Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 261–270 of 286

261

مَّثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنۢبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِى كُلِّ سُنۢبُلَةٍۢ مِّا۟ئَةُ حَبَّةٍۢ ۗ وَٱللَّهُ يُضَٰعِفُ لِمَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ

نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی خوادا، وه‌کو تۆوێک وایه که بڕوێت و حه‌وت گوڵی گرتبێت، له هه‌ر گوڵێکدا سه‌د دانه‌ی تیادا بێت، خوایش بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت (به گوێره‌ی نیه‌تی و جێگرتنی خێره‌که‌ی) پاداشت چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و خوا فراوانگیر و زانایه‌.

{فەزڵی بەخشین لە پێناو خوای گەورە}

[ مَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ماڵه‌كانی خۆیان له‌ پێناوی خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وشه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌ جیهاد كردندا [ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ ] وه‌كو نموونه‌ی جووتیارێك وایه‌ كه‌ ده‌نكێك دانه‌وێڵه‌ ئه‌ڕوێنێ پاشان ئه‌و ده‌نكه‌ حه‌وت گوڵ گه‌نم ئه‌گرێ [ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِائَةُ حَبَّةٍ ] له‌ هه‌ر گوڵه‌ گه‌نمێكدا سه‌د ده‌نكی تیایه‌ واته‌: ئه‌كاته‌ حه‌وت سه‌د [ وَاللَّهُ يُضَاعِفُ لِمَنْ يَشَاءُ ] هێشتا خوای گه‌وره‌ یه‌ك به‌ حه‌وت سه‌د زیاتری ده‌كات، واته‌: كه‌سێك ئه‌گه‌ر دینارێك بكاته‌ خێر خوای گه‌وره‌ به‌ حه‌وت سه‌د خێر بۆی ئه‌نووسێ تا زیاتریش خوای گه‌وره‌ چه‌ند قاتی ئه‌كات به‌ گوێره‌ی نیه‌تی ئه‌و كه‌سه‌، وه‌ به‌ گوێره‌ی پێویستی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ تۆ خێره‌كه‌ی پێ ئه‌كه‌ی [ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٢٦١) ] به‌ڕاستی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ زۆر فراوانه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌.

Al-Baqara 2:261Listen in Qur'an →
262

ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ لَا يُتْبِعُونَ مَآ أَنفَقُوا۟ مَنًّۭا وَلَآ أَذًۭى ۙ لَّهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

ئه‌وانه‌ی ماڵ و داراییان ده‌به‌خشن له ڕێگه‌ی خوادا، به‌دوای ئه‌وه‌ی به‌خشیوویانه هیچ جۆره منه‌تێک نانێن و هیچ جۆره ئازارێک ناگه‌یه‌نن، (ئه‌وانه‌) ته‌نها پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه‌، هیچ ترس و بیمیان له‌سه‌رنیه (له که‌م و کووڕیی پاداشت و ته‌نگانه‌ی قیامه‌ت)، غه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێ ناکات.

{ئادابی بەخشین لە پێناو خوای گەورە}

[ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ماڵی خۆیان له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشن [ ثُمَّ لَا يُتْبِعُونَ مَا أَنْفَقُوا مَنًّا وَلَا أَذًى ] پاشان منه‌ت ناكه‌ن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ پێیان به‌خشیوه‌ وه‌ ئازاریشی ناده‌ن به‌وه‌ی كه‌ ده‌مدرێژی و قسه‌ی پێ بكه‌ن [ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئه‌مانه‌ ماده‌م نیه‌تیان بۆ خوای گه‌وره‌ بووه‌ وه‌ منه‌تیان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا نه‌كردوو ئازاریان نه‌داوه‌ ئه‌جرو پاداشتی خۆیان هه‌یه‌ لای خوای گه‌وره‌ [ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ مردیشن ترسیان له‌سه‌ر نیه‌ بۆ داهاتوویان [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٢٦٢) ] وه‌ خه‌فه‌تیش ناخۆن له‌ ڕابردوویان له‌ دونیادا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌ قیامه‌تدا باشتریان پێ ئه‌به‌خشێ.

