ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يَتْلُونَهُۥ حَقَّ تِلَاوَتِهِۦٓ أُو۟لَٰٓئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِهِۦ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ
ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی كتێبمان پێبه‌خشیون (قورئان) به‌چاكی و به‌وردی ده‌وری ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڕوای پێی نه‌بێت، ئا ئه‌و جۆره كه‌سانه له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌نده‌كانن.
[ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَتْلُونَهُ حَقَّ تِلَاوَتِهِ ] ئه‌وانه‌ی كه ئێمه كتابمان پێیان به‌خشیوه لێره مه‌به‌ست پێی ئه‌وانه‌ی كه موسڵمان بوونه له جووله‌كه‌و گاور وه له موسڵمانان خۆیان ئه‌وانه به جوانترین شێواز قورئان ئه‌خوێننه‌وه‌و شوێنی ئه‌كه‌ون و حه‌ڵاڵی به‌حه‌ڵاڵ ده‌زانن و حه‌رامی به‌حه‌رام ده‌زانن و شوێنی موحكه‌می ده‌كه‌ون و ئیمان به موته‌شابیهی دێنن [ أُولَئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ ] ئه‌وانه ئیمانی راسته‌قینه‌یان پێی هێناوه [ وَمَنْ يَكْفُرْ بِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (١٢١) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كوفری پێ بكات ئه‌وانه زه‌ره‌رمه‌ندی حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه‌ن.