Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 31–40 of 286

31

وَعَلَّمَ ءَادَمَ ٱلْأَسْمَآءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ فَقَالَ أَنۢبِـُٔونِى بِأَسْمَآءِ هَٰٓؤُلَآءِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

(ئینجا ئاده‌می درووست كرد، ویستی توانایی و لێهاتووی بۆ فریشته‌كان ڕوون بكاته‌وه‌) ناوی هه‌رچی پێویستی ده‌وروبه‌ر هه‌یه فێری كرد، له‌وه‌ودوا به فریشته‌كانی ڕانواند و پێی فه‌رموون: ئاده‌ی ئێوه ناوی ئه‌و شتانه‌م پێ بڵێن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن و (توانای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌ویتان هه‌یه‌؟).

[ وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ] خوای گه‌وره‌ ئاده‌می دروست كرد وه‌ ناوی هه‌موو شته‌كانی فێركرد [ ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ أَنْبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَؤُلَاءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٣١) ] پاشان خوای گه‌وره‌ پرسیاری له‌ مه‌لائیكه‌ت كرد ده‌رباره‌ی ئه‌و ناوانه‌ و فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن ناوی ئه‌م شتانه‌م پێ بڵێن.

Al-Baqara 2:31Listen in Qur'an →
32

قَالُوا۟ سُبْحَٰنَكَ لَا عِلْمَ لَنَآ إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ

فریشته‌كان وتیان: پاكی و بێگه‌ردی و ستایش هه‌ر شایسته‌ی تۆیه‌، ئێمه هیچ زانستێكمان نیه‌، ته‌نها ئه‌وه ده‌زانین كه تۆ فێرت كردووین، به‌ڕاستی تۆ په‌روه‌ردگارێكی زاناو دانایت.

[ قَالُوا سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا ] وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ تۆ ئێمه‌ هیچ زانست و زانیاریه‌كمان نیه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ خۆت فێرمانت كردووه‌ ئێمه‌ غه‌یب نازانین [ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (٣٢) ] هه‌ر تۆ زۆر زاناو كاربه‌جێی.

Al-Baqara 2:32Listen in Qur'an →
33

قَالَ يَٰٓـَٔادَمُ أَنۢبِئْهُم بِأَسْمَآئِهِمْ ۖ فَلَمَّآ أَنۢبَأَهُم بِأَسْمَآئِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّىٓ أَعْلَمُ غَيْبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ

ئه‌وسا خوا فه‌رمووی ئه‌ی ئاده‌م ئاده‌ی تۆ ئاگاداریان بكه به ناوه‌كانیان، جا كاتێك ئاده‌م هه‌واڵی ناوه‌كانی پێدان.. خوا فه‌رمووی: ئه‌ی پێم نه‌وتن به‌ڕاستی من خۆم ئاگادارم به نهێنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی، ده‌شزانم ئێوه چی ده‌رده‌خه‌ن و چی ده‌شارنه‌وه‌؟!

[ قَالَ يَا آدَمُ أَنْبِئْهُمْ بِأَسْمَائِهِمْ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی ئاده‌م هه‌موو ئه‌و ناوانه‌یان پێ بڵێ [ فَلَمَّا أَنْبَأَهُمْ بِأَسْمَائِهِمْ ] كاتێك كه‌ ئاده‌م ناوی هه‌موو شته‌كانی پێ وتن [ قَالَ أَلَمْ أَقُلْ لَكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنْتُمْ تَكْتُمُونَ (٣٣) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئایا من پێتانم نه‌ووت كه‌ من نهێنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ئه‌زانم، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئاشكرای ده‌كه‌ن و ده‌ریئه‌بڕن ئه‌ویش هه‌ر ئه‌زانم كه‌ وتتان ئه‌مه‌ی كه‌ تۆ دروستی ئه‌كه‌یت ئاشوب ئه‌گێڕێ له‌سه‌ر زه‌وی و خوێن ئه‌ڕێژێ، ئه‌وه‌یشی كه‌ شاردووتانه‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌زانم له‌وه‌ی كه‌ ئیبلیس له‌ نه‌فسی خۆیدا ته‌كه‌بورو لووتبه‌رزی شاردبۆوه‌.

Al-Baqara 2:33Listen in Qur'an →
34

وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ أَبَىٰ وَٱسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلْكَٰفِرِينَ

كاتێكیش به‌فریشته‌كانمان وت: سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م (سوژده‌ی ڕێزو به‌فه‌رمانی خوا، وه‌كو ڕووگه‌یه‌ك) سوژده‌یان برد، جگه ئیبلیس نه‌بێت كه سه‌رپێچی كردو خۆی به گه‌وره‌زانی و خۆی خسته ڕیزی كافره‌كانه‌وه‌.

[ وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ ] په‌روه‌ردگار ئه‌مری كرد به‌ فریشته‌كان كه‌ كڕنۆشی ڕێزو ئیحترام بۆ ئاده‌م به‌رن كه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی خۆماندا حه‌رام كراوه‌ ئه‌م شته‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌وانه‌وه‌ [ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَى وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ (٣٤) ] هه‌موویان سوجده‌یان بۆ برد ته‌نها ئیبلیس نه‌بێ كه‌ له‌ جن بوو به‌ڵام زۆر خواپه‌رست و چاكه‌كار بوو له‌ناو مه‌لائیكه‌ته‌كاندا بوو ئه‌م سوجده‌ی نه‌بردو ڕه‌فزی كردو ڕه‌تی كرده‌وه‌و خۆی به‌ گه‌وره‌ زانی و وتی من له‌و باشترم من له‌ ئاگر دروستكراوم و ئه‌و له‌ قوڕ، وه‌ له‌ زانیاری خوای گه‌وره‌ هه‌بوو كه‌ ئه‌مه‌ كافر ده‌رئه‌چێ وه‌ كافر بوو.

Al-Baqara 2:34Listen in Qur'an →
35

وَقُلْنَا يَٰٓـَٔادَمُ ٱسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ ٱلْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

ئینجا وتمان: ئه‌ی ئاده‌م خۆت و هاوسه‌رت له‌م به‌هه‌شته‌دا ژیان به‌رنه‌سه‌رو نیشته‌جێ بن له‌هه‌ر كوێ حه‌زده‌كه‌ن بخۆن و بخۆنه‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لی، به‌ڵام نزیكی ئه‌م دره‌خته مه‌كه‌ون (دره‌ختێكی دیاری كراو بۆ تاقی كردنه‌وه لێیان قه‌ده‌غه كرا) ئه‌گینا ده‌چنه ڕیزی سته‌مكارانه‌وه‌.

[ وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَذِهِ الشَّجَرَةَ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی ئاده‌م خۆت و حه‌وای خێزانت نیشته‌جێ بن له‌ به‌هه‌شتدا به‌ ویستی خۆتان ژیانێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن ویستتان له‌ چیه‌ له‌ به‌هه‌شتدا بیخۆن به‌بێ ماندوو بوون به‌ڵام له‌م داره‌ نزیك نه‌كه‌ونه‌وه‌ كه‌ ئایا ئه‌و داره‌ ترێ بووه‌ یاخود گه‌نم بوو یان هه‌نجیر بووه‌ یان هه‌ر شتێكی تر بێت دارێك بووه‌و باس نه‌كراوه‌ [ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ (٣٥) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌و داره‌ نزیك ببنه‌وه‌و له‌و داره‌ بخۆن ئه‌وه‌ زوڵم و سته‌م له‌ نه‌فسی خۆتان ئه‌كه‌ن.

Al-Baqara 2:35Listen in Qur'an →
36

فَأَزَلَّهُمَا ٱلشَّيْطَٰنُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ ۖ وَقُلْنَا ٱهْبِطُوا۟ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّۭ ۖ وَلَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّۭ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٍۢ

شه‌یتان (فرسه‌تی لێهێنان) و له خشته‌ی بردن (وای لێكردن له به‌رو بوومی دره‌خته قه‌ده‌غه كراوه‌كه بخۆن) و له‌و شوێنه (خۆش و پڕ له نازو نیعمه‌ته‌) به‌ده‌ركردنی دان، ئه‌وسا پێمان وتن: (ماده‌م سه‌رپێچیتان كرد ئیتر لێره جێتان نابێته‌وه‌)، ده‌بێت دابه‌زنه خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، جا (له‌وێ) هه‌نێدكتان دوژمنی هه‌ندێكتانن (شه‌یتان دوژمنی ئێوه‌یه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات دوژمنایه‌تی له نێوانتاندا به‌رپا بكات)، تاماوه‌یه‌كی دیاری كراو نیشته‌جێ ده‌بن له‌زه‌ویداو له نازو نیعمه‌ته‌كان سوود وه‌رده‌گرن و به‌هره‌وه‌ر ده‌بن.

[ فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا ] شه‌یتان تووشی زه‌له‌و تاوانی كردن [ فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ ] وه‌ ده‌ری كردن له‌ ژیانی خۆشی به‌هه‌شت به‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای به‌هه‌شت پێیانی وت له‌م داره‌ بخۆن وه‌ ئه‌گه‌ر لێی بخۆن ئێوه‌ ئیتر بۆ هه‌میشه‌یی ئه‌ژین، فێڵی لێ كردن و وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست كردن [ وَقُلْنَا اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌مری كرد ئه‌ی ئاده‌م له‌گه‌ڵ حه‌وادا دابه‌زنه‌ سه‌ر زه‌وی و له‌ به‌هه‌شت ده‌رچن وه‌ له‌ نه‌وه‌كانی تۆدا هه‌ندێكتان ئه‌بن به‌ دوژمنی هه‌ندێكی ترتان [ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ (٣٦) ] له‌سه‌ر زه‌ویشدا نیشته‌جێ ئه‌بن وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پێویست بكات له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌و جل و به‌رگ و پۆشاك بۆتان هه‌یه‌ تا كاتی مردن یاخود تا ڕۆژی قیامه‌ت.

Al-Baqara 2:36Listen in Qur'an →
37

فَتَلَقَّىٰٓ ءَادَمُ مِن رَّبِّهِۦ كَلِمَٰتٍۢ فَتَابَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

پاشان ئاده‌م له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه چه‌ند وشه‌و نزایه‌كی وه‌رگرت (به‌دڵ و به‌كوڵ پاڕایه‌وه خوای میهره‌بانیش) نزاكه‌ی وه‌رگرت و لێی خۆش بوو، چونكه به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و، زاتێكی ئێجگار میهره‌بان و تۆبه وه‌رگره‌. (نزاكه‌ش له ئایه‌تی 23 ی سووره‌تی ئه‌عراف دا هاتووه‌).

[ فَتَلَقَّى آدَمُ مِنْ رَبِّهِ كَلِمَاتٍ ] ئاده‌م په‌شیمان بۆوه‌و وتی: [ رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] (الْأَعْرَافِ: ٢٣) واته‌: په‌روه‌ردگار زوڵممان له‌ نه‌فسی خۆمان كرد ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و ڕه‌حممان پێ نه‌كه‌ی ئه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌بین [ فَتَابَ عَلَيْهِ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (٣٧) ] كه‌ وای فه‌رموو خوای گه‌وره‌ش ته‌وبه‌ی لێ قبووڵ كرد، به‌ دڵنیایی هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ زۆر ته‌وبه‌ی به‌نده‌كان قبووڵ ئه‌كات وه‌ زۆر به‌ ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.

