Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 141–150 of 286

141

تِلْكَ أُمَّةٌۭ قَدْ خَلَتْ ۖ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ ۖ وَلَا تُسْـَٔلُونَ عَمَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

ئه‌وانه ئوممه‌تێك بوون ڕۆشتن به‌خۆیان و كرده‌وه‌ی چاكیانه‌وه‌، ئێوه‌ش هه‌رچی ده‌یكه‌ن له چاكه بۆ خۆتانه و به‌پرس نابن له كاروكرده‌وه‌ی ئه‌وان.

[ تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ لَهَا مَا كَسَبَتْ ] ئه‌وانه‌ ئوممه‌تێك بوون له‌ پێش ئێوه‌دا ڕۆیشتن هه‌رچی كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ بۆ خۆیان كردوویانه‌ [ وَلَكُمْ مَا كَسَبْتُمْ ] وه‌ ئه‌وه‌یشی ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن بۆ خۆتانه‌ [ وَلَا تُسْأَلُونَ عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٤١) ] وه‌ئێوه‌ پرسیارتان لێ ناكرێ له‌ كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ ئه‌وان كردبێتیان، وه‌ تا ئیمان نه‌هێنن خۆدانه‌ پاڵی پێغه‌مبه‌ران سودتتان پێ ناگه‌یه‌نێت.

Al-Baqara 2:141Listen in Qur'an →
142

۞ سَيَقُولُ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَ ٱلنَّاسِ مَا وَلَّىٰهُمْ عَن قِبْلَتِهِمُ ٱلَّتِى كَانُوا۟ عَلَيْهَا ۚ قُل لِّلَّهِ ٱلْمَشْرِقُ وَٱلْمَغْرِبُ ۚ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ

نه‌فام و ده‌م به‌تاڵه‌كان له خه‌ڵكی (دوای گۆڕینی ڕووگه له قودسه‌وه بۆ كه‌عبه‌) ده‌ڵێن: باشه چی وای لێكردن كه واز له ڕووگه پێشوه‌كه بهێنن؟! كه جاران ڕوویان تێده‌كرد، پێیان بڵێ: ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و (هه‌موولایه‌ك) خوا خاوه‌نیه‌تی، هه‌ر كه‌سێكی بوێت ڕێنموویی ده‌كات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان.

[ سَيَقُولُ السُّفَهَاءُ مِنَ النَّاسِ مَا وَلَّاهُمْ عَنْ قِبْلَتِهِمُ الَّتِي كَانُوا عَلَيْهَا ] كاتێك كه‌ قیبله‌ له‌ قودسه‌وه‌ گۆڕا بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز كه‌سانێكی گێل و گه‌وج و بێ نرخ له‌ جووله‌كه‌و مونافیقان و هاوبه‌ش بڕیارده‌ران ئه‌یانووت: باشه‌ ئه‌مانه‌ بۆچی ڕووی خۆیان وه‌رگێڕا له‌ قودسه‌وه‌ بۆ كه‌عبه‌؟ خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ قُلْ لِلَّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندایه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ ویست و فه‌رمانی ئه‌و ڕوومان وه‌رگێڕاوه‌ [ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (١٤٢) ] خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات بۆ ڕێگای ڕاست كه‌ ویستی لێ بێت، كه‌واته‌ گۆڕینی قیبله‌ بۆ كه‌عبه‌ ئه‌مه‌ هیدایه‌تێك بوو بۆ پێغه‌مبه‌ری خواو صلی الله علیه وسلم موسڵمانان.

