كَمَآ أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولًۭا مِّنكُمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِنَا وَيُزَكِّيكُمْ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَيُعَلِّمُكُم مَّا لَمْ تَكُونُوا۟ تَعْلَمُونَ
هه‌ر وه‌كو (بۆ ته‌واو كردنی نازو نیعمه‌تم) له نێوتاندا پێغه‌مبه‌رێكم له خۆتان بۆ ڕه‌وانه كردوون كه ئایه‌ته‌كانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه، دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشكراتان خاوێن ده‌كاته‌وه، فێری قورئان و حیكمه‌ت و داناییتان ده‌كات، ئه‌و شتانه‌تان فێر ده‌كات كه هه‌رگیز خۆتان نه‌تانده‌زانی.
[ كَمَا أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولًا مِنْكُمْ يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِنَا ] پێش ڕووكردنه كه‌عبه‌یش نیعمه‌تی زۆرم به‌سه‌رتاندا ڕژاندووه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌رێكم له خۆتان بۆتان ناردووه كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌تان به‌سه‌ردا ئه‌خوێنێته‌وه [ وَيُزَكِّيكُمْ ] وه پاكتان ئه‌كاته‌وه له شیرك و كوفر‌و تاوان و ره‌وشت نزمی و نه‌فامی [ وَيُعَلِّمُكُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] وه فێره قورئان و سوننه‌تتان ئه‌كات [ وَيُعَلِّمُكُمْ مَا لَمْ تَكُونُوا تَعْلَمُونَ (١٥١) ] وه هه‌ر شتێك كه نه‌تانزانیبێ ئێستا ئه‌و پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم فێرتان ئه‌كات.