Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 11–20 of 286

11

وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ قَالُوٓا۟ إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ

ئه‌وانه کاتێک پێیان ده‌وترێت تۆوی گوناهو تاوان و خراپه‌کاری مه‌چێنن له زه‌ویدا، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها چاکسازی ده‌که‌ین!!

[ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ ] وه‌ كاتێك كه‌ پێیان بڵێی ئاشوب مه‌گێڕن و ئاشوب مه‌نێنه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی به‌ نیفاق و دووڕوویی و خۆشه‌ویستی ده‌ربڕین بۆ كافران و تاوانكردن [ قَالُوا إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ (١١) ] ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ته‌نها چاكسازین.

Al-Baqara 2:11Listen in Qur'an →
12

أَلَآ إِنَّهُمْ هُمُ ٱلْمُفْسِدُونَ وَلَٰكِن لَّا يَشْعُرُونَ

ئاگادار بن، که ڕاستی هه‌ر ئه‌وانه تۆوی خراپه ده‌چێنن، به‌ڵام (به‌هۆی لووت به‌رزی و ده‌رده‌دارییانه‌وه‌) هه‌ستی پێ ناکه‌ن و (خۆیانی لێ گێل ده‌که‌ن).

[ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْمُفْسِدُونَ وَلَكِنْ لَا يَشْعُرُونَ (١٢) ] بزانن ئاشوبگێڕی ته‌واو ئه‌وان خۆیانن به‌ڵام هه‌ست ناكه‌ن [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا كَمَا آمَنَ النَّاسُ ] وه‌ كاتێك كه‌ پێیان بڵێی ئیمان بێنن وه‌كو چۆن خه‌ڵكی (واته‌: صه‌حابه‌) ئیمانیان هێناوه‌.

Al-Baqara 2:12Listen in Qur'an →
13

وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ ءَامِنُوا۟ كَمَآ ءَامَنَ ٱلنَّاسُ قَالُوٓا۟ أَنُؤْمِنُ كَمَآ ءَامَنَ ٱلسُّفَهَآءُ ۗ أَلَآ إِنَّهُمْ هُمُ ٱلسُّفَهَآءُ وَلَٰكِن لَّا يَعْلَمُونَ

کاتێک پێیان ده‌وترێت ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن وه‌کو ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکه (بێ فێڵ و ڕاستگۆیانه‌) که باوه‌ڕیان هێناوه‌، ده‌ڵێن: چۆن ئێمه وه‌کو ئه‌و خه‌ڵکه عه‌قڵ و گێلانه باوه‌ڕ ده‌هێنین، (خه‌ڵکینه‌) چاک بزانن و ئاگاداربن که هه‌ر ئه‌وانه خۆیان که‌م عه‌قڵ و گێل و نه‌فامن، به‌ڵام بۆ خۆیان نازانن.

[ قَالُوا أَنُؤْمِنُ كَمَا آمَنَ السُّفَهَاءُ ] ئه‌ڵێن: ئایا ئێمه‌ ئیمان بێنین هه‌روه‌كو چۆن ئه‌و كه‌سه‌ سه‌فیهـ و گێل و نه‌زان و نه‌فام و كاڵفامانه‌ ئیمانیان هێناوه‌ (مه‌به‌ستیان صه‌حابه‌یه‌) (خوایان لێ رازی بێت) [ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ السُّفَهَاءُ وَلَكِنْ لَا يَعْلَمُونَ (١٣) ] خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر صه‌حابه‌ دێته‌ وه‌ڵام و ئه‌فه‌رمووێ: نه‌خێر ئه‌م مونافیقانه‌ ئه‌مانه‌ خۆیان گێل و نه‌زان و نه‌فامن به‌ڵام نازانن.

Al-Baqara 2:13Listen in Qur'an →
14

وَإِذَا لَقُوا۟ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَوْا۟ إِلَىٰ شَيَٰطِينِهِمْ قَالُوٓا۟ إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِءُونَ

كاتێكیش (دووڕووه‌كان) ده‌گه‌ن به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: ئێمه ئیماندارین و باوه‌ڕمان هێناوه‌!!، كه‌چی كاتێك به ته‌نها ده‌مێننه‌وه له لای شه‌یتانه گه‌وره و فێڵبازه‌كانیان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ین، بێگومان ئێمه ته‌نها گاڵته‌یان پێده‌كه‌ین و پێیان ڕاده‌بوێرین!!

