وَٱقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ وَأَخْرِجُوهُم مِّنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ ۚ وَٱلْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ ٱلْقَتْلِ ۚ وَلَا تُقَٰتِلُوهُمْ عِندَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ حَتَّىٰ يُقَٰتِلُوكُمْ فِيهِ ۖ فَإِن قَٰتَلُوكُمْ فَٱقْتُلُوهُمْ ۗ كَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْكَٰفِرِينَ
(ده‌ستدرێژكه‌ران) بكوژن له هه‌ر كوێدا ده‌ستان كه‌وتن و ده‌ستان به‌سه‌ریاندا ڕۆیشت و ده‌ریان بكه‌ن له‌و شوێنه‌ی كه ده‌ریان كردوون (كه شاری مه‌ككه بوو)، بێگومان هاوه‌ڵگه‌ری و زۆر كردن له ئیماندار تا پاشگه‌ز ببێته‌وه له ئاینه‌كه‌ی له كوشتن خراپتره، مه‌جه‌نگن دژی كافران له سنووری مزگه‌وتی حه‌رام و (كه‌عبه)دا هه‌تا ئه‌وان شه‌ڕتان پێ نه‌فرۆشن و نه جه‌نگن دژتان، خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیان پێ فرۆشتن و جه‌نگان دژتان ئێوه‌ش بجه‌نگن دژیان، چونكه هه‌ر ئاوایه پاداشتی ئه‌و بێباوهڕانه.
[ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ] وه ئێوه‌ش له هه‌ر شوێنێكدا بینیانتان وه زاڵ بوون به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌ڵاتتان به‌سه‌ریاندا هه‌بوو كوشتاری كافران بكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وان كوشتاری ئێوه ئه‌كه‌ن [ وَأَخْرِجُوهُمْ مِنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ ] وه له ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ریان بكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وان ئێوه‌یان له مه‌ككه ده‌ركردووه [ وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ ] وه فیتنه لێره به‌مانای كوفر‌و شیرك دێت كه قورستر‌و سه‌ختتره له كوشتن، ئه‌وان ویستوویانه ئێوه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ شیرك و كوفر،
{ ماناكانی (فیتنە) لە قورئانی پیرۆزدا}
فیتنه له قورئانی پیرۆزدا به حه‌وت مانا هاتووه:
یه‌كه‌م: به‌مانای كوفر: (فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ)
(آل عمران: ٧ ).
دووه‌م: به‌مانای لادان: (وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ) (المائدة: ٤٩) .
سێیه‌م: به‌مانای تاقیكردنه‌وه: (وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ (العنكبوت: ٣ ) .
چواره‌م: به‌مانای سووتاندن: (إِنَّ الَّذِينَ فَتَنُواْ الْمُؤْمِنِينَ) (البروج: ١٠) ، (يَوْمَ هُمْ عَلَى النَّارِ يُفْتَنُونَ) (الذاريات: ١٣) .
پێنجه‌م: به‌مانای بیانوو عوزر هێنانه‌وه: (ثُمَّ لَمْ تَكُنْ فِتْنَتُهُمْ إِلاَّ أَن قَالُواْ) ( الأنعام: ٢٣ ) .
شه‌شه‌م: به‌مانای كوشتن: ( إِنْ خِفْتُمْ أَن يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا) (النساء: ١٠١ ).
حه‌وته‌م: به مانای سزادان: (جَعَلَ فِتْنَةَ النَّاسِ كَعَذَابِ اللَّهِ) (العنكبوت: ١٠ ) .
[ وَلَا تُقَاتِلُوهُمْ عِنْدَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ حَتَّى يُقَاتِلُوكُمْ فِيهِ فَإِنْ قَاتَلُوكُمْ فَاقْتُلُوهُمْ ] به‌ڵام وه‌كو ڕێز‌و حورمه‌تێك بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز لای (مسجد الحرام) كوشتاری كافران مه‌كه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن بۆ كوشتاری ئێوه ئه‌و كاته ئێوه به‌رگری بكه‌ن و كوشتاریان بكه‌ن [ كَذَلِكَ جَزَاءُ الْكَافِرِينَ (١٩١) ] به‌م شێوازه سزای كافران ئه‌درێته‌وه.