Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 151–160 of 286

151

كَمَآ أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولًۭا مِّنكُمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِنَا وَيُزَكِّيكُمْ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَيُعَلِّمُكُم مَّا لَمْ تَكُونُوا۟ تَعْلَمُونَ

هه‌ر وه‌كو (بۆ ته‌واو كردنی نازو نیعمه‌تم) له نێوتاندا پێغه‌مبه‌رێكم له خۆتان بۆ ڕه‌وانه كردوون كه ئایه‌ته‌كانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه‌، دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشكراتان خاوێن ده‌كاته‌وه‌، فێری قورئان و حیكمه‌ت و داناییتان ده‌كات، ئه‌و شتانه‌تان فێر ده‌كات كه هه‌رگیز خۆتان نه‌تانده‌زانی.

[ كَمَا أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولًا مِنْكُمْ يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِنَا ] پێش ڕووكردنه‌ كه‌عبه‌یش نیعمه‌تی زۆرم به‌سه‌رتاندا ڕژاندووه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌رێكم له‌ خۆتان بۆتان ناردووه‌ كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌تان به‌سه‌ردا ئه‌خوێنێته‌وه‌ [ وَيُزَكِّيكُمْ ] وه‌ پاكتان ئه‌كاته‌وه‌ له‌ شیرك و كوفرو تاوان و ره‌وشت نزمی و نه‌فامی [ وَيُعَلِّمُكُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] وه‌ فێره‌ قورئان و سوننه‌تتان ئه‌كات [ وَيُعَلِّمُكُمْ مَا لَمْ تَكُونُوا تَعْلَمُونَ (١٥١) ] وه‌ هه‌ر شتێك كه‌ نه‌تانزانیبێ ئێستا ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ صلی الله علیه وسلم فێرتان ئه‌كات.

Al-Baqara 2:151Listen in Qur'an →
152

فَٱذْكُرُونِىٓ أَذْكُرْكُمْ وَٱشْكُرُوا۟ لِى وَلَا تَكْفُرُونِ

(ده‌ی كه‌واته‌) ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ر یادی من بكه‌ن، منیش یادی ئێوه ده‌كه‌م و سوپاسگوزاری من بن و سوپاس ناپه‌زێرو سپڵه‌یی به‌رامبه‌رم مه‌كه‌ن.

[ فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ ] ئێوه‌ یادی من بكه‌ن به‌وه‌ی تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵیم بكه‌ن منیش یادی ئێوه‌ ئه‌كه‌م به‌وه‌ی كه‌ پاداشتتان ئه‌ده‌مه‌وه‌و لێتان خۆش ده‌بم [ وَاشْكُرُوا لِي وَلَا تَكْفُرُونِ (١٥٢) ] وه‌ شوكرانه‌بژێری من بكه‌ن و كوفری نیعمه‌ته‌كان مه‌كه‌ن.

Al-Baqara 2:152Listen in Qur'an →
153

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱسْتَعِينُوا۟ بِٱلصَّبْرِ وَٱلصَّلَوٰةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه داوای كۆمه‌ك و یارمه‌تی له خوا بكه‌ن به‌هۆی ئارامگرتن و نوێژ كردنه‌وو، دڵنیابن كه خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه‌.

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ پشت به‌ ئارام گرتن و نوێژ ببه‌ستن به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵاو ناخۆشیانه‌ی كه‌ رووبه‌ڕووتان ئه‌بێته‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ (١٥٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ئارامگرانه‌یاندایه‌ به‌وه‌ی سه‌ریان ئه‌خات و پشتیوانیان ئه‌بێ و یارمه‌تیان ئه‌دات.

Al-Baqara 2:153Listen in Qur'an →
154

وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَن يُقْتَلُ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمْوَٰتٌۢ ۚ بَلْ أَحْيَآءٌۭ وَلَٰكِن لَّا تَشْعُرُونَ

جا هه‌رگیز به‌و كه‌سانه‌ی له ڕێگه‌ی خوادا ده‌كوژرێن و شه‌هید ده‌بن، مه‌ڵێن: مردوون، نه‌خێر ئه‌وانه زیندوون و به‌ڵام ئێوه هه‌ست به زیندوویه‌تی ئه‌وان ناكه‌ن.

[ وَلَا تَقُولُوا لِمَنْ يُقْتَلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتٌ بَلْ أَحْيَاءٌ وَلَكِنْ لَا تَشْعُرُونَ (١٥٤) ] كه‌سێك كه‌ له‌ پێناوی خوای گه‌وره‌دا ئه‌كوژرێ ئێوه‌ پێی مه‌ڵێن: مردووه‌ به‌ڵكو ئه‌وان زیندوون له‌ ژیانی به‌رزه‌خدا به‌ڵام ئێوه‌ هه‌ست ناكه‌ن.

