Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 251–260 of 286

251

فَهَزَمُوهُم بِإِذْنِ ٱللَّهِ وَقَتَلَ دَاوُۥدُ جَالُوتَ وَءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلْمُلْكَ وَٱلْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُۥ مِمَّا يَشَآءُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍۢ لَّفَسَدَتِ ٱلْأَرْضُ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ

ئه‌وسا ئیتر به فه‌رمانی خوا له‌شکری جالوطیان به‌زاند و داود (که یه‌کێک بوو له سه‌ربازانی طالوط) جالوطی کوشت، له‌وه‌ودوا خوای گه‌وره پاشایه‌تی و دانایی پێبه‌خشی و هه‌رچی ویستی بوو فێری کرد، خۆ ئه‌گه‌ر خوا هه‌ندێک له خه‌ڵکانی به هه‌ندێکی تری له‌ناو نه‌بات، هه‌ر هه‌موو سه‌ر زه‌وی پڕ ده‌بێت له تاوان و خراپه‌، به‌ڵام خوا فه‌زڵ و ڕێزی زۆره بۆ هه‌موو گرۆی ئادامیزاد (به‌شێوه‌یه‌کی گشتی).

[ فَهَزَمُوهُمْ بِإِذْنِ اللَّهِ ] به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر (جالوت) و سه‌ربازه‌كانیان [ وَقَتَلَ دَاوُودُ جَالُوتَ ] وه‌ داودیش صلی الله علیه وسلم (جالوتی) كوشت وه‌ خوای گه‌وره‌ كردی به‌ پێغه‌مبه‌ر [ وَآتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ وَالْحِكْمَةَ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ موڵك و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێ به‌خشی [ وَعَلَّمَهُ مِمَّا يَشَاءُ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێ فێری كرد، وتراوه‌: فێری قه‌ڵغان دروست كردنی كردووه‌ [ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَفَسَدَتِ الْأَرْضُ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ نه‌خشه‌و پیلانی كافرانی ره‌تنه‌كردایه‌ته‌وه‌ به‌هه‌ندێ خه‌ڵكی كه‌ كوشتار ده‌كه‌ن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌وا زه‌وی تووشی ئاشووب ئه‌بوو به‌وه‌ی كه‌ كافران ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گرت و دروشمه‌كانی كوفریان تێدا به‌رپا ده‌كردو قه‌ده‌غه‌ی په‌رستنی خوای گه‌وره‌یان ده‌كرد [ وَلَكِنَّ اللَّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْعَالَمِينَ (٢٥١) ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ فه‌زڵی یه‌كجار زۆره‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا.

Al-Baqara 2:251Listen in Qur'an →
252

تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِٱلْحَقِّ ۚ وَإِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ

ئا ئه‌وانه‌ی که باسکران ئایات و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی خوای گه‌وره‌ن به‌ڕاستی و دروستی به‌سه‌ر تۆدا ده‌یخوێنینه‌وه و به‌ڕاستی تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) یه‌کێکیت له پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن په‌یام.

[ تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ] ئه‌مه‌ نیشانه‌و ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ به‌حه‌ق بۆتمان خوێنده‌وه‌ كه‌ هه‌واڵێكی ڕاسته‌و گومانی تیادا نیه‌ [ وَإِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ (٢٥٢) ] وه‌ تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم یه‌كێكی له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ناردووتیه‌تی.

Al-Baqara 2:252Listen in Qur'an →
253

۞ تِلْكَ ٱلرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۘ مِّنْهُم مَّن كَلَّمَ ٱللَّهُ ۖ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَٰتٍۢ ۚ وَءَاتَيْنَا عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱلْبَيِّنَٰتِ وَأَيَّدْنَٰهُ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ ۗ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقْتَتَلَ ٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ وَلَٰكِنِ ٱخْتَلَفُوا۟ فَمِنْهُم مَّنْ ءَامَنَ وَمِنْهُم مَّن كَفَرَ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقْتَتَلُوا۟ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ

ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی (باسکران) ڕێزی هه‌ندێکیانمان داوه به‌سه‌ر هاندێکی تریاندا، هه‌یانه خوا گفتوگۆی (یه‌کسه‌ری) له‌گه‌ڵدا کردووه (وه‌ک موسا) و پله‌وپایه‌ی هه‌ندێکیانی به‌رز کردۆته‌وه به چه‌نده‌ها پله (وه‌ک محمد (صلی الله علیه وسلم) و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان به‌خشیووه به‌عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، (وه‌ک زیندووکردنه‌وه‌ی مردوو، چاکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی زگماک،.. هتد به‌ویستی خوا) و پشتگیریمان کردووه به فریشته‌ی سرووش که (جوبره‌ئیل)ه‌، خۆ ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه (ئه‌و خه‌ڵکه هه‌مووی باوه‌ڕدار ده‌بوون)، دوای هاتنی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان جه‌نگیان دژبه‌یه‌ک نه‌ده‌کرد، پاش ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ئاشکرایان (له‌سه‌رده‌ستی پێغه‌مبه‌ران) بۆ هاتبوو، به‌ڵام دووبه‌ره‌کی که‌وته نێوانیانه‌وه‌، هه‌ندێکیان ئیمان و باوه‌ڕی هێناو، هه‌ندێکیشیان بێ باوه‌ڕ بوو، ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه جه‌نگیان دژ به‌یه‌ک نه‌ده‌کردو یه‌کتریان نه‌ده‌کوشت، به‌ڵام خوا هه‌رچیه‌کی بوێت هه‌ر ئه‌وه ئه‌نجام ده‌دات هه‌ر ئه‌وه پێش ده‌هێنێت.

[ تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ ] ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌ فه‌زڵی هه‌ندێكیانمان داوه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێكیاندا له‌ پله‌و پایه‌دا كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم باشترینیانه‌ [ مِنْهُمْ مَنْ كَلَّمَ اللَّهُ ] وه‌ هه‌یانه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ كردووه‌ وه‌كو موسی صلی الله علیه وسلم [ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَاتٍ ] وه‌ پله‌وپایه‌ی هه‌ندێكیانی به‌رز كردۆته‌وه‌ وه‌كو ئیدریس كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌فه‌رمووێ: [ وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا ] (مَرْيَم : ٥٧) یان وتراوه‌: مه‌به‌ست پێی ئولول عه‌زمه‌ (محمدو ابراهیم و نوح و موسی و عیسی – سه‌ڵات و سه‌لامی خوایان لێبێت-) [ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ ] وه‌ كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراو موعجیزه‌مان به‌ عیسای كوڕی مه‌ریم صلی الله علیه وسلم به‌خشی [ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ ] وه‌ پشتیوانیمان كرد به‌ (روح القدس) به‌ جبریل، یان به‌و ڕوحه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ كردیه‌ به‌ری [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا اقْتَتَلَ الَّذِينَ مِنْ بَعْدِهِمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ (ویستی كه‌ونی قه‌ده‌ری نه‌ك ویستی شه‌رعی) خه‌ڵكی له‌ دوای ناردنی پێغه‌مبه‌ران كوشتاری یه‌كتریان نه‌ئه‌كرد [ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ ] به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایان بۆ هات [ وَلَكِنِ اخْتَلَفُوا ] به‌ڵام ئیختیلاف و جیاوازی كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه‌ [ فَمِنْهُمْ مَنْ آمَنَ وَمِنْهُمْ مَنْ كَفَرَ ] هه‌یان بوو ئیمانی هێنا به‌ پێغه‌مبه‌ران و شوێن پێغه‌مبه‌ران كه‌وت وه‌ هه‌یان بوو كوفری كرد [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا اقْتَتَلُوا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ ئه‌وان كوشتاری یه‌كتریان نه‌ئه‌كرد [ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ (٢٥٣) ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ویستی له‌ هه‌ر شتێك بێ ئه‌یكات كه‌س نیه‌ ویستی خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

Al-Baqara 2:253Listen in Qur'an →
254

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌۭ لَّا بَيْعٌۭ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌۭ وَلَا شَفَٰعَةٌۭ ۗ وَٱلْكَٰفِرُونَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌وماڵ و سامان ودارایی و (عیلم و زانست و تواناییه‌)ی که پێمان به‌خشیوون؛ ببه‌خشن، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێک بێت که کڕین و فرۆشتن ودۆستایه‌تی و تکاکاری تیادانیه‌، (ئه‌و ڕۆژه‌) بێ باوه‌ڕان هه‌ر خۆیان له ڕیزی سته‌مکاراندان.

