Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 201–210 of 286

201

وَمِنْهُم مَّن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِى ٱلدُّنْيَا حَسَنَةًۭ وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ حَسَنَةًۭ وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ

هه‌شیانه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا له دنیادا خێرو چاکه‌و نازو نیعمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌و، له قیامه‌تیشدا له نازو نیعمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت به‌هره‌مه‌ندمان بکه‌و، له سزای ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه‌.

[ وَمِنْهُمْ مَنْ يَقُولُ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً ] وه‌ هه‌یشه‌ ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌ دونیادا حه‌سه‌نه‌و چاكه‌مان پێ ببه‌خشه‌ له‌ ماڵ و مناڵ و خێزان و له‌ ڕزقی باش [ وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً ] له‌ قیامه‌تیشدا هه‌ر حه‌سه‌نه‌و چاكه‌مان پێ ببه‌خشه‌ له‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆت و حۆری و به‌هه‌شت [ وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ (٢٠١) ] وه‌ بمانپارێزه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ.

Al-Baqara 2:201Listen in Qur'an →
202

أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ نَصِيبٌۭ مِّمَّا كَسَبُوا۟ ۚ وَٱللَّهُ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ

ئا ئه‌وانه له هه‌ندێک له‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه به‌هره‌وه‌ر ده‌بن له دنیاو قیامه‌تدا و خوا زۆر به خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (هه‌رکه‌سه به‌و شوێنه ده‌گه‌یه‌نێت که له دنیادا ده‌ست پێشخه‌ری بۆ کردووه‌).

[ أُولَئِكَ لَهُمْ نَصِيبٌ مِمَّا كَسَبُوا ] ئا ئه‌مانه‌ی كۆمه‌ڵی دووه‌م به‌شی خۆیان هه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌ده‌ستیان خستووه‌ به‌دوعاو دوعاكان سوودی بۆیان هه‌یه‌ [ وَاللَّهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ (٢٠٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ حیساب و لێپرسینه‌وه‌ی زۆر خێرایه‌.

Al-Baqara 2:202Listen in Qur'an →
203

۞ وَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ فِىٓ أَيَّامٍۢ مَّعْدُودَٰتٍۢ ۚ فَمَن تَعَجَّلَ فِى يَوْمَيْنِ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ وَمَن تَأَخَّرَ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ لِمَنِ ٱتَّقَىٰ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ

له ڕۆژانێکی دیاریکراودا (که ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانه‌) یادی خوا بکه‌ن ئه‌وه‌ی که په‌له بکات و له دوو ڕۆژدا شه‌یتان ڕه‌جم بکات ئه‌وه هیچ گوناهی له‌سه‌رنییه‌، ئه‌وه‌ش دوای بخات و (به سێ ڕۆژ ئه‌نجامی بدات) هه‌رگوناهی له‌سه‌ر نییه‌، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که خۆیان له نافه‌رمانی خوا ده‌پارێزن، جا له خوا بترسن و بزانن سه‌رئه‌نجام ئێوه بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، (له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌ودا) کۆ ده‌کرێنه‌وه‌.

[ وَاذْكُرُوا اللَّهَ فِي أَيَّامٍ مَعْدُودَاتٍ ] وه‌ ئێوه‌ زیكری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌ چه‌ند ڕۆژێكی دیاریكراودا كه‌ رۆژه‌كانی (مینا)یه‌ كه‌ (ئه‌یامی ته‌شریقه‌) كه‌ (ڕه‌می جیمار) ئه‌كرێت [ فَمَنْ تَعَجَّلَ فِي يَوْمَيْنِ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ وَمَنْ تَأَخَّرَ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ ] ئه‌گه‌ر له‌ ڕۆژی دووه‌مدا ڕه‌می جه‌مه‌رات بكات ئاساییه‌ ئه‌وه‌یشی دوای بخات بۆ رۆژی سێیه‌م هه‌ر ئاساییه‌ [ لِمَنِ اتَّقَى ] بۆ كه‌سێك كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات له‌ حه‌جه‌كه‌دا [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٢٠٣) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ بزانن ئێوه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و حه‌شر ئه‌كرێن.

Al-Baqara 2:203Listen in Qur'an →
204

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُۥ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَيُشْهِدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا فِى قَلْبِهِۦ وَهُوَ أَلَدُّ ٱلْخِصَامِ

هه‌ندێ که‌س هه‌ن قسه‌و گوفتارو ده‌م پاراوییان له باره‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه‌وه سه‌رسامت ده‌کات، خوایش به شایه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت: دڵ و زمانم یه‌کسانن، له کاتێکدا ئه‌و سه‌رسه‌ختترین که‌سه له هه‌موو جۆره دوژمنایه‌تیه‌کدا.

[ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] له‌ ژیانی دونیادا له‌ناو خه‌ڵكیشدا كه‌سانێك هه‌ن سه‌رسامی به‌ قسه‌ كردنیان، واته‌: مونافیقان [ وَيُشْهِدُ اللَّهَ عَلَى مَا فِي قَلْبِهِ ] وه‌ سوێندیش ئه‌خوا كه‌ خوای گه‌وره‌ شایه‌ته‌ له‌ دڵی مندا خۆشه‌ویستی بۆ تۆ یان بۆ ئیسلام هه‌یه‌ [ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ (٢٠٤) ] له‌ كاتێكدا له‌ هه‌موو كه‌س سه‌ختتره‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا.

Al-Baqara 2:204Listen in Qur'an →
205

وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ ٱلْحَرْثَ وَٱلنَّسْلَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلْفَسَادَ

هه‌ر کاتێک ئه‌و جۆره که‌سه پشتی هه‌ڵکردو ده‌سه‌ڵاتی په‌یدا کرد؛ هه‌وڵ و کۆشش ده‌دات له زه‌ویدا تا ئاشوب به‌رپا بکات و خراپه بڕوێنێت و کشتوکاڵ له‌ناو ببات و پاکتاو کردنی ڕه‌گه‌زی ئه‌نجام بدات، بێگومان خوا فه‌سادو خراپه و تاوانی ناوێت.

[ وَإِذَا تَوَلَّى سَعَى فِي الْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ ] وه‌ كاتێكیش كه‌ پشت هه‌ڵكات له‌ پێغه‌مبه‌ری خواو صلی الله علیه وسلم له‌ موسڵمانان ئه‌ڕواو ئه‌گه‌ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاشووب بنێته‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا، وه‌ زه‌رعات و كشتوكاڵ و مناڵ و نه‌وه‌كان تێك بدات [ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْفَسَادَ (٢٠٥) ] له‌ كاتێكدا كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌سادو ئاشووب و گه‌نده‌ڵی خۆش ناوێ.

Al-Baqara 2:205Listen in Qur'an →
206

وَإِذَا قِيلَ لَهُ ٱتَّقِ ٱللَّهَ أَخَذَتْهُ ٱلْعِزَّةُ بِٱلْإِثْمِ ۚ فَحَسْبُهُۥ جَهَنَّمُ ۚ وَلَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ

خۆ ئه‌گه‌ر پێی بوترێت: له خوا بترسه‌، (هه‌روا بۆت نالوێت)، غه‌ڕڕایی ده‌یگرێت و شانازیی به گوناهو تاوانه‌وه ده‌کات و سوور ده‌بێت له‌سه‌ری، تۆڵه له ئیمانداره دڵسۆزه‌که ده‌سێنێت و تاوانباریشی ده‌کات، جا ئه‌و خوانه‌ناسه دۆزه‌خی به‌سه‌، سوێند به‌خوا ئه‌و دۆزه‌خه شوێن و جێگه‌و لانکه‌یه‌کی ناله‌باره‌.

[ وَإِذَا قِيلَ لَهُ اتَّقِ اللَّهَ أَخَذَتْهُ الْعِزَّةُ بِالْإِثْمِ ] وه‌ كاتێك به‌مانه‌ بڵێی: له‌ خوای گه‌وره‌ بترسن ئه‌وه‌ عیززه‌ت ئه‌یانگرێ به‌ڵام به‌تاوان [ فَحَسْبُهُ جَهَنَّمُ وَلَبِئْسَ الْمِهَادُ (٢٠٦) ] ئه‌مانه‌ دۆزه‌خیان به‌سه‌ كه‌ خراپترین شوێنێكه‌ كه‌ ئاماده‌كرابێت بۆ خه‌وتن كه‌ خه‌ویشی تیا نیه‌.

Al-Baqara 2:206Listen in Qur'an →
207

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشْرِى نَفْسَهُ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ رَءُوفٌۢ بِٱلْعِبَادِ

هه‌ندێ خه‌ڵکیش هه‌ن (پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی باسکران) خۆیان ده‌فرۆشن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی به‌خوا، خوای گه‌وره‌ش به‌سۆزو میهره‌بانه به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره به‌ندانه‌ی.

[ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ] وه‌ له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ نه‌فسی خۆیان فرۆشتووه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (صوهه‌یبی رۆمی) دابه‌زی كه‌ كۆچی كرد بۆ مه‌دینه‌ كافران دوای كه‌وتن رێگری لی بكه‌ن وتی له‌ مه‌ككه‌ پاره‌م به‌جێهێشتووه‌ هه‌مووی بۆ ئێوه‌ ته‌نها رێگه‌م بده‌ن بگه‌م به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، (موسڵمانی راسته‌قینه‌ ده‌بێت به‌م شێوازه‌ راستگۆ بێت ته‌نانه‌ت كافرانیش باوه‌ڕیان پێی كرد كه‌ وتی پاره‌كه‌م له‌ فڵانه‌ شوێن داناوه‌ بڕۆن بیبه‌ن، ئه‌وانیش رێگه‌یان داو رۆیشت)، وه‌ كه‌ گه‌یشت به‌ مه‌دینه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئایه‌ته‌كه‌ی بۆ خوێنده‌وه‌و فه‌رمووی: ئه‌ی باوكی یه‌حیا كڕین و فرۆشتنه‌كه‌ت قازانجی كرد، وه‌ فه‌رمووی: (صوهه‌یب) قازانجی كرد (صوهه‌یب) قازانجی كرد [ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ (٢٠٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ڕه‌ئفه‌ت و زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو میهره‌بانه‌.

Al-Baqara 2:207Listen in Qur'an →
208

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱدْخُلُوا۟ فِى ٱلسِّلْمِ كَآفَّةًۭ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باواڕتان هێناوه هه‌ر هه‌مووتان خۆتان بخه‌نه ژێر سایه‌ی ئیسلامه‌وه و به ته‌واوی په‌یڕه‌وی بکه‌ن و شوێنی هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنی ئاشکراتانه (هه‌میشه ده‌یه‌وێت شه‌ڕو جه‌نگ له نێوان خه‌ڵکیدا به‌رپا بکات و له ئیسلام دووریان بخاته‌وه‌).

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً ] ئه‌ی باوه‌ڕداران هه‌مووتان وه‌رنه‌ ناو ئیسلامه‌وه‌و هه‌مووتان موسڵمان بن و كار به‌ هه‌موو شه‌ریعه‌ت بكه‌ن [ وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ] وه‌ شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون، زیاتر مه‌به‌ست پێی مونافیقه‌كانه‌ كه‌ به‌ ده‌م ئیسلامیان ئاشكرا كردبوو له‌ دڵه‌وه‌ موسڵمان نه‌بوون [ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (٢٠٨) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یتان به‌ڕاستی دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یه‌.

Al-Baqara 2:208Listen in Qur'an →
209

فَإِن زَلَلْتُم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْكُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ

خۆ ئه‌گه‌ر لاتانداو هه‌ڵه‌و گوناهتان کرد دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون کرابۆوه‌، ئه‌وه چاک بزانن که خوا به‌ده‌سه‌‌ڵاته (تۆڵه‌تان لێ بسێنێت)و دانایه (په‌له ناکات به‌ڵکو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ڕاسته شه‌قام).

[ فَإِنْ زَلَلْتُمْ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ ] ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌تان كردو پێتان هه‌ڵخڵیسكا له‌ حه‌ق لاتاندا له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراو حه‌قتان بۆ هات كه‌ ئیسلامه‌ [ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٠٩) ] ئه‌وكاته‌ بزانن خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ عیززه‌ت و باڵا ده‌سته‌و تۆڵه‌ ئه‌سه‌نێ وه‌ زۆر كاربه‌جێیه‌.

Al-Baqara 2:209Listen in Qur'an →
210

هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن يَأْتِيَهُمُ ٱللَّهُ فِى ظُلَلٍۢ مِّنَ ٱلْغَمَامِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَقُضِىَ ٱلْأَمْرُ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ

ئایا ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی ئیسلامیان ناوێت چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ جگه له هاتنی خوای گه‌وره بۆ لایان له نێو سێبه‌ری په‌ڵه هه‌وری سپی له‌گه‌ڵ فریشته‌کاندا، ئه‌وکاته هه‌موو شتێک کۆتایی پێ هێنرا (ده‌رگای ته‌وبه داخراو کۆتایی به دنیا هات)، ئه‌وسا هه‌موو کارو فرمانێک هه‌ر بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

[ هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا أَنْ يَأْتِيَهُمُ اللَّهُ فِي ظُلَلٍ مِنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ ] ئایا چاوه‌ڕێی چ شتێك ئه‌كه‌ن كه‌ موسڵمان نابن و نایه‌نه‌ ناو ئیسلامه‌وه‌ ته‌نها مه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ بێت بۆ بڕیاردان له‌ نێوان خه‌ڵكیدا له‌ رۆژی قیامه‌ت (هاتنێك كه‌ شایسته‌و شایانی گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌یه‌و له‌ هاتنی هیچ له‌ دروستكراوه‌كانی ناچێت و چۆنێتیه‌كه‌یشی خوا نه‌بێت كه‌س نایزانێت) وه‌ مه‌لائیكه‌ته‌كانیش بێن له‌ هه‌ورێكی ته‌نكدا [ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ بڕیاری داوه‌ كه‌ كافران له‌ناوبدات و كۆتایی پێ هاتووه‌ [ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ (٢١٠) ] وه‌ هه‌موو كاره‌كان بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌.

Al-Baqara 2:210Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.