Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 161–170 of 286

161

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ كُفَّارٌ أُو۟لَٰٓئِكَ عَلَيْهِمْ لَعْنَةُ ٱللَّهِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ڕ بوون و به بێ باوه‌ڕی مردوون، ئا ئه‌وانه له‌عنه‌ت و نه‌فرینی خواو فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكیان به‌گشتی به‌سه‌ردا داده‌بارێت...

[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ لَعْنَةُ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (١٦١) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافر بوونه‌ وه‌ به‌كافری مردوونه‌ ئا ئه‌وانه‌ له‌عنه‌تی خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ت و هه‌موو خه‌ڵكیان له‌سه‌ره‌، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌كافری بمرێ، به‌ڵام كافرێكی دیاریكراو كه‌ هێشتا نه‌مردووه‌ زاناكان بۆچونیان جیاوازه‌ له‌سه‌ر دروستێتی نه‌فره‌ت كردن لێی.

Al-Baqara 2:161Listen in Qur'an →
162

خَٰلِدِينَ فِيهَا ۖ لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ

ئه‌وانه به‌و نه‌فرینه‌وه له ئاگری دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه و ئه‌و سزایه‌یان له‌سه‌ر سووك ناكرێت و به چاوی سۆزه‌وه ته‌ماشا ناكرێن.

[ خَالِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنْظَرُونَ (١٦٢) ] ئه‌و كافرانه‌ به‌ هه‌میشه‌یی و به‌ نه‌مری له‌ ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه‌، وه‌ خوای گه‌وره‌ سزایان له‌سه‌ر سووك ناكات وه‌ ئه‌وان مۆڵه‌تیشیان پێ نادرێ [ وَإِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] په‌رستراو و خوای ئێوه‌ یه‌ك خوایه‌كه‌.

Al-Baqara 2:162Listen in Qur'an →
163

وَإِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلرَّحْمَٰنُ ٱلرَّحِيمُ

خوای ئێوه خوایه‌كی تاك و ته‌نهایه‌، جگه له‌و زاته خوایه‌كی تر نیه‌، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش به‌خشنده‌و میهره‌بان و به‌به‌زه‌ییه‌.

[ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ (١٦٣) ] هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ ئه‌و خوایه‌ی كه‌ خوایه‌كی زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو میهره‌بانه‌.

Al-Baqara 2:163Listen in Qur'an →
164

إِنَّ فِى خَلْقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱلْفُلْكِ ٱلَّتِى تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِمَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن مَّآءٍۢ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍۢ وَتَصْرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ وَٱلسَّحَابِ ٱلْمُسَخَّرِ بَيْنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ

به‌ڕاستی له دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئاڵو گۆڕی شه‌وو ڕۆژدا و له‌و كه‌شتیانه‌دا كه ده‌گه‌ڕێن به ده‌ریادا و به‌هۆیه‌وه سوود به خه‌ڵكی ده‌گه‌یه‌نن و له‌و ئاوه‌ی كه خوا له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنێت و ئینجا به‌هۆیه‌وه زه‌وی پێ زیندوو ده‌كاته‌وه دوای وشك بوون و مردنی، هه‌روه‌ها جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ر و مارو مێرووی له‌سه‌ر ڕووكاری زه‌ویدا بڵاو كردۆته‌وه و گۆڕاندن و هاتووچۆ پێكردنی باو شه‌ماڵ و ڕاگیر كردنی هه‌وره‌كان له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا، ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێزن بۆ ئه‌وانه‌ی كه عه‌قڵ و بیروهۆشیان ده‌خه‌نه‌كارو بیر له ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا ده‌كه‌نه‌وه‌.

{تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە}

[ إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ] به‌ڕاستی له‌ دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی وه‌ جیاوازی شه‌و و ڕۆژ كه‌ شه‌و تاریك و فێنكتره‌ وه‌ ڕۆژ ڕووناك و گه‌رمتره‌، وه‌ درێژی و كورتیان [ وَالْفُلْكِ الَّتِي تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِمَا يَنْفَعُ النَّاسَ ] وه‌ ژێربار كردنی ده‌ریاكان بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه‌ له‌ناو ده‌ریاكاندا ئه‌ڕۆن كه‌ سوود به‌ خه‌ڵك ئه‌گه‌یه‌نن [ وَمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ مَاءٍ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] وه‌ ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دای ئه‌به‌زێنێته‌ خواره‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ ئه‌و زه‌وی یه‌ مردووانه‌ زیندوو ئه‌كاته‌وه‌ [ وَبَثَّ فِيهَا مِنْ كُلِّ دَابَّةٍ ] وه‌ هه‌موو جۆره‌ ئاژه‌ڵێكی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی بڵاو كردۆته‌وه‌ [ وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ ] وه‌ گۆڕانكاری بایه‌كان با هه‌یه‌ سارده‌و هه‌یه‌ گه‌رمه‌، هه‌یه‌ هێمن و ئارامه‌، هه‌یه‌ گه‌رده‌لووله‌، یان بای باكور و بای باشور هه‌یه‌، یان بایه‌ك كه‌ عه‌زاب و سزایه‌، وه‌ بایه‌ك خوای گه‌وره‌ به‌ ڕه‌حمه‌ت ئه‌ینێرێ [ وَالسَّحَابِ الْمُسَخَّرِ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] وه‌ هه‌ورانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ژێرباری كردووه‌ له‌ نێوان ئاسمان و زه‌ویدا [ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (١٦٤) ] ئه‌مانه‌ هه‌مووی ئایات و نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر تواناو ده‌سه‌ڵات و تاك و ته‌نهایی خوای گه‌وره‌ به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه‌ عه‌قڵیان هه‌بێت و بیر بكه‌نه‌وه‌.

Al-Baqara 2:164Listen in Qur'an →
165

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادًۭا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ ٱللَّهِ ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَشَدُّ حُبًّۭا لِّلَّهِ ۗ وَلَوْ يَرَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ إِذْ يَرَوْنَ ٱلْعَذَابَ أَنَّ ٱلْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًۭا وَأَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعَذَابِ

(له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه ئاشكرایانه‌دا) هه‌ندێك كه‌س هه‌یه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خواپه‌رست بێت، شتانی تر داده‌تاشێت بۆ خۆی و (شوێن ڕێنمووییه‌كانی خوا ناكه‌وێت و) خۆشه‌ویستی و سۆزی ده‌دات به‌و بت و به‌رنامۆلكه‌و تووله ڕێگه‌یانه و خۆشی ده‌وێن، وه‌ك چۆن ئیمانداران خوایان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه زۆر زیاتر خوایان خۆش ده‌وێت (هه‌ر به‌راورد ناكرێت) جا ئه‌وانه‌ی كه سته‌میان كردووه گه‌ر ده‌یانزانی له كاتێكدا كه به‌چاوی خۆیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سزایه ده‌بنه‌وه‌، كه به‌ڕاستی بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه هێزو تواناو ده‌سه‌ڵات هه‌ر هه‌مووی به ده‌ست خوایه و دڵنیا ده‌بوون كه ئه‌و خوایه سزاكه‌ی زۆر به ئازاره (بۆ سته‌مكاران).

[ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَنْدَادًا ] له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌نه‌ شه‌ریك و هاوشێوه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ [ يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ ] ئه‌و شه‌ریكانه‌یان خۆش ئه‌وێ وه‌كو خۆشه‌ویستی خوا، چه‌ندێك خوای گه‌وره‌یان خۆش ئه‌وێ ئه‌وانیشیان به‌ئه‌ندازه‌ی خوای گه‌وره‌ خۆش ئه‌وێ، یاخود بته‌كانیان خۆش ئه‌وێ به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمانداران خوایان خۆش ئه‌وێ [ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ ] به‌ڵام باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌یان له‌وان خۆشتر ئه‌وێ، یان ئیمانداران خوای گه‌وره‌یان زیاتر خۆش ئه‌وێ له‌ خۆشه‌ویستی ئه‌وان بۆ بته‌كانیان ئه‌و دوو ته‌فسیره‌ی هه‌یه‌ [ وَلَوْ يَرَى الَّذِينَ ظَلَمُوا إِذْ يَرَوْنَ الْعَذَابَ أَنَّ الْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ] ئای ئه‌و سته‌مكارانه‌ كه‌ كه‌سانێكیان كردووه‌ به‌ شه‌ریك و وه‌كو خوای گه‌وره‌ خۆشیانیان ئه‌وێ كاتێك كه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌بینن ئه‌وكاته‌ ئه‌زانن كه‌ هێزو توانا ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و خوایه‌كانی ئه‌وان بێ ده‌سه‌ڵاتن و ناتوانن سزای خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر لابده‌ن [ وَأَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعَذَابِ (١٦٥) ] وه‌ سزای خوای گه‌وره‌ یه‌كجار سه‌خته‌.

