Muslim99Muslim99
← Tafsir library

10. Yunus

Jonas · Meccan · 109 ayahs

سُورَةُ يُونُسَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 71–80 of 109

71

۞ وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦ يَٰقَوْمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُم مَّقَامِى وَتَذْكِيرِى بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَعَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْتُ فَأَجْمِعُوٓا۟ أَمْرَكُمْ وَشُرَكَآءَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةًۭ ثُمَّ ٱقْضُوٓا۟ إِلَىَّ وَلَا تُنظِرُونِ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌سه‌رهات و هه‌واڵی نوح به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا بخوێنه‌ره‌وه‌، کاتێک به قه‌ومه‌که‌ی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و که‌سم، ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌غڵه‌تن، به‌مانه‌وه‌ی من له‌ناوتاندا و یادخستنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی خواتان لاکرانه ئه‌وه دڵنیابن که من کۆڵ ناده‌م، پشتم به خوا به‌ستووه له‌و کاره‌مدا، (ئیتر ئێوه چیتان له‌ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن) خۆتان و بته‌کانتان و هاوبیرو باوه‌ڕه‌کانتان بکه‌ونه خۆو ڕای خۆتان کۆبکه‌نه‌وه‌، پاشان به‌ئاشکرا چی ده‌که‌ن بیکه‌ن، هه‌رچیان له ده‌ست دێت دژ به من ئه‌نجامی بده‌ن (منه‌تتان نه‌بێت)، مۆڵه‌تم مه‌ده‌ن.

- ئەی پێغەمبەر - چیرۆک و بەسەرھاتی نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بخوێنەوە بەسەر ئەو بتپەرست و موشریکانەی باوەڕیان بەخوا و پێغەمبەرێتی تۆ نییە، ئەو کاتەی بە ھۆز و گەلەکەی وت: ئەی گەلەکەم، ئەگەر بەبوونم لە ناوتاندا قەڵس و ناڕەحەتن، وە ئامۆژگاری و بیرخستنەوەی ئایەتەکانی خواتان بەلاوە گران و قورسە، وە خۆتان یەکلایی کردوەتەوە بۆ کوشتنم، ئەوا چاک بزانن من تەنھا پشت و پەنام خوای گەورەیە بۆ پەکخستن و بەتاڵ کردنەوەی فڕوفێڵەکانتان، ئەوساتە ئێوە و گشت پەرستراو و خواکانتان قسەتان یەکبخەن و ھانایان بۆ بەرن با یارمەتیتان بدەن بۆ دژایەتی و لەناوبردنی من، پاشان بابڕیار و کارەکانتان ڕوون و ئاشکرا و بێ پەنھان بێت، دوای ئەوەش پلانی کوشتنی منتان دانا بەردەوام لەجێ بەجێکردنی ئەو پلانەی شاردبووتانەوە و ھیچ مۆڵەتم مەدەن، وە تەنھا ساتێکیش دوای مەخەن، (ئەمەش ئەو پەڕی متمانەیە بەخوای گەورە کە فڕوفێڵی ئەوان بەتاڵ دەکاتەوە).

72

فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَمَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ

جا ئه‌گه‌ر پشتم تێبکه‌ن و باوه‌ڕم پێنه‌که‌ن (پێم سه‌یره چونکه‌): ئه‌وه من هیچ پاداشتێک و هیچ شتێکم له ئێوه داوا نه‌کردووه‌، به‌ڵکو پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر خوایه و من فه‌رمانم پێ دراوه که له ڕێزی موسڵماناندا بم.

ئەگەر ھاتوو پشتان ھەڵکرد لە داواکاری و ئامۆژگاریەکانی من، ئەوا بێگومان لەبەر ئەوە نییە من داوای پاداشت و کرێیەکم لێ کردبن لەبەرامبەر ئامۆژگاری و گەیاندنی پەیامەکەم، باوەڕم پێ بھێنن یان بێبڕوا بن پێم، بەڵکو لەبەر لاساریی و خراپی خۆتانە، وە خوای گەورە فەرمانی پێکردووم کە ملکەچی بم، گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بم بە کاروکردەوەی چاکە و دوور کەوتنەوە لە خراپە.

