Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 101–110 of 286

101

وَلَمَّا جَآءَهُمْ رَسُولٌۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٌۭ لِّمَا مَعَهُمْ نَبَذَ فَرِيقٌۭ مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ كِتَٰبَ ٱللَّهِ وَرَآءَ ظُهُورِهِمْ كَأَنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

كاتێكیش كه پێغه‌مبه‌رێكیان له لایه‌ن خواوه بۆ هات (مه‌به‌ست حه‌زره‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه پشتگیری له ڕاستی ته‌ورات ده‌كات، ده‌سته‌یه‌ك له خاوه‌ن كتێبه‌كان (جووه‌كان) كتێبی خوایان پشتگوێ خست و خۆیان لێ گێل كرد، هه‌روه‌ك هه‌واڵی وا نه‌زانن و (نه‌یان بیستبێت).

[ وَلَمَّا جَاءَهُمْ رَسُولٌ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَهُمْ ] وه‌ كاتێكیش كه‌ پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ هاتووه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ كه‌ محمده‌ صلی الله علیه وسلم وه‌ ئه‌و قورئانه‌ی هێناویه‌تی به‌ڕاستدانه‌ری ته‌وراته‌ له‌گه‌ڵ ته‌وراتدا یه‌كه‌ له‌ ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی و هه‌ردووكی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هاتووه‌ [ نَبَذَ فَرِيقٌ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ كِتَابَ اللَّهِ وَرَاءَ ظُهُورِهِمْ ] دیسانه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ جووله‌كه‌ ئه‌و كتابه‌ی خوای گه‌وره‌ كه‌ بۆی ناردبوون فڕێیان دایه‌ پشت خۆیان واته‌: ته‌وراتیان فڕێدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كوفریان كرد به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌وه‌ كوفر كردنه‌ به‌ ته‌وراتیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ته‌وراتیشدا باسی ئه‌وه‌ هاتبوو كه‌ ئیمان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌ صلی الله علیه وسلم بێنن [ كَأَنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (١٠١) ] وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ شتێك نه‌زانن و عیلمیان نه‌بێ له‌ كاتێكدا كه‌ عیلمیان هه‌بووه‌.

Al-Baqara 2:101Listen in Qur'an →
102

وَٱتَّبَعُوا۟ مَا تَتْلُوا۟ ٱلشَّيَٰطِينُ عَلَىٰ مُلْكِ سُلَيْمَٰنَ ۖ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَٰنُ وَلَٰكِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ كَفَرُوا۟ يُعَلِّمُونَ ٱلنَّاسَ ٱلسِّحْرَ وَمَآ أُنزِلَ عَلَى ٱلْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَٰرُوتَ وَمَٰرُوتَ ۚ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّىٰ يَقُولَآ إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌۭ فَلَا تَكْفُرْ ۖ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِۦ بَيْنَ ٱلْمَرْءِ وَزَوْجِهِۦ ۚ وَمَا هُم بِضَآرِّينَ بِهِۦ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ ۚ وَلَقَدْ عَلِمُوا۟ لَمَنِ ٱشْتَرَىٰهُ مَا لَهُۥ فِى ٱلْءَاخِرَةِ مِنْ خَلَٰقٍۢ ۚ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا۟ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمْ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ

جا جووه‌كان (وازیان له كتێبی خوا ـ ته‌ورات ـ هێناو) شوێنی ئه‌وه كه‌وتن، كه شه‌یتانه‌كان ده‌یانخوێنده‌وه ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی سوله‌یمان، (ئاشكرایه كه‌) هه‌رگیز سوله‌یمان كافر نه‌بووه‌، به‌ڵكو شه‌یتانه‌كان كافربوون و خه‌ڵكیان فێری سیحرو جادوو ده‌كرد، هه‌روه‌ها مه‌ردومیان فێری ئه‌وه ده‌كرد كه بۆ هاروت و ماروت دابه‌زی بوو (كه دوو فریشته بوون) له بابل (مه‌به‌ستیشیان تێگه‌یاندنی خه‌ڵكی بوو له سیحرو جادوو). ئه‌وانیش كه‌سیان فێری هیچ شتێك نه‌ده‌كرد تا پێیان نه‌وتایه‌: ئه‌م كاره‌ی ئێمه بۆ تاقی كردنه‌وه‌یه‌و خۆت كافر مه‌كه (كه‌چی هه‌ندێك هه‌ر كۆڵیان نه‌داو) له‌و فریشتانه‌وه شتی وافێر ده‌بوون كه ژن و مێردی پێ له یه‌ك جوودا بكه‌ن، (هه‌ر چه‌نده‌) ئه‌و جادووگه‌رانه ناتوانن هیچ زیانێك به كه‌س بگه‌یه‌نن، مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، ئه‌و خه‌ڵكه سه‌رگه‌ردانه هه‌میشه فێری شتێك ده‌بن كه زیانیان لێده‌داو سوودی نیه بۆیان، بێگومان ده‌شزانن ئه‌وه‌ی كاڵای وای كڕی بێت و شتی وافێر ببێت له‌و دونیا هیچ به‌هره‌یه‌كی ده‌ست ناكه‌وێت، (به‌ڕاستی) ئه‌و شته‌ی ئه‌وان خۆیان پێ فرۆشتووه و كه‌وتونه‌ته داوییه‌وه شتێكی زۆر ناپه‌سه‌نده ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن (چونكه سیحرو جادوو چه‌واشه كاریه و كارێكی نادروسته‌).

