وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ ءَامِنُوا۟ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ نُؤْمِنُ بِمَآ أُنزِلَ عَلَيْنَا وَيَكْفُرُونَ بِمَا وَرَآءَهُۥ وَهُوَ ٱلْحَقُّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا مَعَهُمْ ۗ قُلْ فَلِمَ تَقْتُلُونَ أَنۢبِيَآءَ ٱللَّهِ مِن قَبْلُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
كاتێك پێیان ده‌وترێت باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی كه له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌كراوه، ده‌ڵێن: ئێمه ته‌نها باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه بۆ ئێمه ڕه‌وانه‌كراوه و باوه‌ڕ ناهێنن به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه دوای (ته‌ورات) هاتووه وه‌كو (ئینجیل و قورئان) له‌كاتێكدا كه هه‌ر ئه‌و قورئانه حه‌ق و ڕاستی یه‌و به‌ڕاست دانه‌ری (ته‌ورات)ی ئه‌وانیشه، پێیان بڵێ: ئه‌ی كه‌واته بۆچی پێشتر پێغه‌مبه‌ره‌كانی خواتان ده‌كوشت ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن به ته‌ورات؟!
[ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] وه كاتێك كه پێیان بڵێی ئیمان بێنن به‌و قورئانه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه [ قَالُوا نُؤْمِنُ بِمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا ] ئه‌ڵێن: ئێمه ئیمان دێنن به‌وه‌ی بۆسه‌ر خۆمان دابه‌زیوه واته: ته‌ورات [ وَيَكْفُرُونَ بِمَا وَرَاءَهُ ] وه كوفریش ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه له دوای ته‌وراتدا هاتووه كه قورئانه [ وَهُوَ الْحَقُّ مُصَدِّقًا لِمَا مَعَهُمْ ] كه قورئانیش ئه‌و حه‌قه‌یه كه ئه‌وه‌ی له ته‌وراتدا هه‌یه ئه‌میش به‌ڕاستی دائه‌نێ وه پێچه‌وانه‌ی ناكات و یه‌كسانه [ قُلْ فَلِمَ تَقْتُلُونَ أَنْبِيَاءَ اللَّهِ مِنْ قَبْلُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٩١) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بفه‌رمه ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ئه‌كه‌ن بۆچی پێغه‌مبه‌رانی خواتان ئه‌كوشت له پێشتردا كه نه‌هیتان لێ كرابوو بیانكوژن وه‌كو باب و باپیرانتان كه پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌یان كوشتووه.