Muslim99Muslim99
← Tafsir library

10. Yunus

Jonas · Meccan · 109 ayahs

سُورَةُ يُونُسَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 51–60 of 109

51

أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ ءَامَنتُم بِهِۦٓ ۚ ءَآلْـَٰٔنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِۦ تَسْتَعْجِلُونَ

دوای ئه‌وه ئایا که (قیامه‌ت) ڕوویداو به‌رپا بوو باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن؟!. ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئا ئێستا باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن؟! خۆ به‌ڕاستی کاتی خۆی (به‌گاڵته پێ کردنه‌وه‌) په‌له‌تان ده‌کرد له پێش هاتنی و (بڕواتان پێی نه‌بوو)!

یاخود لەدوای دابەزینی ئەو سزایە بەڵێنتان پێدراوە باوەڕ دەھێنن؟ ئایا ئێستا باوەڕ دەھێنن کەسزای خوای گەورەتان بۆ دابەزیووە، دەی باوەڕی وا چی کەڵک و سودێکی ھەیە، ئەگەر پێشتر نەبوبێت؟ ئایا ئێستا باوەڕ دەھێنن و دەگەڕێنەوە بۆ لای خوا؟ لە کاتێکدا ئێوە پێشتر پەلەی ئەوەتان بوو خوای گەورە سزای سەختی خۆیتان بەسەردا ببارێنێت؟! چونکە باوەڕتان پێی نەبوو.

52

ثُمَّ قِيلَ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْخُلْدِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا بِمَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ

ئه‌وسا به‌وانه‌ی که سته‌میان له خۆیان کرد ده‌وترێت: ده‌بچێژن سزاو ئازاری نه‌بڕاوه‌، مه‌گه‌ر پاداشتان له‌به‌رامبه‌ری کارو کرده‌وه و هه‌وڵه‌کانی خۆتانه‌وه نادرێته‌وه که ده‌تانکرد؟!

پاش ئەوەی دووچاری سزای سەختی خوا بوونەوە، وە داوایان کرد کە خوا لەو سزایە ڕزگاریان بکات و دەریان بھێنێت، پێیان دەوترێت: سزای ھەمیشەیی ڕۆژی دوایی بچێژن، ئایا بەدەر لەوەی کردوتانە و ئەنجامتان داوە لە بێباوەڕی و تاوان و خراپەکاری تۆڵەی ھیچ شتێکی ترتان لێ سەنراوەتەوە؟!

53

۞ وَيَسْتَنۢبِـُٔونَكَ أَحَقٌّ هُوَ ۖ قُلْ إِى وَرَبِّىٓ إِنَّهُۥ لَحَقٌّۭ ۖ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ

(بێباوه‌ڕان به‌گاڵته‌وه لێت ده‌پرسن): ئایا به‌رپا بوونی قیامه‌ت ڕاسته‌؟ (شتی وا پێش دێت؟!). بڵێ: به‌ڵێ، ڕاسته‌، سوێند به‌په‌روه‌ردگارم به‌ڕاستی ئه‌وه حه‌قیقه‌تێکی و (هه‌ر پێش دێت و) ئێوه ناتوانن خوا ده‌سته‌وسان بکه‌ن.

- ئەی پێغەمبەر - بتپەرست و بێباوەڕەکان لێت دەپرسن: ئایا ئەو سزایەی دەمانترسێن پێی ئایا ھەق و ڕاستە و دێتەدی؟ پێیان بڵێ: بەڵێ - سوێند بەخوا - ئەوە ھەق و ڕاستییە و قوتارتان نابێت لە دەستی.

54

وَلَوْ أَنَّ لِكُلِّ نَفْسٍۢ ظَلَمَتْ مَا فِى ٱلْأَرْضِ لَٱفْتَدَتْ بِهِۦ ۗ وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ۖ وَقُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ ۚ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ

ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌زه‌ویدا هه‌یه که‌سێک که سته‌می کردووه خاوه‌نی بێت (له قیامه‌تدا) ئاماده‌یه هه‌ر هه‌مووی بکاته قوربانی خۆی و بیبه‌خشێت، ئه‌وانه له ده‌روونه‌وه زۆر په‌شیمانن کاتێک سزاو ئازاری چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌بینن، ئه‌وسا داوه‌ری له نێوانیاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وانه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێناکرێت.

