Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 211–220 of 286

211

سَلْ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ كَمْ ءَاتَيْنَٰهُم مِّنْ ءَايَةٍۭ بَيِّنَةٍۢ ۗ وَمَن يُبَدِّلْ نِعْمَةَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له نه‌وه‌ی ئیسرائیل بپرسه‌: چه‌نده به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان پێ به‌خشیوون؟ جا ئه‌وه‌ی نیعمه‌تی خوا بگۆڕێت، (له یه‌کخواناسی لابدات) دوای ئه‌وه‌ی بۆی هاتووه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر سه‌خت و به ئازاره (له‌و جۆره که‌سانه‌).

[ سَلْ بَنِي إِسْرَائِيلَ كَمْ آتَيْنَاهُمْ مِنْ آيَةٍ بَيِّنَةٍ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم وه‌ ئه‌ی باوه‌ڕداران پرسیار له‌ به‌نو ئیسرائیل بكه‌ن چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرامان پێیان به‌خشی كه‌ پێغه‌مبه‌رانیان بۆیان هێنان [ وَمَنْ يُبَدِّلْ نِعْمَةَ اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (٢١١) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌م نیعمه‌ت و هیدایه‌ت و دینه‌ی خوا بگۆڕێته‌وه‌ به‌ كوفر دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بۆی هاتووه‌ ئه‌وه‌ عیقاب و سزای خوای گه‌وره‌ یه‌كجار سه‌خته‌.

Al-Baqara 2:211Listen in Qur'an →
212

زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا وَيَسْخَرُونَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۘ وَٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ فَوْقَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ وَٱللَّهُ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍۢ

ژیانی دنیا ڕازێنراوه‌ته‌وه بۆ بێ باوه‌ڕان (به‌ڵام له‌باتی سوپاسگوزاری) گاڵته ده‌که‌ن به باوه‌ڕداران (له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری و که‌م ده‌سه‌ڵاتی)، بێگومان ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی ته‌قواو له خوا ترسان بوون له ڕۆژی قیامه‌تدا له سه‌رویانه‌وه‌ن (له به‌هه‌شتی به‌رزو به‌ریندا، ئه‌وانیش له ناخی دۆزه‌خدان) و خوا (له دنیادا) ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌موو که‌س بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته بیرو باوه‌ڕیان.

[ زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ] كافران ژیانی دونیایان بۆ ڕازێندراوه‌ته‌وه‌و له‌ پێش چاویان جوان كراوه‌ [ وَيَسْخَرُونَ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا ] وه‌ گاڵته‌ به‌ موسڵمانان ئه‌كه‌ن كه‌ فه‌قیرو هه‌ژار بن [ وَالَّذِينَ اتَّقَوْا فَوْقَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] به‌ڵام نازانن كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌وه‌ن له‌ڕۆژی قیامه‌تدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مان له‌ به‌هه‌شتدان و كافره‌كان له‌ دۆزه‌خدان [ وَاللَّهُ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ (٢١٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ڕزقی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه‌ ویستی لێ بێ به‌بێ ئه‌ندازه‌.

Al-Baqara 2:212Listen in Qur'an →
213

كَانَ ٱلنَّاسُ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَبَعَثَ ٱللَّهُ ٱلنَّبِيِّۦنَ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ وَأَنزَلَ مَعَهُمُ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ لِيَحْكُمَ بَيْنَ ٱلنَّاسِ فِيمَا ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ ۚ وَمَا ٱخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ أُوتُوهُ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۖ فَهَدَى ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لِمَا ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ مِنَ ٱلْحَقِّ بِإِذْنِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍ

