وَءَامِنُوا۟ بِمَآ أَنزَلْتُ مُصَدِّقًۭا لِّمَا مَعَكُمْ وَلَا تَكُونُوٓا۟ أَوَّلَ كَافِرٍۭ بِهِۦ ۖ وَلَا تَشْتَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِى ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا وَإِيَّٰىَ فَٱتَّقُونِ
هه‌روه‌ها ئیمان بهێنن به‌و قورئانه‌ی كه ناردومه‌ته خواره كه پاڵپشتی په‌یامه‌كه‌ی لای ئێوه‌یه (ته‌ورات و ئینجیلی ده‌ستكاری نه‌كراو) مه‌بنه یه‌كه‌م بێ بڕوا پێی (له جیاتی یه‌كه‌م باوه‌ڕدار) و ئایه‌ته‌كانم به نرخێكی كه‌م مه‌گۆڕنه‌وه (له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێ مه‌رامی كه‌م نرخی دنیادا)، ته‌نها له من بترسن و خۆتان له خه‌شمی من بپارێزن.
[ وَآمِنُوا بِمَا أَنْزَلْتُ مُصَدِّقًا لِمَا مَعَكُمْ ] وه ئیمان بێنن به‌و كتابه كه قورئانی پیرۆزه بۆم دابه‌زاندوون كه به‌ڕاستدانه‌ری ته‌ورات و ئینجیله كه خۆتان پێتانه[ وَلَا تَكُونُوا أَوَّلَ كَافِرٍ بِهِ ] وه مه‌بن به یه‌كه‌م كافرێك له به‌نی ئیسرائیل كه كوفر بكه‌ن به قورئانی پیرۆز یان به پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم [ وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا ] وه ئایه‌ته‌كانی من مه‌فرۆشن به نرخێكی كه‌م و بۆ دونیایه‌كی كه‌م (كه ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیایش بێت هه‌ر كه‌مه) [ وَإِيَّايَ فَاتَّقُونِ (٤١) ] به‌تاك و ته‌نها ته‌قوای من بكه‌ن و له من بترسێن.