Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 221–230 of 286

221

وَلَا تَنكِحُوا۟ ٱلْمُشْرِكَٰتِ حَتَّىٰ يُؤْمِنَّ ۚ وَلَأَمَةٌۭ مُّؤْمِنَةٌ خَيْرٌۭ مِّن مُّشْرِكَةٍۢ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ ۗ وَلَا تُنكِحُوا۟ ٱلْمُشْرِكِينَ حَتَّىٰ يُؤْمِنُوا۟ ۚ وَلَعَبْدٌۭ مُّؤْمِنٌ خَيْرٌۭ مِّن مُّشْرِكٍۢ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ يَدْعُونَ إِلَى ٱلنَّارِ ۖ وَٱللَّهُ يَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱلْجَنَّةِ وَٱلْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِۦ ۖ وَيُبَيِّنُ ءَايَٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ

ئافره‌تانی موشریک و خواناس ماره مه‌که‌ن هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن، بێگومان که‌نیزه‌کێکی ئیماندار چاکتره له ئافره‌تێکی موشریک و خوانه‌ناس، هه‌رچه‌نده (جوانییه‌که‌ی، یان سامانه‌که‌ی، یان پله‌و پایه‌که‌ی) سه‌رسامی کردبن و ژن ماره مه‌بڕن له پیاوانی موشریک و خوانه‌ناس هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن و به‌ڕاستی به‌نده‌یه‌کی ئیماندار چاکتره له موشریک و خوانه‌ناسێک، هه‌رچه‌نده سه‌رسامی کردبن (قه‌دو قیافه‌و پله‌وپایه‌و سامانه‌که‌ی)، ئائه‌و خوانه‌ناسانه بانگه‌وازی مه‌ردوم ده‌که‌ن به‌ره‌و دۆزه‌خ، خوایش بانگهێشتی مه‌ردومان ده‌کات به‌ره‌و به‌هه‌شت و لێخۆشبوون به فه‌رمان و ئیزنی خۆی (که گوێڕایه‌ڵی ڕێبازه‌که‌یه‌تی) و خوا ئایه‌ته‌کانی (قورئانه‌که‌ی) به‌روونی ده‌خاته به‌رچاو بۆ خه‌ڵکی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێبگه‌ن.

{ حەرامێتی هاوسەرگیری كردن لەگەڵا هاوبەشبڕیاردەراندا}

[ وَلَا تَنْكِحُوا الْمُشْرِكَاتِ حَتَّى يُؤْمِنَّ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ئافره‌تانی بت په‌رست و هاوبه‌شبڕیارده‌رو سه‌رجه‌م كافران مه‌خوازن تا ئیمان نه‌هێنن، ته‌نها مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی گاورو جووله‌كه‌یه‌ ئه‌وه‌ دروسته‌ موسڵمان بیانخوازێ به‌ مه‌رجێك داوێن پاك بن (كه‌ دواتر له‌ سووره‌تی مائیده‌ باسی ئه‌كه‌ین إن شاء الله) [ وَلَأَمَةٌ مُؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِنْ مُشْرِكَةٍ ] وه‌ ئافره‌تێكی كۆیله‌ی باوه‌ڕدار باشتره‌ له‌ ئافره‌تێكی ئازادی موشریك و هاوبه‌شبڕیارده‌ر [ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ ] با سه‌رسام بن به‌و ئافره‌ته‌ موشریكه‌ به‌وه‌ی كه‌ جوانه‌ و سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه‌ و به‌ناوبانگه‌ هه‌ر موسڵمانه‌كه‌ باشتره‌ [ وَلَا تُنْكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُوا ] وه‌ كچانی باوه‌ڕدار مه‌ده‌ن به‌ موشریكان تا ئیمان نه‌هێنن كه‌ ئیجماعی له‌سه‌ره‌ دروست نیه‌ به‌هیچ شێوازێ كچی موسڵمان بدرێ به‌ ئه‌هلی كتابیش [ وَلَعَبْدٌ مُؤْمِنٌ خَيْرٌ مِنْ مُشْرِكٍ ] وه‌ كچه‌ باوه‌ڕداره‌كه‌ بده‌ن به‌ كۆیله‌یه‌كی ئیماندار ئه‌وه‌ باشتره‌ له‌وه‌ی بیده‌ن به‌ موشریكێك كه‌ ئازادبێ و ده‌وڵه‌مه‌ند بێ و سه‌روه‌ت و سامانی هه‌بێ [ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ ] ئه‌گه‌ر سه‌رسامیش بن به‌و موشریكه‌و به‌و شته‌ دونیایانه‌ [ أُولَئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ ] بۆچی نابێ كچ بده‌ن به‌ كافر؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان بانگه‌وازی خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن بۆ ئاگری دۆزه‌خ بۆ شیرك به‌ وته‌و كرده‌وه‌یان [ وَاللَّهُ يَدْعُو إِلَى الْجَنَّةِ وَالْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِ ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ بانگتان ئه‌كات بۆ به‌هه‌شت و لێخۆشبوون به‌ ئیزنی خۆی [ وَيُبَيِّنُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (٢٢١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئایه‌ته‌كانی خۆی بۆ خه‌ڵكی ڕوون ئه‌كاته‌وه‌ به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌.