{بەسەرهاتی هاروت‌و ماروت}

[ وَاتَّبَعُوا مَا تَتْلُو الشَّيَاطِينُ عَلَى مُلْكِ سُلَيْمَانَ ] وه‌ ئه‌وان شوێنی ئه‌و شتانه‌ كه‌وتن كه‌ شه‌یتانه‌كان ئه‌یانخوێنده‌وه‌ له‌سه‌رده‌می سوله‌یمان صلی الله علیه وسلم كه‌ وایانئه‌زانی ئه‌مه‌ زانستێكه‌و سوله‌یمان صلی الله علیه وسلم به‌جێی هێشتووه‌ [ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا ] له‌ كاتێكدا كه‌ سوله‌یمان صلی الله علیه وسلم كوفری نه‌كردو سیحری نه‌كرد ئه‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بوو به‌ڵكو شه‌یتانه‌كان كافر بوون به‌هۆی سیحر كردنیانه‌وه‌، كه‌ جووله‌كه‌ ئه‌یانووت سوله‌یمان كوفری كردووه‌ وه‌ سیحرو جادووی كردووه‌ وه‌ سوجده‌ی بۆ بت بردووه‌، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ سوله‌یمان صلی الله علیه وسلم به‌ری ئه‌كات له‌و شتانه‌ [ يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ ] كه‌ شه‌یتانه‌كان خه‌ڵكیان فێره‌ سیحرو جادوو ئه‌كرد [ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ دابه‌زی بۆ سه‌ر هه‌ردوو مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ له‌ بابل كه‌ ناویان (هاڕوت و ماڕوت) بوو كه‌ دوو مه‌لائیكه‌ت بوون داوایان كردووه‌ خوای گه‌وره‌ دایانبه‌زێنێته‌ سه‌ر زه‌وی وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندن، ئه‌و كاته‌ شه‌هوه‌تیان تێچوو وه‌ تووشی تاوان بوونه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان داوایان كردووه‌ كه‌ دایانبه‌زێنێته‌ سه‌ر زه‌وی ئه‌وه‌ ته‌فسیرێك، یاخود وتراوه‌: خوای گه‌وره‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ دایانی به‌زاندووه‌، یاخود وتراوه‌ قیرائه‌تێكی تر (وَمَا أُنْزِلَ عَلَى الْمَلِكَيْنِ) دوو مه‌لیك بوونه‌ له‌ بابل كه‌ ناویان (هاڕوت و ماڕوت) بووه‌، یاخود (ما) نافیه‌یه‌ واته‌ نه‌ سولێمان صلی الله علیه وسلم كوفری كردووه‌، وه‌ نه‌ خوای گه‌وره‌ سیحرو جادووی دابه‌زاندۆته‌ سه‌ر هه‌ردوو مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ [ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ ] وه‌ هیچ كه‌سێكیان فێره‌ سیحرو جادوو نه‌ئه‌كرد هه‌تا پێیان نه‌وتنایه‌ كه‌ ئێمه‌ تاقیكردنه‌وه‌ین خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ تاقیئه‌كاته‌وه‌ به‌هۆی ئێمه‌وه‌، وه‌ ئێوه‌ كوفر مه‌كه‌ن و خۆتان فێره‌ سیحرو جادوو مه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیحرو جادوو كوفره‌ هه‌ر كه‌سێك فێری بێت كافر ئه‌بێ [ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ سیحر فێری ئه‌بوون ئه‌وه‌ بوو كه‌ جیاوازیان ئه‌خسته‌ نێوان ژن و پیاوه‌وه‌ وه‌كو چۆن ئێستاش سیحرو جادوو هه‌یه‌ كه‌ ژن له‌به‌رچاو پیاو ڕه‌ش ئه‌كات یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ [ وَمَا هُمْ بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌وان نه‌یانئه‌توانی زیان به‌ هیچ كه‌سێك بگه‌یه‌نن به‌بێ ئیزنی خوای گه‌وره‌، چونكه‌ به‌بێ ئیزنی خوای گه‌وره‌ هیچ شتێك ته‌ئسیرو كاریگه‌ری نابێ [ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ ] وه‌ فێری شتێك ئه‌بوون له‌ سیحرو جادوو كه‌ زیانی پێیان ئه‌گه‌یاندو هیچ سوودێكی بۆیان نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیحرو جادوو هیچ سوودێكی تیا نیه‌ [ وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ ] وه‌ ئه‌شیانزانی كه‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌و سیحره‌ فێربێت و وه‌ری بگرێت و بیگۆڕێته‌وه‌ به‌ كتابی خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا هیچ به‌شێكی نیه‌ له‌ ئه‌جرو پاداشت، وه‌ كرده‌وه‌كانی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌ [ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ (١٠٢) ] به‌ڕاستی ئه‌میش خراپترین شت بوو كه‌ بۆ نه‌فسی خۆیان وه‌ریان گرت كه‌ كتابی خوای گه‌وره‌یان فرۆشت و سیحریان پێی وه‌رگرت ئه‌گه‌ر بیانزانیایه.

Al-Baqara 2:102Listen in Qur'an →
103

وَلَوْ أَنَّهُمْ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّقَوْا۟ لَمَثُوبَةٌۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ ۖ لَّوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و جووله‌كانه ئیمان و باوه‌ڕیان بهێنایه و خۆیان بپاڕاستایه و جوانكار بوونایه (كه بێگومان ئه‌مه‌ش نایه‌ته دی) ئه‌وا پاداشتێكیان له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كه چاكترو به‌فه‌ڕتر بوو ده‌ست ده‌كه‌وت، ئه‌گه‌ر بیانزانیایه (بیرو هۆشیان به‌كار بهێنایه‌).

‌[ وَلَوْ أَنَّهُمْ آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَمَثُوبَةٌ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ خَيْرٌ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ (١٠٣) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ ئیمانیان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌و صلی الله علیه وسلم به‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ بهێنایه‌، وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان بكردایه‌و خۆیان له‌ تاوان و سیحرو جادوو پاراستبایه‌ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتی یه‌كجار زۆری ئه‌دانه‌وه‌ ئه‌میان بۆیان باشتر بوو له‌ دونیاو قیامه‌تدا ئه‌گه‌ر بیانزانیایه‌.