[ وَإِذَا لَقُوا الَّذِينَ آمَنُوا قَالُوا آمَنَّا ] كاتێك كه‌ ئه‌م مونافیقانه‌ بگه‌یشتنیایه‌ به‌ باوه‌ڕداران (صه‌حابه‌) ئه‌یانووت: ئێمه‌ش وه‌كو ئێوه‌ ئیمانمان هێناوه‌ [ وَإِذَا خَلَوْا إِلَى شَيَاطِينِهِمْ ] وه‌ كاتێك تاك بوونایه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌كانیان له‌سه‌رانی كوفرو نیفاق و جوله‌كه‌ [ قَالُوا إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِئُونَ (١٤) ] ئه‌یانووت: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین وه‌كاتێك كه‌ ئێمه‌ تێكه‌ڵ موسڵمانان ئه‌بین ئه‌وه‌ ته‌نها گاڵته‌یان پێ ئه‌كه‌ین.

Al-Baqara 2:14Listen in Qur'an →
15

ٱللَّهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ وَيَمُدُّهُمْ فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ

(به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه چونكه‌) خوا سزای گاڵته‌جارییه‌كه‌یان لێده‌ستێنێت و (ده‌یانكاته په‌ندو گاڵته‌جاڕ)، ئه‌وه جارێ به‌ره‌ڵای كردوون تا كوێرانه مل بنێن و درێژه به‌گومڕایی خۆیان بده‌ن.

[ اللَّهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ ] دیسان خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر صه‌حابه‌ دێته‌ وه‌ڵام كاتێك ئه‌وان گاڵته‌ به‌ صه‌حابه‌ ئه‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گاڵته‌ پێكردنه‌ خوای گه‌وره‌ش گاڵته‌ به‌وان ئه‌كات وه‌ سووك و ڕیسوایان ئه‌كات و تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌نێ بۆ به‌نده‌ باوه‌ڕداره‌كانی [ وَيَمُدُّهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (١٥) ] وه‌ بۆیان درێژ ئه‌كاته‌وه‌ له‌ناو توغیان گومڕایی و كوفری خۆیاندا بگه‌وزێن و به‌رده‌وام بن چونكه‌ شایه‌نی ئیمان نین.

Al-Baqara 2:15Listen in Qur'an →
16

أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلضَّلَٰلَةَ بِٱلْهُدَىٰ فَمَا رَبِحَت تِّجَٰرَتُهُمْ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ

ئه‌وانه گومڕاییان كڕی به‌ڕێنموویی و هیدایه‌ت، بازرگانیه‌كه‌یان قازانجی نه‌كرد، سه‌رمایه‌كه‌شیان كه هیدایه‌ته له ده‌ستیانداو مایه‌پووچ بوون و وه‌رگری ڕێبازی هیدایه‌ت نه‌بوون...

[ أُولَئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الضَّلَالَةَ بِالْهُدَى ] ئا ئه‌مانه‌ ئه‌و هیدایه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ بۆی ناردن گۆڕیانه‌وه‌ به‌ گومڕایی، گومڕاییان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر هیدایه‌تدا [ فَمَا رَبِحَتْ تِجَارَتُهُمْ ] وه‌ ئه‌م بازرگانیه‌ی كه‌ كردیان به‌ شوێنكه‌وتنیان بۆ كوفر له‌ جیاتی ئیمان نه‌یانبرده‌وه‌و قازانجیان نه‌كرد [ وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ (١٦) ] وه‌ هیدایه‌ت دراویش نه‌بوون و هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیدایه‌ته‌كه‌یان گۆڕیه‌وه‌ به‌ گومڕایی.

Al-Baqara 2:16Listen in Qur'an →
17

مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ ٱلَّذِى ٱسْتَوْقَدَ نَارًۭا فَلَمَّآ أَضَآءَتْ مَا حَوْلَهُۥ ذَهَبَ ٱللَّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِى ظُلُمَٰتٍۢ لَّا يُبْصِرُونَ

نموونه و وێنه‌ی ئه‌وانه وه‌ك كه‌سێك وایه‌: ئاگرێك دابگیرسێنێت (بۆ سوودی خۆی و هاوڕێكانی) كه‌چی كاتێك هه‌ڵگیرساو ده‌وروبه‌ری خۆی ڕووناك كرده‌وه‌، خوا ڕووناكیه‌كه‌یان لێ بكوژێنێته‌وه و له چه‌نده‌ها تاریكیدا جێیان بهێڵێت و هیچ تروسكاییه‌ك نابینین و ڕێ ده‌رناكه‌ن.

[ مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوْقَدَ نَارًا ] نموونه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ وه‌كو نموونه‌ی كه‌سێك وایه‌ كه‌ ئاگرێك ئه‌كاته‌وه‌ [ فَلَمَّا أَضَاءَتْ مَا حَوْلَهُ ذَهَبَ اللَّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِي ظُلُمَاتٍ لَا يُبْصِرُونَ (١٧) ] كاتێك كه‌ ئه‌و ئاگره‌ ده‌وروپشتی خۆیان ڕووناك ئه‌كاته‌وه‌و به‌رچاوی خۆیان ئه‌بینن خوای گه‌وره‌ ئاگرو ڕووناكییه‌كه‌یان لێ ئه‌كوژێنێته‌وه‌ وه‌ به‌جێیان دێلێ له‌ تاریكییه‌كدا كه‌ به‌رچاوی خۆیان نه‌بینن، كۆمه‌ڵێ له‌ صه‌حابه‌ ئه‌فه‌رموون: ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌كه‌ بۆ مونافیقان كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هاته‌ مه‌دینه‌وه‌ موسڵمان بوون و ئیسلام و ئیمانیان ناسی و به‌رچاویان ڕووناك بوو، به‌ڵام له‌ دوای ئه‌وه‌ پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ وه‌ نیفاقیان هه‌ڵبژارد ئه‌و ڕووناكی ئیمان و ئیسلامه‌یان كوژایه‌وه‌و ئه‌و كاته‌ به‌رچاوی خۆیان نه‌ئه‌بینی و نه‌یانزانی كامه‌ خێره‌و كامه‌ شه‌ڕه‌و كامه‌ حه‌ڵاڵ و كامه‌ حه‌ڕامه.

Al-Baqara 2:17Listen in Qur'an →
18

صُمٌّۢ بُكْمٌ عُمْىٌۭ فَهُمْ لَا يَرْجِعُونَ

ئه‌وانه كه‌ڕو لاڵ و كوێرن (له ئاستی حه‌ق و ڕاستیداو)، ناشگه‌ڕێنه‌وه (بۆ سه‌ر هیدایه‌ت).

‌[ صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لَا يَرْجِعُونَ (١٨) ] بۆیه‌ ئه‌وانه‌ كه‌ڕن خێرو حه‌ق نابیستن، وه‌ ڵاڵن شتێك ناڵێن كه‌ سودی بۆیان هه‌بێت، وه‌ كوێرن خێرو حه‌ق نابینن، وه‌ هه‌رگیز ناگه‌ڕێنه‌وه‌و له‌و تاریكیه‌دا ئه‌مێننه‌وه‌.

Al-Baqara 2:18Listen in Qur'an →
19

أَوْ كَصَيِّبٍۢ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فِيهِ ظُلُمَٰتٌۭ وَرَعْدٌۭ وَبَرْقٌۭ يَجْعَلُونَ أَصَٰبِعَهُمْ فِىٓ ءَاذَانِهِم مِّنَ ٱلصَّوَٰعِقِ حَذَرَ ٱلْمَوْتِ ۚ وَٱللَّهُ مُحِيطٌۢ بِٱلْكَٰفِرِينَ

یاخود وێنه‌یان وه‌ك كه‌سانێك وایه به ده‌ست بارانێكی لێزمه‌وه گیریان خواردبێت، كه په‌ڵه هه‌وری تاریك و هه‌وره تریشقه و بروسكه‌ی هه‌بێت، له تاو ده‌نگی بروسكه‌كه په‌نجه‌یان ده‌ئاخنن به‌گوێچكه‌یاندا له ترسی مردن، خوایش گه‌مارۆی كافرانی داوه (بارانه‌كه قورئانه و بروسكه‌كان، ترساندنی دووڕووه‌كانه كه حه‌ز به‌بیستنی ناكه‌ن).

