Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 131–140 of 286

131

إِذْ قَالَ لَهُۥ رَبُّهُۥٓ أَسْلِمْ ۖ قَالَ أَسْلَمْتُ لِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

كاتێك په‌روه‌ردگاری پێی وت: ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار به‌، (ئه‌ویش خێرا) وتی: ته‌سلیمی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان بووم (باوه‌ڕی پته‌وم پێی هه‌یه‌).

[ إِذْ قَالَ لَهُ رَبُّهُ أَسْلِمْ ] كاتێك كه‌ په‌روردگار پێی فه‌رموو: ده‌ست بگره‌ به‌ ئیسلامه‌وه‌ با ئیسلام دینت بێ [ قَالَ أَسْلَمْتُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ (١٣١) ] فه‌رمووی: خۆم ته‌سلیمی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان كرد.

Al-Baqara 2:131Listen in Qur'an →
132

وَوَصَّىٰ بِهَآ إِبْرَٰهِۦمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَٰبَنِىَّ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰ لَكُمُ ٱلدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ

جا ئیبراهیم و یه‌عقوب ئه‌م وه‌سێته‌یان كرد بۆ كوڕه‌كان و نه‌وه‌كانیان، (هه‌ریه‌ك له‌وان فه‌رموویه‌تی): ڕۆڵه‌كانم؛ به‌ڕاستی خوا هه‌ر ئه‌م ئاینه‌ی بۆ ئێوه بڕیارداوه‌و هه‌ڵی بژاردووه‌، ئیتر ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن به موسوڵمانی نه‌بێت مه‌مرن (تا دوا هه‌ناسه‌تان په‌یڕه‌وی بكه‌ن).

[ وَوَصَّى بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ ] وه‌ ئیبراهیم و یه‌عقوبیش هه‌مان ئه‌م وه‌سیه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌یان كرد [ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى لَكُمُ الدِّينَ ] ئه‌ی نه‌وه‌كانم خوای گه‌وره‌ ئه‌م دینه‌ی بۆ ئێوه‌ هه‌ڵبژاردووه‌ كه‌ ئیسلامه‌ [ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ (١٣٢) ] بۆیه‌ ئێوه‌ نه‌مرن ئیلا به‌ موسڵمانیه‌تی نه‌بێ، وه‌ به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئیسلام و واز له‌ ئیسلام نه‌هێنن ئه‌مه‌ وه‌سیه‌تی ئیبراهیم و یه‌عقوب بووه‌.

Al-Baqara 2:132Listen in Qur'an →
133

أَمْ كُنتُمْ شُهَدَآءَ إِذْ حَضَرَ يَعْقُوبَ ٱلْمَوْتُ إِذْ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعْبُدُونَ مِنۢ بَعْدِى قَالُوا۟ نَعْبُدُ إِلَٰهَكَ وَإِلَٰهَ ءَابَآئِكَ إِبْرَٰهِۦمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ إِلَٰهًۭا وَٰحِدًۭا وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ

ئایا ئێوه (ئه‌ی جووله‌كه‌و گاورانێك كه باوه‌ڕ به‌محمد ناكه‌ن و خۆشتان به‌شوێنكه‌وته‌ی ئیبراهیم و یه‌عقوب ده‌زانن) ئاماده‌ی سه‌ره‌مه‌رگی یه‌عقوب بوون؟ ئه‌و كاته‌ی به‌كوڕه‌كانی وت: دوای مردنی من چی ده‌په‌رستن؟! هه‌موو وتیان: خوای تۆ و باوو باپیرانت ده‌په‌رستین، كه ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاقن، خوایه‌كی تاك و ته‌نهایه‌و ئێمه هه‌موو ته‌سلیم و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌وین.

{ یەعقوب صلی الله علیه وسلم ئامۆژگاری نەوەكانی دەكات بە یەكخواپەرستی}

[ أَمْ كُنْتُمْ شُهَدَاءَ إِذْ حَضَرَ يَعْقُوبَ الْمَوْتُ إِذْ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعْبُدُونَ مِنْ بَعْدِي ] گفتوگۆكه‌ لێره‌ له‌گه‌ڵ گاورو جووله‌كه‌یه‌ كه‌ خۆیان ئه‌دایه‌ پاڵ ئیبراهیم ئه‌یانووت: ئێمه‌ له‌سه‌ر دینی ئیبراهیمین، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: یاخود ئایا ئێوه‌ ئاماده‌ بوون كاتێك كه‌ یه‌عقوب له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو به‌ نه‌وه‌كانی وت: ئه‌ی ڕۆڵه‌كانی خۆم ئێوه‌ له‌ پاش من چی ئه‌په‌رستن؟ [ قَالُوا نَعْبُدُ إِلَهَكَ وَإِلَهَ آبَائِكَ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ إِلَهًا وَاحِدًا وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (١٣٣) ] فه‌رموویان: په‌روه‌ردگارو خوای باب و باپیرانتان ئه‌په‌رستین خوای ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق كه‌ ته‌نها خوایه‌كی تاك و ته‌نهایه‌ وه‌ ئێمه‌ش هه‌موومان ته‌سلیمی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ ئه‌بین وه‌ هه‌موومان گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چ و موسڵمانین.

