Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 121–130 of 286

121

ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يَتْلُونَهُۥ حَقَّ تِلَاوَتِهِۦٓ أُو۟لَٰٓئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِهِۦ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ

ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی كتێبمان پێبه‌خشیون (قورئان) به‌چاكی و به‌وردی ده‌وری ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وانه باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڕوای پێی نه‌بێت، ئا ئه‌و جۆره كه‌سانه له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌نده‌كانن.

[ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَتْلُونَهُ حَقَّ تِلَاوَتِهِ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێمه‌ كتابمان پێیان به‌خشیوه‌ لێره‌ مه‌به‌ست پێی ئه‌وانه‌ی كه‌ موسڵمان بوونه‌ له‌ جووله‌كه‌و گاور وه‌ له‌ موسڵمانان خۆیان ئه‌وانه‌ به‌ جوانترین شێواز قورئان ئه‌خوێننه‌وه‌و شوێنی ئه‌كه‌ون و حه‌ڵاڵی به‌حه‌ڵاڵ ده‌زانن و حه‌رامی به‌حه‌رام ده‌زانن و شوێنی موحكه‌می ده‌كه‌ون و ئیمان به‌ موته‌شابیهی دێنن [ أُولَئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ ] ئه‌وانه‌ ئیمانی راسته‌قینه‌یان پێی هێناوه‌ [ وَمَنْ يَكْفُرْ بِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (١٢١) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش كوفری پێ بكات ئه‌وانه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه‌ن.

Al-Baqara 2:121Listen in Qur'an →
122

يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتِىَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّى فَضَّلْتُكُمْ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ

ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل یادی ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بكه‌ن كه به‌سه‌رتاندا ڕژاندوومه و من كاتی خۆی ڕێزی ئێوه‌م دابوو به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م جیهانه‌دا.

[ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئیسرائیل یادی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ من به‌سه‌رتاندا ڕژاندم [ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ (١٢٢) ] وه‌ من فه‌زڵی ئێوه‌م داوه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا واته‌: پێش ئه‌وه‌ی كه‌ ئیسلام بێت.

Al-Baqara 2:122Listen in Qur'an →
123

وَٱتَّقُوا۟ يَوْمًۭا لَّا تَجْزِى نَفْسٌ عَن نَّفْسٍۢ شَيْـًۭٔا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا عَدْلٌۭ وَلَا تَنفَعُهَا شَفَٰعَةٌۭ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ

خۆتان بپارێزن له ڕۆژێك كه كه‌س له جیاتی كه‌س تۆڵه‌و پاداشت ناداته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س فریای كه‌س ناكه‌وێت، كه‌س بارمته‌ی لێوه‌رناگیرێت و، تكاو پاڕانه‌وه‌ی كه‌س بۆ كه‌سانی تر سوودی نابێت (یاخی و سته‌مكارانیش) سه‌ركه‌وتوونابن و سه‌رناخرێن...

[ وَاتَّقُوا يَوْمًا لَا تَجْزِي نَفْسٌ عَنْ نَفْسٍ شَيْئًا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا عَدْلٌ ] وه‌ خۆتان بپارێزن له‌ ڕۆژێك كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ كه‌ هیچ كه‌سێك سوود به‌ هیچ كه‌سێك ناگه‌یه‌نێ، وه‌ هیچ كه‌س ڕزگار ناكرێ له‌ ئاگری دۆزه‌خ به‌ پاره‌و فیده‌یه‌و كڕینه‌وه‌ [ وَلَا تَنْفَعُهَا شَفَاعَةٌ ] وه‌ هیچ شه‌فاعه‌تێك سوودی نیه‌ مه‌گه‌ر به‌ ئیزنی خوا نه‌بێ [ وَلَا هُمْ يُنْصَرُونَ (١٢٣) ] وه‌ ئه‌وان كه‌س نیه‌ سه‌ریان بخات.

Al-Baqara 2:123Listen in Qur'an →
124

۞ وَإِذِ ٱبْتَلَىٰٓ إِبْرَٰهِۦمَ رَبُّهُۥ بِكَلِمَٰتٍۢ فَأَتَمَّهُنَّ ۖ قَالَ إِنِّى جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًۭا ۖ قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِى ۖ قَالَ لَا يَنَالُ عَهْدِى ٱلظَّٰلِمِينَ

(یادی ئه‌وه بكه‌نه‌وه‌) په‌روه‌ردگاری ئیبراهیم، ئیبراهیمی تاقیكرده‌وه به چه‌ند فه‌رمان و بڕیارێك، ئه‌ویش زۆر به جوانی ئه‌نجامیدان، دوایی (كه له هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وت) خوا فه‌رمووی: من بڕیارمداوه بتكه‌مه پێشه‌وای خه‌ڵكی، ئیبراهیم وتی: حه‌ز ده‌كه‌م نه‌وه‌كانیشم له‌وكاره پیرۆزه بێ به‌هره نه‌بن، خوا فه‌رمووی: په‌یام و په‌یمانی من بۆ سته‌مكاران نابێت (با نه‌وه‌ی تۆش بن)