Al-Baqara 2:142Listen in Qur'an →
143

وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَٰكُمْ أُمَّةًۭ وَسَطًۭا لِّتَكُونُوا۟ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ وَيَكُونَ ٱلرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًۭا ۗ وَمَا جَعَلْنَا ٱلْقِبْلَةَ ٱلَّتِى كُنتَ عَلَيْهَآ إِلَّا لِنَعْلَمَ مَن يَتَّبِعُ ٱلرَّسُولَ مِمَّن يَنقَلِبُ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ ۚ وَإِن كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُ ۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَٰنَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ

به‌و شێوه‌یه‌ش ئێوه‌مان به‌گه‌لێكی میانه‌ڕه‌و گێڕاوه (له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌، له ڕووی عیباده‌ت و خواپه‌رستیه‌وه‌، له ڕووی دنیاو قیامه‌ته‌وه‌، له ڕووی داخوازیه‌كانی ڕۆح و نه‌فسه‌وه‌.. هتد) تا ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه (تا بزانن ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌یه هه‌مووی مایه‌ی خێرو سه‌ربه‌رزیه بۆ تاك و كۆمه‌ڵ له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا و له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا) و بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریش (له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا مامۆستاو ڕابه‌ری ئێوه بێت و له ڕۆژی قیامه‌تدا) شایه‌تی بدات (بۆ دڵسۆزانی ئوممه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستاون) و ئه‌و قیبله‌و ڕووگه‌یه‌ش ڕووت تێكردبوو (كه بیت المقدس بوو) گۆڕانكاریشمان به‌سه‌ردا هێنا ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو بزانین و ده‌ربكه‌وێت، كێ شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌بێت و كێش پاشه‌و پاش هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده (گۆڕینی قیبله‌) بوو به‌هۆی ناڕه‌حه‌تییه‌كی گه‌وره‌، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی خوا دڵیانی دامه‌زراندبوو و ڕێنموویی كردبوون، بێگومان خوا ئیمان و باوه‌ڕداریی و (نوێژتان) زایه ناكات، چونكه به‌ڕاستی خوا بۆ خه‌ڵكی، زۆر به‌سۆزو به به‌زه‌یی یه‌.

{ئوممەتی ئیسلام باشترین ئوممەتە}

[ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا ] به‌م شێوازه‌ ئێوه‌مان گێڕاوه‌ به‌ ئوممه‌تێكی مامناوه‌ند، (وَسَطًا) واته‌: باشترین یان دادپه‌روه‌رترین ئوممه‌تن [ لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ ] بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ببنه‌ شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه‌و شایه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ران ئه‌ده‌ن كه‌ دینیان به‌ ئوممه‌ته‌كانیان گه‌یاندووه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ شایه‌تی بۆ نوح پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌ده‌ن كه‌ په‌یامی خوای گه‌وره‌ی گه‌یاندووه‌ [ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا ] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خواش صلی الله علیه وسلم شایه‌ت بێ به‌سه‌ر ئێوه‌وه‌ كه‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ی پێگه‌یاندوون [ وَمَا جَعَلْنَا الْقِبْلَةَ الَّتِي كُنْتَ عَلَيْهَا إِلَّا لِنَعْلَمَ مَنْ يَتَّبِعُ الرَّسُولَ مِمَّنْ يَنْقَلِبُ عَلَى عَقِبَيْهِ ] وه‌ كاتێك كه‌ ئێمه‌ ئه‌و قیبله‌یه‌مان گۆڕی له‌ بیت المقدسه‌وه‌ بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ بوو بزانین كێ به‌ڕاستگۆیی شوێنی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كه‌وێ صلی الله علیه وسلم وه‌ كێیش پاشگه‌ز ئه‌بێته‌وه‌و له‌ دین هه‌ڵئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ [ وَإِنْ كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ ] هه‌ر چه‌نده‌ گۆڕینی قیبله‌ زۆر قورس بوو له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئیلا له‌سه‌ر كه‌سانێك كه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی داون له‌سه‌ریان سووك بوو [ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَانَكُمْ ] كه‌ صه‌حابه‌ شانزه‌ مانگ یان حه‌ڤده‌ مانگ نوێژیان كرد ڕوویان له‌ (بیت المقدس) بوو دوای ئه‌وه‌ وتیان: ئه‌ی ئه‌و شانزه‌ حه‌ڤده‌ مانگه‌ی كه‌ نوێژمان كردووه‌و ڕوومان له‌ (بیت المقدس) بووه‌، وه‌ هه‌ندێكمان مردوونه‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند كه‌ خوای گه‌وره‌ ئیمانه‌كه‌تان نافه‌وتێنێ واته‌: نوێژه‌كه‌تان ئه‌و شانزه‌ حه‌ڤده‌ مانگه‌ی كه‌ نوێژتان كردووه‌ خوای گه‌وره‌ نایفه‌وتێنێ وه‌ هه‌مووی بۆتان نووسیوه‌ [ إِنَّ اللَّهَ بِالنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ (١٤٣) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی زۆر به‌ڕه‌ئفه‌ت و ڕه‌حمه‌ته‌.