(له سه‌ره‌تای په‌یدابونی خه‌ڵکیدا، پێش تۆفانه‌که‌ی نوح) خه‌ڵکی یه‌ک ئوممه‌ت بوون و خاوه‌نی ته‌نها بیروباوه‌ڕی یه‌کتاناسین بون، (به‌ڵام به‌ره‌به‌ره لایاندا) خوایش وێڵی نه‌کردن و پێغه‌مبه‌رانی ڕه‌وانه‌کرد، تا مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ربن هاوڕێ له‌گه‌ڵ کتێبی ئاسمانیدا، بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی، تا له‌نێوان خه‌ڵکیدا فه‌رمانڕه‌وایی و دادوه‌ری ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که بۆته کێشه‌یان و ڕاو بۆچوونیان له‌سه‌ری جیاوازه‌، که‌سیش جیاوازی و کێشه‌ی له‌سه‌ر به‌رپا نه‌کرد جگه له‌وانه‌ی که ئه‌و کتێبانه‌یان پێ به‌خشراوه (که گاورو جوله‌که‌ن) دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرایان بۆ هات (که قورئانه‌، ئینجا کێشه و دووبه‌ره‌کیان تێدا دروست بوو)، ئه‌مه‌ش به‌هۆی حه‌ساده‌ت و سته‌م کردنیانه‌وه (بۆیه په‌یڕه‌وی حه‌ق و ڕاستیان نه‌کرد)، ئه‌وسا خوا هیدایه‌ت و ڕێنمووی ئیماندارانی کرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌ق و په‌یڕه‌وی کردنی له نێوان ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که ئه‌وان کێشه‌یان له سه‌ری هه‌بوو و خوا ڕێنموویی هه‌رکه‌سێک ده‌کات که بیه‌وێت و (شایسته بێت) بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.

[ كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً ] خه‌ڵكی هه‌ر هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ك دینێك بوون كه‌ دینی ئیسلام بوو له‌ كاتی ئاده‌مه‌وه‌ هه‌تا نوح، یاخود له‌و كاته‌ی كه‌ نوح و ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون له‌ ناو كه‌شتیه‌كه‌ هه‌موویان موسڵمان بوون له‌سه‌ر ته‌وحید بوون دواتر بت په‌رستی بڵاو بوه‌وه‌ [ فَبَعَثَ اللَّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ ] خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌رانی نارد كه‌ مژده‌ بده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌هلی ئیمانن وه‌ شوێنیان ئه‌كه‌ون وه‌ كرده‌وه‌ی چاك ئه‌كه‌ن، وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش بترسێنن كه‌ كوفر ئه‌كه‌ن وه‌ شوێن پێغه‌مبه‌ران ناكه‌ون وه‌ كرده‌وه‌ی خراپ ئه‌كه‌ن [ وَأَنْزَلَ مَعَهُمُ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ ] وه‌ كتابی ئاسمانیشی له‌گه‌ڵیاندا دابه‌زاندۆته‌ خواره‌وه‌ به‌حه‌ق [ لِيَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ فِيمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ ] تا حوكم و بڕیار له‌ نێوان خه‌ڵكیدا بده‌ن له‌و شتانه‌ی كه‌ خیلاف و جیاوازی له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ له‌ عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕو كرده‌وه‌ [ وَمَا اخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا الَّذِينَ أُوتُوهُ ] وه‌ هیچ كه‌سێك له‌و كتێبه‌ ئاسمانیانه‌ ئیختلاف و جیاوازی نه‌بووه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بێ كه‌ بۆیان هاتووه‌ واته‌: ئه‌هلی كتاب خۆیان كێشه‌ كه‌وتۆته‌ نێوانیانه‌وه‌ [ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ] له‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایان بۆ هات له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ له‌ حه‌سوودی و سوور بوونیان له‌سه‌ر دونیا [ فَهَدَى اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا ] خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی باوه‌ڕدارانی دا بۆ حه‌ق واته‌: ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم [ لِمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِهِ ] له‌و ئیختلاف و جیاوازیه‌ی كه‌ ئه‌وان تێی كه‌وتبوون هیدایه‌تی ئه‌مانی دا بۆ حه‌ق به‌ ئیزن و ئه‌مرو زانیاری خۆی [ وَاللَّهُ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٢١٣) ] خوای گه‌وره‌ خۆی هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه‌ ویستی لێ بێت بۆ ڕێگای ڕاستی خۆی.