Al-Baqara 2:103Listen in Qur'an →
104

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقُولُوا۟ رَٰعِنَا وَقُولُوا۟ ٱنظُرْنَا وَٱسْمَعُوا۟ ۗ وَلِلْكَٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌ڵێن (راعِنا) (چونكه له زمانی عیبریدا واتاكه‌ی ناشرینه بۆ توانج و پلار به‌كار دێت، به‌ڵكو) بڵێن: (انڤرنا) چاوه‌ڕێ و سه‌یرمان بكه و به چاكی ئه‌و فه‌رمانه له‌گوێ بگرن، (چونكه‌) بۆ كافرو بێباوه‌ران سزایه‌كی به ئێشمان ئاماده كردووه (به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گاڵته به‌دین و ئیمان و موقه‌دده‌سات ده‌كه‌ن).

{باوەڕدار نابێت خۆی بچوێنێت بە جولەكە}

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقُولُوا رَاعِنَا ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ مه‌ڵێن (راعینا)، وشه‌یه‌ك بوو كه‌ جووله‌كه‌كان به‌كاریان ئه‌هێنا كاتێك كه‌ بیستیان صه‌حابه‌ ئه‌و وشه‌یان به‌كار هێنا مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌ فێركردندا موراعتمان بكه‌و ڕه‌چاومان بكه‌ به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه‌ كه‌ ئه‌یانووت: (راعینا) به‌عیبری مانایه‌كی خراپی هه‌بوو مانای جوێن دان و تانه‌و ته‌شه‌ری تیابوو، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ نه‌هی له‌ موسڵمانان كرد كه‌ مه‌ڵێن (راعینا) [ وَقُولُوا انْظُرْنَا ] به‌ڵكو ئێوه‌ بڵێن: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ڕوومان تێبكه‌ یان ته‌ماشامان بكه‌ یان چاوه‌ڕێمان بكه‌ [ وَاسْمَعُوا ] بۆیه‌ ئێوه‌ گوێ بگرن و گوێڕایه‌ڵ بن بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم [ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٠٤) ] بۆ ئه‌و جووله‌كه‌ كافرانه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار هه‌یه.

Al-Baqara 2:104Listen in Qur'an →
105

مَّا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ وَلَا ٱلْمُشْرِكِينَ أَن يُنَزَّلَ عَلَيْكُم مِّنْ خَيْرٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ ۗ وَٱللَّهُ يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ

چ ئه‌وانه‌ی كه كافرن له خاوه‌ن كتێبه ئاسمانیه‌كان، چ موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران حه‌ز ناكه‌ن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه هیچ خێرو به‌ره‌كه‌تێك دابارێت بۆتان و ڕوتان تێبكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوا ڕه‌حمه‌تی خۆی تایبه‌ت ده‌كات به هه‌ر كه‌سێك (بیه‌وێت و شایسته بێت) هه‌ر خوایش خاوه‌نی فه‌زڵ و به‌خششی گه‌وره‌یه‌.

[ مَا يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَلَا الْمُشْرِكِينَ أَنْ يُنَزَّلَ عَلَيْكُمْ مِنْ خَيْرٍ مِنْ رَبِّكُمْ ] كافران له‌ ئه‌هلی كتاب و موشریكان له‌به‌ر سه‌ختی دوژمنایه‌تیان بۆ ئێوه‌ پێیان خۆش نیه‌ هیچ خێرێك له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆ ئێوه‌ دابه‌زێ، یان (خَيْر) واته‌: وه‌حی [ وَاللَّهُ يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِ مَنْ يَشَاءُ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ش ڕه‌حمه‌تی خۆی كه‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی بێت یان هه‌موو ڕه‌حمه‌تێ بێ هه‌ر هه‌مووی تایبه‌ت ئه‌كات به‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێ [ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (١٠٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ خاوه‌نی فه‌زڵێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه‌.

Al-Baqara 2:105Listen in Qur'an →
106

۞ مَا نَنسَخْ مِنْ ءَايَةٍ أَوْ نُنسِهَا نَأْتِ بِخَيْرٍۢ مِّنْهَآ أَوْ مِثْلِهَآ ۗ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ

هه‌ر ئایه‌تێكبسڕینه‌وه‌، یان بیخه‌ینه بارودۆخی فه‌رامۆشییه‌وه و پشتگوێی بخه‌ین، چاكتر له‌و، یان وێنه‌ی ئه‌و ده‌خه‌ینه ڕوو، مه‌گه‌ر نه‌تزانیوه كه خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌؟

[ مَا نَنْسَخْ مِنْ آيَةٍ ] ئێمه‌ هیچ ئایه‌تێك نه‌سخ ناكه‌ین و حوكمه‌كه‌ی به‌تاڵ ناكه‌ینه‌وه‌ یان لای نابه‌ین یان نایگۆڕین، وه‌ نه‌سخ له‌ قورئانی پیرۆزدا هه‌یه‌ چه‌نده‌ها ئایه‌ت هه‌یه‌ له‌ قورئاندا نه‌سخ بۆته‌وه‌و حوكمه‌كه‌ی سڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ شوێنی خۆیدا ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین [ أَوْ نُنْسِهَا ] یان له‌بیرتانی نابه‌ینه‌وه‌ ئیتر به‌ خوێندنه‌وه‌ی بێ یاخود به‌ حوكمه‌كه‌ی بێ، یان دوایناخه‌ین [ نَأْتِ بِخَيْرٍ مِنْهَا أَوْ مِثْلِهَا ] ئه‌وا باشتر له‌و ئایه‌ته‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵك حوكمێكی باشتریان بۆ دێنین له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی وه‌ سوكترو ئاسانترو گونجاوتر یاخود هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ [ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٠٦) ] ئایا نازانی كه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

Al-Baqara 2:106Listen in Qur'an →
107

أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍ

ئایا نه‌تزانیوه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) كه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خاوه‌نی هه‌موو ئاسمانه‌كان و زه‌وییه‌، جگه له‌و خوایه هیچ پشتیوان و یاریده‌ده‌رێكتان نیه‌؟

‌[ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئایا نازانی كه‌ خوای گه‌وره‌ موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌و هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و خۆی به‌ ته‌نها هه‌ڵسوكه‌وتی تیا ئه‌كات [ وَمَا لَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (١٠٧) ] وه‌ ئێوه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌س نیه‌ كه‌ دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوان و یارمه‌تیده‌رتان بێت.

Al-Baqara 2:107Listen in Qur'an →
108

أَمْ تُرِيدُونَ أَن تَسْـَٔلُوا۟ رَسُولَكُمْ كَمَا سُئِلَ مُوسَىٰ مِن قَبْلُ ۗ وَمَن يَتَبَدَّلِ ٱلْكُفْرَ بِٱلْإِيمَٰنِ فَقَدْ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ

(ئه‌ی هاوه‌ڵان) ئاخۆ ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێت داخوازی (گه‌وره‌و ناقۆڵا) له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان (محمد (صلی الله علیه وسلم) بكه‌ن، هه‌ر وه‌ك كاتی خۆی داخوازی له موسا كرا، جا هه‌ر كه‌سێك ئیمان و باوه‌ڕ بگۆرێته‌وه به كوفر، ئه‌وه بێگومان ڕێبازی ڕاست و دروستی ون كردووه‌.

[ أَمْ تُرِيدُونَ أَنْ تَسْأَلُوا رَسُولَكُمْ كَمَا سُئِلَ مُوسَى مِنْ قَبْلُ ] یاخود ئایا ئه‌تانه‌وێ پرسیار له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن صلی الله علیه وسلم هه‌روه‌كو چۆن پێشتر پرسیارتان له‌ موسی صلی الله علیه وسلم كرد كه‌ داواتان لێی كرد كه‌ خوای گه‌وره‌مان نیشان بده‌ ئێستاش داوا له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كه‌ن صلی الله علیه وسلم ئه‌ڵێن: با خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ت هه‌موویان بێن و بیانبینین ئایا ئه‌تانه‌وێ ئاوا پرسیار بكه‌ن [ وَمَنْ يَتَبَدَّلِ الْكُفْرَ بِالْإِيمَانِ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيلِ (١٠٨) ] جا هه‌ر كه‌سێك واز له‌ ئیمان بهێنێ و بیگۆڕێته‌وه‌ به‌ كوفر ئه‌وه‌ به‌ڕاستی گومڕا بووه‌و له‌ ڕێگای ڕاست لایداوه‌.

