Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 191–200 of 286

191

وَٱقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ وَأَخْرِجُوهُم مِّنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ ۚ وَٱلْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ ٱلْقَتْلِ ۚ وَلَا تُقَٰتِلُوهُمْ عِندَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ حَتَّىٰ يُقَٰتِلُوكُمْ فِيهِ ۖ فَإِن قَٰتَلُوكُمْ فَٱقْتُلُوهُمْ ۗ كَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْكَٰفِرِينَ

(ده‌ستدرێژكه‌ران) بكوژن له هه‌ر كوێدا ده‌ستان كه‌وتن و ده‌ستان به‌سه‌ریاندا ڕۆیشت و ده‌ریان بكه‌ن له‌و شوێنه‌ی كه ده‌ریان كردوون (كه شاری مه‌ككه بوو)، بێگومان هاوه‌ڵگه‌ری و زۆر كردن له ئیماندار تا پاشگه‌ز ببێته‌وه له ئاینه‌كه‌ی له كوشتن خراپتره‌، مه‌جه‌نگن دژی كافران له سنووری مزگه‌وتی حه‌رام و (كه‌عبه‌)دا هه‌تا ئه‌وان شه‌ڕتان پێ نه‌فرۆشن و نه جه‌نگن دژتان، خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیان پێ فرۆشتن و جه‌نگان دژتان ئێوه‌ش بجه‌نگن دژیان، چونكه هه‌ر ئاوایه پاداشتی ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌.

[ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ] وه‌ ئێوه‌ش له‌ هه‌ر شوێنێكدا بینیانتان وه‌ زاڵ بوون به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌ڵاتتان به‌سه‌ریاندا هه‌بوو كوشتاری كافران بكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وان كوشتاری ئێوه‌ ئه‌كه‌ن [ وَأَخْرِجُوهُمْ مِنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ ] وه‌ له‌ ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ریان بكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وان ئێوه‌یان له‌ مه‌ككه‌ ده‌ركردووه‌ [ وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ ] وه‌ فیتنه‌ لێره‌ به‌مانای كوفرو شیرك دێت كه‌ قورسترو سه‌ختتره‌ له‌ كوشتن، ئه‌وان ویستوویانه‌ ئێوه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ شیرك و كوفر،

{ ماناكانی (فیتنە) لە قورئانی پیرۆزدا}

فیتنه‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا به‌ حه‌وت مانا هاتووه‌:

یه‌كه‌م: به‌مانای كوفر: (فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ)

(آل عمران: ٧ ).

دووه‌م: به‌مانای لادان: (وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ) (المائدة: ٤٩) .

سێیه‌م: به‌مانای تاقیكردنه‌وه‌: (وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ (العنكبوت: ٣ ) .

چواره‌م: به‌مانای سووتاندن: (إِنَّ الَّذِينَ فَتَنُواْ الْمُؤْمِنِينَ) (البروج: ١٠) ، (يَوْمَ هُمْ عَلَى النَّارِ يُفْتَنُونَ) (الذاريات: ١٣) .

پێنجه‌م: به‌مانای بیانوو عوزر هێنانه‌وه‌: (ثُمَّ لَمْ تَكُنْ فِتْنَتُهُمْ إِلاَّ أَن قَالُواْ) ( الأنعام: ٢٣ ) .

شه‌شه‌م: به‌مانای كوشتن: ( إِنْ خِفْتُمْ أَن يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا) (النساء: ١٠١ ).

حه‌وته‌م: به‌ مانای سزادان: (جَعَلَ فِتْنَةَ النَّاسِ كَعَذَابِ اللَّهِ) (العنكبوت: ١٠ ) .

[ وَلَا تُقَاتِلُوهُمْ عِنْدَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ حَتَّى يُقَاتِلُوكُمْ فِيهِ فَإِنْ قَاتَلُوكُمْ فَاقْتُلُوهُمْ ] به‌ڵام وه‌كو ڕێزو حورمه‌تێك بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز لای (مسجد الحرام) كوشتاری كافران مه‌كه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن بۆ كوشتاری ئێوه‌ ئه‌و كاته‌ ئێوه‌ به‌رگری بكه‌ن و كوشتاریان بكه‌ن [ كَذَلِكَ جَزَاءُ الْكَافِرِينَ (١٩١) ] به‌م شێوازه‌ سزای كافران ئه‌درێته‌وه‌.

