إِن تُبْدُوا۟ ٱلصَّدَقَٰتِ فَنِعِمَّا هِىَ ۖ وَإِن تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا ٱلْفُقَرَآءَ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۚ وَيُكَفِّرُ عَنكُم مِّن سَيِّـَٔاتِكُمْ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ
ئه‌گه‌ر خێر‌و چاکه و به‌خشینه‌کانتان به ئاشکرا ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه شتێکی چاکه، خۆ ئه‌گه‌ر بیشارنه‌وه و بیده‌ن به هه‌ژاران به نهێنی ئه‌وه چاکتره بۆتان، جا (به‌و به‌خشینه) خوا هه‌ندێک له گوناهه‌کانتان ده‌سڕێته‌وه و خوا ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
[ إِنْ تُبْدُوا الصَّدَقَاتِ فَنِعِمَّا هِيَ ] ئه‌گه‌ر صه‌ده‌قه‌و خێرتان كرد ئاشكرای بكه‌ن ئه‌مه شتێكی چاكه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چاوتان لێ بكات، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاتان له نیه‌تتان بێت و توشی ریا نه‌بن [ وَإِنْ تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاءَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو به نهێنی بیده‌ن به‌فه‌قیرو هه‌ژاران ئه‌مه‌یان باشتره بۆ ئێوه چونكه پارێزراو ده‌بن له ریا و له ساحه‌ی مه‌حشه‌ر له ژێر سێبه‌ری عه‌رشی خوای گه‌وره‌دا ده‌بن [ وَيُكَفِّرُ عَنْكُمْ مِنْ سَيِّئَاتِكُمْ ] وه خوای گه‌وره له خراپه‌كانتان خۆش ئه‌بێ به‌هۆی ئه‌و صه‌ده‌قه‌یه‌ی كه كردووتانه به نهێنی و به ئاشكرا [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (٢٧١) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانیاریه‌كی ووردی هه‌یه وه زانایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه.