Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 281–286 of 286

281

وَٱتَّقُوا۟ يَوْمًۭا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى ٱللَّهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ

(خه‌ڵکینه‌) له سزاو تۆڵه‌ی ڕۆژێک بترسن که تیایدا بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، له‌وه‌ودوا هه‌موو که‌س پاداشتی کاروکرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت و سته‌میان لێ ناکرێت.

‌[ وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ ] وه‌ ئێوه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و له‌ خوای گه‌وره‌ بترسێن له‌ ڕۆژێك كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ كه‌ تیایدا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ [ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (٢٨١) ] پاشان هه‌موو كه‌سێك كه‌ چی كردبێ ئه‌جرو پاداشتی خۆی وه‌رئه‌گرێت وه‌ هیچ كه‌سێك زوڵم و سته‌می لێ ناكرێ، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌مه‌ دوا ئایه‌ته‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا كه‌ دابه‌زی بێت، وه‌ ئه‌فه‌رمووێ: سی و یه‌ك ڕۆژ دوای ئه‌م ئایه‌ته‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وه‌فاتی كرد، وه‌ هه‌یشه‌ له‌ زانایان ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م ئایه‌ته‌ی سووره‌تی (مائیده‌) دوا ئایه‌ته‌ كه‌ هاتبێته‌ خواره‌وه‌ [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ ] (الْمَائِدَةِ: ٣).

Al-Baqara 2:281Listen in Qur'an →
282

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيْنٍ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى فَٱكْتُبُوهُ ۚ وَلْيَكْتُب بَّيْنَكُمْ كَاتِبٌۢ بِٱلْعَدْلِ ۚ وَلَا يَأْبَ كَاتِبٌ أَن يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ ٱللَّهُ ۚ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ ٱلَّذِى عَلَيْهِ ٱلْحَقُّ وَلْيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ وَلَا يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْـًۭٔا ۚ فَإِن كَانَ ٱلَّذِى عَلَيْهِ ٱلْحَقُّ سَفِيهًا أَوْ ضَعِيفًا أَوْ لَا يَسْتَطِيعُ أَن يُمِلَّ هُوَ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُۥ بِٱلْعَدْلِ ۚ وَٱسْتَشْهِدُوا۟ شَهِيدَيْنِ مِن رِّجَالِكُمْ ۖ فَإِن لَّمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌۭ وَٱمْرَأَتَانِ مِمَّن تَرْضَوْنَ مِنَ ٱلشُّهَدَآءِ أَن تَضِلَّ إِحْدَىٰهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَىٰهُمَا ٱلْأُخْرَىٰ ۚ وَلَا يَأْبَ ٱلشُّهَدَآءُ إِذَا مَا دُعُوا۟ ۚ وَلَا تَسْـَٔمُوٓا۟ أَن تَكْتُبُوهُ صَغِيرًا أَوْ كَبِيرًا إِلَىٰٓ أَجَلِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمْ أَقْسَطُ عِندَ ٱللَّهِ وَأَقْوَمُ لِلشَّهَٰدَةِ وَأَدْنَىٰٓ أَلَّا تَرْتَابُوٓا۟ ۖ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً حَاضِرَةًۭ تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلَّا تَكْتُبُوهَا ۗ وَأَشْهِدُوٓا۟ إِذَا تَبَايَعْتُمْ ۚ وَلَا يُضَآرَّ كَاتِبٌۭ وَلَا شَهِيدٌۭ ۚ وَإِن تَفْعَلُوا۟ فَإِنَّهُۥ فُسُوقٌۢ بِكُمْ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱللَّهُ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر قه‌رزێکتان کرد له یه‌کتر تا ماوه‌یه‌کی دیاری کراو، ئه‌وه بینوسن و با نووسه‌رێک که دادپه‌روه‌ربێت به‌ڕاستی و دروستی له نێوانتاندا بینوسێت، با هیچ نوسه‌رێک سه‌رپێچی نه‌کات له نوسین، هه‌ر وه‌ک چۆن خوا فێری کردووه با بنووسێت، (خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک خوێنده‌وار نه‌بێت) ئه‌وه‌ی که حه‌قه‌که‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و قه‌رزه‌که‌ی لایه با به‌ده‌می خۆی (ئه‌ندازه‌ی قه‌رزه‌که‌ی) به کاتبه‌که بڵێت و له خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت و چاوپۆشی له هیچی نه‌کات و لێی که‌م نه‌کاته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌که‌ی له‌سه‌ره هه‌ڵه‌شه بوو، یا لاواز بوو (منداڵ یان به‌ساڵاچوو بوو) یا نه‌یده‌توانی دان به حه‌قه‌که‌دا بنێت (که‌ڕوڵاڵ بوو) با به‌خێوکه‌ر، یا سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ی دادگه‌رانه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی قه‌رزه‌که‌ی بڵێت و با دوو پیاو له خۆتان شایه‌تی له‌سه‌ر (قه‌رزو مامه‌ڵه‌)بگرن، ئه‌گه‌ر دووپیاو ده‌ستنه‌که‌وتن بۆ شایه‌تی، با پیاوێک و دوو ئافره‌ت شایه‌تییه‌که بده‌ن له‌و که‌سانه‌ی که ڕازین به شایه‌تیدانیان، نه‌وه‌کو یه‌کێک له (ئافره‌ته‌کان) بیری بچێت، با ئه‌وی تریان بیری بهێنێته‌وه و شایه‌ته‌کان نابێت که کاتێک داواکران خۆ وێڵ بکه‌ن و ئاماده نه‌بن، بێزار مه‌بن له‌وه‌ی که (قه‌رز) بنووسن، که‌م بێت یان زۆر و تا ماوه‌ی دیاری کراوی، به ڕوونی با یاداشت بکرێت، ئه‌نجامدانی مه‌سه‌له‌ی قه‌رزتان به‌و شێوه دادپه‌روه‌رانه‌یه و په‌سه‌ندتره لای خوا (له نه‌نووسین)، ئه‌وسا چاکتر ده‌توانن شایه‌تی ڕاگرن و نزیکترن له‌وه‌ی گومان و دوودڵی به یه‌کتر نه‌به‌ن (مافی که‌س تیا نه‌چێت)، مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ک بێت له‌به‌ر ده‌ستانداو له نێو خۆتاندا بیگێڕن و کڕین و فرۆشتن ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه گوناهتان ناگات که ناینووسن، (چونکه ئاسان نیه‌و مامه‌ڵه دواده‌خات، هه‌تا بۆتان ده‌کرێت) شایه‌ت بگرن کاتێک کڕین و فرۆشتنتان ئه‌نجامدا و نابێت نووسه‌رو شایه‌ت ئازار بدرێن و بێزار بکرێن، خۆ ئه‌گه‌ر شتی وابکه‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه ئێوه له چه‌نده‌ها فه‌رمانبه‌رداری ده‌رچوون، جا له خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئه‌و شتانه‌تان ده‌کات (که خێری تیایه بۆ دنیاو پاداشتی قیامه‌تی له دوایه‌) و خوا به هه‌موو شتێک زانایه‌.

