فَلَمَّآ أَلْقَوْا۟ قَالَ مُوسَىٰ مَا جِئْتُم بِهِ ٱلسِّحْرُ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ سَيُبْطِلُهُۥٓ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ ٱلْمُفْسِدِينَ
ئه‌وسا (جادووگه‌ران، جادووی خۆیان نواند) مو‌سا وتی: هه‌رچی کردووتانه و نیشانی ئه‌و خه‌ڵکه‌تانداوه‌هه‌مووی جادووه و هیچی تر، بێگومان خوا دوای تاوێکی تر پووچی ده‌کاته‌وه، به‌ڕاستی خوا کرده‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که تۆوی خراپه ده‌چێنن چاک و سه‌رکه‌وتوو ناکات.
جا کاتێک ئەوەی پێیان بوو لە جادوو فڕێیاندا و ھاویشتیان (چەند گوریس و گۆچانێکیان پێ بوو کاتێک فڕییاندا بوون بە مار و ئەژدیھا) ئەوجا موسی پێی فەرموون: ئەوەی بەدەرتان خست جادوو بوو، بێگومان خوای گەورە پوچەڵ و بەتاڵی دەکاتەوە و ھیچ کاریگەریەکی نابێت، بەڕاستی ئێوە بە جادووەکەتان خراپە و ئاژاوە لەسەر زەویدا بڵاو دەکەنەوە، خوای گەورەش کاری خراپەکاران و ئاژاوەگێڕان سەرناخات و چاکی ناکات.