[ أَوْ كَصَيِّبٍ مِنَ السَّمَاءِ فِيهِ ظُلُمَاتٌ وَرَعْدٌ وَبَرْقٌ ] یاخود نموونه‌ی ئه‌م قورئانه‌ وه‌كو نموونه‌ی بارانێك وایه‌ كه‌ چۆن له‌ ئاسمانه‌وه‌ باران ئه‌بارێ كه‌ تاریكی و هه‌وره‌ تریشقه‌ و هه‌وره‌ بروسكه‌ی تیایه‌ كه‌ ئه‌م نموونانه‌ تاریكی و هه‌وره‌ بروسكه‌و هه‌وره‌ تریشقه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و به‌رهه‌ڵستییانه‌یه‌ كه‌ له‌ قورئاندا خوای گه‌وره‌ مونافیقانی پێ ئه‌ترسێنێ ئه‌وانیش [ يَجْعَلُونَ أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِمْ مِنَ الصَّوَاعِقِ حَذَرَ الْمَوْتِ ] مونافیقان له‌ كاتی ئه‌و هه‌وره‌ بروسكه‌و هه‌وره‌ تریشقه‌یه‌ په‌نجه‌یان ئه‌خه‌نه‌ ناو گوێیان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خۆیان بپارێزن له‌ مردن، واته‌ كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ قورئانی پیرۆزی داگرتووه‌ ئه‌وان خۆیان لێ كوێر كردووه ‌و گوێی خۆیان گرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئان نه‌بیستن [ وَاللَّهُ مُحِيطٌ بِالْكَافِرِينَ (١٩) ] به‌ڵام مونافیقان له‌ ده‌ست خوای گه‌وره‌ ڕزگاریان نابێ خوای گه‌وره‌ ده‌وری كافرو مونافیقانی داوه‌ هه‌موویان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دان.

Al-Baqara 2:19Listen in Qur'an →
20

يَكَادُ ٱلْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَٰرَهُمْ ۖ كُلَّمَآ أَضَآءَ لَهُم مَّشَوْا۟ فِيهِ وَإِذَآ أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُوا۟ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَٰرِهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ

خه‌ریكه تیشكی بروسكه‌كه بینایی چاویان به‌رێت، هه‌ر كاتێك به‌ر پێیان ڕۆشن ده‌كاته‌وه‌، ده‌ڕۆن، هه‌ر كه تیشكه‌كه نه‌ماو تاریك بوو لێیان، (ده‌سڵه‌مێنه‌وه و) هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه بیستن و بینینیانی له‌ناو ده‌برد، به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

[ يَكَادُ الْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَارَهُمْ ] نزیكه‌ ئه‌و هه‌وره‌ بروسكه‌یه‌ چاویان ده‌ربكات، واته‌: ئایه‌ته‌كانی قورئان نزیكه‌ ئابڕوویان ببات و په‌رده‌ له‌سه‌ر نهێنیه‌كانیان هه‌ڵماڵێ [ كُلَّمَا أَضَاءَ لَهُمْ مَشَوْا فِيهِ ] هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ كاتێك كه‌ ئه‌و

هه‌وره‌ بروسكه‌یه‌ كه‌ ڕووناكییه‌ك ئه‌كات كه‌مێك به‌ر پێیان ڕووناك ئه‌بێ ئه‌وان به‌و ڕووناكییه‌ ئه‌ڕۆن [ وَإِذَا أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُوا ] وه‌ كاتێك كه‌ تاریك ئه‌بێته‌وه‌ ڕائه‌وه‌ستن توانای ڕۆیشتنیان نابێ واته‌: كاتێك كه‌ سه‌روه‌ت و سامانیان زۆر بێ و غه‌نیمه‌تیان هه‌بێ له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ئه‌ڕۆن و ئه‌ڵێن: دینی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم حه‌قه‌، به‌ڵام كاتێك كه‌ نه‌بێ یان تووشی به‌ڵاو موسیبه‌ت و ترسێك ببن ئه‌و كاته‌ ئه‌ڵێن: دینی محمد صلی الله علیه وسلم ناحه‌قه‌و پاشگه‌ز ئه‌بنه‌وه‌ [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَارِهِمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت هه‌سته‌وه‌ری بیستن و بینینیان لێئه‌سه‌نێته‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٠) ] وه‌ به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

Al-Baqara 2:20Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.