Al-Baqara 2:221Listen in Qur'an →
222

وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْمَحِيضِ ۖ قُلْ هُوَ أَذًۭى فَٱعْتَزِلُوا۟ ٱلنِّسَآءَ فِى ٱلْمَحِيضِ ۖ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطْهُرْنَ ۖ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ ٱللَّهُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلتَّوَّٰبِينَ وَيُحِبُّ ٱلْمُتَطَهِّرِينَ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (عاده‌تی مانگانه‌ی ئافره‌ت) پێیان بڵێ: ئه‌وه ئازارو زه‌ره‌ره‌، که‌وابوو خۆتان به دوور بگرن له هاوسه‌ره‌کانتان که له‌و حاڵه‌ته‌دا بن و نزیکیان مه‌که‌ون تا پاک ده‌بنه‌وه‌، جاکاتێک پاک و خاوێن بوونه‌‌وه‌و خۆیان شت بچنه لایان، به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا فه‌رمانی داوه‌، به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌کاران و پاکانی خۆشده‌وێت (ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکیان پاکه‌).

[ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى ] وه‌ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی حه‌یزو خوێنی بێنوێژی و سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان تۆ پێیان بڵێ: ئه‌و كاته‌ ئافره‌ت تووشی ئازار ئه‌بێ وه‌ ئه‌و خوێنه‌ پیسه‌ [ فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ ] بۆیه‌ له‌ كاتی سووڕی مانگانه‌دا دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ ئافره‌ت و جیماع و سه‌رجێییان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، نه‌ك دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دانیشتن و ڕاكشان و خواردن به‌ڵكو ته‌نها له‌ جیماعدا، كه‌ جوله‌كه‌ ئافره‌تیان بكه‌وتایه‌ته‌ حه‌یزه‌وه‌ لێیان دوور ده‌كه‌وتنه‌وه‌، هاوه‌ڵن پرسیاریان له‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كرد خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ ] وه‌ لێیان نزیك مه‌بنه‌وه‌ به‌ جیماع كردن تا سووڕی مانگانه‌ و خوێنه‌كه‌یان كۆتایی پێ دێت و پاك ئه‌بنه‌وه‌ [ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ ] ئه‌گه‌ر غوسلیان ده‌ركردو خۆیان شووشت ئه‌وكاته‌ بچنه‌ لایان به‌و شێوازه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێتان كردووه‌ واته‌: له‌ شوێنی منداڵ بوونه‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ ته‌وبه‌كارن و له‌ تاوان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ [ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ (٢٢٢) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی خۆش ده‌وێت كه‌ خۆیان پاك ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ تاوان، یان غوسل ده‌رئه‌كه‌ن.

