Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 111–120 of 286

111

وَقَالُوا۟ لَن يَدْخُلَ ٱلْجَنَّةَ إِلَّا مَن كَانَ هُودًا أَوْ نَصَٰرَىٰ ۗ تِلْكَ أَمَانِيُّهُمْ ۗ قُلْ هَاتُوا۟ بُرْهَٰنَكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

(جووله‌كه و گاوره‌كان) ده‌ڵێن: هه‌رگیز كه‌س ناچێته به‌هه‌شته‌وه بێجگه له جووله‌كه یان گاور، جا ئه‌وه ئاوات و خه‌یاڵی خۆیانه (تۆش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، یان ئه‌ی ئیماندار) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن، به‌ڵگه‌تان له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه بهێننه مه‌یدانه‌وه (ئه‌گه‌ر ئێوه به‌هه‌شتی بن، ئه‌وا موسوڵمانانیش به‌هه‌شتیه چونكه باوه‌ڕیان به موسا و عیسا هه‌یه‌).

[ وَقَالُوا لَنْ يَدْخُلَ الْجَنَّةَ إِلَّا مَنْ كَانَ هُودًا أَوْ نَصَارَى ] جووله‌كه‌ ئه‌یانووت: ئه‌وه‌ی جووله‌كه‌ نه‌بێ ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌، وه‌ گاوره‌كانیش ئه‌یانووت: ئه‌وه‌ی گاور نه‌بێ ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌، به‌هه‌شت تایبه‌ته‌ بۆ ئێمه‌ [ تِلْكَ أَمَانِيُّهُمْ ] ئه‌مه‌ هیواو ئومێدو ئاواتی ئه‌وانه‌ به‌ڵام [ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١١١) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ده‌ی ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن به‌ڵگه‌ و ده‌لیلی خۆتان بێنن له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ كه‌ به‌هه‌شت تایبه‌ته‌ به‌ ئێوه‌ به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نیه‌.

Al-Baqara 2:111Listen in Qur'an →
112

بَلَىٰ مَنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌۭ فَلَهُۥٓ أَجْرُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

نه‌خێر وانی یه‌، هه‌ركه‌س به‌ڕاستی خۆی بداته ده‌ست خواو له‌هه‌مان كاتدا چاكه‌كارو موسوڵمان بێت، ئه‌وه پاداشتی خۆی لای په‌روه‌ردگاری ده‌ست ده‌كه‌وێت و نه‌ترسیان ده‌بێت و نه‌غه‌م و په‌ژاره دایان ده‌گرێت.

[ بَلَى مَنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَلَهُ أَجْرُهُ عِنْدَ رَبِّهِ ] به‌ڵێ هه‌ر كه‌سێك خۆی ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ كردبێت و به‌ ئیخڵاص و دڵسۆزی و نیازپاكی كرده‌وه‌ی چاكی كردبێت وه‌ موافقی شه‌رع بێت و له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا بێت صلی الله علیه وسلم ئه‌وا خوای گه‌وره‌ لێی وه‌رده‌گرێت و قه‌بوڵی ده‌كات و ئه‌جرو پاداشتی لای خوای گه‌وره‌ هه‌یه‌ [ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] وه‌ كه‌ مردیشن هیچ ترسێكیان له‌سه‌ر نیه‌ بۆ داهاتوو [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (١١٢) ] وه‌ خه‌فه‌تیش ناخۆن له‌ ڕابردوو له‌ دونیا چونكه‌ خوای گه‌وره‌ باشتریان پێ ده‌به‌خشێت.

Al-Baqara 2:112Listen in Qur'an →
113

وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ لَيْسَتِ ٱلنَّصَٰرَىٰ عَلَىٰ شَىْءٍۢ وَقَالَتِ ٱلنَّصَٰرَىٰ لَيْسَتِ ٱلْيَهُودُ عَلَىٰ شَىْءٍۢ وَهُمْ يَتْلُونَ ٱلْكِتَٰبَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَٱللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ

جوله‌كه ده‌ڵێن: گاوره‌كان له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین، گاوره‌كانیش ده‌ڵێن جووله‌كه له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین، له كاتێكدا ئه‌وانه كتێبی (ته‌ورات و ئینجیلیش ده‌خوێننه‌وه‌) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه هیچ نازانن (له بتپه‌رستانی عه‌ره‌ب) هه‌روا ده‌ڵێن (بڕوایان به‌ئایینی ئیسلام و ئه‌وانه‌ش نیه‌) خوایش له ڕۆژی قیامه‌تدا دادگایی نێوانیان ده‌كات له‌وه‌ی كه ناكۆكن تیایدا.