Al-Baqara 2:165Listen in Qur'an →
166

إِذْ تَبَرَّأَ ٱلَّذِينَ ٱتُّبِعُوا۟ مِنَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوا۟ وَرَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ وَتَقَطَّعَتْ بِهِمُ ٱلْأَسْبَابُ

له‌و كاته‌دا سزای ڕۆژی دوایی ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكی شوێنیان كه‌وتبوون خۆیان به‌ریی ده‌كه‌ن و له شوێنكه‌وته‌كانیان حاشا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و سزا توندو تیژه ده‌بینن، هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌بچڕێت كه له نێوانیاندا هه‌بوو و هیچ به‌ڵگه‌و بیانویه‌كیان به‌ده‌سته‌وه نامێنێت كه خۆیانی پێ ڕزگار بكه‌ن.

[ إِذْ تَبَرَّأَ الَّذِينَ اتُّبِعُوا مِنَ الَّذِينَ اتَّبَعُوا ] كاتێك كه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و گه‌وره‌كان و پێشه‌وایانی كوفر به‌ڕائه‌ت ئه‌كه‌ن له‌ شوێنكه‌وتوانیان كه‌ شوێنیان كه‌وتونه‌ له‌سه‌ر كوفر [ وَرَأَوُا الْعَذَابَ ] وه‌ كاتێك كه‌ هه‌ردوولایان سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌بینن كه‌ خوای گه‌وره‌ چۆن سزای هه‌ردوولایان ده‌دات [ وَتَقَطَّعَتْ بِهِمُ الْأَسْبَابُ (١٦٦) ] هه‌رچی په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستی له‌ نێوانیان له‌ دونیادا هه‌بووه‌ هه‌ر هه‌مووی ئه‌پچڕێ.

Al-Baqara 2:166Listen in Qur'an →
167

وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوا۟ لَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةًۭ فَنَتَبَرَّأَ مِنْهُمْ كَمَا تَبَرَّءُوا۟ مِنَّا ۗ كَذَٰلِكَ يُرِيهِمُ ٱللَّهُ أَعْمَٰلَهُمْ حَسَرَٰتٍ عَلَيْهِمْ ۖ وَمَا هُم بِخَٰرِجِينَ مِنَ ٱلنَّارِ

ئه‌وانه‌ی كه شوێنكه‌وته بوون ده‌ڵێن: خۆزگه نۆره‌یه‌كمان بۆ بلوایه ئێمه‌ش ئاوا خۆمان به‌ری ده‌كرد له‌وان، هه‌روه‌ك ئه‌وان خۆیان به‌ریی كرد له ئێمه‌، ئا به‌و شێوه‌یه خوا سه‌رئه‌نجامی كارو كرده‌وه‌كانیان نیشان ده‌دات و بۆیان ده‌كاته ئاخ و حه‌سره‌ت له‌سه‌ریان، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌رگیز له دۆزه‌خ ده‌رچوونیان نییه‌.

[ وَقَالَ الَّذِينَ اتَّبَعُوا لَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةً فَنَتَبَرَّأَ مِنْهُمْ كَمَا تَبَرَّءُوا مِنَّا ] شوێنكه‌وتوان به‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌ڵێن: ئای خۆزگه‌ ئه‌گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ دونیا ئه‌و كاته‌ ئه‌وان چۆن لێره‌دا به‌ڕائه‌ت له‌ ئێمه‌ ئه‌كه‌ن ئێمه‌ش له‌ دونیا به‌ڕائه‌تمان له‌وان بكردایه‌ [ كَذَلِكَ يُرِيهِمُ اللَّهُ أَعْمَالَهُمْ حَسَرَاتٍ عَلَيْهِمْ ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ كرده‌وه‌ خراپه‌كانیان نیشانیان ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌م و خه‌فه‌تی پێ بخۆن [ وَمَا هُمْ بِخَارِجِينَ مِنَ النَّارِ (١٦٧) ] وه‌ ئه‌م كافرانه‌ش له‌ ئاگری دۆزه‌خ ده‌رناچن و به‌هه‌میشه‌یی له‌ ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه‌.