Al-Baqara 2:213Listen in Qur'an →
214

أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُم مَّثَلُ ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلِكُم ۖ مَّسَّتْهُمُ ٱلْبَأْسَآءُ وَٱلضَّرَّآءُ وَزُلْزِلُوا۟ حَتَّىٰ يَقُولَ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ مَتَىٰ نَصْرُ ٱللَّهِ ۗ أَلَآ إِنَّ نَصْرَ ٱللَّهِ قَرِيبٌۭ

ئایا لاتان وایه هه‌روا به ئاسانی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه (بێ ته‌نگانه و ناخۆشی)؟! مه‌گه‌ر نموونه‌ی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نه‌کراوه‌، که تووشی شه‌ڕو ناخۆشی و ته‌نگانه‌و گرانی و نه‌داری بوون و ته‌کانیان خواردوه و زۆریان بۆ هاتووه به‌ڕادایه‌ک، هه‌تا پیغه‌مبه‌ره‌که‌یان و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له‌گه‌ڵیدا، ده‌یانوت: که‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رکه‌وتن ده‌به‌خشێت؟! ئیتر که‌ی خوا یارمه‌تی ده‌نێرێت؟! ئاگاداربن و دڵنیابن به‌ڕاستی یارمه‌تی خوایی زۆر نزیکه‌. له تۆ ده‌پرسن (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر‎‎ (صلی الله علیه وسلم)که‌چی ببه‌خشن و به‌کێی ببه‌خشن؟ پێیان بڵێ: هه‌ر خێرێک ده‌که‌ن سه‌ره‌تا دایک و باوکتان فه‌رامۆش مه‌که‌ن، هه‌روه‌ها خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانی نه‌داریش، هه‌ر خێرو چاکه‌یه‌کیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دڵنیابن که خوا زانا و ئاگاداره لێی.

[ أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ ] ئایا وا گومان ئه‌به‌ن كه‌ ئێوه‌ بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌بێ تاقیكردنه‌وه‌؟ واته‌: وانیه‌ [ وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ ] وه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتانتان به‌سه‌ردا نه‌یات [ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ ] كه‌ ئه‌وان تووشی فه‌قیری و هه‌ژاری و نه‌خۆشی و برینداری بوون له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا [ وَزُلْزِلُوا ] وه‌ ترسێندران وه‌ زه‌وی له‌ ژێریاندا هه‌ژێندرا [ حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللَّهِ ] تا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌و ئه‌و ئیماندارانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون وتیان: خوایه‌ كه‌ی سه‌ركه‌وتنی تۆ دێت داوای سه‌ركه‌وتنیان له‌ خوای گه‌وره‌ كرد [ أَلَا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ (٢١٤) ] خوای گه‌وره‌ موژده‌ی پێدان كه‌ بزانن سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره‌ نزیكه‌ بۆ باوه‌ڕداران.

Al-Baqara 2:214Listen in Qur'an →
215

يَسْـَٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ ۖ قُلْ مَآ أَنفَقْتُم مِّنْ خَيْرٍۢ فَلِلْوَٰلِدَيْنِ وَٱلْأَقْرَبِينَ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ ۗ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٌۭ

جه‌نگ له‌سه‌رتان بڕیار دراوه که‌شتێکی گرانه لاتان (ئیماندار به جه‌سته لای گرانه به‌ڵام ڕۆحی پێی ئاسووده‌یه بۆ به‌رگری له ئیسلام و لابردنی کۆسپه‌کان) به‌ڵام له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت، بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت (خێر له چیدایه‌)، ئێوه نایزانن. (جه‌نگ له ئیسلامدا بۆ به‌رهه‌ڵستی کردنی دوژمنانی داگیرکه‌رو دوژمنانی دینه و بۆ لابردنی ئه‌و کۆسپانه‌یه که نایه‌ڵن خه‌ڵک ئازادانه بژین و ئازادانه ئه‌و ڕێبازه هه‌ڵبژێرن که خۆیان قه‌ناعه‌تیان پێیه‌تی، هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نیه که به زۆر خه‌ڵک موسوڵمان ببێت و مێژووی ئیسلام شایه‌تی حاڵه‌و ئه‌گه‌ر کارێکی وا ڕووی دابێت ئه‌وه ئاینی ئیسلام لێی به‌رییه‌).

[ يَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ قُلْ مَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ خَيْرٍ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن چی ببه‌خشن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا؟ وه‌به‌كێی ببه‌خشن؟ تۆ پێیان بڵی هه‌ر شتێك كه‌ ئه‌یبه‌خشن له‌ خێرو چاكه‌ بیبه‌خشن به‌ [ فَلِلْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ ] دایك و باوكتان و خزمی نزیكتان و بێ باوكان و هه‌ژاران و ڕێبواران [ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ (٢١٥) ] وه‌هه‌ر خێرو چاكه‌یه‌ك ئێوه‌ بیكه‌ن به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ پێی، وه‌ ئه‌جرو پاداشتتان ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌ری.

Al-Baqara 2:215Listen in Qur'an →
216

كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌۭ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰٓ أَن تَكْرَهُوا۟ شَيْـًۭٔا وَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰٓ أَن تُحِبُّوا۟ شَيْـًۭٔا وَهُوَ شَرٌّۭ لَّكُمْ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ

جه‌نگ له‌سه‌رتان بڕیار دراوه که‌شتێکی گرانه لاتان (ئیماندار به جه‌سته لای گرانه به‌ڵام ڕۆحی پێی ئاسووده‌یه بۆ به‌رگری له ئیسلام و لابردنی کۆسپه‌کان) به‌ڵام له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت، بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت (خێر له چیدایه‌)، ئێوه نایزانن. (جه‌نگ له ئیسلامدا بۆ به‌رهه‌ڵستی کردنی دوژمنانی داگیرکه‌رو دوژمنانی دینه و بۆ لابردنی ئه‌و کۆسپانه‌یه که نایه‌ڵن خه‌ڵک ئازادانه بژین و ئازادانه ئه‌و ڕێبازه هه‌ڵبژێرن که خۆیان قه‌ناعه‌تیان پێیه‌تی، هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نیه که به زۆر خه‌ڵک موسوڵمان ببێت و مێژووی ئیسلام شایه‌تی حاڵه‌و ئه‌گه‌ر کارێکی وا ڕووی دابێت ئه‌وه ئاینی ئیسلام لێی به‌رییه‌).

[ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَكُمْ ] خوای گه‌وره‌ كوشتاری كافرانی له‌سه‌رتان فه‌رز كردووه‌ هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م كوشتاره‌ قورسه‌ له‌سه‌رتان [ وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ئێوه‌ شتێك كه‌ پێتان ناخۆشه‌و نایزانن له‌وانه‌یه‌ خێری تیا بێ بۆ ئێوه‌ [ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ ] وه‌ له‌وانه‌یشه‌ كه‌ شتێكتان پێ خۆشه‌و هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن به‌ڵام شه‌ڕو خراپه‌ بێ بۆ ئێوه‌ [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (٢١٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی باشتر ئه‌زانێ چ شتێك بۆ ئێوه‌ باشه‌ وه‌ چی خراپه‌ به‌ڵام ئێوه‌ عیلمی غه‌یب و زانیاری نهێنی نازانن و زانیاریتان نیه‌.

