Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 21–30 of 286

21

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱعْبُدُوا۟ رَبَّكُمُ ٱلَّذِى خَلَقَكُمْ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ

ئه‌ی خه‌ڵكینه په‌روه‌ردگاری خۆتان بپه‌رستن، ئه‌و زاته‌ی كه ئێوه و پێشینانی ئێوه‌شی به‌دی هێناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی خواناسی و ته‌قوا و پارێزكاری بگرنه به‌ر.

[ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (٢١) ] ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ ئێوه‌ عیباده‌تی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان بكه‌ن كه‌ ئێوه‌ی دروست كردووه‌ وه‌ ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه‌یشی دروست كردووه‌ به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و لێی بترسێن.

Al-Baqara 2:21Listen in Qur'an →
22

ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ فِرَٰشًۭا وَٱلسَّمَآءَ بِنَآءًۭ وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجَ بِهِۦ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ رِزْقًۭا لَّكُمْ ۖ فَلَا تَجْعَلُوا۟ لِلَّهِ أَندَادًۭا وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ

هه‌ر ئه‌وزاته زه‌وی كردووه به فه‌رش و جێگای نیشته‌جێ بوون و ژیان بۆتان، ئاسمانی وه‌كو سه‌قفێك به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگیر كردووه‌، له ئاسمانه‌وه ئاوی بۆ باراندوون، جا به‌هۆیه‌وه جۆره‌ها به‌رهه‌می (دره‌خت و گژوگیای) به‌ده‌رهێناوه تا ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆتان، كه‌واته شه‌ریك و هاوتا بۆ خوا بڕیار مه‌ده‌ن، كه خۆشتان ده‌زانن په‌رستراو ده‌بێت به‌دیهێنه‌ر بێت.

[ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا ] ئه‌و خوایه‌ی كه‌ ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ ئێوه‌ كردووه‌ به‌ ڕاخه‌رو له‌سه‌ری جێگیر بوونه‌ [ وَالسَّمَاءَ بِنَاءً ] وه‌ ئه‌و ئاسمانه‌شی وه‌كو سه‌قفێكی پارێزراو به‌سه‌ر زه‌ویه‌وه‌ داناوه‌ [ وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَكُمْ ] له‌و ئاسمانه‌یشه‌وه‌ بارانتان بۆ ئه‌بارێنێ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌یشه‌وه‌ له‌ زه‌وی جۆره‌ها به‌روبووم و به‌رهه‌متان بۆ ئه‌ڕوێنێ و بۆ ده‌رئه‌كات [ فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٢٢) ] ده‌ی ئێوه‌ هیچ هاوه‌ڵێك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار مه‌ده‌ن له‌ كاتێكدا كه‌ ئێوه‌ ئه‌زانن ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووتانن به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌وان ئێوه‌یان دروست نه‌كردووه‌و زه‌ویان بۆ ڕانه‌خستوون و ئاسمانیان بۆ ڕانه‌گرتوون و بارانیان بۆ نه‌باراندوون و ڕووه‌ك و به‌روبوومیان له‌ زه‌وییه‌وه‌ بۆ ده‌رنه‌كردوون و ئه‌زانن كه‌ خوای گه‌وره‌ شه‌ریكی نیه‌.

Al-Baqara 2:22Listen in Qur'an →
23

وَإِن كُنتُمْ فِى رَيْبٍۢ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا فَأْتُوا۟ بِسُورَةٍۢ مِّن مِّثْلِهِۦ وَٱدْعُوا۟ شُهَدَآءَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

جا ئه‌گه‌ر ئێوه له دوو دڵیدان و گومانتان له‌م (قورئانه پیرۆزه‌) هه‌یه كه دامانبه‌زاندووه بۆ به‌نده‌ی خۆمان محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر بۆتان ده‌كرێت ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن سووره‌تێكی وه‌ك ئه‌و بهێنن، هاوپه‌یمان و هاوكاره‌كانیشتان جگه له خوا (بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌) بانگ بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن.

