وَقَالُوا۟ لَن يَدْخُلَ ٱلْجَنَّةَ إِلَّا مَن كَانَ هُودًا أَوْ نَصَٰرَىٰ ۗ تِلْكَ أَمَانِيُّهُمْ ۗ قُلْ هَاتُوا۟ بُرْهَٰنَكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ
(جووله‌كه و گاوره‌كان) ده‌ڵێن: هه‌رگیز كه‌س ناچێته به‌هه‌شته‌وه بێجگه له جووله‌كه یان گاور، جا ئه‌وه ئاوات و خه‌یاڵی خۆیانه (تۆش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، یان ئه‌ی ئیماندار) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن، به‌ڵگه‌تان له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه بهێننه مه‌یدانه‌وه (ئه‌گه‌ر ئێوه به‌هه‌شتی بن، ئه‌وا موسوڵمانانیش به‌هه‌شتیه چونكه باوه‌ڕیان به مو‌سا و عیسا هه‌یه).
[ وَقَالُوا لَنْ يَدْخُلَ الْجَنَّةَ إِلَّا مَنْ كَانَ هُودًا أَوْ نَصَارَى ] جووله‌كه ئه‌یانووت: ئه‌وه‌ی جووله‌كه نه‌بێ ناچێته به‌هه‌شته‌وه، وه گاوره‌كانیش ئه‌یانووت: ئه‌وه‌ی گاور نه‌بێ ناچێته به‌هه‌شته‌وه، به‌هه‌شت تایبه‌ته بۆ ئێمه [ تِلْكَ أَمَانِيُّهُمْ ] ئه‌مه هیواو ئومێد‌و ئاواتی ئه‌وانه به‌ڵام [ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١١١) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ده‌ی ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن به‌ڵگه و ده‌لیلی خۆتان بێنن له‌سه‌ر ئه‌م شته كه به‌هه‌شت تایبه‌ته به ئێوه به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نیه.