{درێژترین ئایەت لە قورئاندا ئایەتی قەرزە}

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا تَدَايَنْتُمْ بِدَيْنٍ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى فَاكْتُبُوهُ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌رزتان به‌ كه‌سێك دا بۆ كاتێكی دیاریكراو ئه‌وه‌ قه‌رزه‌كه‌و كاته‌كه‌یشی بنووسن [ وَلْيَكْتُبْ بَيْنَكُمْ كَاتِبٌ بِالْعَدْلِ ] وه‌ با نووسه‌رێكیش له‌ نێوانتاندا به‌ دادپه‌روه‌ری بینووسێ [ وَلَا يَأْبَ كَاتِبٌ أَنْ يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ اللَّهُ ] وه‌ با كه‌سێكیش كه‌ داواتان لێ كرد بۆتان بنووسێ با ئه‌و نووسه‌ره‌ ڕه‌تی نه‌كاته‌وه‌ بڵێ: من ناینوسم، به‌ڵكو با بۆتان بنووسێ به‌و شێوازه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فێری كردووه‌ واته‌: به‌ دادپه‌روه‌ری بینووسێ [ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ ] با بینووسێ وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ قه‌رزاره‌ با خۆی دانی پیادا بنێت و بڵێت من ئه‌وه‌نده‌ قه‌رزارم [ وَلْيَتَّقِ اللَّهَ رَبَّهُ وَلَا يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْئًا ] وه‌ با ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات و هیچی لێ كه‌م نه‌كاته‌وه‌و به‌ته‌واوی پێی بڵێ [ فَإِنْ كَانَ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ سَفِيهًا ] ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ قه‌رزت له‌لایه‌تی كه‌سێكه‌ سه‌فیهه‌ زۆر عه‌قڵی ته‌واو نیه‌ ناتوانێ ته‌سه‌ڕوف و هه‌ڵسوكه‌وت بكات [ أَوْ ضَعِيفًا ] یاخود لاوازه‌ به‌وه‌ی پیره‌مێردێكی گه‌وره‌یه‌ یان منداڵێكه‌ یان عه‌قڵی له‌ جێی خۆی نیه‌ [ أَوْ لَا يَسْتَطِيعُ أَنْ يُمِلَّ هُوَ ] یان ناتوانێ دانی پیادا بنێ به‌وه‌ی ڵاڵه‌ [ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُ بِالْعَدْلِ ] ئه‌وه‌ با وه‌لی ئه‌م كه‌سانه‌ ئه‌و دانی پیادا بنێ و ئیقرار بكات [ وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ مِنْ رِجَالِكُمْ ] وه‌ با دوو پیاوی دادپه‌روه‌رو موسڵمانیش شایه‌ت بن له‌سه‌ر ئه‌و نووسینه‌، كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ بوونی شایه‌ت واجبه‌ [ فَإِنْ لَمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ ] وه‌ئه‌گه‌ر دوو پیاو نه‌بوو یان دوو پیاوتان ده‌ست نه‌كه‌وت بۆ شایه‌ت با پیاوێك و دوو ئافره‌ت شایه‌ت بن [ مِمَّنْ تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاءِ ] له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خۆتان لێیان ڕازین له‌ شایه‌ته‌كان به‌ عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ری و دینیان ڕازین [ أَنْ تَضِلَّ إِحْدَاهُمَا ] نه‌وه‌كو ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ یه‌كێكیان له‌بیری بچێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تان زیاتر تووشی له‌بیر چوونه‌وه‌ ده‌بن له‌ پیاوان له‌به‌ر ئه‌و خوێنه‌ی لێیان ده‌ڕوات له‌ سوڕی مانگانه‌ و زه‌یستانی كه‌ ئێستاش زانست ئه‌و شته‌ی ده‌رخستووه‌ [ فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الْأُخْرَى ] كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیان بڕگه‌یه‌ك شتێكی له‌بیرچوو با ئه‌وه‌ی تر بیری بخاته‌وه‌ [ وَلَا يَأْبَ الشُّهَدَاءُ إِذَا مَا دُعُوا ] وه‌ شایه‌ته‌كان هه‌ر كاتێك كه‌ بانگ كران بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ شایه‌تی بده‌ن با ڕه‌تی نه‌كه‌نه‌وه‌و بێن شایه‌تی خۆیان به‌ دادپه‌روه‌ری بده‌ن [ وَلَا تَسْأَمُوا أَنْ تَكْتُبُوهُ صَغِيرًا أَوْ كَبِيرًا إِلَى أَجَلِهِ ] وه‌ بێزار مه‌بن له‌ نووسین ئه‌گه‌ر شتێكی گه‌وره‌ بێ یان بچووك بێ تا كاتی دیاریكراوی خۆی بینووسن [ ذَلِكُمْ أَقْسَطُ عِنْدَ اللَّهِ وَأَقْوَمُ لِلشَّهَادَةِ وَأَدْنَى أَلَّا تَرْتَابُوا ] ئا ئه‌م نووسینه‌ كه‌ ئه‌ینووسن لای خوای گه‌وره‌ دادپه‌روه‌رترو ته‌واوترو پارێزه‌رتره‌ بۆ مانه‌وه‌ی شایه‌تیه‌كه‌ وه‌ نزیكتره‌ له‌وه‌ی كه‌ تووشی گومان نابن، كه‌ نه‌ینووسنه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌بیرتان بچێته‌وه‌ یان گومانتان بۆ دروست بێ [ إِلَّا أَنْ تَكُونَ تِجَارَةً حَاضِرَةً تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلَّا تَكْتُبُوهَا ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو بازرگانی بوو هه‌ردوولا كڕیارو فرۆشیار ئاماده‌ بوون ئه‌و شتومه‌كه‌كه‌ی پێیدا ئه‌ویش یه‌كسه‌ر پاره‌كه‌ی پێیدا ئه‌مه‌ پێویست به‌ نووسین ناكات خۆتان ده‌ست به‌ …