{قورئان تەحەددا دەكات}

[ وَإِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِنْ مِثْلِهِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ گومانتان هه‌یه‌ له‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ی كه‌ بۆ سه‌ر عه‌بدی خۆمان كه‌ محمده‌ صلی الله علیه وسلم دامان به‌زاندووه‌ ئه‌وا ته‌نها هاوشێوه‌ی سووره‌تێكی قورئان بێننه‌وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌كو كورتترین سووره‌تیش بێت [ وَادْعُوا شُهَدَاءَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٢٣) ] وه‌ شایه‌ت و پشتیوانه‌كانی خۆیشتان بێنن له‌ غه‌یری خوا شایه‌تیتان بۆ بدات كه‌ ئه‌مه‌ی ئێوه‌ هێناوتانه‌ته‌وه‌ هاوشێوه‌ی سووره‌تێكی قورئانه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاستگۆن.

Al-Baqara 2:23Listen in Qur'an →
24

فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا۟ وَلَن تَفْعَلُوا۟ فَٱتَّقُوا۟ ٱلنَّارَ ٱلَّتِى وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلْحِجَارَةُ ۖ أُعِدَّتْ لِلْكَٰفِرِينَ

خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تانتوانی و هه‌رگیز نایشتوانن (كه‌واته باوه‌ڕبهێنن و) خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی: سووته‌مه‌نیه‌كه‌ی خڵكی و به‌رده‌، كه بۆ بێ باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان ئاماده كراوه‌.

[ فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا وَلَنْ تَفْعَلُوا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م شته‌تان نه‌توانی وه‌ ناشتوانن وه‌ تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌و تا ڕۆژی قیامه‌تیش ناتوانن سووره‌تێكی بچووكی هاوشێوه‌ی قورئان بێننه‌وه‌، چونكه‌ قورئان قسه‌ی خوایه‌ چۆن قسه‌ی مرۆڤـ وه‌كو قسه‌ی خوا ده‌بێت [ فَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ (٢٤) ] ده‌ی كه‌واته‌ به‌ ئیمان هێنان و كرده‌وه‌ی چاكتان خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی كه‌ سووته‌مه‌نییه‌كه‌ی خه‌ڵكی و به‌ردی گۆگرده‌، كه‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ كافران، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا دۆزه‌خ دروستكراوه‌).

Al-Baqara 2:24Listen in Qur'an →
25

وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ كُلَّمَا رُزِقُوا۟ مِنْهَا مِن ثَمَرَةٍۢ رِّزْقًۭا ۙ قَالُوا۟ هَٰذَا ٱلَّذِى رُزِقْنَا مِن قَبْلُ ۖ وَأُتُوا۟ بِهِۦ مُتَشَٰبِهًۭا ۖ وَلَهُمْ فِيهَآ أَزْوَٰجٌۭ مُّطَهَّرَةٌۭ ۖ وَهُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) مژده بده به‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه و كارو كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجامداوه به‌وه‌ی باخه‌كانی به‌هه‌شت كه چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێردره‌خت و به‌ناو باخه‌كانیدا ده‌ڕوات، به‌ڕاستی بۆیان ئاماده‌یه‌، هه‌ركاتێك له میوه‌و به‌رهه‌مێكی ئه‌و باخانه‌یان بۆ ده‌هێنن، ده‌ڵێن: ئێستا له‌وه‌تان هێنا، تاوێك له‌مه‌و پێش خواردمان، هه‌ر ده‌یهێنین و له‌یه‌كتریش ده‌چن، (له ڕه‌نگ و ڕواڵه‌تدا، به‌ڵام له‌تام و بۆندا زۆر جیاوازن)، هه‌روه‌ها له‌وێدا هاوسه‌رانی پاك و بێ گه‌ردیان بۆ ئاماده‌كراوه (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌) ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌به‌نه سه‌ر.

