Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 181–190 of 286

181

فَمَنۢ بَدَّلَهُۥ بَعْدَمَا سَمِعَهُۥ فَإِنَّمَآ إِثْمُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ

جا ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌سیه‌ته ده‌گۆڕێت دوای ئه‌وه‌ی بیستی و به‌باشی وه‌ری گرت، گوناهی ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه كه ده‌یگۆڕن، به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار بیسه‌رو زانایه (به گوفتار و نیه‌تیان).

[ فَمَنْ بَدَّلَهُ بَعْدَمَا سَمِعَهُ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌و وه‌سیه‌تانه‌ی بگۆڕێت دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌یبیستێ به‌ زیاد كردن یان كه‌م كردن یان شاردنه‌وه‌ی [ فَإِنَّمَا إِثْمُهُ عَلَى الَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُ ] ئه‌وه‌ تاوان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ وه‌سیه‌ته‌كه‌ ئه‌گۆڕن یان ئه‌شارنه‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (١٨١) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌.

Al-Baqara 2:181Listen in Qur'an →
182

فَمَنْ خَافَ مِن مُّوصٍۢ جَنَفًا أَوْ إِثْمًۭا فَأَصْلَحَ بَيْنَهُمْ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

جا هه‌ر كه‌س ده‌ترسا له وه‌سیه‌ت كاره‌كه هه‌ڵه یان گوناهێك یان ماف خۆرییه‌كی ئه‌نجام بدات (گیروگرفت بۆ وه‌ره‌سه دروست بكات) ئینجا ڕێكی خستن، ئه‌وه هیچ گوناهی له‌سه‌رنیه (به‌ڵكو به‌خێرخواز له قه‌ڵه‌م ده‌درێت) به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

[ فَمَنْ خَافَ مِنْ مُوصٍ جَنَفًا أَوْ إِثْمًا ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك ترسا له‌وه‌ی كه‌ وه‌سیه‌تكاره‌كه‌ تووشی هه‌ڵه‌ یان تاوان بێت به‌ عه‌مدی تاوان بكات و وه‌سێتی ناشه‌رعی بكات با رێگری لی بكات و ئامۆژگاری بكات [ فَأَصْلَحَ بَيْنَهُمْ ] ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی با دواتر چاكسازی له‌ نێوان وه‌ره‌ثهكاندا بكات و به‌گوێره‌ی شه‌رع بۆیان دابه‌ش بكات [ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ ] له‌م كاته‌دا كه‌ وه‌سێته‌ بێ شه‌رعیه‌كه‌ بگۆڕێت ئه‌وه‌ هیچ تاوانی له‌سه‌ر نیه‌ [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٨٢) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌.

Al-Baqara 2:182Listen in Qur'an →
183

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ

ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه پێویست كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن.

{فەرز بوونی رۆژووی مانگی رەمەزان}

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانتان له‌سه‌ر فه‌رز كراوه‌ [ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ ] هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌ر ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌ش فه‌رز كرابوو [ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (١٨٣) ] به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.

Al-Baqara 2:183Listen in Qur'an →
184

أَيَّامًۭا مَّعْدُودَٰتٍۢ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ فَعِدَّةٌۭ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۚ وَعَلَى ٱلَّذِينَ يُطِيقُونَهُۥ فِدْيَةٌۭ طَعَامُ مِسْكِينٍۢ ۖ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًۭا فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّهُۥ ۚ وَأَن تَصُومُوا۟ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ

چه‌ند ڕۆژێكی ژمێرراوی دیاریكراو (كه مانگی ڕه‌مه‌زانه‌) خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێوه نه‌خۆش بوو یان له سه‌فه‌ردا بوو با به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی بۆی نه‌گیراوه له ڕۆژانێكی تردا بیانگێڕێته‌وه‌و ئه‌وانه‌ش كه به زه‌حمه‌ت ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن (وه‌كو پیره‌مێردو نه‌خۆشه به‌رده‌وامه‌كان) ئه‌وه با ژه‌مێك خواردن ببه‌خشن به هه‌ژارێك، ئه‌وه‌ی زیاتر ببه‌خشێت ئه‌وه باشتره بۆی، بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بن چاكتره‌و پاداشتی زۆرتره ئه‌گه‌ر بزانن و (بتوانن).

[ أَيَّامًا مَعْدُودَاتٍ ] مانگی ڕه‌مه‌زان چه‌ند ڕۆژێكی دیاریكراوه‌ (٢٩ یان ٣٠ رۆژه‌) [ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ ] جا هه‌ر كه‌سێك له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا نه‌خۆش بوو نه‌یتوانی به‌ڕۆژوو بێت یاخود له‌ سه‌فه‌ردا بوو ڕێبوار بوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار بوو [ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ] ئه‌وه‌ ئه‌توانێ له‌ دوای ڕه‌مه‌زان به‌ قه‌زا ئه‌و ڕۆژانه‌ بگێڕێته‌وه‌ [ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕۆژوو مه‌شه‌قه‌یه‌ له‌سه‌ریان و له‌ توانایاندا نیه‌ وه‌كو پیره‌مێردو، پیره‌ژن و، ئافره‌تی دووگیان و شیرده‌رو، نه‌خۆشی به‌رده‌وام ئه‌وه‌ فیدیه‌ ئه‌ده‌ن له‌بری هه‌ر ڕۆژێك خواردنی فه‌قیرێك، یاخود نیو صاع له‌ خواردن ئه‌دات كه‌ صاعێك دوو كیۆ و چل گرامه‌، وه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئیسلامدا خه‌ڵكی سه‌رپشك بوون له‌ به‌ڕۆژوو بوون یان فیدیه‌ دان ئاره‌زوی خۆیان بوو پاشان به‌ به‌ڕۆژوو بوونی مانگی ره‌مه‌زان نه‌سخ بووه‌وه‌و فیدیه‌ بۆ پیرو به‌ساڵاچوو و ئافره‌تی دووگیان و شیرده‌رو نه‌خۆشی به‌رده‌وام مایه‌وه‌ [ فَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش زیاتر ئه‌دات له‌بری هه‌ر ڕۆژێك كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك تێر ئه‌كات یان چه‌ند كیلۆیه‌ك ئه‌دات ئه‌وه‌ زیاده‌ خێرێكه‌ بۆ خۆی ئه‌یكات و باشتره‌ بۆی [ وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (١٨٤) ] به‌ڵام كه‌سێك كه‌ بتوانێ به‌ڕۆژوو بوون باشتره‌ بۆی ئه‌گه‌ر ئه‌زانن.

Al-Baqara 2:184Listen in Qur'an →
185

شَهْرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ فِيهِ ٱلْقُرْءَانُ هُدًۭى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَٰتٍۢ مِّنَ ٱلْهُدَىٰ وَٱلْفُرْقَانِ ۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ٱلشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ فَعِدَّةٌۭ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا۟ ٱلْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه‌) كه قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه‌، له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق، جا كه‌سێك له ئێوه مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی پێدرا)، ده‌با ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه‌، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فه‌رزه‌كانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه دیاریكراوه ته‌واو بكه‌ن و خوا به‌گه‌وره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێنموویی كردوون (سروودی جه‌ژن: الله اكبر الله اكبر الله اكبر، لا اله الا الله والله اكبر، الله اكبر ولله الحمد، به‌جێهێنانی ئه‌م فه‌رمانه خواییه‌یه‌).

[ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ ] مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ قورئانی پیرۆزی تیادا نارده‌ خواره‌وه‌ هه‌ر هه‌مووی به‌یه‌كجار له‌ (لوح المحفوظ)هوه‌ بۆ (بيت العزة) له‌ ئاسمانی دونیا، یاخود وتراوه‌: یه‌كه‌م ئایه‌ت له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان دابه‌زیوه‌ له‌ شه‌وی قه‌دردا [ هُدًى لِلنَّاسِ ] ئه‌م قورئانه‌ هیدایه‌ته‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵكی [ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ ] وه‌ ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و هیدایه‌ته‌یه‌ وه‌ فورقانیش ئه‌وه‌ی كه‌ جیاكاری ئه‌كاته‌ نێوان حه‌ق و باتڵ هه‌مووی روونكراوه‌ته‌وه‌و درێژ كراوه‌ته‌وه‌ [ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ] هه‌ر كه‌سێك له‌و مانگه‌دا ئاماده‌بوو له‌ شاری خۆی بوو موقیم بوو ئه‌وا با به‌ڕۆژوو بێت [ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ ] به‌ڵام كه‌سێك كه‌ نه‌خۆش بوو یان له‌سه‌فه‌ردا بوو [ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ] ئه‌وه‌ ئه‌توانێ له‌ دوای ڕه‌مه‌زان له‌ چه‌ند ڕۆژێكدا ڕۆژووه‌كانی به‌قه‌زا بگێڕێته‌وه‌ [ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ ] خوای گه‌وره‌ ئاسانكاری بۆ ئێوه‌ ئه‌وێ بۆیه‌ ڕێگای به‌نه‌خۆش و موسافیر داوه‌ كه‌ به‌ڕۆژوو نه‌بن [ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ نایه‌وێ شت له‌سه‌ر ئێوه‌ قورس بكات [ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ ] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌قه‌زاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ ماوه‌كه‌و مانگه‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن [ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ ] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ الله أكبر بكه‌ن و خوای گه‌وره‌ به‌ گه‌وره‌ بزانن، وه‌ كه‌ ڕۆژوو ته‌واو ئه‌بێت و ئێوه‌ ئه‌چن بۆ جه‌ژن الله أكبر بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی داون [ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (١٨٥) ] وه‌ به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.

Al-Baqara 2:185Listen in Qur'an →
186

وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِى عَنِّى فَإِنِّى قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا۟ لِى وَلْيُؤْمِنُوا۟ بِى لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیارت لێبكه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه‌، به هاناو هاواری دۆعا گۆیانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن، ده‌با ئه‌وانیش به‌ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن و باوه‌ڕی دامه‌زراو به من بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنه‌به‌ر (بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان).

[ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانی من پرسیاری منیان لێت كرد ئه‌وه‌ من لێیانه‌وه‌ نزیكم به‌ زانست و زانیاری و بیستن و بینین و تواناو ده‌سه‌ڵات و ویست و ئیراده‌، به‌ڵام زاتی پیرۆزی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر عه‌رشه‌ [ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ] هه‌ر كه‌سێك له‌ من بپاڕێته‌وه‌ ئه‌وا وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه‌ یان ئه‌وه‌تا بۆی جێبه‌جێ ئه‌كه‌م، یان به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ به‌ڵاو موسیبه‌تی له‌سه‌ر لائه‌ده‌م، یان له‌ قیامه‌تدا پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه‌ [ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ (١٨٦) ] به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وانیش با له‌ من بپاڕێنه‌وه‌، یان وه‌ڵامی بانگه‌وازی من بده‌نه‌وه‌، وه‌ با ئیمانم پێ بێنن به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ بیانخاته‌ سه‌ر ڕێگای ڕاست و هیدایه‌تیان بدات.

Al-Baqara 2:186Listen in Qur'an →
187

أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ ٱلصِّيَامِ ٱلرَّفَثُ إِلَىٰ نِسَآئِكُمْ ۚ هُنَّ لِبَاسٌۭ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌۭ لَّهُنَّ ۗ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَخْتَانُونَ أَنفُسَكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ وَعَفَا عَنكُمْ ۖ فَٱلْـَٰٔنَ بَٰشِرُوهُنَّ وَٱبْتَغُوا۟ مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَكُمْ ۚ وَكُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ ٱلْخَيْطُ ٱلْأَبْيَضُ مِنَ ٱلْخَيْطِ ٱلْأَسْوَدِ مِنَ ٱلْفَجْرِ ۖ ثُمَّ أَتِمُّوا۟ ٱلصِّيَامَ إِلَى ٱلَّيْلِ ۚ وَلَا تُبَٰشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَٰكِفُونَ فِى ٱلْمَسَٰجِدِ ۗ تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَقْرَبُوهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ

له شه‌وگاری ڕه‌مه‌زاندا تێكه‌ڵ بوونتان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا حه‌ڵاڵكراوه‌، ئه‌وان پۆشاكن بۆ ئێوه و ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان، خوای گه‌وره ده‌یزانی كه ئێوه خۆتان ده‌خه‌ڵه‌تاند (له نزیك بوونه‌وه‌تان له هاوسه‌ره‌كانتانه‌وه‌، چونكه دوودڵ بوون و نه‌تانده‌زانی حه‌ڵاڵه یان نا)، به‌ڵام خوای میهره‌بان تۆبه‌ی لێ وه‌رگرتن و لێتان خۆشبوو، كه‌وابوو له ئێسته به‌دواوه (له شه‌وگاردا) نزیكییان بكه‌ن و ئه‌وه داوابكه‌ن خوا بۆی بڕیار داون (له نه‌وه‌ی چاك و خواناس)، ده بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به ڕوونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دیارده‌دات و تاریكی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌ر تا شه‌و دادێت و (خۆرئاوا ده‌بێت) و نزیكیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتاندا مه‌كه‌ن له كاتێكدا كه ئێوه بڕیاری مانه‌وه‌تان (بۆ خوا په‌رستی) له مزگه‌وته‌كاندا داوه‌، جا ئه‌وانه‌ی كه باسكران چه‌ند سنوورێكی خوان و مه‌یانبه‌زێنن و نزیكیان مه‌كه‌ون، ئا به‌وشێوه‌یه خوا ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌كانی خۆی ڕوون ده‌كاته‌وه بۆ خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزكاری بكه‌ن.

{هەندێك لە ئەحكامەكانی رۆژوو}

[ أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَى نِسَائِكُمْ ] له‌ شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا خوای گه‌وره‌ بۆتانی حه‌ڵاڵ كردووه‌ كه‌ بچنه‌ لای خێزانه‌كانتان و جیماعیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن [ هُنَّ لِبَاسٌ لَكُمْ وَأَنْتُمْ لِبَاسٌ لَهُنَّ ] ئه‌وان پۆشاكن بۆ ئێوه‌ ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵی یه‌كتری ئه‌بن [ عَلِمَ اللَّهُ أَنَّكُمْ كُنْتُمْ تَخْتَانُونَ أَنْفُسَكُمْ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێ كه‌ ئێوه‌ خۆتان بۆ ناگیرێ له‌ شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا كه‌ نزیك ئه‌بنه‌وه‌ له‌ خێزانه‌كانتان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ خیانه‌ت ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر حه‌ڵاڵ نه‌بوایه‌ [ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ] بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ته‌وبه‌ی لێتان قبووڵ كرد وه‌ ڕێگای پێتان دا له‌ شه‌وانی ره‌مه‌زاندا بچنه‌ لای خێزانه‌كانتان [ وَعَفَا عَنْكُمْ ] وه‌ لێتان بووراوه‌و بۆی ئاسان و فراوان كردن [ فَالْآنَ بَاشِرُوهُنَّ ] ئێستا ئێوه‌ ئه‌توانن بچنه‌ لای خێزانه‌كانتان [ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ ] ئه‌وه‌یشی كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆتانی نوسیووه‌ داوای بكه‌ن واته‌: بۆ ئه‌وه‌ی مناڵتان ببێ، یاخود مه‌به‌ست شه‌وی قه‌دره‌ به‌دوای شه‌وی قه‌دردا بگه‌ڕێن [ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ] ئێوه‌ به‌ شه‌وان بخۆن و بخۆنه‌وه‌ هه‌تا په‌تی سپی له‌ په‌تی ڕه‌ش بۆتان جیا ئه‌بێته‌وه‌ له‌ فه‌جردا كه‌ هێڵه‌ سپیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاسۆدا به‌پانی ده‌رئه‌كه‌وێ فه‌جری صادقه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌كو كلكی گورگ باریكه‌ ئه‌وه‌یان فه‌جری كاذبه‌، سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی بیویستایه‌ به‌رۆژوو بێت په‌تێكی سپی و په‌تێكی ره‌شی ده‌به‌سته‌ پێیه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بوو له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ تا ده‌یبینین و ده‌رده‌كه‌وتن خوای گه‌وره‌[ مِنَ الْفَجْرِ ] دابه‌زاند ئه‌و كاته‌ زانیان مه‌به‌ستی خوای گه‌وره‌ شه‌و و رۆژه‌ [ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ ] (قه‌یسی كوڕی صیرمه‌ی ئه‌نصاری) به‌رۆژوو بوو له‌ كاركردن گه‌ڕایه‌وه‌ به‌ خێزانه‌كه‌ی وت: هیچ خواردن هه‌یه‌؟ وتی: نه‌خێر، به‌ڵام ده‌ڕۆم بزانم شتێكت بۆ په‌یدا ناكه‌م، هه‌تا هاته‌وه‌ ئه‌م خه‌وی لێكه‌وت، له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌ی پێش رۆژوو شكاندن خه‌وی لێبكه‌وتایه‌ نابوایه‌ تا سبه‌ی ئێواره‌ هیچی بخواردایه‌، ئه‌میش سبه‌ی نیوه‌ڕۆ له‌هۆش خۆی چوو بورایه‌وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم باسكرا خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: له‌ فه‌جری صادقه‌وه‌ به‌ڕۆژوو بن وه‌ خۆتان بگرنه‌وه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌و جیماع كردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتان تا شه‌و [ وَلَا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنْتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ ] وه‌ له‌ ده‌ شه‌وی كۆتایی كه‌ ئیعتیكافتان كردووه‌ له‌ مزگه‌وتدا ئه‌وكاته‌ به‌ شه‌ویش نابێ بچنه‌ لای خێزانه‌كانتان و لێیان نزیك ببنه‌وه‌ ئه‌وكاته‌ ئیعتیكافه‌كه‌تان هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه‌ [ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلَا تَقْرَبُوهَا ] ئا ئه‌مه‌ سنووری خوای گه‌وره‌یه‌ ئێوه‌ له‌ سنووره‌كانی خوا نزیك مه‌بنه‌وه‌و مه‌یبه‌زێنن [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (١٨٧) ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ ئایه‌ته‌كانی بۆ خه‌ڵكی ڕوون ئه‌كاته‌وه‌ به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.

Al-Baqara 2:187Listen in Qur'an →
188

وَلَا تَأْكُلُوٓا۟ أَمْوَٰلَكُم بَيْنَكُم بِٱلْبَٰطِلِ وَتُدْلُوا۟ بِهَآ إِلَى ٱلْحُكَّامِ لِتَأْكُلُوا۟ فَرِيقًۭا مِّنْ أَمْوَٰلِ ٱلنَّاسِ بِٱلْإِثْمِ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ

نه‌كه‌ن ماڵ و دارایی یه‌كتر له نێوانتاندا به ناحه‌ق بخۆن (وه‌ك به‌رتیل و سوو، یان داگیركردن و فڕوفێڵ...) نه‌كه‌ن هه‌ندێكی بده‌ن به‌كاربه‌ده‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ماڵی خه‌ڵكی بخۆن له ڕێگه‌ی ناحه‌ق و گوناهه‌وه‌، له كاتێكدا خۆشتان ده‌زانن كه ئه‌و كاره ڕه‌وا نیه‌.

[ وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ ] وه‌ ئێوه‌ له‌ نێوان یه‌كتریدا ماڵه‌كانتان به‌ باتڵ و پووچه‌ڵ مه‌خۆن وه‌كو فاڵچی كه‌ پاره‌ی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق ئه‌خوا، یان ئه‌وه‌ی كه‌ له‌شفرۆشی ئه‌كات، یان ئه‌وه‌ی كه‌ پاره‌ی عه‌ره‌ق ئه‌خوا، یان پاره‌ی خه‌ڵكت له‌لا بێت و به‌ڵگه‌یان نه‌بێت و تۆیش نكوڵی لی بكه‌یت، یان هه‌ر شتێك كه‌ حه‌رام بێت [ وَتُدْلُوا بِهَا إِلَى الْحُكَّامِ ] وه‌ ماڵه‌كانتان مه‌ده‌ن به‌ حاكم و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان وه‌كو ڕه‌شوه‌و به‌رتیل [ لِتَأْكُلُوا فَرِيقًا مِنْ أَمْوَالِ النَّاسِ بِالْإِثْمِ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (١٨٨) ] بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ ماڵی خه‌ڵكی بخۆن به‌ ناحه‌ق و زوڵم وه‌ كاتێك كه‌ خۆشتان ئه‌زانن كه‌ ئه‌مه‌ حه‌رامه‌ وه‌ ماڵی ئێوه‌ نیه‌ وه‌ بۆتان دروست نیه‌.

Al-Baqara 2:188Listen in Qur'an →
189

۞ يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْأَهِلَّةِ ۖ قُلْ هِىَ مَوَٰقِيتُ لِلنَّاسِ وَٱلْحَجِّ ۗ وَلَيْسَ ٱلْبِرُّ بِأَن تَأْتُوا۟ ٱلْبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَٰكِنَّ ٱلْبِرَّ مَنِ ٱتَّقَىٰ ۗ وَأْتُوا۟ ٱلْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَٰبِهَا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ

پرسیارت لێده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی نوێ بوونه‌وه‌ی مانگه‌كان، پێیان بڵێ ئه‌وه بۆ دیاریكردنی كاته‌كانه بۆ خه‌ڵكی و بۆ زانینی كاتی حه‌ج (خوای گه‌وره ڕێكی خستووه‌)، چاكه و چاكه‌كاریش ئه‌وه نیه كه له پشته‌وه خۆتان بكه‌ن به ماڵاندا (كه ئه‌مه كارێك بوو له سه‌رده‌می نه‌فامیدا ئه‌نجام ده‌درا دوای گه‌ڕانه‌وه له حه‌ج) به‌ڵكو چاكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه له خواترس و پارێزكار بێت، له ده‌رگای ماڵه‌كانه‌وه بچنه ژوره‌وه‌، له خوا بترسن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.

[ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی مانگی یه‌ك شه‌وه‌ تۆ پێیان بڵێ: ئه‌وه‌ میقات و كاتی دیاریكراوه‌ بۆ خه‌ڵكی بۆ به‌ڕۆژوو بوونیان و بۆ هاتنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژن و حه‌ج و بۆ عیدده‌ی خێزانه‌كانیان [ وَلَيْسَ الْبِرُّ بِأَنْ تَأْتُوا الْبُيُوتَ مِنْ ظُهُورِهَا وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنِ اتَّقَى ] وه‌ چاكه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ له‌ پشته‌وه‌ بچنه‌ ناو ماڵه‌كانی خۆتانه‌وه‌ به‌ڵكو چاكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات [ وَأْتُوا الْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَابِهَا ] ئه‌نصاریه‌كان سه‌ره‌تا وابوون له‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ حه‌جیان ته‌واو ئه‌كرد له‌ پشته‌وه‌ ئه‌چوونه‌وه‌ ناو ماڵی خۆیان، پیاوێك له‌ ده‌رگاوه‌ چووه‌ ماڵی خۆیان ره‌خنه‌یان لێ گرت، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، واته‌: وه‌ له‌ ده‌رگاوه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌، یان هه‌موو ئیشێك له‌ شوێنی دیاریكراو تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ بكه‌ن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (١٨٩) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ سه‌رفرازتان بكات.

Al-Baqara 2:189Listen in Qur'an →
190

وَقَٰتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ يُقَٰتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْمُعْتَدِينَ

بجه‌نگن له پێناوی ڕێبازی خوادا دژی ئه‌وانه‌ی كه دژتان ده‌جه‌نگن، نه‌كه‌ن ده‌ستدرێژی بكه‌ن (دژی ژن و مناڵ و ماڵات و... هتد) چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و ده‌ستدرێژكه‌رانه‌ی خۆش ناوێت.

[ وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا ] وه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ كوشتاری ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ كوشتارتان ئه‌كه‌ن به‌ڵام ده‌ستدرێژی مه‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له‌ مانگه‌ حه‌رامه‌كان (أشهر الحرم)، كه‌ (ذو القعدة و ذو الحجة و موحه‌ڕه‌م و ڕه‌جه‌به‌) یاخود به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بكوژن كه‌ شه‌ڕیان نه‌كردووه‌ له‌ ئافره‌ت و مناڵ و پیرو پیاوی كه‌نیسه‌و كڵێسه‌، وه‌ له‌ داربڕین و ئاژه‌ڵ كوشتن و شێواندنی لاشه‌ی كوژراوان ئه‌مانه‌ هه‌مووی ده‌ستدرێژیه‌و [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ (١٩٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه‌ ده‌ستدرێژی ئه‌كه‌ن.

Al-Baqara 2:190Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.