ده‌ینه‌وه‌.

[ وَإِذْ قُلْنَا ادْخُلُوا هَذِهِ الْقَرْيَةَ ] وه‌ به‌ به‌نو ئیسرائیلمان وت بڕۆنه‌ ناو ئه‌م دێیه‌وه‌ كه‌ (بیت المقدس)ه‌ [ فَكُلُوا مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ رَغَدًا ] به‌ ویستی خۆتان بخۆن به‌ ژیانێكی خۆش و به‌ فراوانی بژین [ وَادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّدًا ] وه‌ كاتێك كه‌ له‌ ده‌رگاكه‌وه‌ ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌ كڕنوش به‌رن و خۆتان بچه‌مێننه‌وه‌ وه‌كو ته‌وازوع و ملكه‌چیه‌ك بۆ خوای گه‌وره‌ كه‌ ئه‌م شوێنه‌ی بۆتان ئازاد كردووه‌ [ وَقُولُوا حِطَّةٌ ] وه‌ بڵێن: خوایه‌ له‌ تاوانمان خۆشبه‌ ئێمه‌ گه‌ڕاینه‌وه‌و ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ین [ نَغْفِرْ لَكُمْ خَطَايَاكُمْ ] ئێمه‌ش له‌ تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بین [ وَسَنَزِيدُ الْمُحْسِنِينَ (٥٨) ] ئه‌وه‌یشی كه‌ چاكه‌كار بێ زیاتر فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆمانی بۆ زیاد ئه‌كه‌ین.

Al-Baqara 2:58Listen in Qur'an →
59

فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ قَوْلًا غَيْرَ ٱلَّذِى قِيلَ لَهُمْ فَأَنزَلْنَا عَلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ رِجْزًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ

كه‌چی ئه‌وانه‌ی سته‌میان كردبوو یه‌كسه‌ر گوفتاره‌كه‌یان گۆڕی به‌شتێك بێجگه له‌وه‌ی پێیان وترا بوو (واته به لووت به‌رزیه‌وه چوونه ژووره‌وه‌)، جا ئێمه‌ش له ئاسمانه‌وه سزایه‌كمان دابه‌زانده سه‌ر ئه‌وانه‌ی سته‌میان كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له فه‌رمانی خوا ده‌رده‌چوون.

[ فَبَدَّلَ الَّذِينَ ظَلَمُوا قَوْلًا غَيْرَ الَّذِي قِيلَ لَهُمْ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ سته‌مكار بوون ئه‌و وشه‌یه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی فه‌رموون گۆڕییان له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ سوجده‌و كڕنوش و خۆچه‌ماندنه‌وه‌ بڕۆن به‌ خشكه‌ ئه‌ڕۆیشتن، وه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێن (حِطَّةٌ) واته‌: خوایه‌ لێمان خۆشبه‌ وتیان: (حِنْطَّةٌ) یان وتیان: (حَبَةٌ فِي شَعْرَةٍ) واته‌: ده‌نكێك دانه‌وێڵه‌، قسه‌كه‌یان گۆڕی و گاڵته‌یان پێ هات [ فَأَنْزَلْنَا عَلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا رِجْزًا مِنَ السَّمَاءِ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ (٥٩) ] ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌م شێوازه‌ زوڵم و سته‌میان كرد خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ سزای بۆیان دابه‌زاند به‌هۆی فسق و له‌ ڕێ ده‌رچوونی خۆیانه‌وه.

Al-Baqara 2:59Listen in Qur'an →
60

۞ وَإِذِ ٱسْتَسْقَىٰ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ فَقُلْنَا ٱضْرِب بِّعَصَاكَ ٱلْحَجَرَ ۖ فَٱنفَجَرَتْ مِنْهُ ٱثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًۭا ۖ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍۢ مَّشْرَبَهُمْ ۖ كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ مِن رِّزْقِ ٱللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك موسا بۆ قه‌وم و گه‌له‌كه‌ی خۆی داوای بارینی بارانی كرد، ئێمه‌ش پێمان وت: به گۆچانه‌كه‌ت بده به (تاشه‌) به‌رده‌كه‌دا (جا هه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدا) به‌رده‌كه دوانزه كانی لێ هه‌ڵقوڵا، بێگومان هه‌ر هۆزێك چاوگه‌ی خۆی ناسی (ئینجا پێمان وتن) ده بخۆن و بخۆنه‌وه له ڕزق و ڕۆزی و به‌خششی خواو تاوان و خراپه مه‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌ویدا له كاتێكدا كه به‌چاندنی تۆوی خراپه‌وه خه‌ریكن.

‌[ وَإِذِ اسْتَسْقَى مُوسَى لِقَوْمِهِ ] كاتێك كه‌ ئاو نه‌بوو باران نه‌بوو موسی صلی الله علیه وسلم داوای باران بارینی له‌ خوای گه‌وره‌ كرد بۆ قه‌ومه‌كه‌ی [ فَقُلْنَا اضْرِبْ بِعَصَاكَ الْحَجَرَ ] وتمان: ئه‌و گۆچانه‌ی كه‌ به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بیكێشه‌ به‌و به‌رده‌دا [ فَانْفَجَرَتْ مِنْهُ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًا ] كه‌ له‌ به‌رده‌كه‌ی دا وه‌كو موعجیزه‌یه‌ك دوانزه‌ كانی لێ هه‌ڵقوڵا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان دوانزه‌ هۆز بوون [ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَشْرَبَهُمْ ] وه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌و هۆزانه‌ شوێنی ئاو خواردنی خۆیان زانی [ كُلُوا وَاشْرَبُوا مِنْ رِزْقِ اللَّهِ ] بخۆن و بخۆنه‌وه‌ له‌و ڕزقه‌ی خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوون: له‌ گه‌زۆو باڵنده‌كه‌و له‌و ئاوه‌ی كه‌ هه‌ڵقوڵاوه‌ [ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ (٦٠) ] به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌ویدا ئاشووب و فه‌ساد مه‌نێنه‌وه‌و ئاشووب مه‌گێڕن.

Al-Baqara 2:60Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.