[ وَبَشِّرِ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] وه‌ مژده‌ بده‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ له‌ به‌هه‌شتدا كۆمه‌ڵێك باخ و بێستانیان بۆ هه‌یه‌ كه‌ ئاو به‌ ژێریدا ئه‌ڕوات [ كُلَّمَا رُزِقُوا مِنْهَا مِنْ ثَمَرَةٍ رِزْقًا قَالُوا هَذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِنْ قَبْلُ وَأُتُوا بِهِ مُتَشَابِهًا ] هه‌ر كاتێك له‌ به‌هه‌شتدا رزق و به‌رهه‌م و میوه‌یه‌كیان پێ بدرێ ئه‌ڵێن: ئێمه‌ پێشتر ئه‌مه‌مان خواردووه‌، یان له‌ دونیادا ئه‌مه‌مان خواردووه‌ كاتێك كه‌ ئه‌یبینن وا ئه‌زانن هه‌مان میوه‌ی دونیایه‌، به‌ڵام كه‌ ده‌یخۆن نه‌ تامی نه‌ بۆنی نه‌ ڕه‌نگی نه‌ قه‌باره‌ی لێك ناچێت به‌ڵكو هه‌مووی لێك جیاوازه‌ وه‌ له‌وه‌ باشتریان ئه‌ده‌نێ [ وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ ] وه‌ له‌ به‌هه‌شتیشدا ئافره‌تی پاككراویان بۆ هه‌یه‌ كه‌ تووشی حه‌یزو نیفاس و هه‌موو پیسیه‌كانی تر نابن كه‌ له‌ دونیادا ئافره‌ت هه‌یه‌تی ئه‌وان نیانه‌و پاككراون [ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٢٥) ] وه‌ ئه‌وان له‌ به‌هه‌شتدا به‌ هه‌میشه‌یی و نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌.

Al-Baqara 2:25Listen in Qur'an →
26

۞ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَسْتَحْىِۦٓ أَن يَضْرِبَ مَثَلًۭا مَّا بَعُوضَةًۭ فَمَا فَوْقَهَا ۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۖ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَيَقُولُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًۭا ۘ يُضِلُّ بِهِۦ كَثِيرًۭا وَيَهْدِى بِهِۦ كَثِيرًۭا ۚ وَمَا يُضِلُّ بِهِۦٓ إِلَّا ٱلْفَٰسِقِينَ

به‌ڕاستی خوا باكی نیه‌و نه‌نگ نیه به‌لایه‌وه هه‌ر نموونه‌یه‌ك بهێنێته‌وه به مێشوله‌یه‌ك، له‌ویش بچووكتر بێت یان گه‌وره‌تر، جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌، ئه‌وه چاك ده‌زانن ئه‌م نمونه‌یه ڕاسته و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌یه‌، ئه‌وانه‌ش كافرو بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: خوا مه‌به‌ستی چی بوو له‌م نموونه‌یه‌دا؟ (خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت) زۆرێكی پێ گومڕا ده‌كات و زۆرێكی تریشی پێ هیدایه‌ت و ڕێنمووی ده‌كات، به‌ڵام دیاره جگه له لارو وێرو یاخی و تاوانباران كه‌سی تر گومڕا ناكات...

[ إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي أَنْ يَضْرِبَ مَثَلًا مَا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا ] كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا باسی مێشووله‌و مێرووله‌و جاڵجاڵۆكه‌ی كرد كافره‌كان وتیان: ئه‌مانه‌ شایه‌ن نیه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ بۆچی باسی ئه‌م شتانه‌ ئه‌كات؟! خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ شه‌رم ناكات كه‌ نموونه‌ی مێشووله‌یه‌ك یاخود له‌سه‌رووی مێشووله‌یه‌ك بێنێته‌وه‌ له‌ بچووكیدا [ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕدارن ئه‌زانن كه‌ ئه‌م نموونه‌ هێنانه‌وه‌یه‌ حه‌قه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌، یان ئه‌زانن كه‌ قسه‌ی خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَذَا مَثَلًا ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ كافرن ئه‌ڵێن: باشه‌ خوای گه‌وره‌ مه‌به‌ستی چیه‌ به‌ هێنانه‌وه‌ی ئه‌م نموونانه‌ [ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ (٢٦) ] خوای گه‌وره‌ به‌هۆی ئه‌م نموونانه‌وه‌ كه‌سانێك گومڕا ئه‌كات (واته‌: مونافیقان)، وه‌ كه‌سانێكیش هیدایه‌ت ئه‌دات (واته‌: باوه‌ڕداران)، وه‌ هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌م نموونانه‌وه‌ گومڕا نابێ ته‌نها كه‌سانێك كه‌ خۆیان فاسق بن و ده‌رچوو بێتن له‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌و گاڵته‌و سووكایه‌تیان به‌ فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌ كرد بێت (واته‌: مونافیقان).

Al-Baqara 2:26Listen in Qur'an →
27

ٱلَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مِيثَٰقِهِۦ وَيَقْطَعُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ

ئه‌وانه‌ی په‌یمانی خوا (كه له ڕووی فیتره‌ت و سروشت و په‌یامه‌كانی خواوه‌) هه‌یانه‌، (كه ده‌بێت خواناس بن) هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و په‌یڕه‌وی ناكه‌ن له‌دوای به‌هێزو پته‌و بوونی، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌پسێنن كه خوا فه‌رمانی گه‌یاندنی داوه‌، له‌زه‌ویشدا تاوان و خراپه ده‌چێنن، ئا ئه‌وانه خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندن.

[ الَّذِينَ يَنْقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مِيثَاقِهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ عه‌هدو په‌یمانی خوای گه‌وره‌ هه‌ڵئه‌وه‌شێننه‌وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ عه‌هدو په‌یمانیان داوه‌و خۆیان پێوه‌ په‌یوه‌ست كردووه‌ [ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَنْ يُوصَلَ ] وه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌مری كردووه‌ بیگه‌یه‌نن ئه‌وان ئه‌یپچڕێنن [ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ ] وه‌ ئاشووب ئه‌نێنه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی به‌ خراپه‌كاری [ أُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (٢٧) ] ئا ئه‌مانه‌ زه‌ره‌رمه‌ندن له‌ دونیاو له‌ قیامه‌تدا.

Al-Baqara 2:27Listen in Qur'an →
28

كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِٱللَّهِ وَكُنتُمْ أَمْوَٰتًۭا فَأَحْيَٰكُمْ ۖ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ

(خه‌ڵكینه‌)، چۆن بێ بڕوا ده‌بن به خوا له‌كاتێكدا ئێوه بێ گیان بوون (له توێی خاكدا) خوا (دروستی كردوون) و گیانی به‌به‌ردا كردن، پاشان ده‌تانمرێنێت و دوایی زیندووتان ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وسا هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه‌.

[ كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَكُنْتُمْ أَمْوَاتًا فَأَحْيَاكُمْ ] ئێوه‌ چۆن كوفر ئه‌كه‌ن به‌ خوایه‌ك له‌ كاتێكدا ئێوه‌ له‌سه‌ره‌تادا بوونتان نه‌بووه‌و ئێوه‌ی دروست كردووه‌ [ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٢٨) ] پاشان ئه‌تانمرێنێته‌وه‌ پاشان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت زیندووتان ئه‌كاته‌وه‌ پاشان بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

Al-Baqara 2:28Listen in Qur'an →
29

هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ لَكُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا ثُمَّ ٱسْتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَسَوَّىٰهُنَّ سَبْعَ سَمَٰوَٰتٍۢ ۚ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ

هه‌ر ئه‌وزاته هه‌موو شتێكی له زه‌ویدا بۆ ئێوه دروست كردووه‌، پاشان ویستی ئاسمان دروست بكات، بۆیه به حه‌وت چین به‌دی هێناو ڕێكی خستن، هه‌ر خۆیشی به هه‌موو شتێك زاناو ئاگاداره‌.

