وَلَمَّا جَآءَهُمْ رَسُولٌۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٌۭ لِّمَا مَعَهُمْ نَبَذَ فَرِيقٌۭ مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ كِتَٰبَ ٱللَّهِ وَرَآءَ ظُهُورِهِمْ كَأَنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
كاتێكیش كه پێغه‌مبه‌رێكیان له لایه‌ن خواوه بۆ هات (مه‌به‌ست حه‌زره‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه پشتگیری له ڕاستی ته‌ورات ده‌كات، ده‌سته‌یه‌ك له خاوه‌ن كتێبه‌كان (جووه‌كان) كتێبی خوایان پشتگوێ خست و خۆیان لێ گێل كرد، هه‌روه‌ك هه‌واڵی وا نه‌زانن و (نه‌یان بیستبێت).
[ وَلَمَّا جَاءَهُمْ رَسُولٌ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَهُمْ ] وه كاتێكیش كه پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ هاتووه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كه محمده صلی الله علیه وسلم وه ئه‌و قورئانه‌ی هێناویه‌تی به‌ڕاستدانه‌ری ته‌وراته له‌گه‌ڵ ته‌وراتدا یه‌كه له ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی و هه‌ردووكی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه [ نَبَذَ فَرِيقٌ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ كِتَابَ اللَّهِ وَرَاءَ ظُهُورِهِمْ ] دیسانه‌وه كۆمه‌ڵێك له جووله‌كه ئه‌و كتابه‌ی خوای گه‌وره كه بۆی ناردبوون فڕێیان دایه پشت خۆیان واته: ته‌وراتیان فڕێ‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوفریان كرد به پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌وه كوفر كردنه به ته‌وراتیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ته‌وراتیشدا باسی ئه‌وه هاتبوو كه ئیمان به پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره صلی الله علیه وسلم بێنن [ كَأَنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (١٠١) ] وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هیچ شتێك نه‌زانن و عیلمیان نه‌بێ له كاتێكدا كه عیلمیان هه‌بووه.