Muslim99Muslim99
← Tafsir library

10. Yunus

Jonas · Meccan · 109 ayahs

سُورَةُ يُونُسَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 41–50 of 109

41

وَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل لِّى عَمَلِى وَلَكُمْ عَمَلُكُمْ ۖ أَنتُم بَرِيٓـُٔونَ مِمَّآ أَعْمَلُ وَأَنَا۠ بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تَعْمَلُونَ

ئه‌گه‌ر بڕواشیان پێنه‌کردیت و به‌رنامه‌که‌ی تۆیان به‌درۆزانی، ئه‌وه تۆش بڵێ: کارو کرده‌وه‌ی خۆم هه‌ر بۆ خۆمه‌و کارو کرده‌وه‌ی خۆتان هه‌ر بۆ خۆتانه‌، ئێوه به‌رین و لێپرسراو نین له‌هه‌رچی من ده‌یکه‌م، منیش به‌ریم و لێپرسراو نیم له‌هه‌رچی که ئێوه ده‌یکه‌ن.

- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر گەل و ھۆزەکەت بە درۆیان زانیت ئەوا پێیان بڵێ: پاداشتی کردەوەی خۆم بۆ خۆمە وە ھەر خۆیشم تەحەمولی کاروکردەوەکانم دەکەم، وە کاروکردەوەی ئێوەیش بۆ خۆتانە، وە ھەر خۆیشتان تۆڵەکەی تەحەمول دەکەن، ئێوە بەرین لە تۆڵەی کاروکردەوەکانی من، وە منیش بەریم لە تۆڵەی کاروکردەوەکانی ئێوە.

42

وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ وَلَوْ كَانُوا۟ لَا يَعْقِلُونَ

(له‌و بێ باوه‌ڕانه‌) که‌سانێک هه‌یه گوێت بۆ هه‌ڵده‌خات (کاتێک قورئان ده‌خوێنیت)، جا ئایا تۆ ده‌زانیت قسه‌و گوفتاری خۆت بده‌ی به‌گوێی که‌سانێکدا که که‌ڕه‌واڵه‌ن نایبیستن و ئه‌گه‌ر چی تێ نه‌ئه‌گه‌یشتن و عه‌قڵ و ژیریان نه‌ده‌خسته‌کار.

وە ھەیە لەناو ئەو بتپەرست و موشریکانەدا کاتێک کە تۆ قورئان دەخوێنیت بە ڕواڵەت گوێت لێدەگرن، گوێگرتنێک تەنھا دەیبیستن نەک دڵی بدەنێ و بیر لە مانا و مەبەستەکانی بکەنەوە، - ئەی پێغەمبەر - ئایا تۆ دەتوانیت کەسێک کەڕ بێت قورئانی پێ ببیستیت؟! ھەر بەو شێوەیە ناشتوانیت ھیدایەت و ڕێنوێنی ئەوانە بکەیت کە کەڕن لە بیستنی ھەق و ڕاستی و بیری لێ ناکەنەوە.

43

وَمِنْهُم مَّن يَنظُرُ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تَهْدِى ٱلْعُمْىَ وَلَوْ كَانُوا۟ لَا يُبْصِرُونَ

هه‌شیانه سه‌رنجی تۆ ده‌دات و له هه‌ڵس و که‌وت و گوفتارو ڕه‌فتاری تۆ ورد ده‌بێته‌وه‌، جا ئایا تۆ هیدایه‌تی کوێرو نابینایان ده‌ده‌یت؟! ئه‌گه‌ر کوێراییان داهات بێت و نه‌بینن؟! (دیاره که ئه‌وانه دڵیان کوێره‌و ده‌روونیان تاریکه و نایانه‌وێت نووری ئیسلام دڵ و ده‌روونیان ڕووناک بکاته‌وه‌).

- ئەی پێغەمبەر - ھەشیانە لەو بتپەرست و موشریکانە بە چاوی سەری تەماشات دەکات نەک بەچاوی دڵی، ئایا ئەو کەسەی کە چاوی دڵی لێ سەنرابێتەوە تۆ دەتوانیت چاوی دڵی بکەیتەوە؟! بێگومان تۆ ناتوانیت کارێکی لەو شێوەیە بکەیت، ھەروەک ناتوانیت ھیدایەت و ڕێنوێنی ئەو کەسە بکەیت کە چاوی دڵی لێ سەنرابێتەوە.