[ هُوَ الَّذِي خَلَقَ لَكُمْ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه‌ بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ی دروست كردووه‌.

{ماناكانی (استوی) لە قورئاندا}

[ ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ فَسَوَّاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ ] پاشان خوای گه‌وره‌ ویستی ئاسمانه‌كانی بوو، وه‌ یه‌كسه‌ر حه‌وت ئاسمانی دروست كردو ڕێكیخست، ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌زه‌وی پێش ئاسمان دروستكراوه‌ (اسْتَوَى) له‌ قورئاندا به‌ سێ مانا هاتووه‌: له‌گه‌ڵ (إِلَى) به‌مانای ویست بوون دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌، وه‌ له‌گه‌ڵ (عَلَى) به‌ مانای به‌رزو بڵند بوونه‌وه‌ دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى) (طه:٥)، وه‌ به‌ ته‌نهایش به‌بێ حه‌رف به‌مانای پێگه‌یشتن و كامڵ بوون دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌: (وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَاسْتَوَى آتَيْنَاهُ حُكْماً وَعِلْماً) (القصص: ١٤). [ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٢٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ هه‌موو شتێك.

Al-Baqara 2:29Listen in Qur'an →
30

وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّى جَاعِلٌۭ فِى ٱلْأَرْضِ خَلِيفَةًۭ ۖ قَالُوٓا۟ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ ٱلدِّمَآءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّىٓ أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) باسی ئه‌وه بكه له دێرین زه‌ماندا) په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی وت: به‌ڕاستی من ده‌مه‌وێت له زه‌ویدا جێنشینێك دابنێم (بۆ ئاوه‌دانی و دینداری)، فریشته‌كان وتیان: ئایا كه‌سێكی تیادا ده‌كه‌یته جێنشین كه خراپه‌و تاوانی تیادا بچێنێت و خوێنرێژی تێدا ئه‌نجام بدات؟! له‌كاتێكدا ئێمه ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشت ده‌كه‌ین و قه‌درو ڕێزی تۆ چاك ده‌زانین و به‌دوورت ده‌گرین له‌و شتانه‌ی شایسته‌ی تۆ نین، (له‌وه‌ڵامیاندا) خوا فه‌رمووی: بێگومان ئه‌وه‌ی ئێوه نایزانن من ده‌یزانم.

{دروستكردنی ئادەم‌و بەسەرهاتی لەگەڵا ئیبلیسدا}

[ وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً ] په‌روه‌ردگارت به‌ فریشته‌كانی فه‌رموو من ئه‌مه‌وێ له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا كه‌سانێك دانێم كه‌ ببن به‌ جێنشینی یه‌كتری [ قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ ] فریشته‌كان وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئایا تۆ كه‌سانێكی تیا دائه‌نێی كه‌ ئاشووب بگێڕن له‌سه‌ر زه‌وی وه‌ خوێن بڕێژن وه‌ تاوان بكه‌ن، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: پێشتر جنی هه‌بووه‌ ئه‌م شتانه‌یان كردووه‌و مه‌لائیكه‌ت ئه‌وه‌یان بینیوه‌ بۆیه‌ وایان وت، وه‌ پرسیاری حیكمه‌ته‌كه‌یان كردووه‌ نه‌ك ره‌خنه‌ بگرن [ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ] له‌ كاتێكدا ئێمه‌ تۆ به‌گه‌وره‌و به‌ پاك ڕائه‌گرین له‌ هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ك له‌ هه‌موو شتێك كه‌ شایه‌نی تۆ نه‌بێ، له‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی ئه‌یداته‌ پاڵ تۆ له‌ شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره‌ [ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٣٠) ] په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی كه‌ من ئه‌یزانم ئێوه‌ نایزانن، كه‌ له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ من دروستیان ئه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و زانایان و خواپه‌رستان و پیاوچاكانیشیان تیادا ئه‌بێت.

Al-Baqara 2:30Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.