Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 1–10 of 286

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

1

الٓمٓ

‌چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته‌، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌راده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه‌، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه‌: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه‌.

سووره‌تی (به‌قه‌ره‌) (واته‌: مانگا)

سووره‌تێكی مه‌ده‌نی¬یه‌و (٢٨٦) ئایه‌ته‌

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

[ الم (١) ] ئه‌و پیتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌وه‌ هاتوونه‌ هه‌یه‌ له‌ زانایان وه‌كو ئیمامی (قورتوبی) هێناوێتی له‌ ئیمامی (ابوبكرو عمرو عثمان و علي و ابن مسعود) (خوایان لی رازی بێت) ئه‌فه‌رموون: نهێنی خوای گه‌وره‌یه‌ له‌ قورئاندا ته‌نها خوای گه‌وره‌ خۆی ماناكه‌ی ئه‌زانێ، وه‌ هه‌یشه‌ له‌ زانایان وه‌كو (شیخ الاسلام) ئه‌فه‌رموون: به‌ڵێ ماناكه‌ی ئه‌زانین بۆ ته‌حه‌ددا كردنه‌ بۆچونی ڕاست و دروست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌و پیتانه‌ ته‌حه‌ددای عه‌ره‌بی پێ ئه‌كات كه‌ قورئانی پیرۆز له‌و پیتانه‌ پێك هاتووه‌ ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن ئه‌م قورئانه‌ فه‌رمووده‌و فه‌رمایشت و كه‌لامی خوای گه‌وره‌ نیه‌و قسه‌ی محمده‌ صلی الله علیه وسلم ئێوه‌ش ئه‌و پیتانه‌تان له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ ته‌نها سووره‌تێكی هاوشێوه‌ی قورئانی پیرۆز بێننه‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ سووره‌تێكی بچووك هاوشێوه‌ی قورئانی پیرۆز بێننه‌وه‌، وه‌ تا رۆژی قیامه‌تیش ناتوانن، چونكه‌ هه‌رگیز قسه‌ی مرۆڤ وه‌كو قسه‌ی خوای گه‌وره‌ نابێت.

2

ذَٰلِكَ ٱلْكِتَٰبُ لَا رَيْبَ ۛ فِيهِ ۛ هُدًۭى لِّلْمُتَّقِينَ

‌ئه‌و قورئانه كتێبێكه هیچ گومانێكی تێدا نیه‌، (كه له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه كراوه به جبره‌ئیلدا بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه مایه‌ی ڕێنمووی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خواناسان و پارێزكاران (كه ئه‌وانه‌ن فه‌رزه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له حه‌رام خۆیان ده‌پارێزن، له ڕووی بیروباوه‌ڕو كردارو گوفتره‌وه‌).

[ ذَلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ فِيهِ ] ئه‌م په‌رتووكه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ هیچ گومانێكی تیادا نیه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ دابه‌زیووه‌ [ هُدًى لِلْمُتَّقِينَ (٢) ] هیدایه‌ت و رووناكی و ڕێنماییه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و خۆیان له‌ تاوان ئه‌پارێزن.

3

ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱلْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ

ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به نه‌بینراوه‌كان ده‌هێنن (وه‌ك خوا و فریشته و ئه‌وانه‌ی خوا باسی كردوون و ئێمه نایانبینین)، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیان به‌چاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزییه (حه‌ڵاڵه‌ی) پێمان به‌خشیوون، ده‌به‌خشن.

{هەندێك لە سیفاتی مرۆڤی خۆپارێزو موتتەقی}

[ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ ] یه‌كێك له‌ سیفاتی موتته‌قی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیمان به‌ غه‌یب ئه‌هێنن ئه‌و شتانه‌ی كه‌ شاراوه‌یه‌و نادیاره‌و خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌واڵیان پێ داوه‌ باوه‌ڕیان به‌ هه‌مووی هه‌یه‌ [ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ ] وه‌ نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به‌ ڕوكن و مه‌رج و واجب و خشوع و سوننه‌ت و شێوازه‌كانی و له‌كاتی خۆیدا [ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (٣) ] وه‌ له‌و ماڵه‌یشی كه‌ پێمان به‌خشیون نه‌فه‌قه‌ی منداڵ و خێزانیان ده‌كه‌ن و زه‌كاتی ماڵه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن.

4

وَٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ وَبِٱلْءَاخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ

(له هه‌مان كاتدا) ئه‌وانه باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌و (په‌یامه‌ی) كه بۆ تۆ (ئه‌ی محمد (‎‎‎‎صلی الله علیه وسلم) دابه‌زێنراوه و به‌و په‌یامانه‌ش كه بۆ (پێغه‌مبه‌رانی‎ (سه‌لامی خوایان لێ بێت) پێش تۆ دابه‌زێنراوه‌، دڵنیاش ده‌بن كه ڕۆژی دوایی پێش دێت و قیامه‌ت هه‌ر به‌رپا ده‌بێت.

[ وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ ] وه‌ ئیمانیان به‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ هه‌یه‌ كه‌ بۆ تۆ دابه‌زیوه‌ وه‌ به‌و كتێبه‌ ئاسمانیانه‌ی تر كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ دابه‌زیوه‌ باوه‌ڕیان به‌ هه‌مووی هه‌یه‌ [ وَبِالْآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ (٤) ] وه‌ یه‌قینیشیان هه‌یه‌ به‌ ڕۆژی دوایی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژی دواییدا ڕووئه‌دات.

5

أُو۟لَٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدًۭى مِّن رَّبِّهِمْ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ

ئه‌وانه له سه‌ر شا ڕێگه‌ی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگاریانن و هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتوو (ئه‌مانه بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ئیمان و ئیسلامن).