Al-Baqara 2:167Listen in Qur'an →
168

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ كُلُوا۟ مِمَّا فِى ٱلْأَرْضِ حَلَٰلًۭا طَيِّبًۭا وَلَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌ

ئه‌ی خه‌ڵكینه‌! له ڕزق و ڕۆزی حه‌ڵاڵ و پاكی زه‌وی بخۆن (توخنی قه‌ده‌غه كراوه‌كان مه‌كه‌ون) و شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون، چونكه بێگومان ئه‌و دوژمنێكی ئاشكراتانه‌.

[ يَا أَيُّهَا النَّاسُ كُلُوا مِمَّا فِي الْأَرْضِ حَلَالًا طَيِّبًا ] ئه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ بۆی حه‌ڵاڵ كردوون و پاكه‌و حه‌ڵاڵه‌ ئێوه‌ بخۆن به‌حه‌ڵاڵی و به‌پاكی واته‌: هه‌ندێك له‌ كافره‌كان هه‌ندێك ئاژه‌ڵیان له‌سه‌ر خۆیان حه‌رام ئه‌كرد خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: خوا حه‌ڵاڵی كردووه‌ له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام مه‌كه‌ن [ وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ] وه‌ شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون ئه‌مه‌ شه‌یتانه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خوا حه‌ڵاڵی كردووه‌ لێتان حه‌رام ئه‌كات [ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (١٦٨) ] به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنێكی زۆر ئاشكرای ئێوه‌یه‌.

Al-Baqara 2:168Listen in Qur'an →
169

إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِٱلسُّوٓءِ وَٱلْفَحْشَآءِ وَأَن تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

بێگومان ئه‌و شه‌یتانه هه‌ر فه‌رمان به خراپه‌و گوناهو تاوان ده‌كات و هه‌روه‌ها هانتان ده‌دات بۆ وتنی هه‌ندێك شت یان هه‌ڵبه‌ستنی هه‌ندێك گوفتار به‌ده‌م خواوه بێ ئه‌وه‌ی بزانن (كه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و كاره‌تان چه‌نده مه‌ترسیداره‌).

[ إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ ] شه‌یتان ته‌نها فه‌رمانتان پێ ئه‌كات به‌هه‌موو خراپه‌كاری و كاری ناشرین و زیناكردن و به‌دڕه‌وشتی [ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (١٦٩) ] وه‌ هه‌ر شه‌یتانه‌ فه‌رمانتان پێ ئه‌كات كه‌ قسه‌یه‌ك بده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ كه‌ زانیاریشتان پێ نیه‌و خۆیشتان نازانن، كه‌ هه‌موو كافرو بیدعه‌چییه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌بآ زانیاری و به‌ڵگه‌ كوفرو بیدعه‌ ده‌كه‌ن.

Al-Baqara 2:169Listen in Qur'an →
170

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ بَلْ نَتَّبِعُ مَآ أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ ۗ أَوَلَوْ كَانَ ءَابَآؤُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ شَيْـًۭٔا وَلَا يَهْتَدُونَ

ئه‌گه‌ر به‌و خه‌ڵكه نادانه بوترێت: شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بكه‌ون كه له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه كراوه‌، ده‌ڵێن: نه‌خێر، هه‌ر شوێنی ئه‌وه ده‌كه‌وین كه باوو باپیرانمان پێوه‌ی ئالووده بوون و له‌سه‌ری ڕاهاتوون، ئایا ئه‌گه‌ر باوو باپیرانیشیان تێ نه‌گه‌یشتوو هیچ نه‌زان و ناشاره‌زاو ڕێنمووییش وه‌رنه‌گرن (هه‌ر شوێنیان ده‌كه‌ون؟!).

[ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] وه‌ كاتێ به‌ كافران بڵێی: وه‌رن شوێن ئه‌و قورئانه‌ بكه‌ون كه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌و واز له‌ گومڕایی و نه‌زانی بێنن [ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ] ئه‌وان ئه‌ڵێن: به‌ڵكو ئێمه‌ شوێن ئه‌و شته‌ ئه‌كه‌وین كه‌ باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ری بینیوه‌ له‌ بت په‌رستی [ أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ (١٧٠) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئایا نازانن باوك و باپیرانی ئه‌وان عه‌قڵیان به‌ زۆر شتدا نه‌شكاوه‌و ناحاڵی بوونه‌و له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌تیش نه‌بوونه‌و له‌سه‌ر ڕێگای گومڕایی بوونه‌ چۆن له‌ گومڕاییدا ئه‌بێ شوێنیان بكه‌ون.

Al-Baqara 2:170Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.