44

إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَظْلِمُ ٱلنَّاسَ شَيْـًۭٔا وَلَٰكِنَّ ٱلنَّاسَ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ

به‌ڕاستی خوا هیچ جۆره سته‌مێک ناکات له خه‌ڵکی، به‌ڵکو خه‌ڵکی خۆیان سته‌م له‌خۆیان ده‌که‌ن.

بێگومان خوای گەورە ستەم لە بەندەکانی ناکات، پەروەردگار پاکوبێگەردە لەوەی ستەم لە بەندەکانی بکات، ھەرگیز بە ئەندازەی تۆزقاڵێکیش ستەمیان لێ ناکات، بەڵام خەلکی خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن، بەوەی خۆیان بەدەستی خۆیان خۆیان دەخەنە ناو ھەلاکەت و فەوتان و تیاچوونەوە، بە ھۆی دەمارگیریان بۆ باتڵ و ناھەقی و خۆبەزلزانین و سەرسەختی و ملھوڕیانەوە.

45

وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ كَأَن لَّمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا سَاعَةًۭ مِّنَ ٱلنَّهَارِ يَتَعَارَفُونَ بَيْنَهُمْ ۚ قَدْ خَسِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِلِقَآءِ ٱللَّهِ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ

ڕۆژێک دێت خوا هه‌ر هه‌مووانیان کۆده‌کاته‌وه‌، وا هه‌ست ده‌که‌ن ته‌نها سه‌عاتێک له ڕۆژیان پێچووه (خزمان و ناسیاوان) هه‌مووان یه‌کتر ده‌ناسنه‌وه‌، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌بوو به ئاماده بوونی به‌رده‌م دادگای خوا، خه‌ساره‌ت مه‌ندی و زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کی زۆر ڕویان تێده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌وانه هیدایه‌ت وه‌رگر نه‌بوون.

خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لێپرسینەوە و موحاسەبەکردنیان کۆیان دەکاتەوە، وەک ئەوە وایە لە دونیا و ژیانی ناو گۆڕ تەنھا ساتێک زیاتر نەمابنەوە، لەنێو خۆشیاندا یەکتر دەناسن، پاشان لەبەر بینینی دیمەنە ناڕەحەتی و ناخۆشیەکانی ئەو ڕۆژە ئەو یەکتر ناسینەیان دەبچڕێنین، بێگومان خەسارۆمەند بوون ئەوانەی باوەڕیان نەکرد بە گەیشتنەوە بەپەروەردگاریان لەڕۆژی قیامەتدا، چونکە ئەوان لە دونیادا باوەڕدار نەبوون تاوەکو پارێزراوبن لەو زەرەر و خەسارۆمەندیەی ڕۆژی دوایی.

46

وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ ٱلَّذِى نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ ٱللَّهُ شَهِيدٌ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمان (بۆ خوا نه‌ناسان) پێش بهێنین و نیشانی تۆی بده‌ین، یاخود پێشتر گیانت بکێشین و ئاکامیان نه‌بینیت، ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه (له‌ده‌ستمان ده‌رباز نابن)، له‌وه‌و دواش خوا خۆی شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

- ئەی پێغەمبەر - یان ئەوەتانێ بەشێک لەو ھەڕەشانەت نیشان بدەین کە لەوانمان کردووە پێش مردنت، بەوەی ئاینەکەت ئاشکرا و زاڵ دەکەین و ئەوان ئەکوژین و لەناویان دەبەین، یان پێش ئەوەی نیشانتی بدەین دەتمرێنین، لەھەدوو حاڵەتەکەدا گەڕانەوەی ئەوان لەڕۆژی قیامەتدا بۆ لای ئێمەیە، پاشان خوای گەورە ئاگادارە بەتەواوی ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە تۆڵە و سزای ھەموو کارە خراپەکانیشیان لێ دەسێنێت.

47

وَلِكُلِّ أُمَّةٍۢ رَّسُولٌۭ ۖ فَإِذَا جَآءَ رَسُولُهُمْ قُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ

بۆ هه‌موو قه‌وم و گه‌لێک پێغه‌مبه‌رێک هه‌بووه‌، جا کاتێک (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ردا) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان ئاماده ده‌بێت، له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری داوه‌ری ده‌کرێت له نێوانیاندا و هیچ جۆره سته‌مێکیان لێناکرێت.