Al-Baqara 2:191Listen in Qur'an →
192

فَإِنِ ٱنتَهَوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه كۆڵیانداو شه‌ڕیان وه‌ستان، ئه‌وه خوا زۆر لێبورده و میهره‌بانه‌.

[ فَإِنِ انْتَهَوْا ] ئه‌گه‌ر وازیان هێنا و ده‌ستیان هه‌ڵگرت له‌ كوشتاری ئێوه‌ وه‌ موسڵمان بوون [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٩٢) ] ئه‌وا خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌یییه‌ وه‌ زۆر لێخۆشبووه‌.

Al-Baqara 2:192Listen in Qur'an →
193

وَقَٰتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌۭ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ لِلَّهِ ۖ فَإِنِ ٱنتَهَوْا۟ فَلَا عُدْوَٰنَ إِلَّا عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ

(خۆ ئه‌گه‌ر كافران كۆڵیان نه‌داو هه‌ر جه‌نگان و پیلانیان گێڕا) ئێوه‌ش بجه‌نگن دژیان تا وه‌كو هاوه‌ڵگه‌ری و ئاشوب و ناخۆشی نه‌مێنێت، هه‌روه‌ها تا دین و ئاین و به‌رنامه‌و فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر بۆ خوای گه‌وره بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كۆڵیانداو وازیان هێنا، ئه‌وا هیچ جۆره دژایه‌تیه‌كیان نامێنێت ته‌نها دژ به سته‌مكاره‌كانیان نه‌بێت.

[ وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ ] وه‌ كوشتاری كافران بكه‌ن تا فیتنه‌ دروست نه‌بێت، دیسان فیتنه‌ واته‌: شیرك بڵاو نه‌بێته‌وه‌ واته‌: ڕێگری له‌ دینی خوای گه‌وره‌ نه‌كه‌ن [ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ ] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ دینی خوای گه‌وره‌ به‌رزو بڵندو بڵاو بێته‌وه‌و خه‌ڵك بێته‌ ناو ئیسلامه‌وه‌ [ فَإِنِ انْتَهَوْا فَلَا عُدْوَانَ إِلَّا عَلَى الظَّالِمِينَ (١٩٣) ] ئه‌گه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵگرت له‌ كوفر ئه‌وكاته‌ ئێوه‌ش كوشتارو دژایه‌تی هیچ كه‌سێك مه‌كه‌ن ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌ كوشتارتان ئه‌كات و زاڵم و سته‌مكاره‌.

Al-Baqara 2:193Listen in Qur'an →
194

ٱلشَّهْرُ ٱلْحَرَامُ بِٱلشَّهْرِ ٱلْحَرَامِ وَٱلْحُرُمَٰتُ قِصَاصٌۭ ۚ فَمَنِ ٱعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ فَٱعْتَدُوا۟ عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا ٱعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ

ڕێزی مانگی حه‌رام په‌یوه‌سته به ڕێز گرتنی ئه‌وان بۆ مانگی حه‌رام (واته‌: ئه‌گه‌ر له‌و مانگانه‌دا جه‌نگان دژتان كه جه‌نگ تیایدا حه‌رامه ئێوه حه‌قی به‌رگریتان هه‌یه‌) و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر هه‌ر شتێكی حورمه‌تدار ده‌بێت تۆڵه‌ی بسه‌نرێت به‌بێ زیاده‌ڕه‌وی، جا ئه‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌رتان، ئێوه‌ش مافتان هه‌یه به‌قه‌ده‌ر ده‌ست درێژییه‌كه‌ی ئه‌و، تۆڵه‌ی خۆتان بكه‌نه‌وه و له خوا بترسن و، چاك بزانن كه به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری پارێزكارانه‌.