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنْفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ببه‌خشن له‌و رزقه‌ی كه‌ پێمان به‌خشیوون [ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لَا بَيْعٌ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌ وَلَا شَفَاعَةٌ ] پێش ئه‌وه‌ی كه‌ ڕۆژێك بێت كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ كه‌ له‌و ڕۆژه‌دا كڕین و فرۆشتنی تیا نیه‌و كه‌س ناتوانێت به‌ پاره‌ خۆی بكڕێته‌وه‌و خۆی رزگار بكات، وه‌ دۆستایه‌تی و خزمایه‌تی و خۆشه‌ویستی سودی بۆ كه‌س نیه‌، وه‌ كه‌س ناتوانێ شه‌فاعه‌ت بۆ كه‌س بكات به‌ بێ ئیزنی خوای گه‌وره‌ [ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ (٢٥٤) ] وه‌ كافران ئه‌وانن كه‌ به‌ڕاستی سته‌مكارن.

Al-Baqara 2:254Listen in Qur'an →
255

ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْحَىُّ ٱلْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُۥ سِنَةٌۭ وَلَا نَوْمٌۭ ۚ لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ مَن ذَا ٱلَّذِى يَشْفَعُ عِندَهُۥٓ إِلَّا بِإِذْنِهِۦ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَىْءٍۢ مِّنْ عِلْمِهِۦٓ إِلَّا بِمَا شَآءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ ۖ وَلَا يَـُٔودُهُۥ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْعَظِيمُ

خوا زاتێکه جگه ئه‌و هیچ خوایه‌کی ترنیه که شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری (هه‌موو دروست کراوه‌کانیه‌تی)، نه وه‌نه‌وز ده‌یگرێت و نه خه‌و (چونکه ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری بوونه‌وه‌ره‌)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌وزاته خاوه‌نیانه‌، کێ یه ئه‌وه‌ی (ده‌توانێت) تکا بکات له لای ئه‌و، به‌بێ مۆڵه‌تی خۆی، ده‌شزانێت چی له ئێستاو داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوه‌و ڕووده‌دات، هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری ته‌واویان نیه ده‌رباره‌ی زانیاری و زانسته‌کانی ئه‌و، مه‌گه‌ر به‌وه‌ی که خۆی بیه‌وێت فێریان بکات (ئه‌م پێشکه‌وتن و زانسته‌ی سه‌رده‌م به‌شێکی که‌من له به‌خششه‌کانی خوا)، فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵات و زانینی ئه‌وزاته هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی گرتۆته‌وه و پارێزگاریان به‌لای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و هه‌ر ئه‌و خوایه‌کی به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه‌.