{ تاقیكردنەوەی ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم ‌و دروستكردنی كەعبە}

[ وَإِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ ] وه‌ په‌روه‌ردگار ئیبراهیمی صلی الله علیه وسلم تاقیكرده‌وه‌ به‌ چه‌ند وشه‌یه‌ك كه‌ وتی (إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا) [ فَأَتَمَّهُنَّ ] ئه‌ویش ته‌واوی كرد وه‌ داوای زیاتری كرد كه‌ ئه‌و ئیمامه‌ته‌ با له‌ نه‌وه‌كانیشمان بێت، یاخود تاقیكرده‌وه‌ و ئارامی گرت له‌سه‌ر هیجره‌ت كردن و سوتاندن و سه‌ربڕینی ئیسماعیلی كوڕی صلی الله علیه وسلم [ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌تكه‌مه‌ ئیمام و پێشه‌وا بۆ خه‌ڵكی [ قَالَ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي ] وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار نه‌وه‌كانیشم بكه‌ به‌ پێشه‌وا [ قَالَ لَا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ (١٢٤) ] خوای گه‌وره‌ زانی له‌ نه‌وه‌كانی ئه‌ویشدا كه‌سانێك ئه‌بن كه‌ ناگونجێن بۆ ئیمامه‌ت و پێشه‌وایه‌تی بۆیه‌ فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی كه‌ سته‌م بكات ئه‌وه‌ ئه‌و عه‌هدو به‌ڵێن و ئیمامه‌تیه‌ی منی ده‌ست ناكه‌وێت.

Al-Baqara 2:124Listen in Qur'an →
125

وَإِذْ جَعَلْنَا ٱلْبَيْتَ مَثَابَةًۭ لِّلنَّاسِ وَأَمْنًۭا وَٱتَّخِذُوا۟ مِن مَّقَامِ إِبْرَٰهِۦمَ مُصَلًّۭى ۖ وَعَهِدْنَآ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِۦمَ وَإِسْمَٰعِيلَ أَن طَهِّرَا بَيْتِىَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلْعَٰكِفِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ

(یادی ئه‌وه‌ش بكه‌نه‌وه‌) چۆن ئه‌م ماڵه‌مان (كه‌عبه‌) كرده جێگای كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی، كه به‌وپه‌ڕی هێمنی و ئاسایش و ئاسووده‌ییه‌وه له‌وێ به‌یه‌ك بگه‌ن (ده ئێوه‌ش، خه‌ڵكینه‌) مه‌قامی ئیبراهیم كه شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستی ئه‌و بوو، بیكه‌نه جێگای خواپه‌رستی و نوێژ، ئینجا فه‌رمانماندا به ئیبراهیم و ئیسماعیل كه ئه‌و ماڵه‌م خاوێن بكه‌نه‌وه (له چه‌په‌ڵی ماددی و مه‌عنه‌وی) بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه‌و (طواف) ده‌كه‌ن و تیایدا ده‌مێننه‌وه‌و (اعتكاف) ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها بۆ كڕنووشبه‌ران و سووژده‌به‌ران.

[ وَإِذْ جَعَلْنَا الْبَيْتَ مَثَابَةً لِلنَّاسِ وَأَمْنًا ] وه‌ ئه‌و كه‌عبه‌ پیرۆزه‌مان گێڕاوه‌ به‌ شوێنی كۆبونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیان، وه‌ شوێنی ئه‌من و ئاسایشه‌ نابێ له‌وێ كه‌س بترسێنرێ [ وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى ] پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ته‌وافی ده‌كرد ئیمامی عومه‌ر وتی: ئه‌مه‌ مه‌قامی ئیبراهیمی باوكمانه‌ صلی الله علیه وسلم؟ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: به‌ڵی، وتی بیكه‌ین به‌ نوێژگه‌؟ فه‌رمووی به‌ڵی، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه‌ له‌ مه‌قامی ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم ئه‌و شوێنه‌ بکەن به‌ موصه‌ڵاو نوێژگه‌، مه‌به‌ست له‌ مه‌قام ئه‌و به‌رده‌یه‌ كه‌ ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم ده‌چووه‌ سه‌ری بۆ دروستكردنی كه‌عبه‌ [ وَعَهِدْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَنْ طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ (١٢٥) ] وه‌ فه‌رمانمان به‌ ئیبراهیم و ئیسماعیل كرد كه‌ ماڵه‌كه‌ی من (كه‌عبه‌ی پیرۆز) پاك بكه‌نه‌وه‌ له‌ بت و له‌ كافران و له‌ پیسی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌واف ئه‌كه‌ن و ئیعتیكاف ئه‌كه‌ن و ڕكوع و سجود ئه‌به‌ن، واته‌: بۆ نوێژخوێنان.