ھەر بتپەرست و موشریکێک ئەگەر خاوەنی ھەموو موڵکی گرانبەھای سەر زەوی بێت، وە بتوانێت بیدات لەبری ئەوەی سزای سەختی خوای گەورەیان لەسەر ھەڵبگیرێت ئەوا دەیانبەخشی، وە ئەو بتپەرست و موشریکانە لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک سزای خوای گەورە دەبینن پەشیمانی و خەم و پەژارەیان دەشارنەوە لەباوەڕداران، خوای گەورەش بە عەدل و دادگەری خۆی بڕیار دەدات لە نێوانیاندا، وە ئەوان بە ھیچ جۆریک ستەمیان لێ ناکرێت، بەڵکو تۆڵەی ئەو کارانەیان لێ دەسەنرێت کە لە دونیادا ئەنجامیان داوە.

55

أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ أَلَآ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

(خه‌ڵکینه‌) ئاگاداربن و بیرتان نه‌چێت که به‌ڕاستی هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی بۆ خوایه‌، ئاگاداربن که به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و پاداشت و سزا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیمان و کرده‌وه دیاری ده‌کات) به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی له‌م ڕاستیه بێ ئاگان و نایزانن.

بزانن ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھەر ھەمووی تەنھا موڵکی خوای تاک و تەنھایە، وە بیشزانن کە بەڵێنی خوای گەورە بەسزادانی بێباوەڕان ھەق و ڕاستە و جێ بەجێ دەبێت بەسەریاندا و ھیچ گومانێکی تێدا نییە، بەڵام زۆربەیان ئەوە نازانن بۆیە گومانیان بۆ دروست بووە.

56

هُوَ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ

هه‌ر خوا ژیان ده‌به‌خشێت و مردن پێش ده‌هێنێت، هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه‌.

ھەر خوای گەورەیە مردووەکان زیندوو دەکاتەوە، وە زیندووەکانیش دەمرێنێت، وە گەڕانەوەشتان لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر بۆ لای ئەوە، وە پاداشت و تۆڵەی کاروکردەوەکانیشتان دەداتەوە.

57

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَتْكُم مَّوْعِظَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَآءٌۭ لِّمَا فِى ٱلصُّدُورِ وَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ

ئه‌ی خه‌ڵکینه‌، به‌ڕاستی ئێوه ئامۆژگاریه‌کی گه‌وره و گرنگتان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه که (قورئانه‌) شیفا و چاره‌سه‌ریشه بۆ نه‌خۆشی دڵ و ده‌روونه‌کان و ڕێ نیشانده‌رو ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئیمانداران.

ئەی خەڵکینە ئێوە قورئانی پێرۆزتان بۆ ھات، کە مایەی یادخستنەوە و ترساندن و موژدەدانە، ئەو قورئانە شیفا و چارەسەری دڵەکانە لە نەخۆشی گومان و دوودڵی، وە ڕێنومایی ڕێگای ھەق و ڕاستییە، وە ڕەحمەت و بەزەییشە بۆ باوەڕداران، چونکە ھەر باوەڕداراە دەتوانێت سوودمەند بێت لە پەند و ئامۆژگارییەکانی قورئان.

58

قُلْ بِفَضْلِ ٱللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِۦ فَبِذَٰلِكَ فَلْيَفْرَحُوا۟ هُوَ خَيْرٌۭ مِّمَّا يَجْمَعُونَ

(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به ئیماندارن بڵێ: با دڵشاد و شادومان بن به‌فه‌زڵ و به‌خشش و ڕه‌حمه‌تی خوایی (که قورئان و به‌رنابه‌ی خوایه‌)، که‌وا بوو با هه‌ر به‌وه دڵ خۆش بن، هه‌ر ئه‌وه‌ش چاکتره بۆیان له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵکی خه‌ریکن کۆی ده‌که‌نه‌وه‌و که‌ڵه‌که‌ی ده‌که‌ن.

