Muslim99Muslim99
← Tafsir library

10. Yunus

Jonas · Meccan · 109 ayahs

سُورَةُ يُونُسَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 61–70 of 109

61

وَمَا تَكُونُ فِى شَأْنٍۢ وَمَا تَتْلُوا۟ مِنْهُ مِن قُرْءَانٍۢ وَلَا تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُودًا إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ ۚ وَمَا يَعْزُبُ عَن رَّبِّكَ مِن مِّثْقَالِ ذَرَّةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ وَلَآ أَصْغَرَ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْبَرَ إِلَّا فِى كِتَٰبٍۢ مُّبِينٍ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) تۆ به‌هیچ کارێک هه‌ڵناسی، هیچ به‌شێک له قورئان ناخوێنیته‌وه (که ئێمه ئاگادار نه‌بین، ئێوه‌ش ئه‌ی خه‌ڵکینه‌) به هیچ هه‌ڵسوکه‌وتێک هه‌ڵناسن که ئێمه شایه‌ت نه‌بین به‌سه‌ریه‌وه له‌کاتێکدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و تیایدا ڕۆده‌چن، هیچ شتێکیش له په‌روه‌ردگاری تۆ، ون نابێت له پارچه ئه‌تۆمێکه‌وه بگره له زه‌وی یان له ئاسماندا، بچوک تر بێت یان گه‌وره تر، که له دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌تی ئاشکرادا لای ئێمه تۆمار نه‌کرا بێت.

- ئەی پێغەمبەری خوا - تۆ لە ھیچ کارێکدا نابیت، وە ھیچ شتێکیش لە قورئانیان بەسەردا ناخوێنیتەوە، وە ئێوەیش - ئەی باوەڕداران - ھیچ کارێک ئەنجام نادەن ئیللا ئێمە دەتانبینین و ئاگاداری ھەمووین، ئەبیستین و ئەبینین و زانیاریمان ھەیە کاتێک دەست دەکەن بەو وتە و کردەوانە، وە بەئەندازەی تۆزقاڵە زەڕەیەک نە لە ئاسمان و نە لە زەوی لە پەروەردگارت ون نابێت، وە نە لەمە بچوکتر و نە لەوەیش گەورەتر ھیچ ون نابێت و خوای گەورە ئاگاداری ھەموویەتی، ھەر ھەمووی لە پەرتووکێکی ئاشکرا و ڕووندا تۆمار کراوە، ھیچ شتێکی بچووک و گەورەی لێ ون نابێت و ھەمووی ژماردووە.

62

أَلَآ إِنَّ أَوْلِيَآءَ ٱللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

ئاگادار بن که به‌ڕاستی چاکان و خۆ شه‌ویستانی خوای میهره‌بان نه‌ترس و بیم ڕوویان تێده‌کات (له سه‌ره مه‌رگ و له ڕۆژی لێ پرسینه‌وه‌دا)، نه‌غه‌م و په‌ژاره و دڵته‌نگی دایان ده‌گرێت (به‌ڵکو فریشتوه‌کان به‌ڕوو خۆشیه‌وه مژده‌ی سه‌رفرازی و خۆشنوودیان ده‌ده‌نێ)...

بزانن کە دۆستان و خۆشەویستانی خوا ھیچ ترسێکیان نییە لەو ناڕەحەتی و ناخۆشیانەی کە لە ڕۆژی قیامەتدا ڕووبەڕووی خەڵکی دەبنەوە، وە ھیچ خەفەتێکیش ناخۆن بۆ ئەوەی لە دونیا لە دەستیان چووە.

63

ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ

(ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌) ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراوو پڕ سۆزیان هێناوه به په‌روه‌وردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و قینی خوا (به هۆی ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کانی خوا و ته‌رێز کردنیان له حه‌رام)...

دۆستان و خۆشەویستانی خوا ئەوانەن باوەڕیان بە خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ھێناوە، وە لە خوای گەورە دەترسن و خۆیان دەپارێزن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لەو شتانەی ڕێگری لێکردوون.

64

لَهُمُ ٱلْبُشْرَىٰ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ ۚ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَٰتِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ

هه‌ر بۆ ئه‌وانه مژده‌ی (کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری) له‌ژیانی دنیادا (که مژده‌ی قورئان و فه‌رمووده‌یه‌) له قیامه‌تیشدا (مژده‌کان هه‌موو ده‌بنه واقع و، هه‌موو مژده قورئانیه‌کان به زیاده‌وه دینه دی)، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خوا هه‌ر دێنه‌دی و هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رفرازی و کامه‌رانی گه‌وره‌و مه‌زن.

ئەوان لە لایەن پەروەردگاریانەوە موژدەیان دەدرێتێ بە شتانێک دڵخۆشیان دەکات، یان بە بینینی خەوی باش، یان بە وەسف و سەناکردنی خەڵکی بۆیان، وە لە کاتی گیان کێشانیش فریشتەکان موژدەیان دەدەنێ، وە ھەروەھا لەپاش مردن و کۆکردنەوەشیان دوای زیندووبونەوە، بەڵێنەکانی خوای گەورە کە پێیان دراوە گۆڕانکاریان بەسەردا نایەت، ئەو پاداشتەی کە بۆیان ئامادەکراوە بەڕاستی سەرکەوتن و سەرفرازی گەورەیە، چونکە ئەوەی ئەوان داوای دەکەن و پێیان خۆشە بۆیان ئامادە دەکرێت، وە لە ھەموو ترس و ناخۆشیەکیش ڕزگاریان دەبێت.

65

وَلَا يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ ۘ إِنَّ ٱلْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ۚ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ

گوفتاری نابه‌جێ و نادروستی خوانه‌ناسان خه‌فه‌ت بارو غه‌مگینت نه‌کات، چونکه به‌ڕاستی عیزه‌ت و به‌رزی و بڵندی هه‌ر هه‌مووی هی خوایه‌، ئه‌و زاته هه‌میشه بیسه‌ر و زانایه‌.

- ئەی پێغەمبەر - خەفەت مەخۆ لە وتە و گوفتاری ئەوانە کە تانە و تەشەر دەدەن لە ئاینەکەت، چونکە بەڕاستی سەرکەوتن و باڵادەستی ھەر ھەمووی بۆ خوای گەورەیە، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، ئەو بیسەری ھەموو وتە و گوفتارێکیانە، وە زانا و ئاگادریشە بە کاروکردەوەیان، وە پاداشت و تۆڵەی ھەمووشیان دەداتەوە.

66

أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَمَا يَتَّبِعُ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ شُرَكَآءَ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ

ئاگادار بن که به‌ڕاستی هه‌ر که‌س له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا هه‌یه خوا خاوه‌نیانه‌، ئه‌وانه‌ی جگه له خوا شتی تر ده‌په‌رستن و په‌یڕه‌وی ڕێبازی تر ده‌که‌ن (وه‌نه‌بێت شوێن ڕێبازێکی چاک که‌وت بن) ئه‌وانه ته‌نها شوێنی گومان که‌وتوون، ئه‌وانه جگه له درۆ کردن و گۆتره‌کاری هیچی تر ناکه‌ن.

بزانن کە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھەر ھەمووی تەنھا موڵکی خوای گەورەیە، وە ئەو بتپەرست و موشریکانەیش کە غەیری خوا دەپەرستن تەنھا شوێن گومان و دوودڵی کەوتون، ئەوان کە ھاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن تەنھا درۆ بە ناو ئەوەوە ھەڵدەبەستن، پاکوبێگەردی بۆ خوای گەورە لەوەی بۆی بڕیار دەدەن.

67

هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ لِتَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَسْمَعُونَ

هه‌ر زاتی خوایه که شه‌وی بۆ به‌دیهێناون تاوه‌کو تیایدا بحه‌وێنه‌وه‌، ڕۆژیشی کردووه به‌ڕووناککه‌ره‌وه‌، (تا کاره کاسپی تیادا ئه‌نجام بده‌ن)، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و توانایی په‌رووه‌ردگار) بۆ که‌سانێک که ببیستن وتێبگه‌ن.