Al-Baqara 2:262Listen in Qur'an →
263

۞ قَوْلٌۭ مَّعْرُوفٌۭ وَمَغْفِرَةٌ خَيْرٌۭ مِّن صَدَقَةٍۢ يَتْبَعُهَآ أَذًۭى ۗ وَٱللَّهُ غَنِىٌّ حَلِيمٌۭ

قسه‌و گوفتاری جوان و چاوپۆشیه‌ک (له هه‌ڵه‌)، چاکتره له به‌خشینێک که ئازاری به‌دوادا بێت و منه‌ت بکرێت، خوایش ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له به‌خشینی به‌منه‌ت) و خۆڕاگرو له‌سه‌رخۆیه (زوو تۆڵه ناسێنێت له سه‌رکه‌ش و یاخییه‌کان).

[ قَوْلٌ مَعْرُوفٌ وَمَغْفِرَةٌ خَيْرٌ مِنْ صَدَقَةٍ يَتْبَعُهَا أَذًى ] كاتێك كه‌سێك داوات لێ ئه‌كات ئه‌گه‌ر به‌ وته‌یه‌كی باش به‌ڕێی بكه‌ی ئه‌وه‌ باشتره‌، وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو زۆر ئیلحاحی كرد یان كه‌ نه‌تدا پێی قسه‌یه‌كی ناڕێكی كرد لێی خۆشبی ئه‌مه‌ باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ صه‌ده‌قه‌و خێرێك بكه‌ی به‌ڵام پاشان ئازاری ئه‌و كه‌سه‌ بده‌ی كه‌ خێرت پێی كردووه‌، به‌وه‌ی قسه‌ی پێ بكه‌ی و ده‌مدرێژی بكه‌یت و جنێوی پێ بده‌یت و قسه‌ی ناشرینی پێ بكه‌یت و بیشكێنیته‌وه‌ [ وَاللَّهُ غَنِيٌّ حَلِيمٌ (٢٦٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ وه‌ زۆر به‌ حیلم و له‌سه‌رخۆیه‌.

Al-Baqara 2:263Listen in Qur'an →
264

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُبْطِلُوا۟ صَدَقَٰتِكُم بِٱلْمَنِّ وَٱلْأَذَىٰ كَٱلَّذِى يُنفِقُ مَالَهُۥ رِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَلَا يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۖ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ صَفْوَانٍ عَلَيْهِ تُرَابٌۭ فَأَصَابَهُۥ وَابِلٌۭ فَتَرَكَهُۥ صَلْدًۭا ۖ لَّا يَقْدِرُونَ عَلَىٰ شَىْءٍۢ مِّمَّا كَسَبُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَٰفِرِينَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، نه‌که‌ن خێرو پاداشتی چاکه‌کانتان پووچ بکه‌نه‌وه به منه‌ت نان و دڵ ئازاردانی (هه‌ژاران)، وه‌کو ئه‌و که‌سه‌ی ماڵ و سامانی خۆی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی ببه‌خشێت بۆ ڕیاکاریی و خۆنواندن و ئیمان و باوه‌ڕی به‌خواو ڕۆژی دوایی نه‌بێت، جا نموونه‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه وه‌ک به‌ردێکی ساف وایه که خۆڵێکی به سه‌ره‌وه بێت، له‌وه‌ودوا بارانێکی لێزمه ببارێت به‌سه‌ریداو هیچی به‌سه‌ره‌وه نه‌هێڵێت و به‌ره‌ق و ته‌قی به‌جێی بهێڵێت و حه‌قیقه‌تی ده‌ربکه‌وێت، (ئینجا ئه‌و جۆره ڕیابازو بێ باوه‌ڕ منه‌تنه‌رانه‌) هیچ جۆره به‌هره‌یه‌ک له‌و به‌خشینه‌یان به‌ده‌ست ناهێنن، بێگومان خوای گه‌وره ڕێنموویی قه‌ومی بێ باوه‌ڕو کافران ناکات.