Al-Baqara 2:125Listen in Qur'an →
126

وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِۦمُ رَبِّ ٱجْعَلْ هَٰذَا بَلَدًا ءَامِنًۭا وَٱرْزُقْ أَهْلَهُۥ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ مَنْ ءَامَنَ مِنْهُم بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۖ قَالَ وَمَن كَفَرَ فَأُمَتِّعُهُۥ قَلِيلًۭا ثُمَّ أَضْطَرُّهُۥٓ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلنَّارِ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ

(یادی ئه‌وه بكه‌نه‌وه‌) كاتێك ئیبراهیم دۆعای كردو وتی: په‌روه‌ردگارا ده‌وروبه‌ری ئه‌م ماڵه‌ت بگێڕه به‌شارێكی پڕ له ئاسایش و ڕزق و ڕۆزی هه‌مه‌جۆر ببه‌خشه به‌دانیشتوانی، (به‌تایبه‌ت) به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خواو ڕۆژیی دوایی هێناوه‌. (خوای گه‌وره وه‌ڵامی دایه‌وه كه دۆعات گیرایه‌و) فه‌رمووی: به‌ڵام ئه‌وه‌ش كافره بێ به‌شی ناكه‌م له به‌رهه‌م و نازو نیعمه‌تی كه‌م ته‌مه‌نی ئه‌م دنیایه‌، به‌ڵام له‌وه‌ودوا به ناچاریی تووشی سزای ئاگری ده‌كه‌م كه سه‌رئه‌نجام و چاره‌نووسێكی خراپه‌.

[ وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَلْ هَذَا بَلَدًا آمِنًا ] وه‌ ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم دوعای كردو فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌م شاره‌ كه‌ مه‌ككه‌ی پیرۆزه‌ هه‌میشه‌ هێمن و ئارامی بكه‌و ئاسایش زاڵ بێ به‌سه‌ریدا [ وَارْزُقْ أَهْلَهُ مِنَ الثَّمَرَاتِ مَنْ آمَنَ مِنْهُمْ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] وه‌ ڕزقی خه‌ڵكی مه‌ككه‌یش بده‌ له‌ هه‌موو به‌روبوومێك به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ خوای گه‌وره‌و رۆژی دوایی هێناوه‌ [ قَالَ وَمَنْ كَفَرَ فَأُمَتِّعُهُ قَلِيلًا ثُمَّ أَضْطَرُّهُ إِلَى عَذَابِ النَّارِ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (١٢٦) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: وه‌ هه‌ركه‌سێك كه‌ كافر بێ له‌ دونیادا هه‌ندێك ڕزقیان ئه‌ده‌م به‌ڵام له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌وه‌ ڕزقیان بۆ نیه‌ وه‌ په‌یوه‌ستیان ئه‌كه‌م به‌ عه‌زاب و سزای ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ كه‌ خراپترین سه‌ره‌نجامه.

Al-Baqara 2:126Listen in Qur'an →
127

وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَٰهِۦمُ ٱلْقَوَاعِدَ مِنَ ٱلْبَيْتِ وَإِسْمَٰعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ

به یاد بهێنن ئه‌و كاته‌ی ئیبراهیم پایه‌كانی كه‌عبه‌ی به‌رز ده‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئیسماعیلدا و (ده‌یانوت): په‌روه‌ردگارا ئه‌م كاره‌مان لێ وه‌ربگره‌و له ڕیزی چاكه‌كانماندا تۆماری بكه‌، چونكه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌كی زۆر بیسه‌رو زانایت.

[ وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَاهِيمُ الْقَوَاعِدَ مِنَ الْبَيْتِ وَإِسْمَاعِيلُ ] ئیبراهیم و ئیسماعیل (صه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێت) هه‌ردووكیان ئه‌ساسی كه‌عبه‌یان به‌رز ئه‌كرده‌وه‌ له‌و كاته‌دا فه‌رموویان: [ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌م كاره‌ پیرۆزه‌مان لێ قبووڵ بكه‌ كه‌ دروست كردنی كه‌عبه‌یه‌ [ إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (١٢٧) ] هه‌ر تۆ بیسه‌رو وه‌ڵامده‌ری دوعای وه‌ هه‌ر تۆ زۆر زانایت به‌ نیه‌تمان.