ھەموو ئوممەتێک لە ئوممەتانی پێشووتر پێغەمبەری خۆیان ھەبووە، جا کاتێک ئەو پێغەمبەرە ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووە پێیان دەگەیەنێت و ئاگاداریان دەکاتەوە، بەڵام ئەوان بەدرۆیان خستنەوە و باوەڕیان پێ نەکرد، خوای گەورە بەدادگەری خۆی بڕیار دەدات لە نێوانیاندا، خوای گەورە بەفەزڵ و گەورەیی خۆی ئەوانی ڕزگار کرد لەدەستی ئەو بێباوەڕ و ستەمکارانە، وە ئەوانیشی بەدادگەری خۆی لەناو برد، بێگومان ھیچ ستەمێکیان لێ نەکراوە، چونکە تۆڵەی کاروکردەوەی خۆیان وەرگرتۆتەوە.

48

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

(بێباوه‌ڕان) ده‌ڵێن: کوا، که‌ی ئه‌و به‌ڵێنه پێش دێت؟ که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن!

جا کاتێک بەو بێباوەڕانە بوترێت لەخوا بترسن و بگەڕێنەوە ئەگینا سزای خوای گەورە سزای سەختی خۆیتان بۆ دەنێرێت، ئەوان دەڵێن: ئەی موحەممەد ئەو بەڵێن و سزایەی دەمان ترسێنن پێی کەی دێت ئەگەر ئێوە راستگۆن؟

49

قُل لَّآ أَمْلِكُ لِنَفْسِى ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۗ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۚ إِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ فَلَا يَسْتَـْٔخِرُونَ سَاعَةًۭ ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ

پێیان بڵێ (من ته‌نها پێغه‌مبه‌رم) توانای ئه‌وه‌شم به‌ر ده‌ست نیه که زه‌ره‌رێک یان قازانجێک به خۆم بگه‌یه‌نم مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، هه‌موو قه‌ومێک کاتی دیاری کراوی خۆی هه‌یه بۆ کۆتایی هاتنی، هه‌ر کاتێک ئه‌و ساته گه‌یشت، ئه‌وا نه‌تاوێک دواده‌که‌ون، نه‌ساتێکیش پێش ده‌که‌ون.

- ئەی پێغەمبەر - تۆیش پێیان بڵێ: من بۆ خۆیشم زەرەر و زیان و سوودم بەدەست نییە، ناتوانم سودێک بەخوم بگەیەنم یان زیانێک لەسەر خۆم لابدەم، ئیتر چۆن دەتوانم سودێک یان زیانێک بەغەیری خۆم بگەیەنم، مەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر بێت، ئیتر من چۆن ئاگاداری غەیب و شتە شاراوە و نھێنییەکان ببم، ھەموو ئوممەت و نەتەوەیەک لای خوا ماوەو کاتێکیان بۆ دیاری کراوە لە ناویان ببات و نەیانھێڵێت، ھیچ کەسێک جگە لەخوا ئاگاداری ئەو کات و ساتە نییە، جا کەکاتی دیاریکراوی خۆیان ھات، ئیتر نەدوا دەکەوێت و نەپێشیش دەكەوێت.

50

قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَتَىٰكُمْ عَذَابُهُۥ بَيَٰتًا أَوْ نَهَارًۭا مَّاذَا يَسْتَعْجِلُ مِنْهُ ٱلْمُجْرِمُونَ

بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ باشه ئه‌گه‌ر سزاو تۆڵه‌ی خوا له‌شه‌وگاردا یان له ڕۆژگاردا یه‌خه‌ی پێگرتن، تاوانباران (به‌ته‌مای چین!) ئاخۆ بۆچی په‌له ده‌که‌ن؟!

- ئەی پێغەمبەری خوا - بەوانە بڵێ کە پەلەی ھاتنی سزای خوایانە: ئەگەر سزای سەختی خواتان لەھەر کات و ساتێکدا بۆ بێت بە شەو یان بە ڕۆژ، ئیتر بۆچی پەلە دەکەن لە ھاتنی ئەو سزایە؟!

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.