Al-Baqara 2:216Listen in Qur'an →
217

يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلشَّهْرِ ٱلْحَرَامِ قِتَالٍۢ فِيهِ ۖ قُلْ قِتَالٌۭ فِيهِ كَبِيرٌۭ ۖ وَصَدٌّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَكُفْرٌۢ بِهِۦ وَٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِۦ مِنْهُ أَكْبَرُ عِندَ ٱللَّهِ ۚ وَٱلْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ ٱلْقَتْلِ ۗ وَلَا يَزَالُونَ يُقَٰتِلُونَكُمْ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ ٱسْتَطَٰعُوا۟ ۚ وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِۦ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌۭ فَأُو۟لَٰٓئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی جه‌نگ له مانگی حه‌رامدا (که بریتین له ـ ذوالعقدة ـ ذوالحجة ـ محرم ـ ڕجب)، بڵێ: جه‌نگ له‌و جۆره مانگا‌نه‌دا کاره‌سات و هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌، به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خواو بێ باوه‌ڕی پێی، جه‌نگ له‌مزگه‌وتی حه‌رامدا و ده‌ربه‌ده‌ر کردنی خه‌ڵکه‌که‌ی زۆر گه‌وره‌تره لای خوا (له کوشتنی که‌سێک یان چه‌ند که‌سێک له مانگی حه‌رامدا) هه‌روه‌ها ئازاردانی ئیماندار تا هاوه‌ڵگه‌ر بێت پاشگه‌ز بێته‌وه تاوانێکه له کوشتن گه‌وره‌تره‌، (بێگومان بێ باوه‌ڕان) به‌رده‌وام دژتان ده‌جه‌نگن هه‌تا واتان لێبکه‌ن له دین و ئاینتان پاشگه‌ز ببنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت، جا هه‌ر که‌س له ئێوه پاشگه‌ز بێته‌وه له ئاینه‌که‌ی و به کافریش بمرێت، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه کاره‌کانیان پووچه‌ڵ ده‌بێت له دنیاو قیامه‌تدا و ئه‌وانه جێنشینی ناو ئاگری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه سه‌ر.

{كوشتار كردن لە مانگە حەرامەكاندا}

[ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ ] دیسان ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی كوشتار كردن له‌ مانگه‌ حه‌رامه‌كاندا (أشهر الحرم) كه‌ (ذو القعدة و ذو الحجة و موحه‌ره‌م و ڕه‌جه‌به‌) [ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم بڵێ: شه‌ڕ كردن له‌و مانگانه‌دا تاوانێكی گه‌وره‌یه‌، ئه‌مه‌ كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كه‌سانێكی نارد گه‌یشتن به‌ (عه‌مری حه‌زره‌می) كه‌ له‌ (طائیفه‌وه‌) هات كافر بوو نه‌یانزانی كه‌ مانگی ڕه‌جه‌به‌و مانگی حه‌رامه‌ یه‌كێك له‌ موسڵمانه‌كان كوشتی دوای ئه‌وه‌ موشریكه‌كان تانه‌یان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی الله علیه وسلم ئایا كوشتار كردن له‌ مانگی حه‌رامدا حوكمی چیه‌؟ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: بڵێ تاوانێكی گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام [ وَصَدٌّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَكُفْرٌ بِهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ئێوه‌ ڕێگری ئه‌كه‌ن له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی دینی خوا وه‌ كوفر ئه‌كه‌ن به‌خوای گه‌وره‌ وه‌ ڕێگری ئه‌كه‌ن له‌ (مسجد الحرام) له‌ كه‌عبه‌ی پیرۆز كه‌ خه‌ڵك عیباده‌تی تیا بكات [ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِ مِنْهُ أَكْبَرُ عِنْدَ اللَّهِ ] وه‌ خه‌ڵكی موسڵمانی مه‌ككه‌ ده‌رئه‌كه‌ن ئه‌م هه‌موو تاوانانه‌ ئه‌كه‌ن ئه‌مانه‌ هه‌مووی لای خوای گه‌وره‌ گه‌وره‌تره‌، به‌ڵام به‌سه‌ر خۆتانی ناهێنن كه‌ ئه‌م هه‌موو شته‌ ئه‌كه‌ن له‌ مانگی حه‌رامیشدا ئه‌یكه‌ن [ وَالْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ الْقَتْلِ ] وه‌ لێره‌ فیتنه‌ واته‌: كوفر، كه‌ ئه‌تانه‌وێ موسڵمانان تووشی فیتنه‌ بكه‌ن له‌ دینداو بیانگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ كوفر ئه‌مه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ كوشتن، ئێوه‌ فیتنه‌تان تیایه‌ [ وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّى يَرُدُّوكُمْ عَنْ دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا ] وه‌ به‌رده‌وام كافران كوشتاری ئێوه‌ ئه‌كه‌ن تا له‌ ئیسلام هه‌ڵتانگه‌ڕێننه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بتوانن و بۆیان بگونجێ [ وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ ئه‌ی موسڵمانان له‌ دینی خۆی پاشگه‌ز بێته‌وه‌ وه‌ به‌ كافری بمرێت [ فَأُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] ئه‌وانه‌ كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌ له‌ دونیاو له‌ قیامه‌تیشدا [ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٢١٧) ] وه‌ئه‌وانه‌ هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن و به‌ نه‌مری تێیدا ئه‌مێننه‌وه‌.

