Muslim99Muslim99
← Tafsir library

10. Yunus

Jonas · Meccan · 109 ayahs

سُورَةُ يُونُسَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 1–10 of 109

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

1

الٓر ۚ تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ٱلْحَكِيمِ

سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة‌) بده‌، ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه‌ی (له‌م سووره‌ته‌دا هه‌یه‌) چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رمانێکی ئه‌و قورئانه‌پڕ له‌دانایی یه‌یه‌.

(الٓر) پێشووتر واتا و مەبەستی ئەم جۆرە ئایەتانەمان لە سەرەتای سورەتی (البقرة) وە ڕوونکردەوە، ئەم ئایەتانەی لەم سورەتەدا دەخوێنرێنەوە ھەموویان ئایەتی قورئانی مەحکەم و واتا و مەبەست دیارن کە پێکھاتوون لە چەندین حیکمەت و کۆمەڵێک ئەحکامی بەپێز.

2

أَكَانَ لِلنَّاسِ عَجَبًا أَنْ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰ رَجُلٍۢ مِّنْهُمْ أَنْ أَنذِرِ ٱلنَّاسَ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنَّ لَهُمْ قَدَمَ صِدْقٍ عِندَ رَبِّهِمْ ۗ قَالَ ٱلْكَٰفِرُونَ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌۭ مُّبِينٌ

ئایا چ سه‌ر سوڕمانێکی بۆ خه‌ڵکی تێدایه‌که‌وه‌حی و نیگامان نارد بۆ پیاوێک له‌خۆیان که: خه‌ڵکی‌بێدار بکه‌ره‌وه‌و دایان بچڵه‌کێنه (تا خواناس و خواپه‌ره‌ست بن) و مژده‌بده‌به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌که‌بێگومان پله‌و پایه‌ی به‌رزو بڵندیان بۆ هه‌یه‌لای په‌روه‌ردگاریان وتیان: به‌ڕاستی ئه‌م (محمد ناوه‌) جادووگه‌رێکی ئاشکرایه‌.

ئایا بۆ خەڵکی جێگای سەرسوڕمانە کە ئێمە وەحیمان بۆ پیاوێک کردووە لە جنسی خۆیان و مرۆڤە، فەرمانمان پێکردووە کە سەرجەم خەڵکی لە سزای خوا بترسێنە؟! جا - ئەی پێغەمبەر - موژدە بدە بەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە، لەبەرامبەر ئەو کاروکردەوە باشانەی کە پێش دەستی خۆیان خستووە خوای گەورە پلە و پایەیەکی بەرزی بۆ ئامادە کردوون، کەچی بێباوەڕەکان وتیان: ئەم پیاوەی ئەم ئایەتانەی ھێناوە جادووگەرێکی ڕوون و ئاشکرایە.

3

إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ ۖ مَا مِن شَفِيعٍ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ إِذْنِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ

به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری ئێوه (الله‌) یه‌، ئه‌و زاته‌یه که‌ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه‌، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستا (ئه‌ڵبه‌ته‌چۆنێتی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له‌ڕاده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره‌، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له‌پێشه‌وا مالیک و ئه‌حمه‌د پرسیووه‌، له‌وه‌ڵامدا وتوویانه‌: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه‌، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه‌، پرسیار کردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه‌، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه‌)، هه‌ر خۆیشی پلانی هه‌موو شتێک دائه‌نێت و هه‌موو شتێک ڕێک ئه‌خات، هیچ که‌س نیه شه‌فاعه‌تخواز و تکا کار بێت، مه‌گه‌ر دوای مۆڵه‌تی ئه‌و زاته‌، ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه‌، که‌وابوو بیپه‌رستن، جا ئایا بۆچی یاده‌وه‌ری وه‌رناگرن و بیر ناکه‌نه‌وه؟!.