{گەورەترین ئایەت لە قورئاندا}

[ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ] خوای گه‌وره‌ زاتی پیرۆزی الله ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ هیچ په‌رستراوێكی به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌و كه‌ خوایه‌كه‌ هه‌میشه‌ زیندووه‌ هیچ كاتێك مردنی به‌سه‌ردا نایات و له‌ناوچوونی نیه‌ وه‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئیش و كاروباری خه‌ڵكی و بوونه‌وه‌ره‌ [ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ] نه‌ وه‌نه‌وزه‌و خه‌وه‌نوچكه‌ ئه‌یباته‌وه‌ وه‌ نه‌ خه‌ویشی لێ ئه‌كه‌وێ [ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی یه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندایه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌ [ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ] هیچ كه‌سێك ناتوانێ شه‌فاعه‌ت بكات له‌لای خوای گه‌وره‌ ئیلا به‌ئیزنی خوای گه‌وره‌ نه‌بێ كه‌ ئیزن بدات بۆ تكاكارو تكابۆكراوه‌ [ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ] خوای گه‌وره‌ زانیاری هه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌ پێشیانه‌وه‌یه‌ كه‌ قیامه‌ته‌ وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ دوایانه‌وه‌یه‌ كه‌ دونیایه‌، یاخود زانیاری هه‌یه‌ به‌ رابردوو ئێستاو داهاتوو [ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ] به‌ڵام مرۆڤه‌كان هیچ زانیاریه‌كیان به‌خوای گه‌وره‌و سیفاته‌كانی نیه‌ ته‌نها مه‌گه‌ر شتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی ویستی لێی بێ و له‌ قورئاندا ده‌رباره‌ی خۆی ڕوونی كردبێته‌وه‌ [ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ] وه‌ كورسی خوای گه‌وره‌ فراوانه‌ به‌فراوانی هه‌ر حه‌وت ئاسمان و هه‌ر حه‌وت زه‌وی یه‌كه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێ: (الْكُرْسِيُّ مَوْضِعُ الْقَدَمَيْنِ), (صححه الألباني في تَخْرِيجِ الطَّحَاوِيَّة ص: ٣١١) واته‌: كورسی شوێن هه‌ردوو پێی خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ چۆنیه‌ته‌كه‌ی ته‌نها خوای گه‌وره‌ خۆی ده‌یزانێت، وه‌ سیفاتی خوای گه‌وره‌ له‌ سیفاتی دروستكراوه‌كان ناچێت [ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ] وه‌ پاراستنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و هه‌ڵگرتنی خوای گه‌وره‌ ماندوو ناكات و قورس نیه‌ لای خوای گه‌وره‌ [ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ (٢٥٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌رزه‌ له‌ زاتی پیرۆزیدا له‌سه‌رووی عه‌رشی پیرۆزه‌وه‌یه‌، وه‌ له‌ ناو و سیفات و تواناو ده‌سه‌ڵاتی، وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر گه‌وره‌یه‌، كه‌ ئه‌م ئایه‌تی كورسی یه‌ گه‌وره‌ترین ئایه‌ته‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا وه‌ فه‌زڵی زۆر گه‌وره‌یه‌.

Al-Baqara 2:255Listen in Qur'an →
256

لَآ إِكْرَاهَ فِى ٱلدِّينِ ۖ قَد تَّبَيَّنَ ٱلرُّشْدُ مِنَ ٱلْغَىِّ ۚ فَمَن يَكْفُرْ بِٱلطَّٰغُوتِ وَيُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱسْتَمْسَكَ بِٱلْعُرْوَةِ ٱلْوُثْقَىٰ لَا ٱنفِصَامَ لَهَا ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن نیه له وه‌رگرتنی بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا)، چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاک و دروست؛ ڕوون و ئاشکرا بووه و جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به ـ تاغوت ـ (که بریتیه له‌: هه‌موو ڕێگه‌و ڕێبازو هێزو به‌رنامه‌و لادان و بتێک)و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت به‌خوا، جا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه‌، شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه‌، که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه‌، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه‌.

{بەزۆر كەس موسڵمان ناكرێت}

[ لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ] زۆر له‌ هیچ كه‌سێك مه‌كه‌ن كه‌ موسڵمان بێت، وه‌ خه‌ڵك به‌ ویستی خۆیانه‌ كه‌ موسڵمان ئه‌بن یان نا، هۆی هاتنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ ئه‌وه‌ بوو ژن له‌ مه‌دینه‌ له‌ پێش ئیسلام كه‌ منداڵی بۆ نه‌مایا نه‌زری ده‌كرد ئه‌گه‌ر منداڵی بۆ بمێنێت بیكات به‌ جوله‌كه‌، كاتێك كه‌ جوله‌كه‌كانی (به‌نی نه‌زیر) له‌ مه‌دینه‌ ده‌ركران منداڵی ئه‌نصاریه‌كانیان تێدا بوو، كه‌سوكاریان وتیان رێگا ناده‌ین منداڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌دا بڕۆن ده‌بێت موسڵمان بن، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: كه‌ زۆریان لی مه‌كه‌ن بۆ موسڵمان بوون و ئاره‌زووی خۆیانه‌ [ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمان و كوفر و ڕێگای ڕاست و رێگای چه‌وت له‌ یه‌كتری جیا بۆته‌وه‌و بۆ خه‌ڵكی ڕوون بۆته‌وه‌ [ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انْفِصَامَ لَهَا ] جا هه‌ر كه‌سێ كوفر به‌ تاغوته‌كان بكات وه‌ ئیمان به‌خوای گه‌وره‌ بێنێ ئه‌وه‌ ده‌ستی گرتووه‌ به‌ حه‌بل و په‌تی هه‌ره‌ به‌هێزه‌وه‌ كه‌ ئیسلام و قورئان و لا إله إلا الله یه‌ كه‌ به‌هیچ شێوازێك ئه‌و حه‌بل و په‌ته‌ پچڕانی بۆ نیه‌ تا ئه‌تگه‌یه‌نێ به‌ به‌هه‌شت [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٢٥٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌.