[ أُولَئِكَ عَلَى هُدًى مِنْ رَبِّهِمْ ] ئه‌م كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قواو ئیمانیان كۆ كردۆته‌وه‌ وه‌ فه‌رزه‌كان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنمایی و ڕووناكین له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٥) ] وه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون له‌ دونیاو دواڕۆژدا، پاشان خوای گه‌وره‌ دێته‌ سه‌ر باسكردنی كافران.

6

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَوَآءٌ عَلَيْهِمْ ءَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ئاگاداریان بکه‌یت یان ئاگاداریان نه‌که‌یت یه‌کسانه بۆیان، باوه‌ڕ و ئیمان ناهێنن...

{هەندێك لە سیفاتی مرۆڤی كافر }

[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنْذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنْذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (٦) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافرو بێباوه‌ڕن یه‌كسانه‌ ئه‌گه‌ر ئینزارو ئاگاداریان بكه‌یته‌وه‌ یان نا ئیمان ناهێنن چونكه‌ حه‌قه‌كه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌.

7

خَتَمَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَعَلَىٰ سَمْعِهِمْ ۖ وَعَلَىٰٓ أَبْصَٰرِهِمْ غِشَٰوَةٌۭ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ

(چونکه‌) خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و گوێیاندا و په‌رده‌ی به‌سه‌ر چاویاندا هێناوه‌، (نه بیرده‌که‌نه‌وه‌، نه ئاماده‌ن حه‌ق ببیستن و ڕاستییه‌کان نابینن)، هه‌ر بۆیه سزایه‌کی سه‌خت چاوه‌ڕێیانه ‎‎‎ (ئه‌مانه‌ش ده‌سته‌یه‌کن له بێ باوه‌ڕان که هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت).

[ خَتَمَ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ وَعَلَى سَمْعِهِمْ وَعَلَى أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ ] خوای گه‌وره‌ مۆری له‌سه‌ر دڵ و گوێیان داوه‌ وه‌ په‌رده‌یه‌ك له‌سه‌ر چاویانه‌، نه‌ حه‌ق ئه‌بینن نه‌ حه‌ق ئه‌بیستن نه‌ حه‌ق ئه‌چێته‌ دڵیانه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆیان ڕوون بۆته‌وه‌و خۆیان شوێنی نه‌كه‌وتوونه‌ [ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٧) ] وه‌ ئه‌وانه‌ له‌ ڕۆژی دوایی سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌.

8

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ

له ناو خه‌ڵکیدا که‌سانێک هه‌ن که ده‌ڵێن: ئیمان و باوه‌ڕمان به خوا و به ڕۆژی قیامه‌ت هێناوه (له‌ڕاستیدا ئه‌وانه درۆ ده‌که‌ن) ئه‌وانه هه‌میشه باوه‌ڕدار نین).

{هەندێك لە سیفاتی مرۆڤی مونافیق‌و دووڕوو}

پاشان خوای گه‌وره‌ دێته‌ سه‌ر باسكردنی مونافیقان كه‌ له‌ مه‌دینه‌ ده‌ركه‌وتن: [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَمَا هُمْ بِمُؤْمِنِينَ (٨) ] له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئیمانمان به‌خوای گه‌وره‌و به‌ ڕۆژی دوایی هه‌یه‌ به‌ڵام ڕاست ناكه‌ن و له‌ حه‌قیقه‌ت و ڕاستیدا ئیمانیان نیه‌.

9

يُخَٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ

ئه‌وانه (به‌خه‌یاڵی خۆیان وا ده‌زانن) خوا و ئه‌و که‌سانه ده‌خه‌ڵه‌تێنن که باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ن!! که‌چی جگه له خۆیان که‌سیان پێ ناخه‌ڵه‌تێنرێ، به‌ڵام هه‌ست ناکه‌ن و تێناگه‌ن و بیرناکه‌نه‌وه‌.

[ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّا أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ (٩) ] به‌ حسابی خۆیان فێڵ له‌ خوای گه‌وره‌و باوه‌ڕداران ئه‌كه‌ن به‌ڵام له‌ حه‌قیقه‌ت و ڕاستیدا فێڵ له‌ هیچ كه‌سێك ناكه‌ن ته‌نها له‌ خۆیان نه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فێڵ له‌ خوای گه‌وره‌ ناكرێ به‌ڵام خۆیان هه‌ست ناكه‌ن.

10

فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ فَزَادَهُمُ ٱللَّهُ مَرَضًۭا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْذِبُونَ

ئه‌وانه له دڵ و ده‌روونیاندا نه‌خۆشی بێ باوه‌ڕی و حه‌سوودی و کینه هه‌یه‌، خوایش ده‌ردیان گران و کاریگه‌ر ده‌کات و سزایه‌کی سه‌ختیش (له دینا و قیامه‌تدا) چاوه‌ڕێنانه به هۆی درۆکردن و (دژایه‌تییان بۆ ئیسلام).

[ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ ] ئه‌مانه‌ نه‌خۆشی شه‌ك و گومان و نیفاق له‌ دڵیاندایه‌ [ فَزَادَهُمُ اللَّهُ مَرَضًا ] خوای گه‌وره‌ش ئه‌و نه‌خۆشییه‌یانی زیاتر كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌قیان ناسی و لایاندا لێی و ئیمانیان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌هێنا صلی الله علیه وسلم [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ (١٠) ] وه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و درۆ كردنه‌ی كه‌ ئه‌یانكرد، بانگه‌شه‌ی ئیمانیان ده‌كردو ئیمانداریش نه‌بوون.

Al-Baqara 2:10Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.