Al-Baqara 2:222Listen in Qur'an →
223

نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌۭ لَّكُمْ فَأْتُوا۟ حَرْثَكُمْ أَنَّىٰ شِئْتُمْ ۖ وَقَدِّمُوا۟ لِأَنفُسِكُمْ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُم مُّلَٰقُوهُ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ

ژنانی هاوسه‌رتان کێڵگه‌ن بۆتان و شوێنی چاندنی وه‌چه‌ن، جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌تانه‌وێت تۆو بوه‌شێننه ناو کێڵگه‌که‌تانه‌وه (به هیوای به‌رهه‌م) و بۆ خۆتان ده‌ست پێشکه‌ری بکه‌ن (سه‌ره‌تا هاوسه‌ری خواناس و چاک هه‌ڵبژێرن، له‌وه‌ودواش دوعاو نزاو خواپه‌رستی به‌رده‌وام فه‌رامۆش مه‌که‌ن)و له خوابترسن و خۆتان له خراپه بپارێزن و چاک بزانن و دڵنیابن که به دیداری خوا شاد ده‌بن و ئه‌م مژده‌یه‌ش بده به ئیمانداران.

[ نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ ] جووله‌كه‌ ده‌یانووت له‌ دواوه‌ له‌شوێنی منداڵ بوونه‌وه‌ بچنه‌ لای خێزانتان ئه‌وا منداڵه‌كه‌ حۆل ده‌رده‌چێت، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی: خێزانه‌كانتان كێڵگه‌ن بۆ ئێوه‌ به‌ ویستی خۆتان له‌ شوێنی منداڵ بوونه‌وه‌ بچنه‌ لایان [ وَقَدِّمُوا لِأَنْفُسِكُمْ ] وه‌ چاكه‌و خێر پێش خۆتان بنێرن بۆ قیامه‌تتان [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ مُلَاقُوهُ ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌بزانن كه‌ ئێوه‌ ئه‌گه‌نه‌وه‌ به‌خوای گه‌وره‌و رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌ [ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ (٢٢٣) ] وه‌مژده‌ بده‌ به‌ ئیمانداران.

Al-Baqara 2:223Listen in Qur'an →
224

وَلَا تَجْعَلُوا۟ ٱللَّهَ عُرْضَةًۭ لِّأَيْمَٰنِكُمْ أَن تَبَرُّوا۟ وَتَتَّقُوا۟ وَتُصْلِحُوا۟ بَيْنَ ٱلنَّاسِ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ

نه‌که‌ن سوێند خواردن به‌خوا بکه‌نه کۆسپ له‌به‌رامبه‌ر چاکه‌کاری و ئاینداری و ڕێکخستنی خه‌ڵکیدا (واته که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتان بده‌ن و له چاکه‌و چاکه‌کاری درێغی مه‌که‌ن) چونکه خوا زۆر بیسه‌رو زانایه‌.

[ وَلَا تَجْعَلُوا اللَّهَ عُرْضَةً لِأَيْمَانِكُمْ أَنْ تَبَرُّوا وَتَتَّقُوا وَتُصْلِحُوا بَيْنَ النَّاسِ ] وه‌سوێند خواردنه‌كانتان به‌خوای گه‌وره‌ مه‌كه‌ن به‌هۆكارێك بۆ بڕینی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و چاكه‌ كردن و ته‌قوای خوای گه‌وره‌ كردن و ئیصڵاح كردن له‌ نێوان خه‌ڵكیدا، به‌ڵكو سوێنده‌كه‌تان بشكێنن و كه‌فاره‌ته‌كه‌ی بده‌ن و ئه‌م كاره‌ چاكانه‌ بكه‌ن باشتره‌ [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٢٢٤) ] وه‌خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌.

Al-Baqara 2:224Listen in Qur'an →
225

لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَٰنِكُمْ وَلَٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌۭ

خوای گه‌وره ئه‌و سوێندانه‌تان لێناگرێت که له ده‌متان ده‌رده‌چێت و له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵکو له‌سه‌رئه‌وه لێتان ده‌گرێت و موحاسه‌به‌تان ده‌کات که نیه‌تی دڵتانی له‌سه‌ره و خوا لێخۆشبووه (له گوناهه‌که‌تان) و ئارامگرو خۆڕاگره (زوو تۆڵه له یاخی و سوێند خۆران ناسێنێت).

[ لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ ] خوای گه‌وره‌ لۆمه‌تان ناكات و سزاتان نادات كه‌ سوێندێكتان خواردبێ سوێنده‌كه‌ به‌ده‌متاندا هاتبێ له‌غو بووبێ و له‌ دڵه‌وه‌ دانه‌مه‌زرابێ كه‌فاره‌تی له‌سه‌ر نیه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌ توڕه‌بووندا سوێندی خواردبێت، یان بڵی: نا والله به‌ڵی والله، یان سوێند بخوات وا گومان به‌رێت وایه‌و وانه‌بێت [ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ ] به‌ڵام لۆمه‌ ئه‌كرێن وه‌ سزاتان له‌سه‌ره‌ كه‌ سوێندێك بخۆن له‌ دڵتانه‌وه‌ دامه‌زرابێ و پاشان بیشكێنن ئه‌مه‌ كه‌فاره‌تی له‌سه‌ره‌ [ وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ (٢٢٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێ خۆشبوو به‌حیلم و له‌سه‌رخۆیه‌ په‌له‌ ناكات كه‌ سزادانی به‌نده‌كانی.

Al-Baqara 2:225Listen in Qur'an →
226

لِّلَّذِينَ يُؤْلُونَ مِن نِّسَآئِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍۢ ۖ فَإِن فَآءُو فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

بۆ ئه‌وانه‌ی که سوێند ده‌خۆن نزیکی هاوسه‌ریان نه‌که‌ون، بۆیان هه‌یه تا چوار مانگ چاوه‌روانی بکه‌ن (ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری یه‌کجاری بده‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر ئاشت بوونه‌وه و ڕێککه‌وتن، ئه‌وه خوا لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.

[ لِلَّذِينَ يُؤْلُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ (إيلاء) ئه‌كه‌ن له‌ خێزانه‌كانیان، واته‌: سوێند ئه‌خون كه‌ جیماع له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا نه‌كه‌ن ئه‌وه‌ تا چوار مانگ ئه‌توانن چاوه‌ڕێ بكه‌ن ئه‌مه‌ ئه‌وپه‌ڕیه‌تی له‌وه‌ زیاتر بۆیان نیه‌ له‌ خێزانه‌كانیان دووربكه‌ونه‌وه‌ ده‌بێت یان ته‌ڵاقی بدات یان بچێته‌وه‌ لای [ فَإِنْ فَاءُوا ] ئه‌گه‌ر له‌و سوێنده‌یان گه‌ڕانه‌وه‌ كه‌ سوێندی خواردووه‌ جیماع له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی نه‌كات و سوێنده‌كه‌ی بشكێنێ وه‌ بچێته‌وه‌ لای خێزانی و كه‌فاره‌تی سوێنده‌كه‌ی بدات ئه‌وه‌ باشتره‌ [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٢٢٦) ] وه‌ به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌.

Al-Baqara 2:226Listen in Qur'an →
227

وَإِنْ عَزَمُوا۟ ٱلطَّلَٰقَ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ

خۆ ئه‌گه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر ته‌ڵاق دانیان، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا بیسه‌ری (بڕیاریانه‌)و زانایه (به نیه‌تیان).

[ وَإِنْ عَزَمُوا الطَّلَاقَ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ویستیشیان لای قازی ته‌ڵاقی بده‌ن [ فَإِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٢٢٧) ] ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌موو شتێك ئه‌بیستێ وه‌ زانایه‌ به‌هه‌موو شتێك واته‌: ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌چووه‌ لای خێزانه‌كه‌ی دوای چوار مانگه‌كه‌ ئافره‌ته‌ بۆی هه‌یه‌ لای قازی داوای ته‌ڵاق بكات.