[ الشَّهْرُ الْحَرَامُ بِالشَّهْرِ الْحَرَامِ ] ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ مانگه‌كانی حه‌رامدا كوشتاری ئێوه‌یان كرد ئه‌وه‌ ئێوه‌ش كوشتاریان بكه‌ن وه‌كو رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌وان [ وَالْحُرُمَاتُ قِصَاصٌ ] وه‌ ئه‌و شتانه‌یشی كه‌ حه‌رامه‌ له‌ شه‌رعدا پێشێل بكرێ ئه‌وانه‌ تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌ندرێ ئه‌گه‌ر هاتوو زوڵم و سته‌میان كرد [ فَمَنِ اعْتَدَى عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَى عَلَيْكُمْ ] هه‌ر كه‌سێك كه‌ ده‌ستدرێژی كرده‌ سه‌رتان ئێوه‌ش ده‌ستدرێژی بكه‌نه‌ سه‌ری به‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستدرێژی كردۆته‌ سه‌رتان نه‌ك زیاتر، وه‌ زوڵمیان لێ مه‌كه‌ن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ (١٩٤) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و سنوره‌كانی مه‌به‌زێنن، وه‌ بزانن كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دایه‌ كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی سه‌ریان ئه‌خات و پشتیوانیان ئه‌كات و یارمه‌تیان ئه‌دات.

Al-Baqara 2:194Listen in Qur'an →
195

وَأَنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا تُلْقُوا۟ بِأَيْدِيكُمْ إِلَى ٱلتَّهْلُكَةِ ۛ وَأَحْسِنُوٓا۟ ۛ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ

له ڕێ و ڕێبازی خوادا بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، ماڵ و سامانتان ببه‌خشن، به‌ده‌ستی خۆتان، خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن (چونكه ڕه‌زیلی و ده‌ست نوقاوی مایه‌ی تیاچوونه‌)، هه‌میشه خێرو چاكه ئه‌نجام بده‌ن و چاكه‌خواز بن و (ماڵ و سامانتان له پێناوی خوادا ببه‌خشن) چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و چاكه كارانه‌ی خۆشده‌وێت.

[ وَأَنْفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] له‌ جیهاد كردن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ببه‌خشن [ وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ] ئه‌نصاریه‌كان خێریان زۆر ده‌كرد ساڵێكی گرانی بوو خێریان نه‌كرد خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، یان كه‌سێك تاوانی ده‌كردو ده‌یوت خوا لێم خۆش نابێت خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، واته‌: وه‌ به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان تووشی ته‌هلوكه‌و به‌هیلاك دان مه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ خه‌ریكی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان كۆكردنه‌وه‌ بن و واز له‌ جیهاد كردن بهێنن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ [ وَأَحْسِنُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (١٩٥) ] وه‌ چاكه‌كار بن به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ چاكه‌كارانی خۆش ئه‌وێ.

Al-Baqara 2:195Listen in Qur'an →
196

وَأَتِمُّوا۟ ٱلْحَجَّ وَٱلْعُمْرَةَ لِلَّهِ ۚ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا ٱسْتَيْسَرَ مِنَ ٱلْهَدْىِ ۖ وَلَا تَحْلِقُوا۟ رُءُوسَكُمْ حَتَّىٰ يَبْلُغَ ٱلْهَدْىُ مَحِلَّهُۥ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ بِهِۦٓ أَذًۭى مِّن رَّأْسِهِۦ فَفِدْيَةٌۭ مِّن صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍۢ ۚ فَإِذَآ أَمِنتُمْ فَمَن تَمَتَّعَ بِٱلْعُمْرَةِ إِلَى ٱلْحَجِّ فَمَا ٱسْتَيْسَرَ مِنَ ٱلْهَدْىِ ۚ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَٰثَةِ أَيَّامٍۢ فِى ٱلْحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ ۗ تِلْكَ عَشَرَةٌۭ كَامِلَةٌۭ ۗ ذَٰلِكَ لِمَن لَّمْ يَكُنْ أَهْلُهُۥ حَاضِرِى ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ

حه‌ج و عه‌مره به‌چاكی و ته‌واوی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌نجام بده‌ن، جا ئه‌گه‌ر ڕێتان لێگیراو ئه‌ركه‌كانتان بۆ ئه‌نجام نه‌درا (به‌هۆی نه‌خۆشی یان هه‌ر هۆیه‌كی تر) ئه‌وه ده‌توانن ماڵاتێك بكه‌ن به‌قوربانی به‌گوێره‌ی توانا، سه‌رتان مه‌تاشن و (ئیحرام مه‌شكێنن) تا قوربانییه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت و به‌جێی خۆی نه‌گات، جا هه‌ر كه‌سێكتان نه‌خۆش بوو یان برین و ئازارێك له سه‌ریدا هه‌بوو (پێویست بوو مووی سه‌ری یان هه‌ندێكی لاببات) با فیدیه بدات (كه بریتیه له‌وه‌ی) به‌ڕۆژوو بێت، یان خێرێك یان قوربانیه‌ك بكات، جا هه‌ر كاتێك كه له ئاسووده‌یی و ئاسایدا بوون، ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت نێوان حه‌ج و عه‌مره (ئیحرام بشكێنێت و پۆشاكی ئاسایی له‌به‌ر بكات) ده‌بێت به گوێره‌ی توانای خۆی قوربانییه‌ك بكات، ئه‌وه‌ش كه نه‌یبوو قوربانی بكات، با سێ ڕۆژ له حه‌ج به‌رۆژوو بێت و حه‌وت ڕۆژیش كه گه‌ڕانه‌وه (ناو ماڵ و حاڵی خۆیان) ئه‌وه ده‌كاته‌، ده‌، ڕۆژی ته‌واو، جا ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌ورو به‌ری نین، له خوا بترسن و پارێزكاربن و بزانن كه به‌ڕاستی خوا سزاو تۆڵه‌ی زۆر سه‌خته (له‌وانه‌ی كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن).

{فەرمان كردن بە حەج‌و عومرە}

[ وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ ] پیاوێك هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وتی چۆن عومره‌ بكه‌م خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: حه‌ج و عومره‌ هه‌ردووكی به‌یه‌كه‌وه‌ ته‌واو بكه‌ن بۆ خوای گه‌وره‌ [ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ ] ئه‌گه‌ر ڕێگریتان لێ كرا له‌ چوونه‌ ناو مه‌ككه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی یان دوژمنه‌وه‌ [ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ] ئه‌وه‌ چه‌ندێك له‌ تواناتان هه‌بوو (هه‌دی) و ئاژه‌ڵ له‌گه‌ڵ خۆتاندا به‌رن له‌ حوشترو مانگاو مه‌ڕو بزن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مه‌ككه‌دا سه‌ری ببڕن [ وَلَا تَحْلِقُوا رُءُوسَكُمْ حَتَّى يَبْلُغَ الْهَدْيُ مَحِلَّهُ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئیحرامدان سه‌ر مه‌تاشن تا ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ ئه‌گاته‌ شوێنی خۆی [ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ بِهِ أَذًى مِنْ رَأْسِهِ فَفِدْيَةٌ مِنْ صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ نه‌خۆش بوو یان ئازاری له‌سه‌ریدا هه‌بوو وه‌ سه‌ری تاشی ئه‌وه‌ ئه‌بێ فیدیه‌یه‌ك بدات: یان سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێ یان شه‌ش فه‌قیر تێر بكات یان ئاژه‌ڵێك سه‌ر ئه‌بڕێ و ئه‌یكاته‌ خێر به‌ ئاره‌زووی خۆی، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (كه‌عبی كوڕی عوجره‌) دابه‌زی [ فَإِذَا أَمِنْتُمْ ] ئه‌گه‌ر ئه‌من و ئاسایش هه‌بوو ڕێگری نه‌كران له‌ چوونه‌ ناو مه‌ككه‌ [ فَمَنْ تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ ] هه‌ر كه‌سێك (ته‌مه‌توعی) كرد واته‌: عومره‌ی له‌ مانگه‌كانی حه‌جدا كردو له‌وێ مایه‌وه‌و ئیحرامی شكاند له‌ مه‌ككه‌و دوای ئه‌وه‌ ئیحرامی به‌سته‌وه‌ بۆ حه‌ج [ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ] ئه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئیحرام شكاندنه‌ی ئه‌ویش ئاژه‌ڵێك سه‌رئه‌بڕێ [ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاژه‌ڵی پێ نه‌بوو یان پاره‌ی نه‌بوو [ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَجِّ ] ئه‌وه‌ سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ له‌ كاتی حه‌جدا له‌ ڕۆژه‌كانی حه‌جدا له‌و كاته‌ی كه‌ ده‌ست ئه‌كات به‌ ئیحرام هه‌تا ڕۆژی جه‌ژنی قوربان، وه‌ ئه‌گه‌ر كاتی نه‌بوو ئه‌توانێ (أَيَّامُ التَّشْرِيق)یش دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م ڕۆژی جه‌ژنیش به‌ڕۆژوو بێت له‌وێ [ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ ] وه‌ حه‌وت ڕۆژیش كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ [ تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ ] ئه‌مه‌ ده‌ ڕۆژی ته‌واو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س وا نه‌زانێ ئاره‌زووی خۆته‌ سێ ڕۆژ له‌وێ به‌ڕۆژوو بیت یا حه‌وت كه‌ گه‌ڕایته‌وه‌، نه‌خێر سێ له‌وێ و حه‌وت كه‌ گه‌ڕایته‌وه‌ ئه‌كاته‌ ده‌ ڕۆژی ته‌واو [ ذَلِكَ لِمَنْ لَمْ يَكُنْ أَهْلُهُ حَاضِرِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ئه‌مه‌ بۆ كه‌سێكه‌ كه‌ خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌وروبه‌ری مه‌ككه‌ نه‌بێ ئه‌هلی حه‌ره‌م نه‌بێ [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (١٩٦) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ بزانن كه‌ سزای خوای گه‌وره‌ یه‌كجار سه‌خته‌.