Al-Baqara 2:133Listen in Qur'an →
134

تِلْكَ أُمَّةٌۭ قَدْ خَلَتْ ۖ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ ۖ وَلَا تُسْـَٔلُونَ عَمَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

ئه‌وانه ئوممه‌تێك بوون ڕۆشتن به‌خۆیان و كرده‌وه‌ی چاكیانه‌وه‌، ئێوه‌ش هه‌رچی ده‌یكه‌ن له چاكه بۆ خۆتانه و به‌رپرس نابن له كارو كرده‌وه‌ی ئه‌وان.

[ تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ ] ئه‌مه‌ ئوممه‌تێكه‌ له‌ ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌كانیان [ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُمْ مَا كَسَبْتُمْ ] ئه‌وان چیان كردبێ له‌ چاكه‌ بۆ خۆیانه‌ وه‌ ئێوه‌ش چی بكه‌ن بۆ خۆتانه‌ [ وَلَا تُسْأَلُونَ عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٣٤) ] ئێوه‌ پرسیارتان لێ ناكرێت كه‌ ئه‌وان چ كردارێكیان كردووه‌ واته‌: به‌وه‌ نابێ كه‌ به‌درۆ بڵێن ئێمه‌ له‌ نه‌وه‌ی ئیبراهیمین و ته‌واو به‌هه‌شت بۆ ئێمه‌یه‌ به‌هیواو ئاوات خواستن نیه‌ ئه‌بێ خۆتان ئیمان بێنن وه‌ كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن.

Al-Baqara 2:134Listen in Qur'an →
135

وَقَالُوا۟ كُونُوا۟ هُودًا أَوْ نَصَٰرَىٰ تَهْتَدُوا۟ ۗ قُلْ بَلْ مِلَّةَ إِبْرَٰهِۦمَ حَنِيفًۭا ۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ

(كه‌چی هێشتا ئه‌وان به موسوڵمانان) ده‌ڵێن: وه‌رن ببنه جوله‌كه یان گاور تا بكه‌ونه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست!! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: (نه‌خێر وانابین) به‌ڵكو شوێن ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم ده‌كه‌وین كه پاك و دروسته‌و هه‌رگیز له ڕیزی بت په‌رستان و هاوه‌ڵگه‌راندا نه‌بووه‌.

[ وَقَالُوا كُونُوا هُودًا أَوْ نَصَارَى تَهْتَدُوا ] دیسان گاورو جووله‌كه‌كان به‌ موسڵمانانیان ئه‌ووت ئێوه‌ ببن به‌ جووله‌كه‌ یان ببن به‌ گاور ئه‌وكاته‌ هیدایه‌ت وه‌رئه‌گرن و له‌سه‌ر حه‌قن [ قُلْ بَلْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ] ئێوه‌ پێیان بڵێن: به‌ڵكو ئێمه‌ له‌سه‌ر دینی ئیبراهیمین كه‌ دینێكی پاك و ڕاست بووه‌ له‌شیرك لایداوه‌ بۆ حه‌ق و دینی ئیسلام [ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١٣٥) ] وه‌ ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم وه‌كو ئێوه‌ی جووله‌كه‌و گاور له‌سه‌ر شیرك نه‌بووه‌و هاوبه‌شی بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار نه‌داوه‌.

Al-Baqara 2:135Listen in Qur'an →
136

قُولُوٓا۟ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِۦمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطِ وَمَآ أُوتِىَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَآ أُوتِىَ ٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ

(ئه‌ی په‌یڕه‌وانی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێوه‌) بڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان به خوا هێناوه‌و به‌و قورئانه‌ش كه دابه‌زیوه بۆمان و به‌وه‌ش كه دابه‌زیوه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌كانی یه‌عقوب، هه‌روه‌ها به‌و په‌یامه‌ی كه بۆ موساو عیسا هاتووه و به‌و په‌یامانه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی ڕه‌وانه كراوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازی ناكه‌ین له نێوان هیچ كام له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا، ئێمه هه‌موومان ته‌نها ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین.