ئەی ئەوانەی سەرتان سووڕ دەمێنێت لەوەھا کارێک پەروەردگاری ئێوە اللە (جل جلالە) وە کە ئاسمانەکانی بەو گەورەییە، وە زەویشی بەو فراوانییە لە شەش ڕۆژدا دروستکردووە، پاشان بەرز و بڵند بوویەوە بۆ سەر عەرش بەو شێوەیەی کە شایستە و شیاوی زاتی ھەق تەعالای ئەو بێت، ئیتر چۆن سەرتان سوڕ دەمێنێت کە خوای گەورە پێغەمبەرێک لە ڕەگەز و جنسی خۆتان بۆ بنێرێت؟! ھەر ئەو بە تەنھا بۆ خۆی کاروباری تەواوی موڵکی فراوانی خۆی بەرێوە دەبات و ھەڵی دەسوڕێنێت، وە ھیچ کەسێک بەبێ مۆڵەت و ڕەزامەندی ئەو ناتوانێت شەفاعەت و تکا بۆ ھیچ کەسێک بکات، ئەو زاتەی ئەوە سیفاتی بێت (اللە) تەعالایە کە پەروەردگاری ئێوەیە، جا بۆیە ئێوەیش تەنھا ھەر ئەو بپەرستن، ئاخۆ ئیتر بەم ھەمووە بەڵگە ڕوون و دیارانە پەند و ئامۆژگاری وەرناگرن؟ ھەرکەسێک بەئەندازەی تۆزقاڵێک ژیری و زانیاری ھەبێت پەند و ئامۆژگاری لەمە وەردەگرێت و باوەڕی پێ دەھێنێت.

4

إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًۭا ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّا ۚ إِنَّهُۥ يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ لِيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ بِٱلْقِسْطِ ۚ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ شَرَابٌۭ مِّنْ حَمِيمٍۢ وَعَذَابٌ أَلِيمٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ

گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مووتان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه‌، به‌ڵێنی خوا هه‌میشه ڕاسته‌و دروسته‌و نه‌گۆڕه‌، به‌ڕاستی خۆی سه‌ره‌تا دروست کراوان به‌دی ده‌هێنێت و دوایش وه‌ک خۆیان لێده‌کاته‌وه (تا له‌قیامه‌تدا) ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه‌و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌به‌دادپه‌روه‌ری پاداشتیان بداته‌وه‌، ئه‌وانه‌ش که‌بێ باوه‌ڕ بوون خواردنه‌وه‌ی له‌کوڵ و سزای به‌ئێش و ئازاریان بۆ ئاماده‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌باوه‌ڕیان پێ نه‌ئه‌کرد.

گەڕانەوەیشتان ھەموو ھەر بۆ لای ئەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، بۆ ئەوەی پاداشت و سزای کاروکردەوەکانتان بداتەوە، خوای گەورە بەمە بەڵێنی ڕاست و دروستی داوە بە خەڵکی وە ھیچ کاتێکیش پێچەوانەی بەڵێنەکەی ڕوونادات، وە ئەو بەدەسەڵاتە لەجێ بەجێکردنیدا، چونکە بەڕاستی ھەر ئەو بۆ خۆی لە سەرەتاوە دروستکراوەکانی خۆی بە دی دەھێنێت بە شێوەیەک پێشووتر وێنەی نەبووە، وە پاش مردن و تیاچوونیان دەیانگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی باوەڕیان بە خوا ھێناوە و کاروکردەوەی چاکیان ئەنجامداوە بە دادگەری پاداشتیان بداتەوە، وە ھیچیش لە چاکەکانیان کەم ناکاتەوە، وە ھیچیش لە گوناھ و تاوانەکانیان زیاد ناکات، ئەوانەیش کە بێباوەڕن بە خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی خواردنەوەیەکی زۆر گەرمی بێ ئەندازە و سزایەکی بە ئازاریان بۆ ھەیە، کە ھەموو ڕێخۆڵەکانیان لەت و پەت دەکات، ئەویش ھەموو بە ھۆی بێباوەڕیان بە خوا و پێغەمبەرەکانی.