Al-Baqara 2:143Listen in Qur'an →
144

قَدْ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِى ٱلسَّمَآءِ ۖ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةًۭ تَرْضَىٰهَا ۚ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُۥ ۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) به‌ڕاستی چاوگێڕان و هه‌ڵسورانی ڕووخسارت ڕوو به‌ئاسمان ده‌بینین (كه به هیوای ڕووگه‌یه‌كی تایبه‌تیت، ئێمه‌ش ئاگاداری نیازی دڵت بووین) سوێند به‌خوا ئێمه‌ش ڕووت وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ڕووگه‌یه‌ك پێی ڕازی و خۆشنوود بیت، ده ڕووت وه‌ربچه‌رخێنه به‌ره‌و لای كه‌عبه (المسجد الحرام) و ئێوه‌ش ئه‌ی موسوڵمانان له هه‌ر كوێ بوون، به‌ره‌و لای ئه‌وێ ڕووتان وه‌ربچه‌رخێنن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش كتێبیان پێ گه‌یشتووه (له گاورو جوو) چاك ده‌زانن كه (ئه‌م گۆڕانی ڕووگه‌یه‌) حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه و فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریانه (له ته‌ورات و ئینجیلدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌) و خوا هه‌رگیز بێ ئاگا نیه له‌و كارو كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

{گۆڕینی قیبلە بۆ كەعبە}

[ قَدْ نَرَى تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاءِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئه‌بینین كه‌ تۆ ڕوو ئه‌كه‌یته‌ ئاسمان و ته‌ماشای ئاسمان ئه‌كه‌یت و پێت خۆشه‌ كه‌ قیبله‌كه‌ت بۆ بگۆڕین بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَاهَا ] ئه‌بێ ڕووت وه‌ربگێڕین بۆ قیبله‌یه‌ك كه‌ خۆت پێی ڕازیت كه‌ كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌ [ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ده‌ی ئێستا ڕووتان وه‌رگێڕن بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، كه‌ له‌ناو نوێژی عه‌صردا بوون ڕوویان وه‌رگێڕا بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، یاخود دوو ركاتی نوێژی نیوه‌ڕۆیان كردووه‌ رووه‌و قودس پاشان دوو ركاته‌كه‌ی تر روویان له‌ قیبله‌ كردووه‌ له‌ مزگه‌وتی به‌نی سه‌له‌مه‌ بۆیه‌ پێی ده‌وترێت مزگه‌وتی قیبله‌ته‌ین، به‌ڵام مزگه‌وتی (قوباء) له‌ رۆژی دواتر هه‌واڵیان پێ گه‌یشت له‌ناو نوێژی به‌یانی بوون روویان وه‌رگێڕا بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز [ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ ] وه‌ ئێوه‌ش ئه‌ی موسڵمانان له‌ هه‌ر شوێنێكدا بوون ئیتر له‌نوێژ كردنتاندا ڕووبكه‌نه‌ كه‌عبه‌ی پیرۆز [ وَإِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ ] وه‌ ئه‌وانه‌یش كه‌ ئه‌هلی كتابن ئه‌زانن ئه‌م گۆڕینی كه‌عبه‌یه‌ حه‌قه‌و ڕاسته‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و له‌ كتابه‌كانیاندا باسكراوه‌ [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ (١٤٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ غافڵ و بێ ئاگا نیه‌ له‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئه‌وان ئه‌یكه‌ن.

Al-Baqara 2:144Listen in Qur'an →
145

وَلَئِنْ أَتَيْتَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ بِكُلِّ ءَايَةٍۢ مَّا تَبِعُوا۟ قِبْلَتَكَ ۚ وَمَآ أَنتَ بِتَابِعٍۢ قِبْلَتَهُمْ ۚ وَمَا بَعْضُهُم بِتَابِعٍۢ قِبْلَةَ بَعْضٍۢ ۚ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ۙ إِنَّكَ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بچیت بۆ لای ئه‌وانه‌ی كتێبیان بۆ هاتووه‌، به هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك بته‌وێت شوێنی ڕاستی بكه‌ون و ڕووبكه‌نه ڕووگه‌ی تۆ، ڕووی تێناكه‌ن و به‌قسه‌ت ناكه‌ن، تۆش هه‌رگیز شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی ئه‌وان نابیت، ئه‌وانیش هه‌ندێكیان شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی هه‌ندێكی تریان نین، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر تۆ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واوت پێڕاگه‌یه‌نرا له‌م باره‌یه‌وه‌، بێگومان تۆ ده‌چیته ڕیزی سته‌مكارانه‌وه (ئه‌سته‌مه تۆ وابیت، ئه‌ی فرستاده‌ی خوا).

[ وَلَئِنْ أَتَيْتَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ بِكُلِّ آيَةٍ مَا تَبِعُوا قِبْلَتَكَ ] ئه‌گه‌ر تۆ هه‌رچی نیشانه‌و به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌هلی كتابی بهێنیته‌وه‌ بۆ جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئه‌وان شوێنی قیبله‌و دینی تۆ ناكه‌ون [ وَمَا أَنْتَ بِتَابِعٍ قِبْلَتَهُمْ ] وه‌ تۆش شوێن قیبله‌ی ئه‌وان ناكه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌هلی كتاب بێئومێد بكه‌یت له‌و شته‌ [ وَمَا بَعْضُهُمْ بِتَابِعٍ قِبْلَةَ بَعْضٍ ] وه‌ ئه‌وان نه‌ جووله‌كه‌ شوێنی قیبله‌ی گاور ئه‌كه‌وێت، وه‌ نه‌ گاور شوێنی قیبله‌ی جووله‌كه‌ ئه‌كه‌وێت [ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ إِنَّكَ إِذًا لَمِنَ الظَّالِمِينَ (١٤٥) ] وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ له‌ دوای ئه‌و عیلم و زانیاری و وه‌حیه‌ی بۆت هاتووه‌ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌وی ئه‌وه‌ به‌ڕاستی تۆ كه‌سێكی له‌ سته‌مكاران، هه‌ر چه‌نده‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم دوور بووه‌ له‌ شوێنكه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌یه‌ كه‌ شوێنی رێچكه‌و رێبازی جوله‌كه‌و گاور نه‌كه‌وین.

Al-Baqara 2:145Listen in Qur'an →
146

ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يَعْرِفُونَهُۥ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَآءَهُمْ ۖ وَإِنَّ فَرِيقًۭا مِّنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ ٱلْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ

ئه‌وانه‌یكتێبمان پێ به‌خشیوون پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ناسن هه‌روه‌ك چۆن نه‌وه‌كانی خۆیان ده‌ناسن، بێگومان ده‌سته‌یه‌ك له‌وان ئه‌و ڕاستییه ده‌شارنه‌وه‌، له‌كاتێكدا ده‌شزانن محمد (صلی الله علیه وسلم) فرستاده‌ی خوایه‌.

[ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءَهُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كتابمان پێ به‌خشیوون له‌ جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئه‌وانه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌ناسن وه‌ ئه‌زانن كه‌ ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ هه‌روه‌كو چۆن مناڵه‌كانی خۆیان ئه‌ناسن هیچ گومانێكیان له‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد دا نیه‌ صلی الله علیه وسلم [ وَإِنَّ فَرِيقًا مِنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (١٤٦) ] به‌ڵام كۆمه‌ڵێك له‌وان كه‌ زاناكانیانه‌ ئه‌وان زیاتر شاره‌زان ئه‌و حه‌قه‌ ئه‌شارنه‌وه‌ كه‌ شێوازو سیفه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ صلی الله علیه وسلم كه‌ له‌ كتابه‌كانیاندا باسكراوه‌ وه‌ ئه‌یشزانن كه‌ ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ صلی الله علیه وسلم.

Al-Baqara 2:146Listen in Qur'an →
147

ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُمْتَرِينَ

حه‌ق و ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه پێت ڕاگه‌یه‌نراوه‌، نه‌كه‌ی له ڕیزی ئه‌و كه‌سانه‌دا بیت گومان و دوودڵی (بۆ خه‌ڵكی) دروست ده‌كه‌ن.

[ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ (١٤٧) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئه‌و حه‌قه‌ت له‌ په‌روه‌ردگارته‌وه‌ بۆ هاتووه‌ تۆ له‌و كه‌سانه‌ مه‌به‌ كه‌ گومانت هه‌بێ له‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆی ناردوویت، یاخود له‌ گۆڕینی قیبله‌، هه‌رچه‌نده‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم هیچ گومانی نه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌یه.

Al-Baqara 2:147Listen in Qur'an →
148

وَلِكُلٍّۢ وِجْهَةٌ هُوَ مُوَلِّيهَا ۖ فَٱسْتَبِقُوا۟ ٱلْخَيْرَٰتِ ۚ أَيْنَ مَا تَكُونُوا۟ يَأْتِ بِكُمُ ٱللَّهُ جَمِيعًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ

بۆ هه‌ر گه‌ل و میلله‌تێك ڕوگه‌و قیبله‌یه‌ك هه‌یه‌، خوا ڕوویان وه‌رده‌چه‌رخێنێت بۆ لای، (ده ئێوه‌ی موسوڵمان) پێشبڕكێ بكه‌ن له چاكه‌كاندا، ڕوو له هه‌ركوێ بن خوا هه‌مووتان كۆ ده‌كاته‌وه چونكه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه به‌توانایه به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا.

[ وَلِكُلٍّ وِجْهَةٌ هُوَ مُوَلِّيهَا ] وه‌ بۆ ئه‌هلی هه‌موو دینه‌كان ڕووگه‌و قیبله‌ی خۆیان هه‌یه‌ كه‌ ڕووی تێ ئه‌كه‌ن [ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ ] ئێوه‌ پێشكبڕكێ بكه‌ن بۆ هه‌موو ئیش و كارێك كه‌ خێر بێ كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌مرتان پێ بكات به‌تایبه‌تی له‌ ڕووكردنه‌ قیبله‌دا [ أَيْنَ مَا تَكُونُوا يَأْتِ بِكُمُ اللَّهُ جَمِيعًا ] ئێوه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بن خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت هه‌مووتان كۆ ئه‌كاته‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٤٨) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

Al-Baqara 2:148Listen in Qur'an →
149

وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۖ وَإِنَّهُۥ لَلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ

له هه‌ر شوێنێكه‌وه ده‌رچویته ده‌ره‌وه (له هه‌ركوێ بوویت له ماڵ یان سه‌فه‌ر، له‌كاتی نوێژه‌كاندا) ڕوو بكه‌ره كه‌عبه‌ی پیرۆز، بێگومان ئه‌و فه‌رمانه حه‌ق و ڕاستیه و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌یه‌، خوا غافل و بێ ئاگا نیه له‌و كارو كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

[ وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ئه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌رو گه‌شته‌كانیشدا له‌شار ده‌رچووی ئه‌وه‌ له‌وێش دیسانه‌وه‌ له‌ ده‌ریا بوون یان له‌ وشكانی ڕووبكه‌نه‌وه‌ قیبله‌و كه‌عبه‌ی پیرۆز [ وَإِنَّهُ لَلْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ ] وه‌ ئه‌میش حه‌قێكه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌ [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (١٤٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ بێئاگا نیه‌ له‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن.