{وەڵامدانەوەی جولەكەو گاورەكان}

[ قُولُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا ] موسڵمانان ئێوه‌ بڵێن: ئێمه‌ ئیمانمان به‌خوای گه‌وره‌ و به‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ هێناوه‌ كه‌ بۆ ئێمه‌ دابه‌زیوه‌ [ وَمَا أُنْزِلَ إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ ] وه‌ ئیمانمان به‌و كتێبه‌ ئاسمانیانه‌ هێناوه‌ كه‌ بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و ئه‌سباطيش دابه‌زیوه‌ ئه‌سباط: نه‌وه‌كانی یه‌عقوب بوونه‌ [ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ موسی و عیسی دابه‌زیوه‌ وه‌ هه‌رچی كتابێ هه‌یه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ران هاتبێ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگار ئێمه‌ی موسڵمان باوه‌ڕمان به‌ هه‌ر هه‌مووی هه‌یه‌ [ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ ] جیاوازی ناخه‌ینه‌ نێوان هه‌ندێكیان باوه‌ڕ به‌هه‌ندێكی بێنین و باوه‌ڕمان به‌ هه‌ندێكی نه‌بێ به‌ڵكو باوه‌ڕمان به‌ هه‌ر هه‌مووی هه‌یه‌ [ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (١٣٦) ] وه‌ ئێمه‌ موسڵمانین بۆ خوای گه‌وره‌ خۆمان ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ كردووه‌.

Al-Baqara 2:136Listen in Qur'an →
137

فَإِنْ ءَامَنُوا۟ بِمِثْلِ مَآ ءَامَنتُم بِهِۦ فَقَدِ ٱهْتَدَوا۟ ۖ وَّإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا هُمْ فِى شِقَاقٍۢ ۖ فَسَيَكْفِيكَهُمُ ٱللَّهُ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ

جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان (جوله‌كه‌و گاوره‌كان) باوه‌ڕیان هێنا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه باوه‌ڕتان پێ هێناوه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه ڕێبازی هیدایه‌تیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتیان تێكرد، ئه‌وه بێگومان ده‌كه‌ونه دژایه‌تی و دوبه‌ره‌كی یه‌وه (به‌ڵام دڵنیابه ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) خوا تۆ ده‌پارێزێت له پیلان و ته‌ڵه‌كه‌یان چونكه ئه‌و خوایه زۆر بیسه‌رو زانایه‌.

[ فَإِنْ آمَنُوا بِمِثْلِ مَا آمَنْتُمْ بِهِ فَقَدِ اهْتَدَوْا ] ئه‌گه‌ر ئه‌هلی كتابیش له‌ جووله‌كه‌و گاور ئیمان بێنن وه‌ك ئه‌م ئیمانه‌ی ئێوه‌ی هاوه‌ڵان ئه‌وه‌ به‌ڕاستی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه‌ [ وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا هُمْ فِي شِقَاقٍ فَسَيَكْفِيكَهُمُ اللَّهُ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكردو ئیمانیان پێ نه‌هێنا ئه‌وه‌ ئه‌وان له‌ موخاله‌فه‌و سه‌رپێچی و عینادیدان، وه‌ خوای گه‌وره‌ت به‌سه‌ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانت له‌ كۆڵ بكاته‌وه‌و سه‌رتبخات به‌سه‌ریاندا [ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (١٣٧) ] وه‌ هه‌ر خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌.

Al-Baqara 2:137Listen in Qur'an →
138

صِبْغَةَ ٱللَّهِ ۖ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ ٱللَّهِ صِبْغَةًۭ ۖ وَنَحْنُ لَهُۥ عَٰبِدُونَ

(ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌یه‌) ئه‌و ڕه‌نگ و نه‌خشه‌یه‌یه كه خوا دایڕشتووه‌، كێ هه‌یه له خوا چاكتر ڕه‌نگ و نه‌خشه‌ی جوان بكێشێت و دایڕێژێت، له هه‌موو بارو دۆخێكدا ئێمه‌ی ئیماندار هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستین.

[ صِبْغَةَ اللَّهِ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ صِبْغَةً ] خۆتان داپۆشن و ده‌ست بگرن و په‌یوه‌ست بن به‌ دینی خوای گه‌وره‌وه‌، وه‌ دینی كێ باشتره‌ له‌ دینی خوای گه‌وره‌ [ وَنَحْنُ لَهُ عَابِدُونَ (١٣٨) ] وه‌ ئێمه‌ش هه‌موومان عه‌بدی خوای گه‌وره‌ین و عیباده‌ت بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ین.