73

فَكَذَّبُوهُ فَنَجَّيْنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِى ٱلْفُلْكِ وَجَعَلْنَٰهُمْ خَلَٰٓئِفَ وَأَغْرَقْنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُنذَرِينَ

که‌چی بانگه‌وازه‌که‌یان به‌درۆ زانی، ئینجا ئێمه‌ش نوح و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون له که‌شتیه‌که‌دا ڕزگارمان کردن و کردیشمانن به جێنشین و هه‌موو ئه‌وانه‌مان نوقمی ڕه‌هێڵ و زریانه‌که کرد که بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو، ئینجا ته‌ماشاکه‌و سه‌رنج بده‌و بزانه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و که‌سانه چۆن بوو که بێدار کرابوونه‌وه و هۆشیاریان پێدرابوو.

کەچی گەلەکەی بەدرۆیان زانی، وە باوەڕیان پێ نەکرد، ئەوسا ئێمەیش خۆی و ئەو باوەڕدارانەیشی کە لەناو کەشتیەکەیدا بوون ڕزگارمان کردن، وە کردمانن بەجێنشینی خەڵکانی پێش خۆیان، وە ئەوانەیشیان کەبێباوەڕ بوون بە ئایەت و بەڵگە و نیشانەکان و ھاتنی لافاوەکە لەناومان بردن، جا - ئەی پێغەمبەر - بیربکەرەوە و تێڕامێنە بزانە سەرەنجامی ئەو گەلەی کە نوح (سەلامی خوای لێ بێت) ترساندنی و باوەڕیان پێ نەکرد چی بەسەرھات ؟!

74

ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ رُسُلًا إِلَىٰ قَوْمِهِمْ فَجَآءُوهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ بِمَا كَذَّبُوا۟ بِهِۦ مِن قَبْلُ ۚ كَذَٰلِكَ نَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلْمُعْتَدِينَ

پاشان دوای نوح، پێغه‌به‌رانی ترمان نارد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌یان، جا ئه‌وانیش به چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌ی زۆره‌وه هاتن، که‌چی ئه‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕیان نه‌ده‌هێنا به‌وه‌ی که پێشتر باوه‌ڕیسن پێی نه‌بوو، ئابه‌و شێوه‌یه ئێمه مۆر ده‌نێین به‌سه‌ر دڵی ده‌ستدرێژکاراندا.

پاش ماوەیەک لە دوای نوح (سەلامی خوای لێ بێت) چەند پێغەمبەرێکمان نارد بۆ لای گەلەکانیان، پێغەمبەرەکانیش بە چەند بەڵگە و نیشانەی ڕوونەوە چوونە لایان تاوەکو بڕوایان پێ بھێنن، بەڵام بە ھۆی سوور بوونی پێشووتریان لەسەر بێباوەڕی و بە درۆخستنەوەی پێغەمبەرەکان ویستی ئەوەیان نەبوو کە باوەڕ بە نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بھێنن، جا بۆیە خوای گەورەش مۆری نا بەسەر دڵیاندا، ھەروەک چۆن مۆریشمان نا بەسەر دڵی ئەوانەیش کە باوەڕیان نەکرد بە پێغەمبەرانی پێشووتر، بەو شێوەیە لە ھەموو کات و ساتێکدا مۆریش دەنێین بەسەر دڵی ھەموو بێباوەڕێک کە سنوورەکانی خوای گەورە بە کوفڕ و بێباوەڕی ببەزێنێت و نەیانپارێزێت.

75

ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِم مُّوسَىٰ وَهَٰرُونَ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ بِـَٔايَٰتِنَا فَٱسْتَكْبَرُوا۟ وَكَانُوا۟ قَوْمًۭا مُّجْرِمِينَ

جا دوای ئه‌وان موسا و هاروونمان ڕه‌وانه کرد بۆ فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی، هاوڕێ له‌گه‌ل موعجیزه‌ی زۆردا که چی ئه‌وان خۆیان به گه‌وره زانی و بڕوایان پێ نه‌کردن، ئه‌وانه که‌سانێکی تاوانبار و گوناهباربوون.

دوای ماوەیەکیش لە ناردنی ئەو پێغەمبەرانە، موسی وھارونی برایمان نارد (سەلامی خوایان لێ بێت) بۆ لای فیرعەون پاشای میسر و گەورە و ناودارانی گەلەکەی، بە بەڵگە و نیشانەی ڕوونەوە کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆییان، ئەوە بوو خۆیان بەگەورە زانی و باوەڕیان نەھێنا بەوەی بۆیان ھێنابوون، بەڕاستی ئەوان گەلێکی تاوانبار بوون، چونکە باوەڕیان بەخوا نەھێنا و پێغەمبەرەکەشیان بەڕاست نەزانی و بەدۆریان خستەوە.

76

فَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ مِنْ عِندِنَا قَالُوٓا۟ إِنَّ هَٰذَا لَسِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ

جا کاتێک حه‌قیقه‌تیان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه (له‌ڕێگه‌ی موساوه‌) بۆ هات وتیان: به‌ڕاستی ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه‌!!