Al-Baqara 2:37Listen in Qur'an →
38

قُلْنَا ٱهْبِطُوا۟ مِنْهَا جَمِيعًۭا ۖ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّى هُدًۭى فَمَن تَبِعَ هُدَاىَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

ئنجا وتمان: هه‌مووتان ده‌بێ دابه‌زن (بۆ سه‌ر زه‌وی) جا ئه‌گه‌ر هه‌ركاتێك له لایه‌ن منه‌وه ڕێنوماییتان بۆهات، هه‌ركه‌س شوێن ڕێنوومایی من بكه‌وێت، ئه‌وه نه ترس و بیمیان له‌سه‌ر ده‌بێت، نه غه‌مگین و دڵته‌نگ ده‌بن.

[ قُلْنَا اهْبِطُوا مِنْهَا جَمِيعًا ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: هه‌مووتان دابه‌زنه‌ سه‌ر زه‌وی [ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدًى ] هه‌ر كاتێك هیدایه‌ت و وه‌حی و كتابتان له‌ منه‌وه‌ بۆ هات [ فَمَنْ تَبِعَ هُدَايَ ] ئه‌وه‌ی شوێن ئه‌و كتابه‌ بكه‌وێ و كاری پێ بكات [ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] ئه‌وانه‌ ترسیان له‌سه‌ر نیه‌ له‌ داهاتوو له‌ قیامه‌ت [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٣٨) ] وه‌ خه‌فه‌تیش ناخۆن له‌ رابردوو له‌وه‌ی له‌ دونیا به‌جێیان هێشتووه‌ چونكه‌ خوای گه‌وره‌ باشتریان پێ ده‌به‌خشێت.

Al-Baqara 2:38Listen in Qur'an →
39

وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

ئه‌وانه‌ش بێ باوه‌ڕ بوون و باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌كانی ئێمه نه‌بوو، ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن و بۆ هه‌تا هه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه‌.

[ وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ كوفریان كردووه‌ وه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیووه‌ [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٣٩) ] ئه‌وانه‌ هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن و به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌.

Al-Baqara 2:39Listen in Qur'an →
40

يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتِىَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُوا۟ بِعَهْدِىٓ أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّٰىَ فَٱرْهَبُونِ

ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل (نه‌وه‌ی حه‌زره‌تی یه‌عقوب (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) یادی نازو نیعمه‌تی من بكه‌نه‌وه كه به‌سه‌رتاندا ڕژاندومه‌و به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ك بن و په‌یمانه‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌ن (كه ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك و باوه‌ڕكردنه به‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌بێ جیاوازی) ئه‌وسا منیش په‌یمانی خۆم به‌جێ ده‌هێنم (كه جێنشین كردنتانه له دنیاداو، به‌هه‌شتی به‌رینه له قیامه‌تدا) باترس و بیمتان ته‌نها له من هه‌بێت (تا ئاسووده‌یی ڕه‌هاتان پێ ببه‌خشم)...

{ئامۆژگاری كردنی بەنی ئیسرائیل}

[ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ ] ئیسرائیل واته‌: به‌نده‌ی خوا كه‌ یه‌عقوبی كوڕی ئیسحاقی كوڕی ئیبراهیم بوو (صه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێت)، ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئیسرائیل یادی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی من بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ڕژاندم به‌سه‌رتاندا، كه‌ پێغه‌مبه‌رو كتابم بۆ ناردن و له‌ فیرعه‌ون ڕزگارم كردن، وه‌ جۆره‌ها نیعمه‌تی تر [ وَأَوْفُوا بِعَهْدِي ] وه‌ وه‌فاتان هه‌بێ به‌رامبه‌ر به‌و په‌یمانه‌ی كه‌ به‌منتان داوه‌ كه‌ شوێن محمد صلی الله علیه وسلم بكه‌ون كاتێك كه‌ دێت [ أُوفِ بِعَهْدِكُمْ ] منیش ئه‌و ئه‌جرو پاداشتانه‌ی كه‌ وه‌عدم پێ داون بۆتان جێبه‌جێ ئه‌كه‌م و لێتان رازی ده‌بم و ده‌تانخه‌مه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ [ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ (٤٠) ] وه‌ به‌تاك و ته‌نها له‌ من بترسێن.

Al-Baqara 2:40Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.