فَهَزَمُوهُم بِإِذْنِ ٱللَّهِ وَقَتَلَ دَاوُۥدُ جَالُوتَ وَءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلْمُلْكَ وَٱلْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُۥ مِمَّا يَشَآءُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍۢ لَّفَسَدَتِ ٱلْأَرْضُ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ
ئه‌وسا ئیتر به فه‌رمانی خوا له‌شکری جالوطیان به‌زاند و داود (که یه‌کێک بوو له سه‌ربازانی طالوط) جالوطی کوشت، له‌وه‌ودوا خوای گه‌وره پاشایه‌تی و دانایی پێبه‌خشی و هه‌رچی ویستی بوو فێری کرد، خۆ ئه‌گه‌ر خوا هه‌ندێک له خه‌ڵکانی به هه‌ندێکی تری له‌ناو نه‌بات، هه‌ر هه‌موو سه‌ر زه‌وی پڕ ده‌بێت له تاوان و خراپه، به‌ڵام خوا فه‌زڵ و ڕێزی زۆره بۆ هه‌موو گرۆی ئادامیزاد (به‌شێوه‌یه‌کی گشتی).
[ فَهَزَمُوهُمْ بِإِذْنِ اللَّهِ ] به ئیزنی خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر (جالوت) و سه‌ربازه‌كانیان [ وَقَتَلَ دَاوُودُ جَالُوتَ ] وه داودیش صلی الله علیه وسلم (جالوتی) كوشت وه خوای گه‌وره كردی به پێغه‌مبه‌ر [ وَآتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ وَالْحِكْمَةَ ] وه خوای گه‌وره موڵك و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێ به‌خشی [ وَعَلَّمَهُ مِمَّا يَشَاءُ ] وه ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ویستی لێ بێ فێری كرد، وتراوه: فێری قه‌ڵغان دروست كردنی كردووه [ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَفَسَدَتِ الْأَرْضُ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره نه‌خشه‌و پیلانی كافرانی ره‌تنه‌كردایه‌ته‌وه به‌هه‌ندێ خه‌ڵكی كه كوشتار ده‌كه‌ن له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌وا زه‌وی تووشی ئاشووب ئه‌بوو به‌وه‌ی كه كافران ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گرت و دروشمه‌كانی كوفریان تێدا به‌رپا دهكردو قه‌ده‌غه‌ی په‌رستنی خوای گه‌وره‌یان ده‌كرد [ وَلَكِنَّ اللَّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْعَالَمِينَ (٢٥١) ] به‌ڵام خوای گه‌وره فه‌زڵی یه‌كجار زۆره به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا.