Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 171–180 of 286

171

وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ كَمَثَلِ ٱلَّذِى يَنْعِقُ بِمَا لَا يَسْمَعُ إِلَّا دُعَآءًۭ وَنِدَآءًۭ ۚ صُمٌّۢ بُكْمٌ عُمْىٌۭ فَهُمْ لَا يَعْقِلُونَ

نموونه‌ی بێ باوه‌ڕان (له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا له‌وه‌ی كه سوود وه‌رناگرن له‌م قورئانه‌) وه‌كو ئه‌و شوانه وایه‌: كه هاوار ده‌كات به‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌یدا، به‌ڵام تێی ناگه‌ن، ته‌نها ئه‌وه‌یه كه گوێیان له هات و هاوارێكه‌، ئه‌وانه كه‌ڕو لاڵ و كوێرن و ژیری و هۆشمه‌ندیان له ده‌ستداوه‌.

[ وَمَثَلُ الَّذِينَ كَفَرُوا كَمَثَلِ الَّذِي يَنْعِقُ ] وه‌ نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافرن له‌ گومڕایی و نه‌زانیدا، وه‌ نموونه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كه‌ ئامۆژگاریكارو بانگخوازیانه‌و بانگیان ئه‌كات بۆ ڕێگای ڕاست وه‌كو نموونه‌ی شوانێك وایه‌ كه‌ بانگ له‌ ئاژه‌ڵه‌كانی ئه‌كات [ بِمَا لَا يَسْمَعُ إِلَّا دُعَاءً وَنِدَاءً ] كه‌ ئه‌وان ته‌نها ئه‌بیستن به‌ڵام لێی تێ ناگه‌ن چه‌ندێك شوانه‌كه‌ بانگ له‌ ئاژه‌ڵه‌كانی بكات ته‌نها گوێیان له‌ ده‌نگێتی ده‌نگی ئه‌بیستن به‌ڵام هیچ شتێكی لێ تێ ناگه‌ن، كافره‌كانیش گوێیان له‌ ده‌نگی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ صلی الله علیه وسلم به‌ڵام هیچ شتێكی لێ تێناگه‌ن [ صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لَا يَعْقِلُونَ (١٧١) ] ئه‌وانه‌ كه‌ڕن ڵاڵن كوێرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان عه‌قڵیان به‌ هیچ شتێكدا ناشكێ وه‌ توانای ئه‌وه‌یان نیه‌ نه‌ حه‌ق ئه‌بینن نه‌ حه‌ق ئه‌بیستن نه‌ حه‌ق ئه‌ڵێن، خوای گه‌وره‌ مۆری به‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ندامانه‌یاندا داوه‌.

Al-Baqara 2:171Listen in Qur'an →
172

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقْنَٰكُمْ وَٱشْكُرُوا۟ لِلَّهِ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه چاك و باشانه‌ی كه پێمان به‌خشیوون و به‌رده‌وام سوپاسگوزاری خوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستن.

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ بخۆن له‌و ڕزقه‌ پاك و حه‌ڵاڵ و به‌تام و چێژانه‌ی كه‌ پێمان به‌خشیوون [ وَاشْكُرُوا لِلَّهِ إِنْ كُنْتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ (١٧٢) ] وه‌ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌سه‌ری ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن واته‌: گوێ مه‌ده‌ن به‌وه‌ی كه‌ كافران هه‌ندێك شت حه‌رام ئه‌كه‌ن.

Al-Baqara 2:172Listen in Qur'an →
173

إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحْمَ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ بِهِۦ لِغَيْرِ ٱللَّهِ ۖ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍۢ وَلَا عَادٍۢ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ

(خوای په‌روه‌ردگار) ته‌نها مرداره‌وه بوو و خوێن و گۆشتی به‌راز و ئه‌و ماڵاتانه‌ی كه ناوی غه‌یری خوایان له‌كاتی سه‌ربڕیندا له‌سه‌ر هێنراوه‌، حه‌رامی كردووه لێتان، جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێویستی ناچاری كرد به‌خواردنیان بێ زیاده‌ڕه‌وی و له سنوور ده‌رچوون، ئه‌وه هیچ گوناهێكی له‌سه‌رنی یه‌، به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆشبوو به به‌زه‌یی و دلۆڤانه‌.

[ إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ ] ئه‌و شتانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ لێتانی حه‌رام كردووه‌ بزانن مرداره‌وه‌ بووی وشكانی نه‌ك ده‌ریا هی ده‌ریا حه‌ڵاڵه‌ [ وَالدَّمَ ] وه‌ خوێنیش جگه‌ له‌ جه‌رگ و سپڵ كه‌ حه‌ڵاڵه‌ [ وَلَحْمَ الْخِنْزِيرِ ] وه‌ گۆشتی به‌راز كه‌ حه‌رامه‌ به‌هه‌موو شێوازێك [ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَيْرِ اللَّهِ ] وه‌ هه‌ر ئاژه‌ڵێك كه‌ بۆ جگه‌ له‌ خوا سه‌ر ئه‌بڕێت یان ناوی جگه‌ له‌ خوای له‌سه‌ر ئه‌هێنرێت [ فَمَنِ اضْطُرَّ ] له‌م مرداره‌وه‌بوو له‌ خوێن و له‌ گۆشتی به‌رازو له‌ ئاژه‌ڵێك كه‌ بۆ جگه‌ له‌ خوا سه‌ربڕابێ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ناچار بوو له‌ ناچاری و زه‌روره‌تدا لێی بخوات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ برسا نه‌مرێت دروسته‌ [ غَيْرَ بَاغٍ ] به‌ڵام زیادڕه‌وی نه‌كات و تێری لی نه‌خوات به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ بخوات كه‌ نه‌مرێ [ وَلَا عَادٍ ] وه‌ جارێكی تریش نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری [ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ ] ئه‌وه‌ تاوانبار نابێ خوای گه‌وره‌ ڕوخسه‌تی پێداوه‌ بۆ زه‌روره‌ت و ناچاری یه‌ [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٧٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌.

Al-Baqara 2:173Listen in Qur'an →
174

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَيَشْتَرُونَ بِهِۦ ثَمَنًۭا قَلِيلًا ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ مَا يَأْكُلُونَ فِى بُطُونِهِمْ إِلَّا ٱلنَّارَ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ

بێگومان ئه‌وانه‌ی نیگای خوا ده‌شارنه‌وه كه له كتێبه‌كانیاندا ڕه‌وانه‌ی كردوون (ته‌ورات و ئینجیل و قورئان) و به‌و شاردنه‌وه‌یه نرخێكی كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنن (ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیاشیان ده‌ستكه‌وێت له به‌رامبه‌ریه‌وه هه‌ركه‌مه‌)، ئا ئه‌وانه ته‌نها ئاگر ده‌خۆن و سكیانی لێ پڕ ده‌كه‌ن و له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره نایاندوێنێت و خاوێنیان ناكاته‌وه (له چڵك و چه‌په‌ڵی گوناهیان) و هه‌ر سزای به‌ئێشیان بۆ هه‌یه‌...

{سزای ئەوانەی بە دین دونیا دەستدەخەن}

[ إِنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنَ الْكِتَابِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و شتانه‌ ئه‌شارنه‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ كتابدا دایبه‌زاندووه‌ دیسان جووله‌كه‌یه‌ كه‌ سیفه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌شارنه‌وه‌ كه‌ له‌ ته‌ورات و ئینجیلدا خوای گه‌وره‌ باسی كردووه‌ [ وَيَشْتَرُونَ بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] وه‌ ئه‌وانه‌ به‌م كاره‌یان شتێكی كه‌م له‌ دونیای پێ ده‌ست ئه‌خه‌ن [ أُولَئِكَ مَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ إِلَّا النَّارَ ] ئا ئه‌مانه‌ هیچ شتێك ناخۆن و ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یدای ئه‌كه‌ن به‌شاردنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قه‌ ته‌نها ئاگرێكه‌ له‌ناو سكیاندا ده‌بێته‌ هۆی سزای ئاگری دۆزه‌خ بۆیان [ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات قسه‌یه‌ك كه‌ پێیان خۆشه‌ چونكه‌ لێیان توڕه‌یه‌، وه‌ پاكیان ناكاته‌وه‌ له‌ كرده‌وه‌ پیسه‌كانیان [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٧٤) ] وه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاری بۆ داناون.

Al-Baqara 2:174Listen in Qur'an →
175

أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلضَّلَٰلَةَ بِٱلْهُدَىٰ وَٱلْعَذَابَ بِٱلْمَغْفِرَةِ ۚ فَمَآ أَصْبَرَهُمْ عَلَى ٱلنَّارِ

ئا ئه‌وانه كه‌سانێكن كه گومڕاییان وه‌رگرتووه له باتی هیدایه‌ت و سزایان كڕیوه له باتی چاوپۆشی و لێبووردن، ئای چه‌نده خۆگرن له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ!!

[ أُولَئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الضَّلَالَةَ بِالْهُدَى ] چونكه‌ ئه‌مانه‌ هیدایه‌تیان گۆڕیه‌وه‌ به‌ گومڕایی [ وَالْعَذَابَ بِالْمَغْفِرَةِ ] وه‌ لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌یان گۆڕیه‌وه‌ به‌ سزای خوای گه‌وره‌ [ فَمَا أَصْبَرَهُمْ عَلَى النَّارِ (١٧٥) ] ئای چه‌ندێ به‌ئارامن له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ، ئایا ئه‌توانن ئارام بگرن له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ.

Al-Baqara 2:175Listen in Qur'an →
176

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ نَزَّلَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ ۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ ٱخْتَلَفُوا۟ فِى ٱلْكِتَٰبِ لَفِى شِقَاقٍۭ بَعِيدٍۢ

(ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌) له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی خوا كتێبه پیرۆزه‌كانی به‌حه‌ق و ڕاستی دابه‌زاندووه‌، بێگومان ئه‌وانه‌ش كه ناكۆكیان له‌سه‌ری هه‌یه‌و هه‌ر ڕایان جیاوازه له به‌رامبه‌ر كتێبه ئاسمانیه‌كانه‌وه‌، ئه‌وانه هه‌ر له كێشمه كێش و به‌ربه‌ره‌كانیه‌كی دوور له ڕاستیدان.

[ ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ نَزَّلَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌م كتابه‌ی به‌ حه‌ق دابه‌زاندۆته‌ خواره‌وه‌ پێویسته‌ زانایان بڵاوی بكه‌نه‌وه‌و نه‌یشارنه‌وه‌ [ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِي الْكِتَابِ لَفِي شِقَاقٍ بَعِيدٍ (١٧٦) ] ئه‌وانه‌یشی كه‌ جیاوازیان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌و كتابه‌ كه‌ قورئانه‌ هه‌ندێكیان ئه‌ڵێن: سیحره‌و هه‌ندێكیان ئه‌ڵێن: فاڵه‌و هه‌ندێكیان ئه‌ڵێن: شیعره‌، ئه‌وانه‌ له‌ خیلاف و ناكۆكی و جیاوازی و دژایه‌تیه‌كی دووردان و له‌ حه‌ق دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌.

Al-Baqara 2:176Listen in Qur'an →
177

۞ لَّيْسَ ٱلْبِرَّ أَن تُوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ قِبَلَ ٱلْمَشْرِقِ وَٱلْمَغْرِبِ وَلَٰكِنَّ ٱلْبِرَّ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلْكِتَٰبِ وَٱلنَّبِيِّۦنَ وَءَاتَى ٱلْمَالَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ ذَوِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينَ وَٱبْنَ ٱلسَّبِيلِ وَٱلسَّآئِلِينَ وَفِى ٱلرِّقَابِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَٰهَدُوا۟ ۖ وَٱلصَّٰبِرِينَ فِى ٱلْبَأْسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَحِينَ ٱلْبَأْسِ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُوا۟ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُتَّقُونَ

كرداری چاك و كاری باش ته‌نها بریتی نیه له ڕووكردنتان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا (چونكه جوله‌كه زۆر له‌سه‌ر گۆڕانی قیبله دووان و پڕو پاگه‌نده‌ی زۆریان كرد)، به‌ڵكو كرداری چاك و كاری باش بریتیه له‌وه‌ی كه ئاده‌میزاد باوه‌ڕی هێنابێت به خواو به ڕۆژی دوایی و به فریشته‌كان و به‌كتێبه‌كان و به پێغه‌مبه‌ران، هه‌روه‌ها ماڵ و سامانی به‌خشی بێت ـ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا بۆی ـ به‌خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبواران و داواكاران و له پێناوی ئازادكرنی به‌نده‌كاندا؛ هه‌روه‌ها نوێژی به‌چاكی ئه‌نجام دابێت و زه‌كاتیشی له ماڵ و سامانی ده‌ركردبێت و ئه‌وانه‌ی وه‌فاداربن به‌په‌یمانه‌كانیان كاتێك په‌یمانیان دابێت، ئه‌وانه‌ش كه له كاتی نه‌داری و هه‌ژاری و نه‌خۆشی و ناخۆشی و كاتی جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕدا ئارامگرن، ئا ئه‌وانه كه‌سانێكن ڕاستیان كردووه و هه‌ر ئه‌وانه‌شن پارێزكارو خواناس و دیندارن.

{شێوازی چاكە كردن }

[ لَيْسَ الْبِرَّ أَنْ تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ ] چاكه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ڕووبكه‌نه‌ ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، دیسان ڕه‌دده‌ بۆ جووله‌كه‌و گاوره‌كان كه‌ زۆر قسه‌یان كرد سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی قیبله‌ [ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ ] به‌ڵكو چاكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك ئیمان بێنێ به‌خوای گه‌وره‌و به‌ڕۆژی دوایی و به‌ فریشته‌كان و به‌ كتێبه‌ ئاسمانیه‌كان و به‌ سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ [ وَآتَى الْمَالَ عَلَى حُبِّهِ ذَوِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَالسَّائِلِينَ وَفِي الرِّقَابِ ] وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ماڵه‌كه‌ی له‌لا خۆشه‌ویست و شیرینه‌ ببه‌خشێ و بیدات به‌ خزمی نزیكی خۆی و به‌ بێباوكان و هه‌ژاران و ڕێبواران و ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ناچاریدا داوا ئه‌كه‌ن و پێویستیانه‌ و ئه‌وانه‌ی كه‌ كۆیله‌ن به‌و پاره‌یه‌ خۆیانی پێ ئازاد ئه‌كه‌ن [ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَالْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَاهَدُوا ] وه‌ نوێژه‌كانی بكات و زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی بدات، وه‌ ئه‌وانه‌ی وه‌فایان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌هدو په‌یمانه‌ی كه‌ به‌خوای گه‌وره‌و به‌خه‌ڵكیان داوه‌ [ وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئارامگرن له‌كاتی سه‌غڵه‌تی و هه‌ژاری و نه‌خۆشیدا، وه‌ له‌ كاتی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمندا [ أُولَئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ (١٧٧) ] ئا ئه‌مانه‌ ڕاستگۆن له‌ ئیمانه‌كه‌یاندا، وه‌ ئه‌مانه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و موتته‌قین نه‌ك جوله‌كه‌و گاور.

Al-Baqara 2:177Listen in Qur'an →
178

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلْقِصَاصُ فِى ٱلْقَتْلَى ۖ ٱلْحُرُّ بِٱلْحُرِّ وَٱلْعَبْدُ بِٱلْعَبْدِ وَٱلْأُنثَىٰ بِٱلْأُنثَىٰ ۚ فَمَنْ عُفِىَ لَهُۥ مِنْ أَخِيهِ شَىْءٌۭ فَٱتِّبَاعٌۢ بِٱلْمَعْرُوفِ وَأَدَآءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَٰنٍۢ ۗ ذَٰلِكَ تَخْفِيفٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَرَحْمَةٌۭ ۗ فَمَنِ ٱعْتَدَىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، پێویست كراوه له‌سه‌رتان: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ كوژراوه‌كان، كه‌سێكی ئازاد به‌كه‌سێكی ئازاد و به‌نده‌ش له جیاتی به‌نده و ئافره‌ت له جیاتی ئافره‌ت (واته هه‌ر كه‌سێك به تاوانی كوشتنی ناحه‌ق هه‌ستا ده‌بێت بكوژرێته‌وه‌)، جا ئه‌وه‌ی چاوپۆشی شتێكی لێكرا له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌، با حه‌قداری كوژراوه‌كه چاك ڕه‌فتاربێت له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه‌داو بكوژه‌كه به‌جوانی خوێن به‌های كوژراوه‌كه بدات و ئه‌وه كار ئاسانكردن و سۆزو میهره‌بانیه‌كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (كه له‌جیاتی كوشتنه‌وه خوێنبایی وه‌ربگیرێت) ئه‌وسا ئیتر ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا ده‌ستدرێژی بكات و له سنوور بترازێت سزای به‌ئێشی بۆ ئاماده‌كراوه‌.

{تۆڵەسەندنەوە لە كوشتندا}

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى ] ئه‌ی باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له‌ كوشتندا له‌سه‌رتان پێویست كردووه‌، كه‌سێك به‌ناحه‌ق كه‌سێك ئه‌كوژێ ئه‌بێ بكوژرێته‌وه‌ [ الْحُرُّ بِالْحُرِّ ] ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئازاده‌ ئازادی كوشتبوو ئازاده‌كه‌ ئه‌كوژرێته‌وه‌ [ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ ] كۆیله‌ به‌ كۆیله‌ [ وَالْأُنْثَى بِالْأُنْثَى ] وه‌ ئافره‌ت به‌ ئافره‌ت، وه‌ پیاویش ئافره‌ت بكوژێت ئه‌كوژرێته‌وه‌، چونكه‌ مه‌نسوخه‌ به‌[ النَّفْسُ بِالنَّفْسِ ] [ فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك له‌ بكوژه‌كه‌ خۆشبوو (كه‌ به‌ براكه‌ی ناوی بردووه‌ ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ تاوانی گه‌وره‌ مرۆڤـ كافر نابێت، موسڵمانێكی كوشتووه‌و خوای گه‌وره‌ بكوژه‌كه‌ به‌ برای كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌ ناوده‌بات) [ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ ] ئه‌وه‌ كه‌ داوای حه‌قه‌كه‌ی كرد با به‌چاكه‌ داوا بكات واته‌: ئه‌گه‌ر هاتوو دییه‌كه‌و خوێنه‌كه‌تان سه‌ند مۆڵه‌تی بده‌ن [ وَأَدَاءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ ] بكوژه‌كه‌یش با به‌جوانی پاره‌كه‌ بدات و موماته‌ڵه‌و فێڵ نه‌كات و دوای نه‌خات [ ذَلِكَ تَخْفِيفٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ ] سه‌ندنی خوێنه‌كه‌و نه‌كوشتنه‌وه‌ی بكوژه‌كه‌ ئاسانكاریه‌كه‌ له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێوه‌ [ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ ] له‌ دوای ئه‌مه‌ هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكات واته‌: ئه‌گه‌ر به‌ پیاوكوژه‌كه‌ت وت لێت خۆشبووم به‌ڵام دوایی بڕۆی بیكوژیته‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌ستدرێژییه‌، یان پاره‌كه‌ت وه‌رگرت پاشان بیكوژیته‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌ستدرێژییه‌ [ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٧٨) ] ئه‌و كه‌سانه‌ سزای به‌ ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌.

Al-Baqara 2:178Listen in Qur'an →
179

وَلَكُمْ فِى ٱلْقِصَاصِ حَيَوٰةٌۭ يَٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ

ئه‌ی هۆشمه‌نده‌كان ژیانتان ته‌نها له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دایه (له‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق ده‌كوژن)، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواو له خوا ترسان ببێته پیشه‌تان و خۆ له ده‌ستدرێژی و تاوان به دوور بگرن.

[ وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ ] له‌ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌دا ژیان بۆ ئێوه‌ هه‌یه‌ ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ عه‌قڵتان هه‌یه‌، كاتێك كه‌ بكوژه‌كه‌ ئه‌كوژرێته‌وه‌ كه‌سانێك پێی ئه‌ژێنه‌وه‌و كوشتن كه‌م ده‌بێت [ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (١٧٩) ] به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر ده‌ستتان نه‌چێته‌ خوێنی یه‌كتری بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی داناوه‌.

Al-Baqara 2:179Listen in Qur'an →
180

كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ إِن تَرَكَ خَيْرًا ٱلْوَصِيَّةُ لِلْوَٰلِدَيْنِ وَٱلْأَقْرَبِينَ بِٱلْمَعْرُوفِ ۖ حَقًّا عَلَى ٱلْمُتَّقِينَ

پێویستكراوه له‌سه‌رتان كاتێك یه‌كێكتان مه‌رگی نزیك بوه‌وه‌و سامان و ماڵ و داراییه‌كی به‌جێ ده‌هێشت، با وه‌سیه‌ت بكات كه هه‌ندێكی بدرێت به دایك و باوكی و خزمانی به‌شێوه‌یه‌كی جوان و له‌بارو ئه‌مه پێویست و ئه‌ركه له‌سه‌ر خواناس و پارێزكاران.

[ كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ ] خوای گه‌وره‌ له‌سه‌رتانی فه‌رز كردووه‌ كاتێك یه‌كێك له‌ ئێوه‌ له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه‌و نیشانه‌كانی مردنی ده‌رئه‌كه‌وێ [ إِنْ تَرَكَ خَيْرًا الْوَصِيَّةُ لِلْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ بِالْمَعْرُوفِ ] ئه‌گه‌ر ماڵێكی زۆری به‌جێ هێشت با وه‌سیه‌ت بكات بۆ دایك و باوكی و خزمه‌كانی به‌چاكه‌ كه‌ شتێكیان پێ بدات به‌دادپه‌روه‌ری [ حَقًّا عَلَى الْمُتَّقِينَ (١٨٠) ] ئه‌مه‌ حه‌ق و واجبه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ئایه‌ته‌ نه‌سخ بوه‌وه‌ به‌ ئایه‌تی میرات وه‌ پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێ: (لَا وَصِيَّةَ لِوَارِثٍ) (ابن ماجة: ٢٧١٤) (وصححه الألباني في: صحيح الجامع الصغير: ٧٥٧٠) واته‌: وه‌سیه‌ت بۆ واريث و میراتگر نیه‌ و ئه‌و وه‌سێته‌ جێبه‌جێ ناكرێت.

Al-Baqara 2:180Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.