جا کاتێک ئەو ھەق و ڕاستییەی ئێمە ھات بۆ لای فیرعەون گەورە و ناودارانی گەلەکەی، ئەو ھەق و ڕاستییەی کە موسی و ھارونی برای (سەلامی خوایان لێ بێت) ھێنابویان، ئەوان بەو بەڵگە و نیشانانەی کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرایەتیان ئەوان وتیان: بێگومان ئەوەی ئەمانە ھێناویانە جادوویەکی ئاشکرا و ڕوونە، وە ھیچ ھەقیقەت و ڕاستی نییە.

77

قَالَ مُوسَىٰٓ أَتَقُولُونَ لِلْحَقِّ لَمَّا جَآءَكُمْ ۖ أَسِحْرٌ هَٰذَا وَلَا يُفْلِحُ ٱلسَّٰحِرُونَ

موسا پێی وتن: باشه ئێوه به‌م حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌ی که بۆم هێناون ده‌ڵێن: (جادوو)؟! ئایا ئه‌م موعجیزه جۆراو جۆرانه جادوون؟! خۆ جادووگه‌ران سه‌رفراز نابن؟!

موسایش (سەلامی خوای لێ بێت) وەڵامی دانەوە فەرمووی: ئایا ئێوە بەو ھەق و ڕاستیەی بۆتان ھات دەڵێن جادوو؟ ھیچی وانییە و جادوو نییە، وە منیش چاک دەزانم کە جادووگەر ھەرگیز سەرکەوتوو و سەرفراز نابێت، ئیتر من چۆن دەچم جادووتان بۆ دەکەم؟!

78

قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا لِتَلْفِتَنَا عَمَّا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَا وَتَكُونَ لَكُمَا ٱلْكِبْرِيَآءُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا نَحْنُ لَكُمَا بِمُؤْمِنِينَ

(فیرعه‌ون و دارو ده‌سته‌‌ی) وتیان: باشه تۆ بۆ ئه‌وه هاتوویت که وێڵمان بکه‌یت له‌و بیروباوه‌ڕو به‌رنامه‌یه‌ی که باوو باپیرانمان له‌سه‌ری بوون و له‌وانه‌وه بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه‌؟ (ئایا به‌م ڕێبازه‌) ده‌تانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتداری و گه‌وره‌یی بۆ خۆتان له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ده‌ست بهێنن؟! ئێمه بڕواتان پێ ناکه‌ین!!

فیرعەون و دەستە و تاقمەکەیشی وەڵامی موسایان (سەلامی خوای لێ بێت) دایەوە و وتیان: ئایا تۆ ئەم جادوەت بۆ ھێناوین تاوەکو لەسەر ئاینی باوباپیرانی خۆمان لامان بدەیت؟ وە موڵک و پادشایەتیش بۆ خۆت و براکەت بێت؟ دەی - ئەی موسی و ھارون - چاک بزانن ئێمە ھەرگیز باوەڕ بەوە ناکەین کە ئێوە دوو پیغەمبەربن و خوا ناردبێتنی بۆ لای ئێمە.

79

وَقَالَ فِرْعَوْنُ ٱئْتُونِى بِكُلِّ سَٰحِرٍ عَلِيمٍۢ

(ئینجا فیرعه‌ون فه‌رمانیدا) وتی: ئاده‌ی هه‌رچی جادووگه‌ری زاناو شاره‌زا هه‌یه بهێنن و بۆم کۆبکه‌نه‌وه‌.

کاتێک فیرعەون موعجیزەکانی موسای بینی، وتی: بڕۆن ھەرچی جادوگەری شارەزا و لێھاتووە بۆمی بھێنن.

80

فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلْقُوا۟ مَآ أَنتُم مُّلْقُونَ

جا کاتێک جادووگه‌ران هاتن و (بڕیاردرا جادووگه‌ریی خۆیان بنوێنن و موعجیزه‌ی موسا به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌) موسا پێی وتن: ده‌ی چیتان هه‌یه فڕێی بده‌ن و بیخه‌نه ڕوو!!

کاتێک جادوگەرەکانیان ھێنا بۆ فیرعەون، موسی (سەلامی خوای لێ بێت) بەو پەڕی متمانە بوون بەوەی خوای گەورە سەریدەخات بەسەریاندا پێی فەرموون: - ئەی جادوگەرینە - ئەوەی پێتانە لە جادوو فڕێی بدەن و بیھاوێژن.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.