[ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ] خوای گه‌وره ئه‌رك ناخاته سه‌رشانی هیچ كه‌سێك ته‌نها به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێ [ لَهَا مَا كَسَبَتْ ] هه‌ر كه‌سێك هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بكات له چاكه ئه‌وه ئه‌جرو پاداشتی خۆی ده‌ست ئه‌كه‌وێ [ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ ] وه هه‌ر تاوانێكیش بكات له خراپه به‌هه‌مان شێوه سزای خۆی وه‌رئه‌گرێت [ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌ر شتێك كه له‌بیرمان كرد یان به‌هه‌ڵه كردمان تۆ لێمان مه‌گره وه سزامان مه‌ده له‌سه‌ری، كه له صحیح موسلیم هاتووه خوای گه‌وره فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) ٢٠٠ - (١٢٦)) واته: به‌ڵێ ئه‌وه وام كرد هه‌ر شتێك به له‌بیرچوون بێت یان به‌هه‌ڵه‌بێت موحاسه‌به‌تان ناكه‌م و لۆمه‌تان ناكه‌م له‌سه‌ری و سزاتان ناده‌م [ رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار هیچ باری قورس و گران مه‌خه‌ره سه‌رشانمان هه‌روه‌كو چۆن خسته سه‌رشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش ئێمه له به‌نی ئیسرائیل كه ئه‌وان بۆ ته‌وبه‌كه‌یان ئه‌بوایه یه‌كتریان بكوشتایه، وه شوێنێك كه پیسی به‌ر بكه‌وتایه ئه‌بوایه بیانبڕیایه‌و فڕێیان بدایه به شۆرین پاك نه‌ئه‌بۆوه، وه چه‌نده‌ها باری قورس و گرانی تر كه خۆیان ئه‌یانخسته سه‌رشانی خۆیان، ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و باره قورس و گرانانه مه‌خه‌ره سه‌رشانی ئێمه، دیسان خوای گه‌وره فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) ٢٠٠ - (١٢٦)) به‌ڵێ ئه‌وه هیچ بارێكی قورس و گران ناخه‌مه سه‌رشانتان [ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ ] وه ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌ر شتێك كه له تواناماندا نه‌بوو مه‌یخه‌ره سه‌رشانمان وه داوامان لێ مه‌كه، خوای گه‌وره فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) ٢٠٠ - (١٢٦)) [ وَاعْفُ عَنَّا ] وه خوای گه‌وره له تاوانه‌كانمان ببوره ئه‌وه‌ی له نێوان ئێمه‌و تۆدایه به‌وه‌ی بیسڕیته‌وه [ وَاغْفِرْ لَنَا ] وه لێمان خۆشبه‌و تاوانه‌كانمان بۆ داپۆشه ئه‌وه‌ی له نێوان ئێمه‌و بهندهكانتدایه ئابڕومان مه‌به [ وَارْحَمْنَا ] وه ڕه‌حم و به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه بۆ داهاتوومان [ أَنْتَ مَوْلَانَا ] هه‌ر تۆ سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رو پشتیوان و گه‌وره‌و په‌رستراوی ئێمه‌ی [ فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (٢٨٦) ] وه خوایه سه‌رمان بخه به‌سه‌ر كافران و بێباوه‌ڕاندا، خوای گه‌وره له هه‌موویدا فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) ٢٠٠ - (١٢٦)) ئه‌و داوایانه‌ی كه كردتان هه‌موویم قبوڵ كرد، كه ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ی كۆتایی سووره‌تی به‌قهره سوننه‌ته مرۆڤـ شه‌وان پێش خه‌وتن بیانخوێنێت، وه له كه‌نزێكی ژێر عه‌رشی په‌روه‌ردگار به پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به‌خشراوه.
به‌م شێوه‌یه هاتینه كۆتایی ته‌فسیری سووره‌تی (به‌قهره)، والحمد لله.