{جولەكە و گاور یەكدی بە درۆ دەخەنەوە}

[ وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَى عَلَى شَيْءٍ ] جووله‌كه‌ وتیان: گاوره‌كان له‌سه‌ر هیچ شتێك نین و دینه‌كه‌یان پووچه‌ڵ و به‌تاڵه‌ [ وَقَالَتِ النَّصَارَى لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَى شَيْءٍ ] وه‌ گاوره‌كان وتیان: جووله‌كه‌ له‌سه‌ر هیچ شتێك نین و دینه‌كه‌یان پوچه‌ڵ و به‌تاڵه‌ [ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ] له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌وان كتابیان بۆ هاتبوو كتابیان ئه‌خوێنده‌وه‌ [ كَذَلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ] به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌وانه‌ی تریش ئوممه‌تانی تریش كه‌ نه‌زان بوونه‌ هاوشێوه‌ی قسه‌ی جووله‌كه‌و گاوره‌كانیان كردووه‌ [ فَاللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (١١٣) ] خوای گه‌وره‌ خۆی له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا بڕیاریان له‌ نێواندا ئه‌دات له‌و ئیختلاف و جیاوازیه‌ی كه‌ له‌ نێوانیاندا هه‌بووه‌.

Al-Baqara 2:113Listen in Qur'an →
114

وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا ٱسْمُهُۥ وَسَعَىٰ فِى خَرَابِهَآ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَآ إِلَّا خَآئِفِينَ ۚ لَهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا خِزْىٌۭ وَلَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ

جا كێ له‌وه تاوانبارترو سته‌مكارتره مزگه‌وته‌كانی خوا قه‌ده‌غه ده‌كات له‌وه‌ی ناوی پیرۆزی ئه‌وی تیادا ببرێت باسی ئاینی ئه‌وی تێدا بكرێت و هه‌وڵ بدات بۆ وێران كردنیان، ئه‌وانه بۆیان نیه بچنه مزگه‌وته‌كانه‌وه مه‌گه‌ر ترسی خوایان له‌دڵدا بێت، ئه‌وانه ته‌نها سوكی و ڕیسوایی به‌شیانه له دنیاداو له قیامه‌تیشدا سزای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌.

[ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ مَنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ أَنْ يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ ] كێ له‌و كه‌سه‌ زاڵمترو سته‌مكارتره‌؟ واته‌: كه‌س له‌و كه‌سه‌ سته‌مكارتر نیه‌ كه‌ ڕێگری ئه‌كات له‌ مزگه‌وته‌كانی ماڵی خوای گه‌وره‌ كه‌ زیكرو یادی خوای گه‌وره‌و نوێژی تیا بكرێ و قورئانی تیا بخوێندرێ و قورئانی تیا فێر بكرێ، وه‌كو قوڕه‌یش له‌ حوده‌یبیه‌ نه‌یانهێشت پێغه‌مبه‌ری خواو صلی الله علیه وسلم هاوه‌ڵانی بچنه‌ ناو كه‌عبه‌ [ وَسَعَى فِي خَرَابِهَا ] وه‌ هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ماڵه‌كانی خوای گه‌وره‌ بڕوخێنێ و وێرانی بكات جا به‌ حه‌قیقی وێرانی بكات یاخود به‌وه‌ی كه‌ نه‌یه‌لێ زانست و زانیاری و قورئان خوێندنی تیا ئه‌نجام بدرێت [ أُولَئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَنْ يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ] ئا ئه‌مانه‌ كه‌ دژایه‌تی مزگه‌وته‌كانی ماڵی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن ناتوانن بچنه‌ ناو مزگه‌وته‌وه‌ ئیلا به‌ ترسه‌وه‌ نه‌بێ، خوای گه‌وره‌ ترس ئه‌خاته‌ دڵیانه‌وه‌ [ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ ] ئه‌مانه‌ له‌ دونیادا خوای گه‌وره‌ سه‌رشۆڕو زه‌لیلیان ئه‌كات [ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (١١٤) ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خدا.

Al-Baqara 2:114Listen in Qur'an →
115

وَلِلَّهِ ٱلْمَشْرِقُ وَٱلْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا۟ فَثَمَّ وَجْهُ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ

ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواو (هه‌موولایه‌ك) هه‌ر خوا خاوه‌نیه‌تی، جا ڕوو بكه‌نه هه‌ر لایه‌ك خوا له‌و جێ یه ئاگای لێتانه‌، به‌ڕاستی خوا فراوانگیرو زانایه‌.

[ وَلِلَّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ] ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیشیاندایه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌ [ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّهِ ] ئێوه‌ ڕوو بكه‌نه‌ هه‌ر شوێنێك ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌وێیه‌ (به‌ زانیاری و بیستن و بینین و تواناو ده‌سه‌ڵاتی) وه‌ قیبله‌تان له‌وێیه‌و قیبله‌تان ته‌واوه‌، به‌تایبه‌تی مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قیبله‌ نه‌زانیت نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا قیبله‌یه‌، یان مه‌به‌ست پێی نوێژی سوننه‌ت و نوێژی ترسه‌ له‌ كاتی جه‌نگدا كه‌ ڕووبكه‌یته‌ هه‌ر شوێنێ ته‌واوه‌، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌ مه‌ككه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ نوێژی سوننه‌تی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌كرد ڕووی له‌ هه‌ر شوێنێك بوایه‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ إِنَّ اللَّهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (١١٥) ] به‌ڕاستی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ زۆر فراوانه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌.

Al-Baqara 2:115Listen in Qur'an →
116

وَقَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًۭا ۗ سُبْحَٰنَهُۥ ۖ بَل لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ كُلٌّۭ لَّهُۥ قَٰنِتُونَ

(جووله‌كه‌و گاورو بت په‌رستان) ده‌ڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی داناوه‌و فه‌راهه‌می هێناوه (له‌كاتێكدا خوا پێویستی به‌كه‌س نیه‌) نه‌خێر وانی یه‌، بێگومان هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خۆی خاوه‌نیه‌تی و هه‌ر هه‌مووشیان ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌وزاته‌ن.

[ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ] جووله‌كه‌ وتیان: خوای گه‌وره‌ كوڕی هه‌یه‌ كه‌ وتیان: عوزێر كوڕی خوایه‌، وه‌ گاوره‌كان وتیان: خوای گه‌وره‌ كوڕی هه‌یه‌ كه‌ عیسی كوڕی خوایه‌، وه‌ عه‌ره‌به‌ كافره‌كان ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه‌ په‌نا به‌خوای گه‌وره‌ [ سُبْحَانَهُ ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ پێویستی به‌ مناڵ بێت [ بَلْ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] به‌ڵكو هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌ ته‌نانه‌ت عوزێرو عیسی و مه‌لائیكه‌تیش هه‌موویان عه‌بدی خوای گه‌وره‌ن [ كُلٌّ لَهُ قَانِتُونَ (١١٦) ] هه‌موویان عیباده‌ت بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و ملكه‌چن بۆ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌.

Al-Baqara 2:116Listen in Qur'an →
117

بَدِيعُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَإِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًۭا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

(هه‌ر ئه‌و زاته‌) به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه به‌جوانترین شێوه‌، جا هه‌ر كاتێك بڕیاری هه‌ر شتێك بدات، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه كه فه‌رمانی بوون یان پێشهاتنی بدات، ئیتر خێرا ئه‌و شته‌، یان ئه‌و كاره‌، ده‌بێت و ئه‌نجام ده‌درێت.

[ بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خوای گه‌وره‌ داهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی یه‌ كه‌ پێشتر به‌م شێوازه‌ نه‌بووه‌ [ وَإِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (١١٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ هه‌ر بڕیارێك بدات و هه‌ر شتێك دروست بكات له‌به‌ر ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی ته‌نها ئه‌فه‌رمووێ: ببه‌ یه‌كسه‌ر ئه‌و شته‌ دروست ده‌بێ.

Al-Baqara 2:117Listen in Qur'an →
118

وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ لَوْلَا يُكَلِّمُنَا ٱللَّهُ أَوْ تَأْتِينَآ ءَايَةٌۭ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّثْلَ قَوْلِهِمْ ۘ تَشَٰبَهَتْ قُلُوبُهُمْ ۗ قَدْ بَيَّنَّا ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يُوقِنُونَ

جا ئه‌وانه‌ی نه‌فام و نه‌زانن ده‌یانگوت: بۆ خوا له‌گه‌ڵ ئێمه گفتوگۆ ناكات؟! یان موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌كمان بۆ نایه‌ت؟!! (شایانی باسه‌) كه‌سانی تریش پێش ئه‌مان هه‌مان شتیان ده‌وت، ئه‌مانه دڵه‌كانیان چوونیه‌كه‌و له‌یه‌ك ده‌چێت (شێوازی ده‌ربڕینیان جیاوازه‌)، بێگومان ئێمه چه‌ننده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشكراو ڕوونمان دیاری كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕاستی خوازن و به شوێن حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێن.

[ وَقَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ لَوْلَا يُكَلِّمُنَا اللَّهُ أَوْ تَأْتِينَا آيَةٌ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ نه‌زان بوون له‌ موشریكه‌كانی عه‌ره‌ب ئه‌یانووت ئه‌وه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ خۆی قسه‌مان له‌گه‌ڵدا ناكات یان نیشانه‌و عه‌لامه‌ت و موعجیزه‌ی گه‌وره‌مان بۆ ناهێنێ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد صلی الله علیه وسلم [ كَذَلِكَ قَالَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ] به‌هه‌مان شێوه‌ كافرانی پێش ئه‌مانیش له‌ جووله‌كه‌و گاوره‌كان هه‌مان شتیان وت كه‌ جووله‌كه‌ داوایان له‌ موسی كرد خوای گه‌وره‌ ببینن [ تَشَابَهَتْ قُلُوبُهُمْ ] دڵیان یه‌كی گرتووه‌و وه‌كو یه‌ك وایه‌ له‌سه‌ر كوفرو ئه‌و پێشنیارانه‌ [ قَدْ بَيَّنَّا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ (١١٨) ] به‌ڵام ئێمه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆمان ڕوون كردۆته‌وه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ یه‌قینیان هه‌بێ.

Al-Baqara 2:118Listen in Qur'an →
119

إِنَّآ أَرْسَلْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ بَشِيرًۭا وَنَذِيرًۭا ۖ وَلَا تُسْـَٔلُ عَنْ أَصْحَٰبِ ٱلْجَحِيمِ

به‌ڕاستی (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌كاندا ڕه‌وانه كردووه تا مژده‌ده‌ر بیت به ئیمانداران و ترسێنه‌ر بیت بۆ بێ باوه‌ران، بێگومان تۆ هه‌رگیز به‌رپرسیار نیت له نیشته جێكانی دۆزه‌خ.

[ إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ بِالْحَقِّ بَشِيرًا وَنَذِيرًا ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئێمه‌ تۆمان ناردووه‌ به‌حه‌ق ئه‌وه‌ی كه‌ به‌تۆدا ناردوومانه‌ حه‌قه‌ وه‌ موژده‌ده‌ری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمان دێنن، وه‌ ترسێنه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانت پێ ناهێنن [ وَلَا تُسْأَلُ عَنْ أَصْحَابِ الْجَحِيمِ (١١٩) ] وه‌ تۆ پرسیار مه‌كه‌ له‌ هاوه‌ڵانی دۆزه‌خ، یان ئێمه‌ پرسیارت لی ناكه‌ین ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی دۆزه‌خ بۆ كافر بوونه‌، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ له‌سه‌رتۆیه‌ په‌یامی خوای گه‌وره‌ بگه‌یه‌نه‌.

Al-Baqara 2:119Listen in Qur'an →
120

وَلَن تَرْضَىٰ عَنكَ ٱلْيَهُودُ وَلَا ٱلنَّصَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ۗ قُلْ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلْهُدَىٰ ۗ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم بَعْدَ ٱلَّذِى جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ۙ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍ

هه‌رگیز جوله‌كه و گاوره‌كان له تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) ڕازی نابن، هه‌تا به ته‌واوی شوێن ئاین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌ر به‌رنامه‌ی خوا (ئاینی ئیسلام، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موولایه‌كمان شوێنی بكه‌وین) هیدایه‌تی ڕاست و دروست هه‌ر لای ئه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر شوێن ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان بكه‌ویت پاش ئه‌وه‌ی زانیاری و زانستیت پێگه‌یشتووه‌، ئه‌وه بزانه كه له لایه‌ن خواوه هیچ سه‌رپه‌رشتیاری و یارمه‌تییه‌كت ده‌ست ناكه‌وێت.

[ وَلَنْ تَرْضَى عَنْكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ] جووله‌كه‌و گاور شوێنی ئێوه‌ ناكه‌ون و لێتان ڕازی نابن تا ئێوه‌ شوێنی دینی ئه‌وان نه‌كه‌ون، ته‌نها به‌وه‌ لێتان ڕازی ئه‌بن شوێنی دینه‌كه‌یان بكه‌ون، بۆیه‌ واز له‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان بێنن و شوێنی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ بكه‌ون [ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَى ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هیدایه‌تی حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه‌ هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (١٢٠) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له‌ دوای ئه‌و عیلم و زانیاری و وه‌حییه‌ی كه‌ بۆت هاتووه‌ ئه‌گه‌ر شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌وی ئه‌وكاته‌ خوای گه‌وره‌ پشتیوان و سه‌رخه‌رو دۆست و یارمه‌تیده‌رت نابێت، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌خت و قورسه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شوێنی رێچكه‌و رێگای جوله‌كه‌و گاور ده‌كه‌ون.

Al-Baqara 2:120Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.