Al-Baqara 2:196Listen in Qur'an →
197

ٱلْحَجُّ أَشْهُرٌۭ مَّعْلُومَٰتٌۭ ۚ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ ٱلْحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِى ٱلْحَجِّ ۗ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ يَعْلَمْهُ ٱللَّهُ ۗ وَتَزَوَّدُوا۟ فَإِنَّ خَيْرَ ٱلزَّادِ ٱلتَّقْوَىٰ ۚ وَٱتَّقُونِ يَٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ

حه‌ج له چه‌ند مانگێکی دیاریکراودایه و (خۆی بۆ ئاماده ده‌کرێت و نیه‌تی لێده‌هێنرێت) جا ئه‌وه‌ی که له‌و مانگانه‌دا ده‌ستبه‌کار بوو و بڕیاریدا حه‌ج بکات، ئه‌وه ده‌بێت نزیکی هاوسه‌ری نه‌که‌وێت و شه‌ڕه چه‌پۆک و گوناهو موجاده‌له و گوفتاری نادروست ئه‌نجام نه‌دات، بێگومان هه‌ر خێرو چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا پێی ده‌زانێت و ئاگاداره لێی، به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن، بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه‌، به‌رده‌وامیش له من بترسن ئه‌ی خاوه‌ن بیرو هۆشه‌کان.

[ الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَعْلُومَاتٌ ] كاتی حه‌ج چه‌ند مانگێكی دیاری كراوه‌ كه‌ (شه‌وال و ذو القعدة و ذو الحجة) یه‌، یاخود وتراوه‌: (شه‌وال و ذو القعدة و ده‌ی ذو الحجة) یه‌ [ فَمَنْ فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ ] جا هه‌ر كه‌سێك ئیحرامی به‌ست ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ری حه‌ج بكات [ فَلَا رَفَثَ ] ئه‌وكاته‌ كه‌ ئیحرامی به‌ست نابێ جیماع بكات و بچێته‌ لای خێزانی، یان قسه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا بكات [ وَلَا فُسُوقَ ] وه‌ نابێ له‌ سنووری شه‌رع ده‌رچێ به‌وه‌ی كه‌ سه‌ری بتاشێ یان هه‌ر شتێكی تر بكات، یان زوڵم بكات یان قسه‌ی ناشرین بكات [ وَلَا جِدَالَ فِي الْحَجِّ ] وه‌ نابێ ده‌مه‌قاڵێ و مشتومڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بكات له‌ كاتی حه‌جدا [ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللَّهُ ] وه‌ئێوه‌ هه‌ر خێرو چاكه‌یه‌ك بكه‌ن ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئاگای لێیه‌و پاداشتتان ده‌داته‌وه‌ [ وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى ] خه‌ڵكی یه‌مه‌ن حه‌جیان ده‌كردو خواردنیان له‌گه‌ڵ خۆیان ناهێناو ئه‌یانووت: ئێمه‌ ته‌وه‌كول ئه‌كه‌ینه‌ سه‌ر خوا، كه‌ ده‌گه‌یشتنه‌ مه‌ككه‌ داوایان له‌ خه‌ڵكی ده‌كرد خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی: زادیش له‌گه‌ڵ خۆتاندا به‌رن به‌ڵام باشترین زادیش ته‌قوای خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ قیامه‌ت، وه‌ زادی دونیاش خواردنه‌كه‌یه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌رته‌ له‌سه‌ر ته‌قوا [ وَاتَّقُونِ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ (١٩٧) ] ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌ن عه‌قڵن ته‌قوای من بكه‌ن و خۆتان له‌ تاوان بپارێزن و به‌ ته‌نها له‌ من بترسێن.

Al-Baqara 2:197Listen in Qur'an →
198

لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَبْتَغُوا۟ فَضْلًۭا مِّن رَّبِّكُمْ ۚ فَإِذَآ أَفَضْتُم مِّنْ عَرَفَٰتٍۢ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ عِندَ ٱلْمَشْعَرِ ٱلْحَرَامِ ۖ وَٱذْكُرُوهُ كَمَا هَدَىٰكُمْ وَإِن كُنتُم مِّن قَبْلِهِۦ لَمِنَ ٱلضَّآلِّينَ

هیچ گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر له کاتی حه‌جدا له فه‌زڵی په‌روه‌ردگارتان، خۆتان به‌هره‌وه‌ر بکه‌ن (وه‌ک بازرگانی و شت کڕین) هه‌ر کاتێک له عه‌ره‌فات دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه‌، یادی خوا بکه‌ن له‌لای (مشعر الحرام که‌: کێوێکه له داوێنی مزدلفة دا) و یادیشی بکه‌ن وه‌ک چۆن ڕێنموویی کردوون و هیدایه‌تی داوون، چونکه به‌ڕاستی ئێوه پێش ئه‌م ئاین و ڕێنووماییه سه‌رگه‌ردان و گومڕا بوون.

[ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَبْتَغُوا فَضْلًا مِنْ رَبِّكُمْ ] له‌ پێش ئیسلامدا له‌ كاتی حه‌جدا خه‌ڵكی بازرگانیان ده‌كرد به‌ڵام كه‌ ئیسلام هات وایانزانی تاوانبار ده‌بن پرسیاریان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كرد خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، واته‌: هیچ تاوانتان له‌سه‌ر نیه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حه‌ج كردنه‌كه‌یشدا كه‌سێك شت بكڕێت و تیجاره‌ت و بازرگانی بكات و به‌ دوای رزق و رۆزی و فه‌زڵی خوای گه‌وره‌دا بگه‌ڕێت [ فَإِذَا أَفَضْتُمْ مِنْ عَرَفَاتٍ فَاذْكُرُوا اللَّهَ عِنْدَ الْمَشْعَرِ الْحَرَامِ ] پاش ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ (عه‌ره‌فه‌) ڕاوه‌ستان و چوون بۆ (موزده‌لیفه‌) ئه‌وه‌ له‌ (مه‌شعه‌رلحرام) كه‌ شاخی (قوزه‌حه‌) له‌ زه‌وی (موزده‌لیفه‌وه‌) له‌وێ زیكری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ وَاذْكُرُوهُ كَمَا هَدَاكُمْ ] وه‌ زیكری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن كه‌ هیدایه‌تی ئێوه‌ی داوه‌ [ وَإِنْ كُنْتُمْ مِنْ قَبْلِهِ لَمِنَ الضَّالِّينَ (١٩٨) ] هه‌ر چه‌نده‌ ئێوه‌ له‌ پێش ئیسلامدا گومڕابوونه‌.

