وَإِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ سَرِّحُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍۢ ۚ وَلَا تُمْسِكُوهُنَّ ضِرَارًۭا لِّتَعْتَدُوا۟ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُۥ ۚ وَلَا تَتَّخِذُوٓا۟ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ هُزُوًۭا ۚ وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَمَآ أَنزَلَ عَلَيْكُم مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ وَٱلْحِكْمَةِ يَعِظُكُم بِهِۦ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ
کاتێک ژنانی هاوسه‌رتان ته‌ڵاقداو ئه‌وانیش گه‌یشتنه کۆتایی (عیدده‌یان) ئه‌وسا یان بیانهێڵنه‌وه لای خۆتان به‌چاکه و ڕێزه‌وه، یان ده‌ست به‌رداریان ببن به چاکه و ڕێزه‌وه، مه‌یان هێڵنه‌وه به ئێش و ئازاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی و سته‌میان لێبکه‌ن، هه‌رکه‌س ئه‌وه بکات ئه‌وه سته‌می له خۆی کردووه، نه‌که‌ن ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌کانی خوا به‌گاڵته بگرن، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، هه‌روه‌ها یادی ئه‌و شتانه بکه‌نه‌وه که له قورئاندا بۆتان ڕه‌وانه کراوه که پڕه له دانایی، له‌کاتێکدا ئامۆژگاریتان ده‌کات به‌وانه و هه‌وڵ بده‌ن خواناس و ئاین په‌روه‌ر بن و چاک بزانن که: به‌ڕاستی، خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
[ وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئێوه خێزانتان ته‌ڵاقدا وه نزیك بوو بگاته كۆتایی عیدده‌كه‌یان [ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ ] ئه‌گه‌ر ویستان لێ بوو ئه‌وه بیانگه‌ڕێننه‌وه‌و بیانهێننه‌وه به‌ڵام به‌چاكه‌و زیانیان پێ مه‌گه‌یه‌نن [ أَوْ سَرِّحُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ ] یاخود ئه‌گه‌ر وازیشتان لێیان هێنا ئه‌وه هه‌ر به چاكه وازیان لێ بێنن و ده‌ستبه‌رداریان بن [ وَلَا تُمْسِكُوهُنَّ ضِرَارًا لِتَعْتَدُوا ] به‌ڵام نه‌كه‌ن لای خۆتان بیانهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه زه‌ره‌رو زیانیان لێ بده‌ن به‌وه‌ی كه عیدده‌كه‌یان درێژ بكاته‌وه چاوه‌ڕێ بن بۆ ئه‌وه‌ی زیان به خێزانه‌كانتان بگه‌ینن و زوڵمیان لێ بكه‌ن [ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُ ] هه‌ر كه‌سێك وا بكات به دڵنیایی ئه‌وه زوڵمی له خۆی كردووه‌و خۆی رووبه‌ڕووی سزای خوای گه‌وره كردۆته‌وه [ وَلَا تَتَّخِذُوا آيَاتِ اللَّهِ هُزُوًا ] وه ئێوه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره مه‌كه‌ن به گاڵته‌جاڕی وه خوای گه‌وره ئه‌و ئایه‌تانه‌ی بۆ گاڵته دانه‌به‌زاندووه به‌ڵكو به جددی وه‌ری بگرن [ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] وه یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتان كه ئیسلام و ئه‌و شه‌ریعه‌ته جوانه‌یه كه پێشتر ئێوه له‌ناو نه‌زانی و نه‌فامی و تاریكی‌دا بوون [ وَمَا أَنْزَلَ عَلَيْكُمْ مِنَ الْكِتَابِ وَالْحِكْمَةِ ] وه ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌و سوننه‌تی بۆتان دابه‌زاندووه، حیكمه‌ت واته: سوننه‌ت [ يَعِظُكُمْ بِهِ ] خوای گه‌وره فێرتان ئه‌كات و ئامۆژگاریتان ئه‌كات [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٢٣١) ] وه‌ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و له خوا بترسێن وه بزانن خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌هه‌موو شتێك.