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُبْطِلُوا صَدَقَاتِكُمْ بِالْمَنِّ وَالْأَذَى ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ كاتێك كه‌ صه‌ده‌قه‌و خێرێك ئه‌كه‌ن صه‌ده‌قه‌و خێره‌كه‌تان به‌تاڵ مه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ منه‌ت كرده‌نه‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خێره‌كه‌تان پێی كردووه‌ وه‌ به‌ ئازار دانی به‌قسه‌و تانه‌و ته‌شه‌رو ده‌مدرێژی كردنه‌ سه‌ری [ كَالَّذِي يُنْفِقُ مَالَهُ رِئَاءَ النَّاسِ ] وه‌كو كه‌سێك كه‌ ماڵی خۆی ئه‌به‌خشێ به‌ڵام مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و ئه‌جرو پاداشتی قیامه‌ت نیه‌، به‌ڵكو بۆ ریایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵك بیبینێ و مه‌دحی بكه‌ن و وه‌سف و سه‌نای بكه‌ن [ وَلَا يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] وه‌ ئیمانی به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی نیه‌ [ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ صَفْوَانٍ عَلَيْهِ تُرَابٌ ] نموونه‌ی ئه‌م كه‌سه‌ وه‌كو نموونه‌ی به‌ردێكی لووسی گه‌وره‌ وایه‌ كه‌ خۆڵ و ته‌پوتۆزی پێوه‌ بێت [ فَأَصَابَهُ وَابِلٌ ] وه‌ بارانێكی به‌لێزمه‌ی سه‌خت ئه‌داته‌ سه‌ر ئه‌و به‌رده‌ گه‌وره‌ لووسه‌دا [ فَتَرَكَهُ صَلْدًا ] كه‌ ئه‌و بارانه‌ به‌لێزمه‌ به‌خوڕه‌ له‌و به‌رده‌ ئه‌دات هیچ ته‌پوتۆزو خۆڵێكی پێوه‌ ناهێلێ و پاكی ئه‌كاته‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شتێك ئه‌به‌خشێ وه‌ بۆ ڕیایه‌تی له‌ قیامه‌تدا هیچ ئه‌جرو پاداشتێكی نامێنێ وه‌كو ئه‌و به‌رده‌ كه‌ هیچی پێوه‌ نه‌ماوه‌ [ لَا يَقْدِرُونَ عَلَى شَيْءٍ مِمَّا كَسَبُوا ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ئه‌كه‌ن و ئازاری خه‌ڵك ئه‌ده‌ن ئه‌و ڕیابازانه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ناتوانن ئه‌جرو پاداشت كۆ بكه‌نه‌وه‌ یان وه‌ری بگرن شته‌كه‌شیان له‌ ده‌ست چوو وه‌ ئه‌جرو پاداشتیشیان نه‌ما [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ (٢٦٤) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێك نادا كه‌ كافرو بێ باوه‌ڕ بن.

Al-Baqara 2:264Listen in Qur'an →
265

وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمُ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ وَتَثْبِيتًۭا مِّنْ أَنفُسِهِمْ كَمَثَلِ جَنَّةٍۭ بِرَبْوَةٍ أَصَابَهَا وَابِلٌۭ فَـَٔاتَتْ أُكُلَهَا ضِعْفَيْنِ فَإِن لَّمْ يُصِبْهَا وَابِلٌۭ فَطَلٌّۭ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ

نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا و بۆ دامه‌زراندن و ڕاهێنانی خۆیان له‌سه‌ر چاکه‌کاری، وه‌کو باخچه‌یه‌ک وایه: له به‌رزاییه‌کدا بێت و بارانێکی دڵۆپ گه‌وره بیگرێته‌وه و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که دوو به‌رامبه‌ر به‌رهه‌می هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بارانی دڵۆپ گه‌وره‌ش نه‌یگرێته‌وه‌، ئه‌وه نمه باران پاراوی ده‌کات، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی ده‌یکه‌ن.

[ وَمَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ] وه‌ نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ماڵی خۆیان له‌ پێناو ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشن [ وَتَثْبِيتًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ ] وه‌ نه‌فسی خۆیان دامه‌زراو و جێگیر ئه‌كه‌ن و ڕائه‌هێنن له‌سه‌ر ئیمان و به‌خشین له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا، وه‌ چاوه‌ڕوانی پاداشتن له‌ خوای گه‌وره‌ [ كَمَثَلِ جَنَّةٍ بِرَبْوَةٍ ] نموونه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ وه‌كو نموونه‌ی باخێك وایه‌ كه‌ جۆره‌ها داری تیابێ وه‌ له‌ شوێنێكی به‌رزدا بێ [ أَصَابَهَا وَابِلٌ ] وه‌ بارانێكی به‌خوڕو به‌لێزمه‌ بدات به‌سه‌ر ئه‌و باخه‌دا [ فَآتَتْ أُكُلَهَا ضِعْفَيْنِ ] كاتێك به‌رهه‌مه‌كه‌ی دێت دوو قات به‌رهه‌م دێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی به‌رزو باش بووه‌ وه‌ باران گرتۆتیه‌وه‌ [ فَإِنْ لَمْ يُصِبْهَا وَابِلٌ فَطَلٌّ ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و بارانه‌ به‌ خوڕه‌ به‌ لێزمه‌یه‌ش نه‌یگرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ بارانێكی كه‌م و سووك و نه‌رم هه‌ر ئه‌یگرێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی به‌رزه‌ هه‌ر سوود ئه‌بینێ، ئه‌مه‌ نمونه‌یه‌ بۆ مرۆڤی باوه‌ڕداره‌ كه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشێ ئاوا خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتی ئه‌داته‌وه‌ [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٢٦٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بینایه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن.

Al-Baqara 2:265Listen in Qur'an →
266

أَيَوَدُّ أَحَدُكُمْ أَن تَكُونَ لَهُۥ جَنَّةٌۭ مِّن نَّخِيلٍۢ وَأَعْنَابٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ لَهُۥ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَأَصَابَهُ ٱلْكِبَرُ وَلَهُۥ ذُرِّيَّةٌۭ ضُعَفَآءُ فَأَصَابَهَآ إِعْصَارٌۭ فِيهِ نَارٌۭ فَٱحْتَرَقَتْ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ

ئایا هیچ که‌س له ئێوه حه‌ز ده‌کات باخێکی هه‌بێت له دارخورماو چه‌نده‌ها جۆر ڕه‌زه ترێ پێک هاتبێت و چه‌ند جۆگه‌و ڕووبارێک به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا بڕوات و هه‌موو جۆره به‌روبوومێکی تێدا بێت بۆ خاوه‌نه‌که‌ی و خۆی دووچاری پیری بووبێت و چه‌ند نه‌وه‌و منداڵێکی لاوازی هه‌بێت، که‌چی له‌ناکاو گه‌رده‌لولێک گڕوگه‌رمیه‌کی به‌هێزی تێدابێت و هه‌ڵکاته‌سه‌ری و یه‌کسه‌ربسووتێت؟! (ئه‌مه زۆر جێی داخ و نیگه‌رانیه چونکه نه‌خۆی له‌به‌ر پیری، نه‌منداڵی، له‌به‌ر بێ هێزی، ناتوانن باخه‌که ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان ده‌خاته به‌رچاوتان بۆ ئه‌وه‌ی تێفکرن و بیربکه‌نه‌وه (خۆتان مایه‌پووچ و ڕه‌نج به‌خه‌سار نه‌که‌ن).

[ أَيَوَدُّ أَحَدُكُمْ أَنْ تَكُونَ لَهُ جَنَّةٌ مِنْ نَخِيلٍ وَأَعْنَابٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ لَهُ فِيهَا مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ ] ئایا یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ئاواته‌خوازه‌ كه‌ باخی هه‌بێ له‌ دار خورماو له‌ ترێ كه‌ جۆگه‌له‌ ئاو به‌ ژێر ئه‌و دارانه‌دا بڕوات وه‌ له‌ هه‌موو به‌روبوومێكی هه‌بێ [ وَأَصَابَهُ الْكِبَرُ وَلَهُ ذُرِّيَّةٌ ضُعَفَاءُ ] وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ خۆی بچێته‌ ناو ساڵه‌وه‌ وه‌ مناڵیشی هه‌بێ مناڵه‌كانیشی لاواز بن و نه‌توانن خزمه‌تی باخ و بێستانه‌كه‌ی بكه‌ن [ فَأَصَابَهَا إِعْصَارٌ فِيهِ نَارٌ فَاحْتَرَقَتْ ] وه‌ تووشی بایه‌كی سه‌خت و گه‌رده‌لولێك بێت وه‌ ئه‌و گه‌رده‌لوله‌ ئاگریشی تیا بێ و هه‌موو باخ و داره‌كانی به‌رهه‌مه‌كه‌ی بسووتێنێ، ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌یهێنێته‌وه‌ كه‌ ڕیابازن واته‌: له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا چه‌ندێ موحتاج و لاوازن كه‌س نیه‌ سه‌ریان بخات و ڕزگاریان بكات به‌ڵام هیچ شتێكیان نیه‌ هه‌مووی له‌ دونیادا سووتا و خۆیان سووتاندیان به‌ ڕیا، یان نمونه‌ی كه‌سێكی باشه‌ دواتر خراپ ده‌بێت [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ (٢٦٦) ] خوای گه‌وره‌ به‌م شێوه‌یه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه‌ به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌.