Al-Baqara 2:198Listen in Qur'an →
199

ثُمَّ أَفِيضُوا۟ مِنْ حَيْثُ أَفَاضَ ٱلنَّاسُ وَٱسْتَغْفِرُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

له‌وه‌ودوا (روو به قوڕه‌یش و سه‌رکرده و ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌فه‌رموێت): خه‌ڵکی له کوێوه دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه ئێوه‌ش له‌وێوه دابه‌زن و بگه‌ڕێنه‌وه‌و (خۆتان جیامه‌که‌نه‌وه) و داوای لێخۆشبوون له خوا بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زۆر لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

[ ثُمَّ أَفِيضُوا مِنْ حَيْثُ أَفَاضَ النَّاسُ ] پاشان له‌ (موزده‌لیفه‌وه‌) به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی جه‌ژن وه‌كو خه‌ڵك ئه‌ڕوا له‌وێوه‌ بڕۆن بۆ (مینا) [ وَاسْتَغْفِرُوا اللَّهَ ] وه‌ داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن چونكه‌ شوێنی قبووڵ بوونی دوعایه‌ [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٩٩) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.

Al-Baqara 2:199Listen in Qur'an →
200

فَإِذَا قَضَيْتُم مَّنَٰسِكَكُمْ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَذِكْرِكُمْ ءَابَآءَكُمْ أَوْ أَشَدَّ ذِكْرًۭا ۗ فَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِى ٱلدُّنْيَا وَمَا لَهُۥ فِى ٱلْءَاخِرَةِ مِنْ خَلَٰقٍۢ

جا هه‌ر کاتێک ئه‌رک و مه‌ناسیکه‌کانتان به‌جێ هێنا، ئه‌وکاته یادی خوا بکه‌ن هه‌روه‌کو چۆن یادی باو وباپیرانتان ده‌که‌ن (کاتی خۆی عه‌ره‌ب زۆر خۆیان هه‌ڵکێشاوه به باوو باپیریانه‌وه‌و باسیان کردوون) یاخود زۆر زیاتریش له‌وان، جا هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌یه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا هه‌رچیمان پێ ده‌به‌خشیت له دنیادا پێمان ببه‌خشه‌، بێگومان ئه‌و جۆره که‌سه له قیامه‌تدا بێ به‌هره‌و بێ به‌ش و بێ ڕێزه‌.

[ فَإِذَا قَضَيْتُمْ مَنَاسِكَكُمْ ] وه‌ كاتێك كه‌ كاره‌كانی حه‌جتان ته‌واو كرد له‌ ڕۆژی جه‌ژندا كه‌ (ڕه‌می جه‌مه‌رات) و حه‌یوان سه‌ربڕین و سه‌رتاشین و (ته‌وافی ئيفازهیه‌) [ فَاذْكُرُوا اللَّهَ كَذِكْرِكُمْ آبَاءَكُمْ ] ئه‌وه‌ زیكری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن له‌ جاهیلیه‌تدا زیكری باوك و باپیرانتان ئه‌كرد له‌و شوێنانه‌ شانازیتان به‌باوك و باپیرانتانه‌وه‌ ئه‌كرد [ أَوْ أَشَدَّ ذِكْرًا ] یاخود له‌وه‌ش زیاتر زیكری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ فَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا ] خه‌ڵكی وا هه‌یه‌ ته‌نها داوای شتی دونیایی له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌كات [ وَمَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ (٢٠٠) ] به‌ڵام له‌ ڕۆژی دواییدا هیچ به‌ش و هیچ ئه‌جرو پاداشتێكی نیه‌ ته‌نها هه‌وڵی بۆ دونیا بووه‌.

Al-Baqara 2:200Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.