Al-Baqara 2:217Listen in Qur'an →
218

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أُو۟لَٰٓئِكَ يَرْجُونَ رَحْمَتَ ٱللَّهِ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و ئه‌وانه‌ی کۆچ و جیهادو تێکۆشانیان کردووه له پێناو ڕێبازی خوادا، ئا ئه‌وانه به‌هیوا و به‌ته‌مای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوای په‌روه‌ردگارن، به‌ڕاستی خوایش زۆر لێخۆشبوو و دلۆڤانه‌.

[ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌، وه‌ كۆچیان كردووه‌ له‌ ووڵاتی كوفره‌وه‌ بۆ ووڵاتی ئیسلام وه‌ جیهادیان كردووه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ [ أُولَئِكَ يَرْجُونَ رَحْمَتَ اللَّهِ ] ئه‌وانه‌ به‌ ئومێدی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ن، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر سه‌ریه‌كه‌ی (عبدالله¬ی كوڕی جه‌حش) دابه‌زی [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٢١٨) ] وه‌خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌.

Al-Baqara 2:218Listen in Qur'an →
219

۞ يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْخَمْرِ وَٱلْمَيْسِرِ ۖ قُلْ فِيهِمَآ إِثْمٌۭ كَبِيرٌۭ وَمَنَٰفِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَآ أَكْبَرُ مِن نَّفْعِهِمَا ۗ وَيَسْـَٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلِ ٱلْعَفْوَ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ

پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ق و قومار، پێیان بڵێ: له‌و دووانه‌دا تاوان و گوناهێکی گه‌وره هه‌یه‌، هه‌ر چه‌نده چه‌ند سوودێکیشان تێدایه بۆ خه‌ڵکانێک، بێگومان گوناهه‌که‌یان گه‌وره‌تره له که‌ڵک و سوودیان، پرسیارت لێده‌که‌ن که چی ببه‌خشن؟ پێیان بڵێ: هه‌رچیتان لێ زیاده ده‌توانن بیبه‌خشن، ئا به‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره ئه‌م به‌ڵگه‌و فه‌رمانانه‌تان بۆ ڕوون و ئاشکرا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه‌و (واز له‌و شتانه بهێنن که زیانیان زۆرتره له سوودیان، وه‌چی بۆ هه‌ردوو جیهانتان چاکه ئه‌وه بکه‌ن)...