Al-Baqara 2:266Listen in Qur'an →
267

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنفِقُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا كَسَبْتُمْ وَمِمَّآ أَخْرَجْنَا لَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ ۖ وَلَا تَيَمَّمُوا۟ ٱلْخَبِيثَ مِنْهُ تُنفِقُونَ وَلَسْتُم بِـَٔاخِذِيهِ إِلَّآ أَن تُغْمِضُوا۟ فِيهِ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ حَمِيدٌ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌: ببه‌خشن له باشترین به‌روبووم و به‌رهه‌مێک که به‌ده‌ستان هێناوه و له‌و به‌روبوومانه‌ی که له زه‌ویدا بۆمان ده‌رهێناون و ڕواندوومانه‌، نه‌که‌ن نیازی به‌خشینی شتی ناپوخت و بێ که‌ڵک بکه‌ن و له‌و ببه‌خشن، له‌کاتێکدا خۆتان ئه‌و جۆره شتانه وه‌رناگرن و پێی ڕازی نابن (ئه‌گه‌ر بتاندرێتێ) مه‌گه‌ر چاوی لێ بنوقێنن و بزانن که خوا ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه و شایسته‌ی سوپاسه (پێویستی به‌به‌خشینی بێ نرخ نیه‌).

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنْفِقُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا كَسَبْتُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران له‌ پاكترین و حه‌ڵاڵترین شت ببه‌خشن كه‌ هه‌تانه‌ [ وَمِمَّا أَخْرَجْنَا لَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ ] وه‌ ببه‌خشن له‌وه‌ی كه‌ له‌زه‌ویه‌وه‌ بۆتانمان ده‌ركردووه‌ له‌ به‌روبووم و دانه‌وێڵه‌، وه‌ له‌ كانزاكان و له‌و خشڵ و زێڕو زیوانه‌ی كه‌ ئه‌یدۆزنه‌وه‌ له‌ناو زه‌ویدا [ وَلَا تَيَمَّمُوا الْخَبِيثَ مِنْهُ تُنْفِقُونَ ] به‌ڵام مه‌به‌ستان ئه‌وه‌نه‌بێ كه‌ كام ماڵه‌ی خراپه‌ ئه‌وه‌ ببه‌خشن خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ قبوڵ ناكات [ وَلَسْتُمْ بِآخِذِيهِ إِلَّا أَنْ تُغْمِضُوا فِيهِ ] له‌ كاتێكدا كه‌ خۆتان ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ خراپه‌تان پێ بدرێ وه‌ری ناگرن، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ بازاڕ بفرۆشرێ نایكڕن، مه‌گه‌ر چاوتان بنوقێنن یان له‌ شه‌رما وه‌ری بگرن، ئه‌نصاریه‌كان له‌ كاتی رنینی خورما له‌ نێوان دوو كۆڵه‌كه‌ی مزگه‌وت خورمایان به‌ حه‌بلێك هه‌ڵده‌واسی و هه‌ژارو موهاجرین ده‌یانخوارد جا پیاوی وا هه‌بوو خورمای خراپ و وشكی ده‌هێنا خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، له‌ پاش ئه‌وه‌ باشترین جۆریان ده‌هێنا [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ (٢٦٧) ] وه‌ بزانن كه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌و زۆر بێپێویسته‌ وه‌ زۆر حه‌مدو سه‌ناو ستایش و سوپاسكراوه‌.

Al-Baqara 2:267Listen in Qur'an →
268

ٱلشَّيْطَٰنُ يَعِدُكُمُ ٱلْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُم بِٱلْفَحْشَآءِ ۖ وَٱللَّهُ يَعِدُكُم مَّغْفِرَةًۭ مِّنْهُ وَفَضْلًۭا ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ

(کاتێ ئێوه له ماڵ و داراییتان ده‌به‌خشن) شه‌یتان به‌ڵێنی هه‌ژاری و نه‌داریتان پێ ده‌دات (ده‌تانترسێنێت به هه‌ژاری) و فه‌رمانتان پێ ده‌دات به‌گوناهو تاوان و خراپه و نه‌به‌خشین، خوای گه‌وره‌ش به‌ڵێنی لێخۆشبوونێکی تایبه‌تی خۆیتان پێده‌دات له‌گه‌ڵ زۆری ڕۆزی و به‌هره‌ی فراوانداو خوا فراوانگیرو زانایه‌.

[ الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمُ الْفَقْرَ ] به‌ڕاستی شه‌یتان وه‌عدو به‌ڵێنی فه‌قیری و هه‌ژاری به‌ ئێوه‌ ئه‌دات و به‌وه‌ ئه‌تانترسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌به‌خشن [ وَيَأْمُرُكُمْ بِالْفَحْشَاءِ ] وه‌ فه‌رمانتان پێ ئه‌كات به‌ به‌دڕه‌وشتی و خراپه‌كاری و چروكی و ڕه‌زیلی [ وَاللَّهُ يَعِدُكُمْ مَغْفِرَةً مِنْهُ وَفَضْلًا ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ وه‌عدو به‌ڵێنی لێخۆشبوون و فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی داوه‌ به‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ببه‌خشێ وه‌ جێی بۆ پڕ ئه‌كاته‌وه‌ وه‌ به‌ره‌كه‌تی تێ ئه‌كات [ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٢٦٨) ] به‌ڕاستی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوای گه‌وره‌ زۆر فراوانه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه.

Al-Baqara 2:268Listen in Qur'an →
269

يُؤْتِى ٱلْحِكْمَةَ مَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُؤْتَ ٱلْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِىَ خَيْرًۭا كَثِيرًۭا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ

ئه‌وزاته به‌هه‌ر که‌س بیه‌وێت و (شایسته بێت) حیکمه‌ت و دانایی پێ ده‌به‌خشێت و هه‌ر که‌س حیکمه‌تی پێ ببه‌خشرێت، ئه‌وه بێگومان خێرێکی زۆری پێدراوه‌، جا بێجگه له ژیر و هۆشمه‌نده‌کان که‌سانی تر له‌و به‌هره‌یه تێناگه‌ن و په‌ند وه‌رناگرن.

[ يُؤْتِي الْحِكْمَةَ مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره‌ حیكمه‌ت و كاربه‌جێی و تێگه‌یشتن و دانایی و زانیاری ئه‌به‌خشێ به‌هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێت [ وَمَنْ يُؤْتَ الْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِيَ خَيْرًا كَثِيرًا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش حیكمه‌تی پێ به‌خشرابێ ئه‌وه‌ به‌ڕاستی خێرێكی یه‌كجار زۆر گه‌وره‌ی پێ به‌خشراوه‌ [ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ (٢٦٩) ] به‌ڵام كه‌س له‌م شتانه‌ تێناگات و بیر ناكاته‌وه‌ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت كه‌ خاوه‌ن عه‌قڵ و فه‌هم و تێگه‌یشتنن.

Al-Baqara 2:269Listen in Qur'an →
270

وَمَآ أَنفَقْتُم مِّن نَّفَقَةٍ أَوْ نَذَرْتُم مِّن نَّذْرٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُهُۥ ۗ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ

هه‌رشتێکتان به‌خشی بێت یان هه‌ر نه‌زرو بڕیارێکتان دابێت، ئه‌وه خوا پێی ده‌زانێت و بۆ سته‌مکاران هیچ جۆره پشتیوانیه‌ک نیه (که بیانپارێزێ له تۆڵه‌ی خوا).

[ وَمَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ نَفَقَةٍ أَوْ نَذَرْتُمْ مِنْ نَذْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ يَعْلَمُهُ ] وه‌ هه‌ر نه‌فه‌قه‌و خێرێك كه‌ ئێوه‌ بیكه‌ن بۆ خۆتان یان بۆ غه‌یری خۆتان، یان هه‌ر نه‌زرێك كه‌ بیكه‌ن خوای گه‌وره‌ ئاگای له‌ هه‌موویه‌تی، وه‌ ئه‌جرو پاداشتتان ده‌داته‌وه‌ [ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ (٢٧٠) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زاڵم و سته‌مكار بن به‌وه‌ی كه‌ نه‌یانبه‌خشیبێ یان نه‌زریان كردبێت و نه‌زره‌كه‌یان نه‌بردبێته‌ سه‌ر هیچ پشتیوان و سه‌رخه‌ریان نیه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت.

Al-Baqara 2:270Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.