Al-Baqara 2:227Listen in Qur'an →
228

وَٱلْمُطَلَّقَٰتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلَٰثَةَ قُرُوٓءٍۢ ۚ وَلَا يَحِلُّ لَهُنَّ أَن يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِىٓ أَرْحَامِهِنَّ إِن كُنَّ يُؤْمِنَّ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۚ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِى ذَٰلِكَ إِنْ أَرَادُوٓا۟ إِصْلَٰحًۭا ۚ وَلَهُنَّ مِثْلُ ٱلَّذِى عَلَيْهِنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌۭ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ

ژنانی ته‌ڵاقدراو، ده‌بێت تا سێ جار عاده‌تی مانگانه چاوه‌ڕێ بکه‌ن و (شوونه‌که‌نه‌وه‌) و حه‌ڵاڵ نیه بۆیان ئه‌وه‌ی خوا له منداڵدانیاندا دروستی کردووه (منداڵ یان حه‌یز) بیشارنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به خواو به‌رۆژی دوایی دامه‌زراوه‌، (له‌و ماوه‌یه‌دا) هاوسه‌ره‌کانیان شایسته‌ن به‌گێڕانه‌وه‌یان له ماوه‌ی چاوه‌روانی و عیده‌دا، ئه‌گه‌ر ویستیان چاکسازی له ژیانی خۆیاندا بکه‌ن (ئه‌مه‌ش بۆ ته‌ڵاقی ڕه‌جعی یه‌)، ژنان مافیان هه‌یه به‌سه‌ر پیاوانه‌وه به‌وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی که بۆ پیاوانه له‌سه‌ر ژنان به‌گوێره‌ی باو و نه‌ریتێک که په‌سه‌نده له ئیسلامدا و پیاوان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه یه‌ک پله‌یان هه‌یه (ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه‌ی ژنه‌کانیانه له‌کاتی ته‌ڵاقی ڕه‌جعیدا)و خوا باڵاده‌ست و دانایه (باڵاده‌سته به‌سه‌ر هه‌موواندا و دانایه له دابه‌شکردنی ماف و ئه‌رکه‌کاندا).

{عیددەی ئافرەتی تەڵاقدراو}

[ وَالْمُطَلَّقَاتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ ثَلَاثَةَ قُرُوءٍ ] ئافره‌تانی ته‌ڵاق دراو سێ (قورء) واته‌: سێ حه‌یز چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌ن ئه‌وه‌ عیدده‌كه‌یانه‌ ئافره‌تێك كه‌ ته‌ڵاق بدرێ عیدده‌كه‌ی سێ حه‌یزه‌ [ وَلَا يَحِلُّ لَهُنَّ أَنْ يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ اللَّهُ فِي أَرْحَامِهِنَّ ] وه‌ حه‌ڵاڵ نیه‌ بۆیان ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر له‌ ڕه‌حمیاندا دروستی كردبێ نابێ بیشارنه‌وه‌ واته‌: ئه‌گه‌ر حه‌ملیان هه‌بووبێ و دووگیان بن ئه‌بێ ئاشكرای بكه‌ن، یان ئه‌گه‌ر حه‌یز هات ئه‌بێ ئاشكرای بكه‌ن [ إِنْ كُنَّ يُؤْمِنَّ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] ئه‌گه‌ر ئیمانیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه‌ [ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِي ذَلِكَ إِنْ أَرَادُوا إِصْلَاحًا ] وه‌ مێرده‌كانیان له‌هه‌موو كه‌س له‌پێشترو شایه‌نترن به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ لای خۆیان كه‌ ته‌ڵاقی یه‌كه‌م یان دووه‌م بێت، واته‌: ڕه‌جعی بێ ئه‌توانن بیگه‌ڕێننه‌وه‌، به‌ڵام مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌نه‌بێ كه‌ زیان به‌و ئافره‌تانه‌ بگه‌یه‌نن به‌ڵكو مه‌به‌ستیان ئیصڵاح و چاكسازی بێت [ وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ ] وه‌ چۆن پیاوان مافیان له‌سه‌ر ئافره‌تان هه‌یه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئافره‌تانیش مافیان له‌سه‌ر پیاوان هه‌یه‌ [ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ ] به‌ڵام پیاوان پله‌یه‌كیان به‌سه‌رووی ئافره‌تانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌فه‌قه‌یان له‌سه‌ر پێویسته‌ وه‌ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری خێزان له‌سه‌ریانه‌ [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٢٨) ] وه‌ به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه‌.

Al-Baqara 2:228Listen in Qur'an →
229

ٱلطَّلَٰقُ مَرَّتَانِ ۖ فَإِمْسَاكٌۢ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌۢ بِإِحْسَٰنٍۢ ۗ وَلَا يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَأْخُذُوا۟ مِمَّآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ شَيْـًٔا إِلَّآ أَن يَخَافَآ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ ۖ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا ٱفْتَدَتْ بِهِۦ ۗ تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَعْتَدُوهَا ۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ

ته‌ڵاقێک (که پیاو بتوانێت هاوسه‌ره‌که‌ی تێدا بگێڕێته‌وه‌) دووجاره‌، دووکه‌ڕه‌ته (پیاو بۆی هه‌یه ته‌ڵاقی هاوسه‌ره‌که‌ی بدات و چاکترین شێوازی ئه‌وه‌یه که له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) ڕوون کراوه‌ته‌وه‌)، له‌وه‌ودوا واته بۆ سێهه‌م جار ئیتر ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ژیانی هاوسه‌ریی بباته سه‌ر (نابێت ته‌ڵاق بێت به‌ده‌میداو ئه‌گه‌ر هات) ده‌بێت به‌چاکی و به‌ڕێک و پێکی ده‌ست به‌رداری ببێت و بۆتان حه‌ڵاڵ نیه هیچ شتێکیان لێ بسێننه‌وه له ماره‌یی و ئه‌و شتانه‌ی پێتان به‌خشیوون، مه‌گه‌ر بترسن له‌وه‌ی که نه‌توانن سنووره‌کانی خوا چاودێری بکه‌ن و (سته‌م له یه‌ک بکه‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر (ئه‌ی قازییه‌کان، ئه‌ی خێرخوازان) ترسان له‌وه‌ی که ژن ومێرده‌که سنووری خوا ڕاناگرن و (خۆیان گوناهبار ده‌که‌ن) ئه‌وه ئێوه هیچ گوناهبار نابن کاتێک که دڵنیان ئافره‌ته‌که ده‌یه‌وێت (به هه‌ندێک سامان، یان ده‌ست هه‌ڵگرتن له هه‌ندێک ماره‌یی) خۆی ڕزگار بکات، دڵنیابن ئه‌و شتانه‌ی که باسکران سنووره‌کانی خوای په‌روه‌ردگارن، لێی مه‌ترازێن و سنوورشکێنی مه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر سنووره‌کانی خوا، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه سته‌مکارن.

{ هەندێك لە ئەحكامەكانی تەڵاق}

[ الطَّلَاقُ مَرَّتَانِ ] ئه‌و ته‌ڵاقه‌ی كه‌ (ڕه‌جعی¬یه‌ و) پیاو ئه‌توانێ خێزانه‌كه‌ی خۆی بێنێته‌وه‌ دوو جاره‌ كه‌ عیده‌ی ته‌واو نه‌بوو بێت، به‌ڵام عیدده‌ی ته‌واو بوو ئه‌وا پێویستی به‌ ماره‌بڕین و دانانی ماره‌یی تازه‌و ره‌زامه‌ندی ئافره‌ته‌كه‌و وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌دوای سێیه‌م ته‌ڵاق بۆ هه‌میشه‌یی لێی حه‌رام ئه‌بێت [ فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ ] ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقه‌كه‌ (ڕه‌جعی) بوو یان ئه‌وه‌تا خێزانه‌كه‌ی خۆی بێنێته‌وه‌ به‌ڵام به‌چاكه‌و حه‌ق و مافی بدات [ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ ] یان به‌یه‌كجاریش وازی لێ بێنێ به‌ڵام دیسانه‌وه‌ به‌چاكه‌ واته‌: ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقیشی دا هه‌ر به‌چاكه‌ ته‌ڵاقی بدات و مافه‌كانی بدات [ وَلَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَأْخُذُوا مِمَّا آتَيْتُمُوهُنَّ شَيْئًا ] وه‌ بۆیشتان نیه‌ كه‌ ئه‌و ماره‌ییانه‌ی به‌ ئافره‌تتان داوه‌ به‌زۆر لێیان بسه‌ننه‌وه‌ [ إِلَّا أَنْ يَخَافَا أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ ] ئیلا ئه‌گه‌ر له‌وه‌ ترسان كه‌ سنووری خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ئه‌وكاته‌ [ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا افْتَدَتْ بِهِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ترستان هه‌بوو ئه‌مانه‌ سنووری خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێ ناكه‌ن ئه‌وه‌ هیچ تاوانێكیان له‌سه‌ر نیه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ئافره‌ته‌ ماره‌ییه‌كه‌ی بۆ پیاوه‌كه‌ گه‌ڕانده‌وه‌، واته‌: داوای (خولع) و ته‌ڵاقی كرد ئه‌وكاته‌ ماره‌ییه‌كه‌ بۆ پیاوه‌كه‌ ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ [ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلَا تَعْتَدُوهَا ] ئه‌مه‌ سنووری خوای گه‌وره‌یه‌ مه‌یبه‌زێنن [ وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (٢٢٩) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك سنووری خوای گه‌وره‌ ببه‌زێنێ ئه‌وانه‌ به‌ڕاستی زاڵم و سته‌مكارن.