{ قۆناغی یەكەمی حەرامكردنی مەی}

[ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ق خواردنه‌وه‌و مه‌ی خواردنه‌وه‌و قومار كردن [ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بفه‌رمه‌: تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یان تیایه‌ وه‌ سوودیشی بۆ خه‌ڵكی هه‌یه‌ كه‌ كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ ئه‌كه‌ن یاخود قوماره‌كه‌ ئه‌به‌نه‌وه‌ [ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا ] به‌ڵام تاوانه‌كه‌یان زۆر زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ سووده‌كه‌یان له‌به‌ر په‌یوه‌ندیان به‌ دین و عه‌قڵه‌وه‌ [ وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ ] وه‌ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن چ شتێك ببه‌خشن [ قُلِ الْعَفْوَ ] پێیان بفه‌رموو: لێبوورده‌یی و لێبوورده‌بن، یاخود ئه‌وه‌ی له‌ خۆتان زیاده‌ ئه‌وه‌ ببه‌خشن [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ (٢١٩) ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه‌ به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌.

Al-Baqara 2:219Listen in Qur'an →
220

فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۗ وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْيَتَٰمَىٰ ۖ قُلْ إِصْلَاحٌۭ لَّهُمْ خَيْرٌۭ ۖ وَإِن تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَٰنُكُمْ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ ٱلْمُفْسِدَ مِنَ ٱلْمُصْلِحِ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَعْنَتَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ

(ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ی تێدایه‌) له دنیاو قیامه‌تدا (خوا ڕوونی کردۆته‌وه‌)، هه‌روه‌ها پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی هه‌تیوان (که چۆن بن بۆیان) پێیان بڵێ: چاکسازی و په‌روه‌رده‌کردنیان له هه‌مووشت چاکترو په‌سه‌ندتره‌، خۆ ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵاویان بکه‌ن و بیانهێننه ماڵتان ئه‌وانه براتانن (ده‌بێت به‌چاکی چاودێری خۆیان و ماڵیان بکه‌ن) خوایش که‌سانی خراپساز (ئه‌وانه‌ی تۆوی خراپه ده‌چێنن) و چاکسازتان ده‌زانێ و جیای ده‌کاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه باری گران ده‌کردن و مه‌رجی سه‌ختی داده‌نا (ده‌رباره‌ی چاودێری هه‌تیوان)، چونکه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و داناو کاربه‌جێ یه‌.

[ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌ دونیاو قیامه‌تی خۆتان بكه‌نه‌وه‌ چی بۆتان باشه‌، یان بیر له‌ له‌ناوچونی دونیاو هاتنی دوارۆژ بكه‌نه‌وه‌ [ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْيَتَامَى ] وه‌ پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی بێباوكان و هه‌تیوان [ قُلْ إِصْلَاحٌ لَهُمْ خَيْرٌ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵی ئه‌گه‌ر چاكسازی له‌واندا بكه‌ن باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ وازیان لێ بێنن [ وَإِنْ تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو تێكه‌ڵیشیان بن ئه‌وه‌ برای ئێوه‌ن، واته‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یتوانی ماڵ و خواردنیان جیابكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا بخۆن به‌چاكه‌ ئه‌وه‌ براتانن و دروسته‌ [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ الْمُفْسِدَ مِنَ الْمُصْلِحِ ] خوای گه‌وره‌ش خۆی ئه‌زانێ كه‌ كێ له‌و تێكه‌ڵ كردنی خواردنه‌یه‌ مه‌به‌ستی چاكسازیه‌وه‌و كێیش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ماڵی هه‌تیوان به‌ناحه‌ق بخوات و مه‌به‌ستی ئاشووب گێڕانه‌ [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَأَعْنَتَكُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ ئێوه‌ی تووشی مه‌شه‌قه‌ ئه‌كرد ئاوا بۆی ئاسان نه‌ئه‌كردن [ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٢٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر باڵاده‌ست و به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه‌.

Al-Baqara 2:220Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.