Al-Baqara 2:149Listen in Qur'an →
150

وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُۥ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَيْكُمْ حُجَّةٌ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْهُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَٱخْشَوْنِى وَلِأُتِمَّ نِعْمَتِى عَلَيْكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ

له هه‌ر لایه‌كه‌وه ڕۆیشتیته ده‌ره‌وه و له هه‌ركوێ بوویت (له‌كاتی نوێژه‌كاندا) ڕوو بكه‌ره كه‌عبه‌ی پیرۆز و ئێوه‌ش (ئه‌ی موسوڵمانان) له هه‌ر كوێ بوون و هه‌ن ڕووتان وه‌رچه‌رخێنن به‌لای ئه‌ودا، تا خه‌ڵكی و میلله‌تانی تر هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نه‌بێت به‌سه‌رتانه‌وه‌، مه‌گه‌ر سته‌مكارانیان (كه به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك قایل نابن و هه‌ر ئاشووب و پیلان ده‌گێڕن)، جا له‌و تاوانبارو پیلانگێڕانه مه‌ترسن، به‌ڵكو ته‌نها له من بترسن، تا نازو نیعمه‌تی خۆمتان به‌ته‌واوی به‌سه‌ردا بڕێژم (كه مانه‌وه‌یه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست له دنیادا و به‌هه‌شتی به‌رین و ڕه‌زامه‌ندی خوایه له دواڕۆژدا) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن به‌رده‌وام ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر.

[ وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] دیسانه‌وه‌ هه‌ر كاتێك كه‌ له‌ ماڵ ده‌رچوویت له‌ سه‌فه‌ردا بوویت ڕوو بكه‌ره‌ كه‌عبه‌ی پیرۆز [ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ ] وه‌ ئێوه‌ش ئه‌ی موسڵمانان هه‌ر كاتێك له‌ هه‌ر شوێنێكدا بوون ئه‌وا ڕوو بكه‌نه‌ كه‌عبه‌ی پیرۆز [ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَيْكُمْ حُجَّةٌ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی واته‌: جووله‌كه‌كان حوجه‌و به‌ڵگه‌یان نه‌مێنێ كه‌ بڵێن: محمدیش صلی الله علیه وسلم ڕووی كردۆته‌وه‌ قیبله‌و ڕووگه‌كه‌ی ئێمه‌ [ إِلَّا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ ] ئیلا مه‌گه‌ر موشریكه‌كانی قوڕه‌یش كه‌ ئه‌گه‌ر ڕووبكه‌نه‌ كه‌عبه‌ ئه‌وانیش له‌وانه‌یه‌ بڵێن: محمد صلی الله علیه وسلم گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ڕووگه‌و قیبله‌كه‌ی ئێمه‌، كه‌واته‌ دینه‌كه‌ی ئێمه‌ ته‌واوتره‌ هه‌ر ڕۆژێك بێ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بت په‌رستیش گوێ به‌و قسانه‌ مه‌ده‌ن [ فَلَا تَخْشَوْهُمْ ] وه‌ له‌ خۆیان و له‌ تانه‌و ته‌شه‌رو گومان و قسه‌یان مه‌ترسێن [ وَاخْشَوْنِي ] وه‌ به‌تاك و ته‌نها له‌ من بترسێن [ وَلِأُتِمَّ نِعْمَتِي عَلَيْكُمْ ] وه‌ تا من نیعمه‌تی خۆم ته‌واو بڕژێنم به‌سه‌رتاندا [ وَلَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (١٥٠) ] وه‌ به‌ڵكو هیدایه‌تتان بده‌م و هیدایه‌ت وه‌ربگرن به‌وه‌ی كه‌ ڕووبكه‌نه‌ كه‌عبه‌ی پیرۆزو شه‌ریعه‌تێكی سه‌ربه‌خۆتان هه‌بێ.

Al-Baqara 2:150Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.