Al-Baqara 2:127Listen in Qur'an →
128

رَبَّنَا وَٱجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَآ أُمَّةًۭ مُّسْلِمَةًۭ لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

په‌روه‌ردگارا، هه‌ردووكمان وا لێ بكه ته‌نها فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی تۆبین و له نه‌وه‌كانیشمان ئوممه‌تێكی موسوڵمان و فه‌رمانبه‌ردار بۆ خۆت فه‌راهه‌م بهێنه و چۆنیه‌تی ڕێبازی به‌ندایه‌تیمان فێربكه و نیشانمان بده‌و ته‌وبه و په‌شیمانیمان لێ وه‌ربگره‌، بێگومان تۆ خوایه‌كی زۆر ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بان و دلۆڤانیت.

[ رَبَّنَا وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ ] وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار جێگیرو دامه‌زراومان بكه‌ له‌سه‌ر ئیسلام و گوێڕایه‌ڵی و دڵسۆزی و كرده‌وه‌ی چاك [ وَمِنْ ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُسْلِمَةً لَكَ ] وه‌ له‌ نه‌وه‌ی ئێمه‌یش واته‌: مه‌به‌ست پێی ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ صلی الله علیه وسلم له‌وانیش با ئوممه‌تێكی موسڵمان بن [ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَا ] وه‌ شوێنه‌كانی حه‌جمان نیشان بده‌ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ حه‌جی لێ ئه‌كرێ وه‌ ته‌وبه‌مان لێ قبووڵ بكه‌ [ إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (١٢٨) ] هه‌ر تۆ ته‌وبه‌ زۆر قه‌بووڵ ئه‌كه‌ی وه‌ زۆر به‌ ڕه‌حم و به‌زه‌ییت.

Al-Baqara 2:128Listen in Qur'an →
129

رَبَّنَا وَٱبْعَثْ فِيهِمْ رَسُولًۭا مِّنْهُمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ

په‌روه‌ردگارا، بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له ئاینده‌دا دێن پێغه‌مبه‌رێك له خۆیان ڕه‌وانه بكه‌، تا ئایه‌ته‌كانی تۆیان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌و فێری كتێبه پیرۆزه‌كه‌ی تۆ (واته قورئان) و داناییان بكات، تا دڵ و ده‌روونیان له ژه‌نگ و كرده‌وه‌یان له ڕه‌وشتی ناپه‌سه‌ند پاك بكاته‌وه‌، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌كی باڵاده‌ست و دانایت.

[ رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْهُمْ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار وه‌ پێغه‌مبه‌رێك له‌ خۆیان بنێره‌ كه‌ مه‌به‌ست پێی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ صلی الله علیه وسلم [ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ ] تا ئایه‌ته‌كانی تۆیان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ [ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] وه‌ فێره‌ قورئان و تێگه‌یشتن له‌ دین و خێرو دانایی و كاربه‌جێیان بكات، یان حیكمه‌ت واته‌: سوننه‌ت [ وَيُزَكِّيهِمْ ] وه‌ پاكیان بكاته‌وه‌ له‌ شیرك و تاوان [ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (١٢٩) ] هه‌ر تۆ به‌ڕاستی زۆر به‌ عیززه‌ت و كاربه‌جێی.

Al-Baqara 2:129Listen in Qur'an →
130

وَمَن يَرْغَبُ عَن مِّلَّةِ إِبْرَٰهِۦمَ إِلَّا مَن سَفِهَ نَفْسَهُۥ ۚ وَلَقَدِ ٱصْطَفَيْنَٰهُ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَإِنَّهُۥ فِى ٱلْءَاخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

ئایا كێ له ئاینی ئیبراهیم پشت هه‌ڵ ده‌كات، جگه له‌و كه‌سه‌ی كه‌خۆی گێل و نه‌فام بكات، سوێندبێت بێگومان ئێمه ئیبراهیممان له‌م دنیایه‌دا هه‌ڵبژاردوه‌و (كردوومانه به‌پێشه‌وا) به‌ڕاستی له‌و دنیاش له ڕیزی پیاو چاكاندایه‌.

[ وَمَنْ يَرْغَبُ عَنْ مِلَّةِ إِبْرَاهِيمَ إِلَّا مَنْ سَفِهَ نَفْسَهُ ] كێ هه‌یه‌ له‌ دینی ئیبراهیم كه‌ دینی ته‌وحیده‌ لابدات وه‌ نه‌یه‌وێ و ڕه‌تی بكاته‌وه‌ ئیلا مه‌گه‌ر كه‌سێك گێل و نه‌فام و كه‌م عه‌قڵ بێت و سته‌م له‌ خۆی بكات [ وَلَقَدِ اصْطَفَيْنَاهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ فِي الْآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ (١٣٠) ] وه‌ ئێمه‌ ئیبراهیممان هه‌ڵبژاردووه‌ له‌ دونیادا، وه‌ ئه‌و له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا یه‌كێكه‌ له‌ پیاوچاكان.

Al-Baqara 2:130Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.