5

هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ ٱلشَّمْسَ ضِيَآءًۭ وَٱلْقَمَرَ نُورًۭا وَقَدَّرَهُۥ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُوا۟ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلْحِسَابَ ۚ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ ذَٰلِكَ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۚ يُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ

خوا ئه‌و زاته‌یه‌که‌خۆری کردووه‌به‌سه‌رچاوه‌ی تیشک و ڕووناکیه‌کی پرشنگدار، مانگیشی کردووه به‌سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی، چه‌نده‌ها جێگه‌ی هه‌ڵهاتن و ئاوابوونیشی بۆ دیاری کردووه (جگه له‌وه‌ی هه‌رشه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک خۆی ده‌نوێنێت) تا بزانن و بیکه‌نه بنه‌مای ساڵژمێری و حساب ڕاگرتن، خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی به‌بێ مه‌به‌ست دروست نه‌کردووه‌، به‌ڵکو هه‌مووی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌دیهێناوه‌، به‌و شێوه‌یه‌ئه‌و زاته ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کانی ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ که‌سانێک که‌بیانزانن و تێی بگه‌ن.

خوای گەورە ھەر ئەو زاتەیە کە تیشك و ڕوناکی بە ڕۆژ بەخشیوە و بڵاوی دەکاتەوە، وە مانگیشی ڕووناک کردوەتەوە کە سوود لە ڕوناکیەکی وەردەگیرێت، وە چەند جێگا و مەنزڵگەیەکیشی بۆ دیاریکردووە بە ژمارەی بیست و ھەشت جێگاکەی، مەنزڵگەیش بریتییە لەو ماوەیەی کە لە شەو و ڕۆژێکدا دەیبڕێت، بۆ ئەوەی - ئەی خەڵکینە - بە ڕۆژ ژمارەی ڕۆژەکان و بە مانگیش ژمارەی مانگ و ساڵەکانتان بزانن، خوای گەورە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیش لە ناویاندایە بێھوودە دروست نەکردووە بەڵکو بەھەق و ڕاستی بە دیھێناوە، تاوەکو دەسەڵات و گەورەیی خۆی بۆ خەڵکی بە دیار بخات، خوای گەورە ئەم ئایەت و نیشانە و بەڵگە ڕوون و دیارانەی ڕوون کردوەتەوە بۆ گەل و کەسانێک کە بە دەسەڵاتی ئەو بزانن کە چۆن بەڵگەن لەسەر گەورەیی و ھێز و دسەڵاتی بێ سنووری ئەو.

6

إِنَّ فِى ٱخْتِلَٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَّقُونَ

به‌ڕاستی له‌جیاوازی شه‌وو ڕۆژو ئه‌و شتانه‌دا که‌خوا له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا دروستی کردوون، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆرن بۆ که‌سانێک که‌له‌خوا بترسن و دینداری بکه‌ن.

بێگومان لە ھاتوچۆی شەو و ڕۆژ و ئاڵوگۆڕیان بە سەر بەندەکاندا، وە ئەو تاریکی و ڕووناکیەش لە ئەنجامی شەو و ڕۆژ دروست دەبێت، کورتی یەکێکیان و درێژی ئەوی دیکەیان، وە ئەو ھەموو دروستکراوانەیش لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەن ھەر ھەمووی بەڵگە و نیشانەن لەسەر گەورەیی دەسەڵاتی خوای گەورە بۆ کەسانێک کە لە سزای خوا خۆیان دەپارێزن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی.

7

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا وَرَضُوا۟ بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَٱطْمَأَنُّوا۟ بِهَا وَٱلَّذِينَ هُمْ عَنْ ءَايَٰتِنَا غَٰفِلُونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌به‌ته‌مای ئاماده‌بوونی به‌ر باره‌گای ئێمه‌نین و (باوه‌ڕیان پێی نیه‌) و ڕازی بوون به‌ژیانی ئه‌م دنیایه‌و دڵنیا بوون پێی و دڵیان پێی خۆشبوو و ئه‌وانه‌ش که‌خۆیان غافڵ و بێ ئاگان له‌ئایه‌ت و نهێنی دروست کراوه‌کانی ئێمه‌، (سه‌رنجی ناده‌ن و بیری لێناکه‌نه‌وه‌)...