Al-Baqara 2:282Listen in Qur'an →
283

۞ وَإِن كُنتُمْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ وَلَمْ تَجِدُوا۟ كَاتِبًۭا فَرِهَٰنٌۭ مَّقْبُوضَةٌۭ ۖ فَإِنْ أَمِنَ بَعْضُكُم بَعْضًۭا فَلْيُؤَدِّ ٱلَّذِى ٱؤْتُمِنَ أَمَٰنَتَهُۥ وَلْيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ ۗ وَلَا تَكْتُمُوا۟ ٱلشَّهَٰدَةَ ۚ وَمَن يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُۥٓ ءَاثِمٌۭ قَلْبُهُۥ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌۭ

خۆ ئه‌گه‌ر له سه‌فه‌ردا بوون و نووسه‌رێکتان ده‌ست نه‌که‌وت، ئه‌وه بارمته‌کان وه‌رده‌گیرێن (له‌باتی قه‌باڵه و سه‌نه‌ده‌که‌)، خۆ ئه‌گه‌ر له یه‌کتری دڵنیا بوون با ئه‌وه‌ی به ئه‌مین و ده‌ستپاک داده‌نرێت ئه‌مانه‌ته‌که‌ی (قه‌رزه‌که‌) بداته‌وه و با له خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت، نه‌که‌ن شایه‌تی بشارنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی شایه‌تی بشارێته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی دڵی ژه‌نگاوی و ناپوخت گوناهباره‌، خوایش به هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن زانایه‌.

[ وَإِنْ كُنْتُمْ عَلَى سَفَرٍ وَلَمْ تَجِدُوا كَاتِبًا فَرِهَانٌ مَقْبُوضَةٌ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ سه‌فه‌ردا بوون و شتێكتان قه‌رز كردو نووسه‌رتان ده‌ست نه‌كه‌وت بۆتان بنوسێت ئه‌و كاته‌ ئه‌توانن شتێك بكه‌ن به‌ ڕه‌هن و وه‌ری بگرن له‌ جیاتی قه‌رزه‌كه‌ [ فَإِنْ أَمِنَ بَعْضُكُمْ بَعْضًا فَلْيُؤَدِّ الَّذِي اؤْتُمِنَ أَمَانَتَهُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ یه‌كتریش ئه‌مین بوون ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مانه‌ت و شتێكی پێدراوه‌و قه‌رزاره‌ با قه‌رزه‌كه‌ له‌ كاتی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ [ وَلْيَتَّقِ اللَّهَ رَبَّهُ ] با ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات [ وَلَا تَكْتُمُوا الشَّهَادَةَ ] وه‌ شایه‌تی مه‌شارنه‌وه‌و هه‌ر كاتێك پێویست بوو بڕۆن شایه‌تی حه‌ق بده‌ن [ وَمَنْ يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُ آثِمٌ قَلْبُهُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك شایه‌تی بشارێته‌وه‌ ئه‌وا به‌ڕاستی دڵی ئه‌و كه‌سه‌ تاوانباره‌ كه‌سێكه‌ سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و شاردنه‌وه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ خاوه‌ن حه‌ق حه‌قه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ (٢٨٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ كرده‌وه‌كانی ئێوه‌.

Al-Baqara 2:283Listen in Qur'an →
284

لِّلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَإِن تُبْدُوا۟ مَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُم بِهِ ٱللَّهُ ۖ فَيَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ

هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له دڵ و ده‌رونتاندا جێگیر بووه‌، ده‌ری بخه‌ن، یان بیشارنه‌وه خوا ده‌رباره‌ی لێتان ده‌پرسێته‌وه‌، ئه‌وسا له هه‌ر که‌س بیه‌وێت خۆش ده‌بێت و هه‌رکه‌س بیه‌وێت سزای ده‌دات و خوایش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه (ئه‌وه‌ی چرپه‌ی ده‌روونیه دێت و ده‌ڕوات و جێگیر نابێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نیه‌).

[ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیان دایه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ ] هه‌ر شتێك له‌ نه‌فسی خۆتاندایه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ری ببڕن یان بیشارنه‌وه‌ ئه‌وا خوای گه‌وره‌ موحاسه‌به‌تان ئه‌كات واته‌: ئه‌گه‌ر شایه‌تیه‌ك كه‌ ده‌ری ببڕن یان بیشارنه‌وه‌ ناحه‌ق بێ خوای گه‌وره‌ سزاتان ئه‌دات و موحاسه‌به‌تان ئه‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤـ له‌ نه‌فسی خۆیدا قسه‌یه‌ك بكات تا نه‌یكات به‌ كرده‌وه‌ یان به‌ وته‌ نه‌یڵێ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌م ئوممه‌ته‌ بووراوه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ دڵی خۆیدا ئه‌یڵێت و سزای نادات [ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره‌ خۆش ئه‌بێ له‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێت به‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی [ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سزای هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه‌ ویستی لێ بێت به‌ دادپه‌روه‌ی خۆی [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٨٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌، كه‌ ئایه‌تی دواتر ئه‌م ئایه‌ته‌ی نه‌سخ كرده‌وه‌.

Al-Baqara 2:284Listen in Qur'an →
285

ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّن رُّسُلِهِۦ ۚ وَقَالُوا۟ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ ٱلْمَصِيرُ

پێغه‌مبه‌رو ئیمانداران باوه‌ڕیان هه‌یه به‌وه‌ی له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هاتۆته خواره‌وه‌، هه‌موویان باوه‌ڕیان هه‌یه به خواو فریشته‌کانی و کتێبه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌کانی (ده‌ڵێن) هیچ جۆره جیاوازیه‌ک ناکه‌ین له نێوان هیچ پێغه‌مبه‌رێ له پێغه‌مبه‌ره‌کانی خوادا (له باوه‌ڕدا)، هه‌روه‌ها وتیان: گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین (بۆ به‌دیهێنه‌رمان) په‌روه‌ردگارا لێخۆش بوونی تۆمان ده‌وێت و سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ لای تۆیه گه‌ڕانه‌وه‌.

[ آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ] پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وه‌ باوه‌ڕداران ئیمانیان به‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ هێناوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆیان دابه‌زیوه‌، وه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌م قورئانه‌دا هه‌یه‌ [ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ ] هه‌موویان ئیمانیان به‌ خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كانی و كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی هێناوه‌ [ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ ] ئێمه‌ جیاوازی ناكه‌ین له‌ نێوان هیچ پێغه‌مبه‌رێك له‌ پێغه‌مبه‌ران و ئیمان به‌ هه‌ر هه‌موویان ئه‌هێنین [ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ] وه‌ باوه‌ڕداران وه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كان فه‌رموویان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه‌ به‌گوێ فه‌رمایشتی تۆمان بیست وه‌ لێی تێگه‌یشتین وه‌ گوێڕایه‌ڵی تۆمان كردو وه‌ڵاممان دایته‌وه‌ [ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ (٢٨٥) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆش لێمان خۆشبه‌ وه‌ مه‌صیرو سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌ر بۆ لای تۆیه‌.

Al-Baqara 2:285Listen in Qur'an →
286

لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۚ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا ٱكْتَسَبَتْ ۗ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَآ إِن نَّسِينَآ أَوْ أَخْطَأْنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَآ إِصْرًۭا كَمَا حَمَلْتَهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِۦ ۖ وَٱعْفُ عَنَّا وَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَآ ۚ أَنتَ مَوْلَىٰنَا فَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ

خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت، هه‌ر کارێکی چاک ئه‌نجام بدات قازانجی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و هه‌ر خراپه‌یه‌کی کردبێت ته‌نها یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆیه‌تی (هه‌ر بۆیه ئیمانداران ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که تواناو هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه‌، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه‌، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافرو خوانه‌ناساندا، (ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگاری مه‌زن فێری نزای ڕێک و پێکمان ده‌کات، ئومێده که لێشمان وه‌ربگرێت..) کاتێک ئایه‌تی (٢٨٤) دابه‌زیووه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌غڵه‌ت بوون و چوون بۆ خزمه‌تی.. ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: بڵێن گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین.. ئینجا خوای گه‌وره ئایه‌تی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابه‌زاند بۆ دڵدانه‌وه‌یان). خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت، هه‌ر کارێکی چاک ئه‌نجام بدات قازانجی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و هه‌ر خراپه‌یه‌کی کردبێت ته‌نها یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆیه‌تی (هه‌ر بۆیه ئیمانداران ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که تواناو هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه‌، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه‌، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافرو خوانه‌ناساندا، (ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگاری مه‌زن فێری نزای ڕێک و پێکمان ده‌کات، ئومێده که لێشمان وه‌ربگرێت..) کاتێک ئایه‌تی (٢٨٤) دابه‌زیووه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌غڵه‌ت بوون و چوون بۆ خزمه‌تی.. ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: بڵێن گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین.. ئینجا خوای گه‌وره ئایه‌تی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابه‌زاند بۆ دڵدانه‌وه‌یان).

[ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌رك ناخاته‌ سه‌رشانی هیچ كه‌سێك ته‌نها به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێ [ لَهَا مَا كَسَبَتْ ] هه‌ر كه‌سێك هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بكات له‌ چاكه‌ ئه‌وه‌ ئه‌جرو پاداشتی خۆی ده‌ست ئه‌كه‌وێ [ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ ] وه‌ هه‌ر تاوانێكیش بكات له‌ خراپه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ سزای خۆی وه‌رئه‌گرێت [ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌ر شتێك كه‌ له‌بیرمان كرد یان به‌هه‌ڵه‌ كردمان تۆ لێمان مه‌گره‌ وه‌ سزامان مه‌ده‌ له‌سه‌ری، كه‌ له‌ صحیح موسلیم هاتووه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) ٢٠٠ - (١٢٦)) واته‌: به‌ڵێ ئه‌وه‌ وام كرد هه‌ر شتێك به‌ له‌بیرچوون بێت یان به‌هه‌ڵه‌بێت موحاسه‌به‌تان ناكه‌م و لۆمه‌تان ناكه‌م له‌سه‌ری و سزاتان ناده‌م [ رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار هیچ باری قورس و گران مه‌خه‌ره‌ سه‌رشانمان هه‌روه‌كو چۆن خسته‌ سه‌رشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش ئێمه‌ له‌ به‌نی ئیسرائیل كه‌ ئه‌وان بۆ ته‌وبه‌كه‌یان ئه‌بوایه‌ یه‌كتریان بكوشتایه‌، وه‌ شوێنێك كه‌ پیسی به‌ر بكه‌وتایه‌ ئه‌بوایه‌ بیانبڕیایه‌و فڕێیان بدایه‌ به‌ شۆرین پاك نه‌ئه‌بۆوه‌، وه‌ چه‌نده‌ها باری قورس و گرانی تر كه‌ خۆیان ئه‌یانخسته‌ سه‌رشانی خۆیان، ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و باره‌ قورس و گرانانه‌ مه‌خه‌ره‌ سه‌رشانی ئێمه‌، دیسان خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) ٢٠٠ - (١٢٦)) به‌ڵێ ئه‌وه‌ هیچ بارێكی قورس و گران ناخه‌مه‌ سه‌رشانتان [ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ ] وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌ر شتێك كه‌ له‌ تواناماندا نه‌بوو مه‌یخه‌ره‌ سه‌رشانمان وه‌ داوامان لێ مه‌كه‌، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) ٢٠٠ - (١٢٦)) [ وَاعْفُ عَنَّا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كانمان ببوره‌ ئه‌وه‌ی له‌ نێوان ئێمه‌و تۆدایه‌ به‌وه‌ی بیسڕیته‌وه‌ [ وَاغْفِرْ لَنَا ] وه‌ لێمان خۆشبه‌و تاوانه‌كانمان بۆ داپۆشه‌ ئه‌وه‌ی له‌ نێوان ئێمه‌و به‌نده‌كانتدایه‌ ئابڕومان مه‌به‌ [ وَارْحَمْنَا ] وه‌ ڕه‌حم و به‌زه‌ییت پێماندا بێته‌وه‌ بۆ داهاتوومان [ أَنْتَ مَوْلَانَا ] هه‌ر تۆ سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رو پشتیوان و گه‌وره‌و په‌رستراوی ئێمه‌ی [ فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (٢٨٦) ] وه‌ خوایه‌ سه‌رمان بخه‌ به‌سه‌ر كافران و بێباوه‌ڕاندا، خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موویدا فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) ٢٠٠ - (١٢٦)) ئه‌و داوایانه‌ی كه‌ كردتان هه‌موویم قبوڵ كرد، كه‌ ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ی كۆتایی سووره‌تی به‌قه‌ره‌ سوننه‌ته‌ مرۆڤـ شه‌وان پێش خه‌وتن بیانخوێنێت، وه‌ له‌ كه‌نزێكی ژێر عه‌رشی په‌روه‌ردگار به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به‌خشراوه‌.

به‌م شێوه‌یه‌ هاتینه‌ كۆتایی ته‌فسیری سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)، والحمد لله.

Al-Baqara 2:286Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.