- ئەی پێغەمبەری خوا - بەو خەڵکە بڵێ: ئەوەی لە قورئان بۆتان ھاتووە فەزڵ و ڕەحمەتی خوای گەورەیە بەسەرتانەوە، بە فەزڵ و ڕەحمەتی خوای میھرەبان دابەزیووە بۆتان، دەی کەواتە خۆشحاڵ و دڵشادبن بەو فەزڵ و ڕەحمەتەی خوا نەک بە ھیچ شتێکی تر، بێگومان ئەوەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بۆی ھێناون لەلایەن پەروەردگاریەوە باشتر و خاسترە لەو ماڵ و سەروەت و سامانەی دونیا کە کۆتان کردووەتەوە، کە سەرەنجامەکەیشی ھەر فەوتان و تیاچوونە.

59

قُلْ أَرَءَيْتُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ لَكُم مِّن رِّزْقٍۢ فَجَعَلْتُم مِّنْهُ حَرَامًۭا وَحَلَٰلًۭا قُلْ ءَآللَّهُ أَذِنَ لَكُمْ ۖ أَمْ عَلَى ٱللَّهِ تَفْتَرُونَ

بڵێ پێیان: هه‌واڵم بده‌نێ، ئێوه چۆن له خۆتانه‌وه ئه‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون دابه‌شی ده‌که‌ن و هه‌ندێکی به حه‌رام داده‌نێن و هه‌ندێکی به حه‌ڵاڵ (که چی باوه‌ڕتان به به‌رنامه‌ی خوا نیه)، پێیان بڵێ: ئایا خوا خۆی مۆڵه‌تی ئه‌و کاره‌ی پێداون؟! یا خود له خۆتانه‌وه شت به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن؟!

- ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ئاخو ئەو ڕزق و ڕۆزییەی کە خوای گەورە بۆی دابەزاندوون و منەتی کردووە بەسەرتاندا، ئەوسا ئێوەیش بە ھەوا و ھەوەس و ئارەزووی خۆتان ھەندێکی حەرام دەکەن و ھەندێکی تریشی حەڵاڵ، پێیان بڵێ: ئایا خوای گەورە ڕێگای داون کە کارێکی لەو شێوەیە بکەن و بە ئارەزووی خۆتان ھەندێک شت حەڵاڵ بکەن ھەندێکی تریش حەرام؟ یان نەخێر ئێوە درۆ بە ناو خواوە دەکەن.

60

وَمَا ظَنُّ ٱلَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ

باشه‌، ئاخۆ له ڕۆژی قیامه‌تدا گومان و بۆچوونی ئه‌و که‌سانه چۆن بێت که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن؟ (ئایا واده‌زانن لێ پرسینه‌وه نیه‌؟) به‌ڕاستی (له‌گه‌ڵ لاری زۆربه‌ی خه‌ڵکیدا) خوا هه‌ر خاوه‌نی فه‌زڵه به‌سه‌ریانه‌وه‌، هه‌ر چه‌نده زۆربه‌یان سوپاس ناپه‌زێرو بێ ئه‌مه‌کن.

ئەوانەی درۆ ھەڵدەبەستن بە ناو خواوە دەبێت بۆچونیان چۆن بێت لەبارەی ئەو تۆڵە و سزایەی لە ڕۆژی قیامەتدا دووچاریان دەبێت؟ تۆ بڵێیت باوەڕیان وابێت کە خوای گەورە چاوپۆشیان لێ دەکات و لێیان خۆش دەبێت؟ شتی واڕوو نادات و زۆر دوورە، بێگومان خوای گەورە خاوەنی فەزڵی زۆر گەورەیە بەسەر خەڵکییەوە، بەوەی مۆڵەتیان دەدات و پەلەی نییە لە تۆڵە سەندنەوە لێیان، بەڵام زۆرێک لەوانە ئینکاری ئەو ھەموو ناز و نیعمەتەی خوای گەورە دەکەن و شوکر و سوپاسی ناکەن.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.