Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 241–250 of 286

241

وَلِلْمُطَلَّقَٰتِ مَتَٰعٌۢ بِٱلْمَعْرُوفِ ۖ حَقًّا عَلَى ٱلْمُتَّقِينَ

بۆ ژنانی ته‌ڵاقدراو بڕێک سامان و پاره پێویسته له‌سه‌ر پیاوانی له خواترس و پارێزکار.

[ وَلِلْمُطَلَّقَاتِ مَتَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ حَقًّا عَلَى الْمُتَّقِينَ (٢٤١) ] وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ ته‌ڵاق دراون نه‌فه‌قه‌ی خۆیان بۆ هه‌یه‌ به‌چاكه‌ وه‌ حه‌قه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن كه‌ خێزانیان ته‌ڵاق دا نه‌فه‌قه‌یان بكه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقه‌كه‌ ره‌جعی بوو، وه‌ ئه‌و ماره‌ییه‌ی كه‌ له‌شه‌رع دانراوه‌ پێیان بده‌ن.

Al-Baqara 2:241Listen in Qur'an →
242

كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ

ئا به‌و شێوه‌یه خوا فه‌رمانه‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه (ده‌رباره‌ی مافی ژنان) بۆ ئه‌وه‌ی ژیربن و بیرو هۆشتان بخه‌نه‌کار.

[ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِه لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (٢٤٢)ِ ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه‌ به‌ڵكو ئێوه‌ تێبگه‌ن و بیر بكه‌نه‌وه‌.

Al-Baqara 2:242Listen in Qur'an →
243

۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ خَرَجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِمْ وَهُمْ أُلُوفٌ حَذَرَ ٱلْمَوْتِ فَقَالَ لَهُمُ ٱللَّهُ مُوتُوا۟ ثُمَّ أَحْيَٰهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ

ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی له ترسی مردن له ماڵ و شوێنه‌واریان ده‌رچوون، له‌کاتێکدا که هه‌زاره‌ها که‌سیش بوون، (ترسان له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمن)، خوایش فه‌رمووی پێیان: بمرن! (دوای ئه‌وه‌ی مردن) پاشان زیندووی کردنه‌وه (تا بزانن ڕاکردن و خۆشاردنه‌وه له جیهادو به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمن مانای ڕزگار بوون له مردن نیه‌)، به‌ڕاستی خوا خاوه‌نی چاکه‌و به‌خشش و فه‌زڵی زۆره به‌سه‌ر خه‌ڵکییه‌وه (چاوپۆشی له که‌م ته‌رخه‌مییان ده‌کات و مۆڵه‌تیان ده‌دات)، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسی خوا ناکه‌ن و سپڵه‌ن.

{ بەسەرهاتی تاڵوت‌و جالوت}

[ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ خَرَجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ وَهُمْ أُلُوفٌ حَذَرَ الْمَوْتِ ] ئایا نابینی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ماڵی خۆیان ده‌رچوون له‌ ترسی مردندا كه‌ هه‌زاره‌ها كه‌س بوون، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: چوار هه‌زار كه‌س بوون له‌ ترسی نه‌خۆشی تاعوندا له‌ شار ده‌رچوون [ فَقَالَ لَهُمُ اللَّهُ مُوتُوا ] خوای گه‌وره‌ پێی فه‌رموون: بمرن، یه‌كسه‌ر هه‌موویان مردن [ ثُمَّ أَحْيَاهُمْ ] پاشان زیندوویانی كرده‌وه‌ تا تواناو ده‌سه‌ڵاتی خۆی نیشانیان بدات كه‌ مردن به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ [ إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ (٢٤٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه‌ یه‌كجار زۆره‌ به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن.

Al-Baqara 2:243Listen in Qur'an →
244

وَقَٰتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ

که‌واته ئیتر مه‌ترسن و) له ڕێگه‌ی خوادا بجه‌نگن، چاک بزانن و دڵنیابن به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو زانایه (به هه‌موو گفتوگۆو هه‌وڵ و کۆشش و چالاکی و جیهادو خه‌باتتان).

[ وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئێوه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ كوشتاری كافران بكه‌ن [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٢٤٤) ] وه‌ بزانن كه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌.

Al-Baqara 2:244Listen in Qur'an →
245

مَّن ذَا ٱلَّذِى يُقْرِضُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥٓ أَضْعَافًۭا كَثِيرَةًۭ ۚ وَٱللَّهُ يَقْبِضُ وَيَبْصُۜطُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ

کێیه ئه‌و که‌سه قه‌رز ده‌دات به‌خوای په‌روه‌ردگار به قه‌رزێکی چاک (به‌خشراوه‌که له ماڵی حه‌ڵاڵ و بێ منه‌ت و نازدار بێت)، خوایش به‌و هۆیه‌وه بۆی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و پاداشتی بێ سنووری پێ ده‌به‌خشێت، (به‌ڕاستی خوایه‌کی به‌ڕێزو دلۆڤانمان هه‌یه‌، جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و سه‌رنجه ئه‌و شێوازه‌ی که هانی ئیماندارانی پێ ده‌دات، بۆ به‌خشین به یه‌کترو بۆ به‌خشین بۆ ڕزگاری گرۆی ئاده‌میزاد)، خوایش ڕزق و ڕۆزیی و ده‌رامه‌ت ده‌گرێته‌وه و فراوانی ده‌کات (به حیکمه‌ت و ویستی خۆی) هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

[ مَنْ ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا ] كێ هه‌یه‌ قه‌رزێكی باش به‌خوای گه‌وره‌ی ببه‌خشێ كه‌ له‌ دڵیه‌وه‌ ده‌رچێ، واته‌: خێرو صه‌ده‌قه‌و چاكه‌ بكات [ فَيُضَاعِفَهُ لَهُ أَضْعَافًا كَثِيرَةً ] ئه‌وا خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت یه‌ك به‌ده‌ تا یه‌ك به‌ تا حه‌وت سه‌د تا زیاتر پاداشتی ده‌داته‌وه‌ [ وَاللَّهُ يَقْبِضُ وَيَبْسُطُ ] وه‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕزق و فراوان كردنی ڕزق به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ ترسی صه‌ده‌قه‌تان نه‌بێت [ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٢٤٥) ] وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌شتان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتان ئه‌داته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌خشیبێتتان وه‌ سزاتان ئه‌دات ئه‌گه‌ر هاتوو ڕه‌زیلیتان كردبێ، كاتێك ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زی (ئه‌بو ده‌حداحی ئه‌نصاری) باخێكی خورمای هه‌بوو شه‌ش سه‌د دارخورمای تیا بوو هه‌مووی به‌خشی له‌ پێناو خوای گه‌وره‌.

Al-Baqara 2:245Listen in Qur'an →
246

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلْمَلَإِ مِنۢ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ مِنۢ بَعْدِ مُوسَىٰٓ إِذْ قَالُوا۟ لِنَبِىٍّۢ لَّهُمُ ٱبْعَثْ لَنَا مَلِكًۭا نُّقَٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ قَالَ هَلْ عَسَيْتُمْ إِن كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلْقِتَالُ أَلَّا تُقَٰتِلُوا۟ ۖ قَالُوا۟ وَمَا لَنَآ أَلَّا نُقَٰتِلَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَدْ أُخْرِجْنَا مِن دِيَٰرِنَا وَأَبْنَآئِنَا ۖ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ ٱلْقِتَالُ تَوَلَّوْا۟ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنْهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ

ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته به‌سه‌رهاتی ده‌سته‌یه‌ک له گه‌وره پیاوانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له دوای موسا له‌کاتێکدا به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆیانیان وت: پاشایه‌ک، سه‌رکرده‌یه‌کمان بۆ دیاری بکه و بینێره تا له پێناوی خوادا بجه‌نگین، پێغه‌مبه‌ره‌که وتی: باشه‌؛ ئه‌ی ئه‌گه‌ر جه‌نگتان له‌سه‌ر بڕیاردراو خه‌ریک بوو یه‌خه‌تان بگرێت و په‌شیمان بوونه‌وه و نه‌جه‌نگان؟ (له وه‌ڵامدا) وتیان: چیمانه که له پێناوی خوادا نه‌جه‌نگین، له کاتێکیشدا ئه‌وه‌ته ده‌ربه‌ده‌رکراوین و له ماڵ و منداڵ و وڵاتمان بووین، که‌چی کاتێک جه‌نگیان له‌سه‌ر بڕیاردا، ته‌نها که‌مێکیان نه‌بێت ئه‌وانی تر هه‌موویان پشتیان هه‌ڵکردو په‌شیمان بوونه‌وه‌، خوایش زاناو به‌ئاگایه به سته‌مکاران.

[ أَلَمْ تَرَ إِلَى الْمَلَإِ مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ مِنْ بَعْدِ مُوسَى ] ئایا نابینی كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌دان و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌نی ئیسرائیل له‌ دوای وه‌فاتی موسی [ إِذْ قَالُوا لِنَبِيٍّ لَهُمُ ابْعَثْ لَنَا مَلِكًا نُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] كاتێك كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانی خۆیان وت (كه‌ شمویل یان شه‌معون بوو): پاشایه‌كمان بۆ بنێره‌ تا له‌ ژێر ئاڵای ئه‌و پاشایه‌دا له‌ پێناوی خوای گه‌وره‌ كوشتار بكه‌ین [ قَالَ هَلْ عَسَيْتُمْ إِنْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ أَلَّا تُقَاتِلُوا ] فه‌رمووی: ئایا له‌بیرتان كرد كه‌ ئێوه‌ كوشتارتان له‌سه‌ر فه‌رز كرا به‌ڵام نه‌تان كرد، یان له‌وانه‌یه‌ كوشتارتان له‌سه‌ر فه‌رز بكرێت و نه‌یكه‌ن [ قَالُوا وَمَا لَنَا أَلَّا نُقَاتِلَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَقَدْ أُخْرِجْنَا مِنْ دِيَارِنَا وَأَبْنَائِنَا ] وتیان: باشه‌ ئێمه‌ چیمانه‌ بۆ كوشتار نه‌كه‌ین له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ كاتێك كه‌ ئێمه‌ له‌ ماڵ و حاڵی خۆمان ده‌ركراوین و منداڵمان لێسه‌ندراوه‌ [ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ تَوَلَّوْا إِلَّا قَلِيلًا مِنْهُمْ ] به‌ڵام كاتێك كه‌ كوشتاریان له‌سه‌ر فه‌رز كرا زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان پشتیان هه‌ڵكرد ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیه‌تیان باش نه‌بوو عه‌زیمه‌تیان نه‌بوو [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ (٢٤٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی زۆر زانایه‌ به‌ سته‌مكاران.

Al-Baqara 2:246Listen in Qur'an →
247

وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ ٱللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًۭا ۚ قَالُوٓا۟ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ ٱلْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِٱلْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةًۭ مِّنَ ٱلْمَالِ ۚ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُۥ بَسْطَةًۭ فِى ٱلْعِلْمِ وَٱلْجِسْمِ ۖ وَٱللَّهُ يُؤْتِى مُلْكَهُۥ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ

ئینجا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان (به‌وانه‌ی که ئاماده‌ی جه‌نگ بوون) وتی: ئه‌وه ئیتر خوا به ڕاستی بڕیاری داوه‌و طالوطی ڕه‌وانه کردووه که پاشا و سه‌رکرده‌تان بێت، که‌چی (هه‌ندێکیان) وتیان: چۆن ئه‌و ببێته سه‌رکرده به‌سه‌رمانه‌و، ئێمه شایسته‌ترین به سه‌رکرده‌یی له‌و، ئه‌و ماڵ و سامانێکی زۆری نیه‌! (جووله‌که هه‌میشه ماڵ و سامان ده‌که‌نه پێوه‌ر له هه‌موو شتێکدا)، (پێغه‌مبه‌ره‌که له وه‌ڵامیاندا) وتی: به‌ڕاستی خوا (طالوط)ی هه‌ڵبژاردووه و په‌سه‌ندی کردووه به‌سه‌رتانداو زانست و زانیاری زۆرو لاشه‌یه‌کی به‌هێزو گه‌وره‌شی داوه‌تێ، خوای گه‌وره‌ش پاشایه‌تی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا فراوانگیرو زانایه‌.

[ وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا ] پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان پێی فه‌رموون: ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ (طالوتی) بۆ ناردوون وه‌كو پاشایه‌ك له‌ ژێر ئاڵای ئه‌ودا كوشتار بكه‌ن [ قَالُوا أَنَّى يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ ] وتیان: چۆن ئه‌بێ ئه‌و ببێ به‌ مه‌لیك و پاشای ئێمه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئێمه‌ شایانترین له‌و كه‌ ببین به‌ مه‌لیك [ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِنَ الْمَالِ ] وه‌ سه‌روه‌ت و سامانیشی زۆر نیه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند نیه‌ [ قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ ] پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان فه‌رمووی: خوای گه‌وره‌ ئه‌وی هه‌ڵبژاردووه‌ به‌سه‌ر ئێوه‌دا وه‌ ئه‌و له‌ ڕووی زانست و زانیاری له‌ ئێوه‌ زاناتره‌، وه‌ له‌ ڕووی لاشه‌یشه‌و له‌ ئێوه‌ به‌هێزتره‌ وه‌ توانای به‌ڕێوه‌بردنی جه‌نگی هه‌یه‌ [ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَنْ يَشَاءُ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ش موڵكی خۆی به‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌به‌خشێ كه‌ خۆی ویستی لێ بێ [ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٢٤٧) ] وه‌ فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوا زۆر فراوانه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌وه‌ی كه‌ كێ گونجاوه‌ بۆ مه‌لیك و پادشایه‌تی و كێ گونجاو نیه‌.

Al-Baqara 2:247Listen in Qur'an →
248

وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ ءَايَةَ مُلْكِهِۦٓ أَن يَأْتِيَكُمُ ٱلتَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَبَقِيَّةٌۭ مِّمَّا تَرَكَ ءَالُ مُوسَىٰ وَءَالُ هَٰرُونَ تَحْمِلُهُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

ئه‌وسا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان پێی وتن: به‌ڕاستی نیشانه‌ی پاشایه‌تی طالوط ئه‌وه‌یه‌: سندووقه‌که‌تان بۆ دێته‌وه‌و، ئاسووده‌یی و ئارامی تێدایه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌یه‌، هه‌روه‌ها هه‌ندێک پاشماوه‌ی به‌نرخ و که‌لپوری تێدایه له‌وه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی موسا و بنه‌ماڵه‌ی هاروون به‌جێیان هێشتووه‌و له‌کاتێکدا که فریشته هه‌ڵیده‌گرن و ده‌یهێننه‌وه بۆتان، به‌ڕاستی هه‌ر له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆتان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن.

[ وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ آيَةَ مُلْكِهِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ التَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] وه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان صلی الله علیه وسلم پێی فه‌رموون: نیشانه‌ی موڵكی ئه‌و پاشایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تابوتێكتان بۆ دێنێت تابوته‌كه‌ مه‌لائیكه‌ت هه‌ڵی گرتووه‌ له‌ نێوان زه‌وی و ئاسماندا به‌چاو خۆتان ئه‌بینن كه‌ ئه‌و تابوته‌ دائه‌نێ هێمنی و ئارامی تیایه‌ له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ئێوه‌، وه‌ دڵ و ده‌روونتان هێمن و ئارام ئه‌كات و دامه‌زراوتان ئه‌كات له‌به‌رامبه‌ر گه‌یشتن به‌ دوژمن [ وَبَقِيَّةٌ مِمَّا تَرَكَ آلُ مُوسَى وَآلُ هَارُونَ ] وه‌ هه‌ندێ له‌و شتانه‌ی كه‌ موسی و هارون یان ئالی موسی و هارون به‌جێیان هێشتووه‌ كه‌ عه‌صاكه‌ی موسی و هه‌ندێ له‌و له‌وحانه‌ی كه‌ ته‌وراتی تیا نووسرابوو وه‌ كۆمه‌ڵێ له‌و شتانه‌ له‌ناو ئه‌و تابووته‌دا بوو [ تَحْمِلُهُ الْمَلَائِكَةُ ] كه‌ مه‌لائیكه‌ته‌كان هه‌ڵیان گرتبوو [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٢٤٨) ] ئه‌مه‌ به‌ڕاستی نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌كه‌ بۆ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئیمانتان هه‌بێت.

Al-Baqara 2:248Listen in Qur'an →
249

فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِٱلْجُنُودِ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍۢ فَمَن شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّى وَمَن لَّمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُۥ مِنِّىٓ إِلَّا مَنِ ٱغْتَرَفَ غُرْفَةًۢ بِيَدِهِۦ ۚ فَشَرِبُوا۟ مِنْهُ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنْهُمْ ۚ فَلَمَّا جَاوَزَهُۥ هُوَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ قَالُوا۟ لَا طَاقَةَ لَنَا ٱلْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ ۚ قَالَ ٱلَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَٰقُوا۟ ٱللَّهِ كَم مِّن فِئَةٍۢ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةًۭ كَثِيرَةًۢ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ

ئینجا له‌کاتێکدا طالوط سه‌ربازانی جیاکرده‌وه‌و پێی وتن (وا ئێمه ده‌ڕۆین)، بێگومان خوا (له ڕێ گوزه‌رماندا) تاقیتان ده‌کاته‌وه به ڕووبارێک (دوای ماندوو بوون و تینوویه‌تی)، جا ئه‌وه‌ی لێی بخواته‌وه (ئه‌وه سه‌ربازی) من نیه و (بگه‌ڕێته‌وه‌) و ئه‌وه‌ی ئه‌یچێژێت یان ته‌نها لوێچێک به‌ده‌ستی خۆی بخواته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌ربازی منه و (ده‌په‌ڕێته‌وه‌و ده‌ڕۆین، جا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوون کردنه‌وه‌یه‌شدا) زۆربه‌یان (له ئاوی ڕووباره‌که‌یان) خوارده‌وه‌، که‌مێکیان نه‌بێت، جا کاتێک لێی په‌ڕینه‌وه خۆی و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا (هه‌ندێکیان) وتیان: ئه‌مڕۆ (زه‌حمه‌ته به‌م ژماره که‌مه‌وه‌) ده‌ره‌قه‌تی جالوط و سه‌ربازانی بێین، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی دڵنیا بوون به خزمه‌تی په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ن وتیان: (مه‌ترسن) چونکه چه‌نده‌ها جار ده‌سته‌ی که‌م، زاڵ بوون به‌سه‌ر ده‌سته‌ی زۆردا به‌فه‌رمانی خواو خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه‌.

[ فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِالْجُنُودِ قَالَ إِنَّ اللَّهَ مُبْتَلِيكُمْ بِنَهَرٍ ] كاتێك كه‌ (طالوت) سه‌ربازه‌كانی له‌ شار ده‌ركرد و به‌ڕێكه‌وتن پێی فه‌رموون: خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ تاقی ئه‌كاته‌وه‌ به‌ ڕووبارێك كه‌ له‌ نێوان ئوردن و فه‌له‌ستین دایه‌ [ فَمَنْ شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّي ] جا هه‌ر كه‌سێك له‌ ئاوی ئه‌و ڕووباره‌ بخواته‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ من نیه‌ با شوێنم نه‌كه‌وێت [ وَمَنْ لَمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُ مِنِّي ] وه‌ هه‌ر كه‌سێ تامی نه‌كات و لێی نه‌خواته‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ منه‌ [ إِلَّا مَنِ اغْتَرَفَ غُرْفَةً بِيَدِهِ ] ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سێك مشتێك به‌ده‌ستی بخواته‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕێگا پێدراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تامی بكه‌ن و تێنوویه‌تیتان بشكێنن، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: ئه‌وه‌ی به‌ ده‌ستی مشتێكی خوارده‌وه‌ ئه‌وه‌ تێر ئاو بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێیخوارده‌وه‌ تێر ئاو نه‌بوو [ فَشَرِبُوا مِنْهُ إِلَّا قَلِيلًا مِنْهُمْ ] به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان له‌ ئاوه‌كه‌یان خوارده‌وه‌ ته‌نها كه‌مێك له‌وان نه‌بێ كه‌ ژماره‌یان وه‌ك له‌ (بوخاری) هاتووه‌: سێ سه‌دو سیانزه‌ چوارده‌ كه‌سێك بوو به‌ ژماره‌ی ئه‌و صه‌حابانه‌ی به‌شداری جه‌نگی به‌دریان كرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی الله علیه وسلم [ فَلَمَّا جَاوَزَهُ هُوَ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ ] كاتێك (طالوت) خۆی و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ به‌قسه‌یان كردو له‌ ئاوه‌كه‌یان نه‌خوارده‌وه‌ ئه‌و سێ سه‌دو سیانزه‌ چوارده‌ كه‌سه‌ ڕووباره‌كه‌یان تێپه‌ڕاندو ڕۆیشتن [ قَالُوا لَا طَاقَةَ لَنَا الْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ ] ئینجا وتیان: به‌ڕاستی ئێمه‌ توانای جالوت و سه‌ربازه‌كانیمان نیه‌ ئه‌وان زۆرن [ قَالَ الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُمْ مُلَاقُو اللَّهِ كَمْ مِنْ فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةً بِإِذْنِ اللَّهِ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ یه‌قینیان هه‌بوو ئه‌گه‌ن به‌ په‌روه‌ردگاریان كه‌ زاناكانیان بوو وتیان: ترستان نه‌بێ چه‌نده‌ها كۆمه‌ڵی كه‌م زاڵ بوونه‌ به‌سه‌ر چه‌نده‌ها كۆمه‌ڵی زۆردا به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ [ وَاللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ (٢٤٩) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ئارامگراندایه‌ به‌وه‌ی سه‌ریان ئه‌خات و پشتیوانیان ئه‌كات، وه‌ به‌زۆری نیه.

Al-Baqara 2:249Listen in Qur'an →
250

وَلَمَّا بَرَزُوا۟ لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ قَالُوا۟ رَبَّنَآ أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًۭا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ

کاتێک له به‌رامبه‌ر جالوط و سه‌ربازانیه‌وه وه‌ستان (نزایان کردو) وتیان: په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامگریمان پێ ببه‌خشه‌، (دڵ و ده‌روون و) پێکانمان دامه‌زراو بکه و سه‌رمان بخه به‌سه‌ر قه‌وم و هۆزی بێباوه‌ڕاندا.

[ وَلَمَّا بَرَزُوا لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ ] كاتێك كه‌ ده‌ركه‌وتن بۆ (جالوت) و سه‌ربازه‌كانی له‌ زه‌ویه‌كی فراواندا [ قَالُوا رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا ] وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار صه‌بر بڕژێنه‌ به‌سه‌رمانداو ئارامگرمان بكه‌ وه‌ پێمان دامه‌زراو و جێگیر بكه‌ ڕانه‌كه‌ین [ وَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (٢٥٠) ] وه‌ سه‌رمان بخه‌ به‌سه‌ر كه‌سانی كافرو بێ باوه‌ڕدا.

Al-Baqara 2:250Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.