Al-Baqara 2:229Listen in Qur'an →
230

فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا تَحِلُّ لَهُۥ مِنۢ بَعْدُ حَتَّىٰ تَنكِحَ زَوْجًا غَيْرَهُۥ ۗ فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَآ أَن يَتَرَاجَعَآ إِن ظَنَّآ أَن يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ ۗ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ يُبَيِّنُهَا لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر (بۆ جاری سێهه‌م، پیاو ژنه‌که‌ی خۆی) ته‌ڵاقدا، ئه‌وه ئیتر جارێکی تر بۆی حه‌ڵاڵ نابێت مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی شوویه‌کی تر بکات و (هاوسه‌ری دووهه‌می به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ته‌ڵاقی بدات، یان بمرێت)، ئه‌وه بۆیان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای یه‌کترو (ژیانی ژن و مێردایه‌تی ده‌ست پێبکه‌نه‌وه‌)، ئه‌گه‌ر گومان و ڕایان وابوو ده‌توانن سنووره‌کانی خوا ڕاگرن و (ژیانێکی ئاسوده‌یی ببه‌نه سه‌ر)، جا ئه‌وه‌ی که باسکرا سنووره‌کانی خوای گه‌وره‌ن، ڕوونیان ده‌کاته‌وه بۆ گه‌لێک که بزانن و تێبگه‌ن.

[ فَإِنْ طَلَّقَهَا ] ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو خێزانی خۆی ته‌ڵاق دا ته‌ڵاقی سێیه‌م [ فَلَا تَحِلُّ لَهُ مِنْ بَعْدُ حَتَّى تَنْكِحَ زَوْجًا غَيْرَهُ ] ئه‌وه‌ ئه‌وكاته‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ بۆی حه‌ڵاڵ نیه‌ له‌دوای ئه‌و ته‌ڵاقه‌ تا ئه‌و ئافره‌ته‌ شوو نه‌كات به‌ پیاوێكی تر وه‌ نه‌یشی گوازێته‌وه‌و جیماع و سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ نه‌كات له‌دوای ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه‌ مرد یان خۆی به‌ ویست و ڕه‌زامه‌ندی خۆی ته‌ڵاقی دا [ فَإِنْ طَلَّقَهَا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَنْ يَتَرَاجَعَا ] ئه‌وكاته‌ ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ژن و پیاوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای یه‌كتری [ إِنْ ظَنَّا أَنْ يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ ] ئه‌گه‌ر زانیان سنووری خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن وه‌ حه‌قی یه‌كتری ئه‌ده‌ن [ وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ يُبَيِّنُهَا لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (٢٣٠) ] وه‌ ئه‌مه‌ سنووره‌كانی خوای گه‌وره‌یه‌ خوای گه‌وره‌ ڕوونی ئه‌كاته‌وه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ زانیاریان هه‌بێت .

Al-Baqara 2:230Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.