Al-Baqara 2:256Listen in Qur'an →
257

ٱللَّهُ وَلِىُّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يُخْرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَوْلِيَآؤُهُمُ ٱلطَّٰغُوتُ يُخْرِجُونَهُم مِّنَ ٱلنُّورِ إِلَى ٱلظُّلُمَٰتِ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

خوا پشت و په‌نا و خاوه‌نی ئه‌و که‌سانه‌یه باوه‌ڕیان هێناوه‌، له تاریکاییه‌کانی (گومان و سته‌م) ده‌ریان ده‌هێنێت و ده‌یانبات به‌ره‌و نوورو ڕووناکی، ئه‌وانه‌ش که ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌ر، یارمه‌تی ده‌ره‌کانیان ته‌نها ـ تاغوته‌کانه‌، له نوورو ڕووناکی ده‌ریان ده‌هێنن و به‌ره‌و تاریکاییه‌کان ده‌یانبه‌ن، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه تیایدا ده‌مێننه‌وه‌.

[ اللَّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آمَنُوا ] خوای گه‌وره‌ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌ری باوه‌ڕدارانه‌ [ يُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ] له‌ تاریكیه‌كانی كوفرو شیرك و بیدعه‌و گومڕایی و تاوان ده‌ریان ئه‌كات بۆ ڕووناكی ئیسلام و ئیمان و سوننه‌ت و چاكه‌ [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَوْلِيَاؤُهُمُ الطَّاغُوتُ ] به‌ڵام كافران دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری ئه‌وان تاغوته‌كان و پێشه‌وایانی كوفرن [ يُخْرِجُونَهُمْ مِنَ النُّورِ إِلَى الظُّلُمَاتِ ] كه‌ له‌ نوورو ڕووناكی ئیسلام و ئیمان و چاكه‌وه‌ ده‌ریان ئه‌كه‌ن بۆ تاریكیه‌كانی كوفرو شیرك و تاوان [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٢٥٧) ] ئا ئه‌مانه‌ هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن وه‌ به‌ نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌.

Al-Baqara 2:257Listen in Qur'an →
258

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِى حَآجَّ إِبْرَٰهِۦمَ فِى رَبِّهِۦٓ أَنْ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَٰهِۦمُ رَبِّىَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا۠ أُحْىِۦ وَأُمِيتُ ۖ قَالَ إِبْرَٰهِۦمُ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَأْتِى بِٱلشَّمْسِ مِنَ ٱلْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ ٱلْمَغْرِبِ فَبُهِتَ ٱلَّذِى كَفَرَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌و که‌سه‌ی ده‌مه‌قاڵه‌ی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا له باره‌ی په‌روه‌ردگاریه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوا پاشایه‌تی پێبه‌خشی بوو، (له جیاتی باوه‌ڕهێنان و سوپاسگوزاری که‌چی ده‌مه ده‌مێی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا)، (ئه‌م لووت به‌رزیه‌شی کاتێک بوو به هه‌واو فیزاوه پرسیوویه‌تی له ئیبراهیم که په‌روه‌ردگاری تۆ کێیه‌؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی: په‌روه‌ردگاری من ئه‌وزاته‌یه که ژیان ده‌به‌خشێت و مردنیشی به‌ده‌سته‌، (نه‌مروود له وه‌ڵامیدا) وتی: جا منیش ژیان ده‌به‌خشم و مردنیشم به‌ده‌سته‌، (ئینجا فه‌رمانیدا هه‌ندێک له نه‌یارانی بکوژن گوایه ئه‌وه ده‌یانمرێنێت، هه‌ندێکیشی نه‌کوشت گوایه ئه‌وه ژیانی پێبه‌خشین!!)، ئه‌وسا ئیبراهیم وتی: به‌ڕاستی خوا خۆر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌هێنێت جا (ئه‌گه‌ر تۆ ده‌توانیت) له ڕۆژئاواوه بیهێنه‌، ئینجا ئه‌و بێ باوه‌ڕه ڕه‌نگی په‌ڕی و ده‌مکوت کراو وه‌ڵامی نه‌ما، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی زاڵم و سته‌مکار نادات.