ئەو بێباوەڕانەی کە بە ئومێدی گەیشتن نین بە ئێمە و چاوەڕوانی زیندووبوونەوە نین تاوەکو لێی بترسن یان کاری بۆ بکەن، وە ڕازی بوون بە ژیانی دونیایەک کە تێدا دەچێت و نامێنێت، وە ئەو ژیانەیان ھەڵبژاردووە بەسەر ژیانی دواڕۆژدا کە ھەمیشەییە و ھەردەمێنێت، وە دڵیان ئارام و ھێمنە بۆ ژیانی دونیا و پێی دڵخۆش و ئاسوودەن، چونکە وا دەزانن ھەرگیز نامرن، وە ئەوانەی کە پشتیان لە ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی خوا کردووە غافڵ و بێئاگان.

8

أُو۟لَٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ

ئا ئه‌وانه‌شوێن و جێگه‌یان ئاگره به هۆی ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.

ئەوانەی ئەوە سیفات و کار و کردەوەیانە جێگا و شوێنی مانەوەیان ئاگری دۆزەخە، ئەویش بەھۆی بێباوەڕی و کردەوەی خراپی خۆیان کە پێغەمبەریان بەدرۆزانی و باوەڕیان بە ڕۆژی قیامەت و زیندووبوونەوە نەبوو.

9

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ يَهْدِيهِمْ رَبُّهُم بِإِيمَٰنِهِمْ ۖ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَٰرُ فِى جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه‌و کارو کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌، په‌روه‌ردگاریان به‌هۆی ئیمان و باوه‌ڕی (ڕێک و پێک و دامه‌زراویانه‌وه‌) هیدایه‌ت و ڕێنموییان ده‌کات (بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو کارو کرده‌وه‌یه‌کی چاک، له‌و جیهانیشدا) له‌ناو به‌هه‌شته جۆراو جۆره‌پڕ له‌نازو نیعمه‌ته‌کاندا چه‌نده‌ها ڕوبار به‌به‌رده‌میاندا ده‌ڕوات.

بە ڕاستی ئەوانەیش کە باوەڕیان بە خوا ھێنا و کاروکردەوەی چاکیان ئەنجامدا، بەھۆی باوەڕ و کاروکردەوەی چاکیانەوە خوای گەورە ڕێنوێنیان دەکات بۆ ئەنجامدانی ھەموو کاروکردەوەیەکی چاک کە ببێتە ھۆی ڕەزامەندی خۆی، پاشانیش لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە بە ھەمیشەیی دەیانخاتە بەھەشتانێکی پر لەناز و نیعمەت، کە بە ژێر دار و درەخت و کۆشک و تەلارەکانیدا گەلێک ڕوبار و جۆگە و کانیاو تێدەپەڕێت.

10

دَعْوَىٰهُمْ فِيهَا سُبْحَٰنَكَ ٱللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَٰمٌۭ ۚ وَءَاخِرُ دَعْوَىٰهُمْ أَنِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

دوعاو پاڕانه‌وه‌یان (له‌به‌هه‌شدا ئه‌مه‌یه‌: په‌روه‌ردگارا، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه ئه‌ی خوای میهره‌بان، چاک و چۆنیشیان له‌وێ سه‌لامکردنه‌، دواهه‌مین گوفتاریشیان دوای هه‌موو نازو نیعمه‌تێک، دوای هه‌موو به‌خششێک ئه‌وه‌یه‌که‌: پڕ به‌دڵ، له‌ناخی ده‌روونیانه‌وه به‌ڕاستی ده‌ڵێن: الحمد لله رب العالمین.

لەناو ئەو بەھەشتانەدا نزا و پاڕانەوە و بانگ کردنی ئەمانە ئەوەیە کە تەسبیحاتی خوا دەکەن و بەپاک و پوختە و مونەزەھـ ڕای دەگرن و دەڵێن: خوایە تۆ پاکوخاوێنی لە ھەموو کەم و کورتیەک، وە ھیچ ھاوەڵ و شەریکێکیت نییە، وە سڵاوی خوای گەورە بۆ ئەوان، وە سڵاوی فریشتەکان و سڵاوی خۆیشیان لەناو خۆیاندا ئەوەیە کە دەڵێن: سەلام و ئاشتی و ئارامیتان لەسەر بێت، وە کۆتا پاڕانەوەیشیان ئەوەیە دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە ، پەروەردگاری تەواوی دروستکراوەکان لە ھەموو جیھاندا لەسەر ھەموو ئەو ناز و نیعمەتانەی کەپێی بەخشیوین.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.