Al-Baqara 2:108Listen in Qur'an →
109

وَدَّ كَثِيرٌۭ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ لَوْ يَرُدُّونَكُم مِّنۢ بَعْدِ إِيمَٰنِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًۭا مِّنْ عِندِ أَنفُسِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَٱعْفُوا۟ وَٱصْفَحُوا۟ حَتَّىٰ يَأْتِىَ ٱللَّهُ بِأَمْرِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ

زۆرێك له خاوه‌ن كتێبه‌كان ئاواته خوازن له‌به‌ر حه‌سوودی و ناپاكی خۆیان ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت بتانگێڕنه‌وه ڕیزی بێ باوه‌ڕان ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه حه‌ق و ڕاستییان به ته‌واوی بۆ ڕوون بۆته‌وه‌، به‌ڵام ئێوه هه‌ر لێیان ببورن و لێیان مه‌گرن و چاوپۆشییان لێ بكه‌ن، تا خوا كاری خۆی ئه‌نجام ده‌دات و ویستی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، بێگومان خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

[ وَدَّ كَثِيرٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُمْ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا ] زۆرێك له‌ ئه‌هلی كتاب له‌ جووله‌كه‌و گاور له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئیمانتان هێناوه‌ ئه‌یانه‌وێت پاشگه‌زتان بكه‌نه‌وه‌و هه‌ڵتانگه‌ڕێننه‌وه‌و كافر ببنه‌وه‌ [ حَسَدًا مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِهِمْ ] ئه‌میش له‌ حه‌سودی یه‌ حه‌سودیتان پێ ئه‌به‌ن كه‌ ئێوه‌ موسڵمانن و شوێن ئه‌و دینه‌ پاكه‌ كه‌وتوون، ئه‌وان شوێنی نه‌كه‌وتوونه‌ [ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ ] له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ حه‌قه‌كه‌یان بۆ ڕوون بوه‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان صلی الله علیه وسلم ناسی [ فَاعْفُوا وَاصْفَحُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تۆ لێیان ببووره‌و لێیان خۆشبه‌ تا خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی خۆیتان بۆ دێنێ به‌ ئه‌مر كردن به‌ كوشتن له‌ كاتی جه‌نگ و غه‌زاكان یاخود جزیه‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێنی یان ده‌ربكرێن [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٠٩) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

Al-Baqara 2:109Listen in Qur'an →
110

وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ ۚ وَمَا تُقَدِّمُوا۟ لِأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍۢ تَجِدُوهُ عِندَ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ

(كه‌واته ئه‌ی ئیمانداران) نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كاتیش بده‌ن (به خاوه‌ن مافه‌كان) و دڵنیا بن كه هه‌ر كارێكی چاكه بۆ خۆتانی ده‌كه‌ن، لای خوا بزر نابێت و ده‌ستتان ده‌كه‌وێته‌وه چونكه به‌ڕاستی خوا بیناو به ئاگایه به‌و كارو كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

[ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ ] ئێوه‌ نوێژه‌كانتان بكه‌ن و ئه‌نجامی بده‌ن و ڕای بگرن وه‌ زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن [ وَمَا تُقَدِّمُوا لِأَنْفُسِكُمْ مِنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِنْدَ اللَّهِ ] وه‌ له‌ دونیادا هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی چاك پێشبخه‌ن و بینێرن بۆ قیامه‌تی خۆتان ئه‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت لای خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشته‌كه‌ی ده‌بیننه‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (١١٠) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زۆر بینایه‌ به‌هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن و هه‌مووی ئه‌بینێ.

Al-Baqara 2:110Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.