Al-Baqara 2:138Listen in Qur'an →
139

قُلْ أَتُحَآجُّونَنَا فِى ٱللَّهِ وَهُوَ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ وَلَنَآ أَعْمَٰلُنَا وَلَكُمْ أَعْمَٰلُكُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُخْلِصُونَ

(به‌و جووله‌كانه‌) بڵێ: ئایا ڕه‌وایه ئێوه ده‌رباره‌ی ئاینی خوا قڕه‌و گاڵه‌و كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن (ده‌تانه‌وێت پێغه‌مبه‌رایه‌تی هه‌ر له‌ناو ئێوه‌دا بێت! له‌كاتێكدا كه قه‌دری خوایش نازانن و كوڕو هاوسه‌ری بۆ بڕیار ده‌ده‌ن!!)، خۆ خۆتان چاك ده‌زانن كه ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئێمه و ئێوه‌شه‌، كاروكرده‌وه‌ی خۆمان بۆ خۆمان و كارو كرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتانه (ئێمه له بۆچوون و كاروكرده‌وه‌تان به‌رین)، ئێمه ته‌نها دڵسۆزو ملكه‌چی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ین.

[ قُلْ أَتُحَاجُّونَنَا فِي اللَّهِ وَهُوَ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ئایا ئێوه‌ موجاده‌له‌و ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی و شوێنكه‌وتنی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ كه‌ په‌روه‌ردگاری ئێمه‌و ئێوه‌یشه‌ [ وَلَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُخْلِصُونَ (١٣٩) ] ئێمه‌ كرده‌وه‌ی خۆمان هه‌یه‌و ئێوه‌ش كرده‌وه‌ی خۆتان هه‌یه‌ به‌ڵام جیاوازیمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌ ئیخڵاصه‌وه‌ عیباده‌ت بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ین به‌ڵام ئێوه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ دائه‌نێن كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ شیرك ڕازی نیه‌ چۆن ئیتر ئه‌ڵێن: ئێمه‌ له‌ پێشترین بۆ خوای گه‌وره‌ له‌ ئێوه‌.

Al-Baqara 2:139Listen in Qur'an →
140

أَمْ تَقُولُونَ إِنَّ إِبْرَٰهِۦمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطَ كَانُوا۟ هُودًا أَوْ نَصَٰرَىٰ ۗ قُلْ ءَأَنتُمْ أَعْلَمُ أَمِ ٱللَّهُ ۗ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَتَمَ شَهَٰدَةً عِندَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ

چۆن ده‌ڵێن كه‌: ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و كوڕه‌كانی، جوله‌كه یان گاور بوون؟!! پێیان بڵێ: باشه ئایا ئێوه ده‌زانن یان خوا؟ جا كێ له‌وه سته‌مكارتره كه شایه‌تیه‌كی خوایی له‌لابێت و شاردبێتیه‌وه‌، بێگومان خوا بێ ئاگانیه له‌و كاروكرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

[ أَمْ تَقُولُونَ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطَ كَانُوا هُودًا أَوْ نَصَارَى ] یاخود ئێوه‌ ئه‌ڵێن: ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و ئه‌سباط ئه‌مانه‌ هه‌مووی جووله‌كه‌و گاور بوونه‌ [ قُلْ أَأَنْتُمْ أَعْلَمُ أَمِ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ئایا ئێوه‌ باشتر ئه‌زانن و زاناترن یان خوا؟ به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زاناتره‌ وانه‌بووه‌ ئه‌وان موسڵمان بوونه‌ [ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ كَتَمَ شَهَادَةً عِنْدَهُ مِنَ اللَّهِ ] وه‌ كێ له‌و كه‌سه‌ زاڵمتره‌؟ واته‌: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه‌ زاڵمترو سته‌مكارتر نیه‌ كه‌ شایه‌تیه‌كی له‌ڵابێت و بیشارێته‌وه‌ كه‌ جوله‌كه‌و گاور ئه‌و شتانه‌یان ئه‌زانی به‌ڵام ده‌یانشارده‌وه‌ له‌ موسڵمانان، وه‌ ئه‌یانزانی كه‌ دینی راست ته‌نها ئیسلامه‌ وه‌ محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ صلی الله علیه وسلم به‌ڵام ده‌یانشارده‌وه‌ [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (١٤٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ بێئاگا نیه‌ له‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن له‌م زوڵم و سته‌مه‌.

Al-Baqara 2:140Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.