- ئەی خەڵکینە - خوای گەورە ئەو خوایەیە کە شەوی بۆ گێڕاون بە مایەی حەوانەوە و پشوودان لە ھەموو جووڵە و ماندوو بوونێک، وە ڕۆژیشی بۆ ڕوناک کردوونەتەوە تاوەکو بێن و بڕۆن بۆ ئەوەی بژێوی و ژیانی خۆتانی تێدا دەستەبەر بکەن، بێگومان ئەم گۆڕانکارییە لە شەو و ڕۆژدا چەندین ئایەت و بەڵگە و نیشانەی گەورەی تێدایە لەسەر عەزەمەت و گەورەیی دەسەڵاتی خوا بۆ کەسانێک کە ھەق و ڕاستی دەبیستن، بیستنێک کە پەند و ئامۆژگاری لێوە فێر بن.

68

قَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًۭا ۗ سُبْحَٰنَهُۥ ۖ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ۖ لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ إِنْ عِندَكُم مِّن سُلْطَٰنٍۭ بِهَٰذَآ ۚ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

(خوانه‌ناسان) ده‌ڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوه‌! پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌و خوایه‌یه‌، ئه‌و زاته بێ نیازه (پێویستی به کوڕو کچ نیه‌)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌، بێگومان هیچ به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کتان نیه بۆ ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایه‌، ئایا شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ خواو (بێ باکانه‌) ده‌یڵێن، که هیچی لێ نازانن و هیچ بنه‌مایه‌کی نیه‌؟!

دەستەیەک لە بتپەرت و موشریکەکان وتیان: خوای گەورە فریشتەکانی کردووە بەکچی خۆی، پاکوبێگەردی بۆ خوا لەوەی بۆی بڕیار دەدەن، ئەو دەوڵمەند و بێنیازە لە ھەموو مەخلوق و دروستکراوەکانی، ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی ئەوە، - ئەی بتپەرست و موشریکینە - ئێوە ھیچ بەڵگەیەکتان بە دەستەوە نییە لەوەی کە دەیڵێن و بۆ خوا بڕیاری دەدەن، بەرامبەر بەخوا تۆمەتێکی گەورە ھەڵدەبەستن - بەوەی مناڵی بۆ بڕیار دەدەن - ئێوە شتێک دەڵێن کە ھیچ لە ھەقیقەت و ڕاستییەکەی نازانن.

69

قُلْ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ) بڵێ: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی درۆو بوختان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن، ئه‌وه سه‌رفرازو ڕزگار نابن.

- ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: ئەوانەی درۆ بۆ خوای گەورە ھەڵدەبەستن بەوەی مناڵی ھەیە، ئەوانە ڕزگار و سەرفراز نابن نە لە دونیا و نە لە دواڕۆژیشدا.

70

مَتَٰعٌۭ فِى ٱلدُّنْيَا ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ نُذِيقُهُمُ ٱلْعَذَابَ ٱلشَّدِيدَ بِمَا كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ

(به‌ڵکو هه‌موو ده‌سکه‌وته‌که‌یان) ژیانی دنیاو ڕابواردنی دنیایه‌، له‌وه‌و دوا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ لای ئێمه‌یه‌، ئه‌وسا سزای به ئێشیان ده‌ده‌ین و تاڵاو ده‌که‌ین به‌گه‌روویاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بێباوه‌ڕ ئه‌بوون پێی.

نەکەن بخەڵەتێن بەوەی لە دونیادا ھەندێک لە خۆشی و ناز و نیعمەتەکانی دونیا دەدرێت بەو بێباوەڕانە، چونکە ئەوە تەنھا کەمێک لە خۆشیەکانی دونیایە کۆتایی دێت و دەبڕێتەوە، وە پاشان لە دواڕۆژدا بۆ لای خۆمان دەگەڕێنەوە، وە دواتریش سزای سەختیان پێ دەچێژین، بە ھۆی ئەوەی بێباوەڕ بوون بە خوا و پێغەمبەرەکەیان بە درۆ دەزانی.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.