Al-Baqara 2:154Listen in Qur'an →
155

وَلَنَبْلُوَنَّكُم بِشَىْءٍۢ مِّنَ ٱلْخَوْفِ وَٱلْجُوعِ وَنَقْصٍۢ مِّنَ ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَنفُسِ وَٱلثَّمَرَٰتِ ۗ وَبَشِّرِ ٱلصَّٰبِرِينَ

سوێند به‌خوا تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه به كه‌مێك له ترس و بیم و برسێتی و كه‌م بوونی ماڵ و سامان و مردنی كه‌س و كارو تیاچوونی به‌رو بوومی كشتوكاڵ، جا مژده بده به‌و كه‌سانه‌ی خۆگرو ئارامگرن...

{تاقیكردنەوەو ئارامگرتن لەسەری}

[ وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ ] به‌ دڵنیایی تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ كه‌مێك له‌ ترس كه‌ دوژمن زاڵ بكه‌ین به‌سه‌رتانداو ترسی دوژمنتان هه‌بێ وه‌ به‌ برسێتی و نه‌بوونی [ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ ] وه‌ به‌ كه‌می له‌ ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان و نه‌فس و به‌رووبووم [ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ (١٥٥) ] به‌ڵام مژده‌ بده‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ كاتی ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌تانه‌ ئارامگرن.

Al-Baqara 2:155Listen in Qur'an →
156

ٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَٰبَتْهُم مُّصِيبَةٌۭ قَالُوٓا۟ إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّآ إِلَيْهِ رَٰجِعُونَ

كه ئه‌وانه‌ن هه‌ر كاتێك تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌ك ده‌بن ده‌ڵێن: ئێمه موڵكی خواین و هه‌رچی هه‌مانه به‌خششی خوایه‌، سه‌ر ئه‌نجامیش ته‌نها هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌یه گه‌ڕانه‌وه‌مان.

[ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ (١٥٦) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێك ئه‌بن ئه‌ڵێن: ئێمه‌ هه‌ر موڵكی خوای گه‌وره‌ین وه‌ هه‌موومان بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌.

Al-Baqara 2:156Listen in Qur'an →
157

أُو۟لَٰٓئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَٰتٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌۭ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُهْتَدُونَ

ئا ئه‌وانه چه‌نده‌ها ستایش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌بارێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن ڕێبازی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه‌.

[ أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ ] هه‌ر كه‌سێك بڵێ: (إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) صه‌برو ئارام بگرێ ئه‌وانه‌ صه‌ڵاواتی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ره‌ واته‌: خوای گه‌وره‌ لێیان خۆش ئه‌بێ وه‌ مه‌دحیان ئه‌كات له‌لای فریشته‌كان وه‌ خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمیان پێ ئه‌كات [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ (١٥٧) ] وه‌ ئه‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تیان ئه‌دات.

Al-Baqara 2:157Listen in Qur'an →
158

۞ إِنَّ ٱلصَّفَا وَٱلْمَرْوَةَ مِن شَعَآئِرِ ٱللَّهِ ۖ فَمَنْ حَجَّ ٱلْبَيْتَ أَوِ ٱعْتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَن يَطَّوَّفَ بِهِمَا ۚ وَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًۭا فَإِنَّ ٱللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ

به‌ڕاستی سه‌فا و مه‌روه (كه دوو جێگه‌ن له پاڵ كه‌عبه‌دا) له دروشمه‌كانی خوای په‌روه‌ردگارن، جا ئه‌وه‌ی حه‌جی ماڵی خوا ده‌كات، یاخود عه‌مره ئه‌نجام ده‌دات (كه له هه‌موو كاتێكی ساڵدا ده‌كرێت) ئه‌وه هیچ گوناهێكی له‌سه‌ر نییه ئه‌گه‌ر هاتوچۆو بكات له نێوانیاندا، ئه‌وه‌ش خۆبه‌خشی ده‌كات و (عه‌مره و ته‌واف)ی زیاتر ده‌كات با بزانێت كه خوا سوپاسگوزارو زانایه‌.

[ إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ ] كێوی (صه‌فاو مه‌ڕوه‌) ئه‌مانه‌ دروشمی خوای گه‌وره‌ن له‌ كاتی حه‌ج و عومره‌دا [ فَمَنْ حَجَّ الْبَيْتَ أَوِ اعْتَمَرَ ] جا هه‌ر كه‌سێك حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره‌ی كرد یان عومره‌ی كرد [ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَنْ يَطَّوَّفَ بِهِمَا ] ئه‌وه‌ ئاساییه‌ كه‌ ته‌واف بكات واته‌ سه‌عی بكات له‌ نێوان (صه‌فاو مه‌ڕوه‌)دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ پێش ئیسلامدا كاتێك خه‌ڵكی مه‌دینه‌ حه‌ج یان عومره‌یان بكردایه‌ بتی خۆیان هه‌بووه‌ (مه‌نات)یان هه‌بووه‌ كه‌ ئه‌یانپه‌رست بۆیه‌ پاش هاتنی ئیسلام به‌لایانه‌وه‌ قورس بووه‌ كه‌ بڕۆن سه‌عی نێوان (صه‌فاو مه‌ڕوه‌) بكه‌ن، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ وای فه‌رموو، وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، به‌ڵام سه‌عی نێوان (صه‌فاو مه‌ڕوه‌) ڕوكنی حه‌ج و عومره‌یشه‌ كه‌سێك حه‌جی كرد یان عومری كرد ئه‌بێ سه‌عی نێوان (صه‌فاو مه‌ڕوه‌) بكات [ وَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَإِنَّ اللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ (١٥٨) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش خێرو چاكه‌ی زیاتر بكات و سوننه‌ته‌كان جێبه‌جێ بكات ئه‌وه‌ خوای كه‌وره‌ سوپاسگوزاره‌و پاداشتی زۆر له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی كه‌م ده‌داته‌وه‌، وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ چاكه‌ی چاكه‌كاران.

Al-Baqara 2:158Listen in Qur'an →
159

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَآ أَنزَلْنَا مِنَ ٱلْبَيِّنَٰتِ وَٱلْهُدَىٰ مِنۢ بَعْدِ مَا بَيَّنَّٰهُ لِلنَّاسِ فِى ٱلْكِتَٰبِ ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ يَلْعَنُهُمُ ٱللَّهُ وَيَلْعَنُهُمُ ٱللَّٰعِنُونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه به‌رنامه و ڕێنمووییه‌كانی ئاشكرای ڕه‌وانه كراوی ئێمه ده‌شارنه‌وه كه ناردوومانه‌، دوای ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكیمان ڕوون كردۆته‌وه له كتێبه‌كاندا، ئا ئه‌وانه خوا نه‌فرینیان لێده‌كات و نه‌فرین كارانیش نه‌فره‌تیان لێده‌كه‌ن...

{سزای شاردنەوەی دین}

[ إِنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنْزَلْنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ وَالْهُدَى مِنْ بَعْدِ مَا بَيَّنَّاهُ لِلنَّاسِ فِي الْكِتَابِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و شته‌ ڕوون و ئاشكراو هیدایه‌ته‌ی كه‌ ئێمه‌ ناردوومانه‌ ده‌یشارنه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كتابه‌كاندا ئێمه‌ ئاشكرامان كردووه‌ واته‌: مه‌به‌ست پێی جووله‌كه‌و گاوره‌ وه‌ له‌ كتابه‌كانی ئه‌واندا باسی هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا كراوه‌ صلی الله علیه وسلم به‌ ئاشكرا ئه‌وانیش ئه‌یشارنه‌وه‌ وه‌ به‌ خه‌ڵكی ناڵێن [ أُولَئِكَ يَلْعَنُهُمُ اللَّهُ وَيَلْعَنُهُمُ اللَّاعِنُونَ (١٥٩) ] ئه‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ نه‌فره‌تیان لێ ئه‌كات وه‌ هه‌موو نه‌فره‌تكاران له‌ فریشته‌و جنی و مه‌لائیكه‌ت و ماسی و نه‌هه‌نگه‌كان و مێرووله‌كان هه‌موو نه‌فره‌تكارێ نه‌فره‌تیان لێ ئه‌كات.

Al-Baqara 2:159Listen in Qur'an →
160

إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ وَأَصْلَحُوا۟ وَبَيَّنُوا۟ فَأُو۟لَٰٓئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ ۚ وَأَنَا ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

جگه له‌وانه‌ی كه ته‌وبه‌یان كردووه و چاكسازیان ئه‌نجامداوه‌و ئه‌و حه‌قیقه‌ت و ڕاستیان ڕوون كردۆته‌وه كه جاران شاردبوویانه‌وه‌، ئا ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گرم و ته‌نها منیشم زۆر ته‌وبه وه‌رگرو دلۆڤان و میهره‌بانم.

[ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَبَيَّنُوا ] ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌یان نه‌بێ كه‌ ته‌وبه‌یان كردووه‌ وه‌ چاكسازیان كردووه‌ وه‌ ئه‌و شته‌ی كه‌ شاردیانه‌وه‌ ئیعلان و ئاشكرای ئه‌كه‌ن و ڕوونی ئه‌كه‌نه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی [ فَأُولَئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ ] ئه‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ته‌وبه‌یان لێ قه‌بوڵ ئه‌كه‌م [ وَأَنَا التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (١٦٠) ] وه‌ من زۆر ته‌وبه‌ قه‌بوڵ ئه‌كه‌م وه‌ زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌ییم.

Al-Baqara 2:160Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.