{گفتوگۆی نێوان ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم ‌و نەمرودی كافر}

[ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَاجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي رَبِّهِ ] ئایا نابینی ئه‌وه‌ی كه‌ ویستی حوجه‌و به‌ڵگه‌ بێنێته‌وه‌ به‌سه‌ر ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم سه‌باره‌ت به‌ بوونی په‌روه‌ردگار كه‌ (نه‌مرودی) زاڵمی پاشای عێراق بوو [ أَنْ آتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ ] كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ موڵك و ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامانی پێ به‌خشی بوو ئه‌ویش له‌خۆی بایی بوو داوای به‌ڵگه‌ی له‌ ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كرد له‌سه‌ر بوونی خوای گه‌وره‌ [ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ ] ئیبراهیم فه‌رمووی: په‌روه‌ردگاری من ئه‌و الله یه‌ كه‌ ژیان و مردنی به‌ده‌سته‌ خه‌ڵكی ئه‌ژێنێت و خه‌ڵكی ئه‌مرێنێ [ قَالَ أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ ] (نه‌مرودیش) وتی: منیش ئه‌توانم خه‌ڵك بژێنم و خه‌ڵك بمرێنم دوو كه‌سی هێنا یه‌كێكیانی كوشت و یه‌كێكیانی نه‌كوشت وتی: ئه‌وه‌م مراندو ئه‌وه‌م ژیاند [ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللَّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ ] ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: په‌روه‌ردگاری من خۆر له‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌ڵدێنێ و له‌ خۆرئاواوه‌ ئاوای ئه‌كات، ئه‌گه‌ر تۆ ڕاست ئه‌كه‌یت با بۆ سبه‌ینێ خۆر له‌ خۆرئاواوه‌ هه‌ڵبێت [ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ ] (نه‌مرودی) كافری ده‌مكوت كرد وه‌ هیچ به‌ڵگه‌ی پێ نه‌ما وه‌ سه‌رسام بوو [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (٢٥٨) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانی زاڵم و سته‌مكار نادات، خوای گه‌وره‌ به‌ مێشێك سزای دا كه‌ چووه‌ ناو لوتیه‌وه‌ ده‌بوایه‌ به‌ چه‌كوشی ئاسن له‌سه‌ری خۆی بدایا تا هێور بوایه‌ته‌وه‌ وه‌ هه‌ر به‌و مێشه‌ كوشتی.

Al-Baqara 2:258Listen in Qur'an →
259

أَوْ كَٱلَّذِى مَرَّ عَلَىٰ قَرْيَةٍۢ وَهِىَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحْىِۦ هَٰذِهِ ٱللَّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا ۖ فَأَمَاتَهُ ٱللَّهُ مِا۟ئَةَ عَامٍۢ ثُمَّ بَعَثَهُۥ ۖ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ ۖ قَالَ لَبِثْتُ يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍۢ ۖ قَالَ بَل لَّبِثْتَ مِا۟ئَةَ عَامٍۢ فَٱنظُرْ إِلَىٰ طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ ۖ وَٱنظُرْ إِلَىٰ حِمَارِكَ وَلِنَجْعَلَكَ ءَايَةًۭ لِّلنَّاسِ ۖ وَٱنظُرْ إِلَى ٱلْعِظَامِ كَيْفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًۭا ۚ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُۥ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ

یاخود وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی تێپه‌ڕی به‌لای شارۆچکه‌یه‌کدا که هه‌موو خانووه‌کانی به‌سه‌ر سه‌قفه‌کانیدا ته‌پی بوون، له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئاخۆ خوای گه‌وره چۆن خه‌ڵکی ئه‌م شارۆچکه‌یه دوای مردنیان زیندوو ده‌کاته‌وه‌؟! (ئه‌و که‌سه عوزه‌یر پێغه‌مبه‌ر بوو (صلی الله علیه وسلم) یه‌کسه‌ر خوای گه‌وره سه‌د ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کرده‌وه و پێی فه‌رموو: چه‌ند مایته‌وه‌؟ (عوزه‌یر) وتی: ڕۆژێک یان که‌متر له ڕۆژێک ماومه‌ته‌وه‌، (خوا) فه‌رمووی: نه‌خێر ئه‌وه سه‌د ساڵت پێچووه‌، جا ته‌ماشای خواردن و خواردنه‌وه‌که‌ت بکه (له‌و ماوه درێژه‌دا) نه‌گۆڕاوه و تێک نه‌چووه‌، ته‌ماشای گوێدرێژه‌که‌شت بکه‌، (بۆیه ئه‌مه‌مانکرد) تا به‌م به‌سه‌رهاته بتکه‌ینه موعجیزه بۆ خه‌ڵکی، جا سه‌یری ئێسکه‌کانی (گوێدرێژه‌که‌ت بکه‌) چۆن به‌رزیان ده‌که‌ینه‌وه و به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستین و پاشان به‌گۆشت دایانده‌پۆشین، کاتێک بینی و بۆی ده‌رکه‌وت وتی: چاک ده‌زانم و دڵنیام به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

{زیندوو كردنەوەی مردوو}

[ أَوْ كَالَّذِي مَرَّ عَلَى قَرْيَةٍ ] یاخود ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ به‌لای دێیه‌كدا تێپه‌ڕی كه‌ (عوزێر) پێغه‌مبه‌ر بووه‌ یه‌كێ بووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیل له‌ لای (بیت المقدس) تێپه‌ڕی له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پاشا (نه‌بوخوتنه‌صر) وێرانی كردبوو [ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَى عُرُوشِهَا ] وه‌ سه‌قفی خانووه‌كان هه‌مووی ڕووخا بوو به‌سه‌ر دیواره‌كانیدا و كه‌سی تیا نه‌مابوو [ قَالَ أَنَّى يُحْيِي هَذِهِ اللَّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا ] فه‌رمووی: چۆن ئه‌مه‌ له‌ دوای وێران كردن و كاول كردن خوای گه‌وره‌ زیندووی ئه‌كاته‌وه‌، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ناویدا مردوون چۆن خوای گه‌وره‌ زیندوویان ئه‌كاته‌وه‌ [ فَأَمَاتَهُ اللَّهُ مِائَةَ عَامٍ ثُمَّ بَعَثَهُ ] خوای گه‌وره‌ سه‌د ساڵ له‌وێدا مراندی پاشان زیندووی كرده‌وه‌ [ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ ] پێی فه‌رموو: ئایا تۆ چه‌ندێك لێره‌ مایته‌وه‌ چه‌ندێك مردبوویت؟ [ قَالَ لَبِثْتُ يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ] وتی: ڕۆژێك یان به‌شێك له‌ ڕۆژو كه‌متر له‌ ڕۆژێك مامه‌وه‌[ قَالَ بَلْ لَبِثْتَ مِائَةَ عَامٍ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: به‌ڵكو تۆ سه‌د ساڵه‌ لێره‌ ماویته‌وه‌و مردویت [ فَانْظُرْ إِلَى طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ ] ته‌ماشای خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌ت بكه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ماوه‌ زۆره‌دا هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ به‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ [ وَانْظُرْ إِلَى حِمَارِكَ ] وه‌ ته‌ماشای گوێدرێژه‌كه‌ت بكه‌ چۆن پارچه‌ پارچه‌ بووه‌ وه‌ ئێسكه‌كانی ڕزیوه‌و خوای گه‌وره‌ زیندووی ده‌كاته‌وه‌ [ وَلِنَجْعَلَكَ آيَةً لِلنَّاسِ ] بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بكه‌ینه‌ نیشانه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه‌یان [ وَانْظُرْ إِلَى الْعِظَامِ كَيْفَ نُنْشِزُهَا ] وه‌ ته‌ماشای ئێسكه‌كانت بكه‌ چۆن هه‌ندێكی به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌ندێكی [ ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًا ] پاشان به‌ گۆشت دای ئه‌پۆشین [ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٥٩) ] كاتێك كه‌ ئه‌مه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت و به‌ چاوی خۆی ئه‌م شته‌ی بینی فه‌رمووی: ئه‌زانم و به‌ڕاستی دڵنیام كه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

Al-Baqara 2:259Listen in Qur'an →
260

وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِۦمُ رَبِّ أَرِنِى كَيْفَ تُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ ۖ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِن ۖ قَالَ بَلَىٰ وَلَٰكِن لِّيَطْمَئِنَّ قَلْبِى ۖ قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةًۭ مِّنَ ٱلطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ ٱجْعَلْ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٍۢ مِّنْهُنَّ جُزْءًۭا ثُمَّ ٱدْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًۭا ۚ وَٱعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ

به یاد بهێنه‌، کاتێک ئیبراهیم وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ده‌که‌یته‌وه‌؟ خوا فه‌رمووی: ئایا باوه‌ڕت نه‌هێناوه‌؟ ئیبراهیم وتی: به‌ڵێ (باوه‌ڕم هه‌یه‌) به‌ڵام حه‌زده‌که‌م (به‌چاوی خۆم بیبینم) تا دڵم ئارام بگرێت، خوا فه‌رمووی: جا که‌واته چوار باڵنده بهێنه‌و جوان سه‌رنجیان بده‌و دوایی هه‌ر چواریان سه‌ربڕه‌و گۆشت و په‌ڕ و خوێنیان تێکه‌ڵ بکه‌، ئه‌وسا له‌سه‌ر لوطکه‌ی هه‌ر شاخێک هه‌ندێک له‌و تێکه‌ڵه‌یه دابنێ، پاشان بانگیان بکه‌، به‌گورجی و به‌په‌له هه‌موویان دێنه‌وه بۆ لات و چاک بزانه و دڵنیابه به‌ڕاستی خوا باڵاداست و کار به‌جێ یه‌.

{ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم داوای بینینی زیندوو كردنەوەی مردوو دەكات}

[ وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِ الْمَوْتَى ] كاتێك ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌ په‌روه‌ردگاری فه‌رموو ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌چاو نیشانم بده‌ چۆن مردوو زیندوو ئه‌كه‌یته‌وه‌ [ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِنْ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبراهیم ئایا ئیمانت نه‌هێناوه‌ ئیمانت به‌وه‌ نیه‌ كه‌ من توانام هه‌یه‌ له‌سه‌ر زیندوو كردنه‌وه‌ی مردوو [ قَالَ بَلَى وَلَكِنْ لِيَطْمَئِنَّ قَلْبِي ] فه‌رمووی: به‌ڵێ ئیمانم هه‌یه‌ به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر دڵم ئارام بێ و ئیمانه‌كه‌ی دڵ و بینینی چاوم یه‌ك بگرێ و له‌ (علم الیقین) ه‌وه‌ به‌رز بمه‌وه‌ بۆ (عین الیقین) [ قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِنَ الطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: بڕۆ چوار باڵنده‌ بێنه‌ كۆیان بكه‌وه‌ لای خۆت پاشان پارچه‌ پارچه‌ و به‌ش به‌شیان بكه‌ [ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَى كُلِّ جَبَلٍ مِنْهُنَّ جُزْءًا ] پاشان هه‌ر پارچه‌ی باڵنده‌یه‌ك بخه‌ره‌ سه‌ر شاخێك و لێكیان جیا بكه‌ره‌وه‌ [ ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا ] پاشان بانگیان بكه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ هه‌موو ئه‌و پارچانه‌ به‌خێرایی ئه‌گه‌نه‌وه‌ به‌ یه‌ك وه‌ زیندوو ئه‌بنه‌وه‌و ئه‌فڕن و دێنه‌وه‌ بۆ لات [ وَاعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٦٠) ] وه‌ بزانه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه‌.

Al-Baqara 2:260Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.