Muslim99Muslim99
← Tafsir library

10. Yunus

Jonas · Meccan · 109 ayahs

سُورَةُ يُونُسَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 21–30 of 109

21

وَإِذَآ أَذَقْنَا ٱلنَّاسَ رَحْمَةًۭ مِّنۢ بَعْدِ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُمْ إِذَا لَهُم مَّكْرٌۭ فِىٓ ءَايَاتِنَا ۚ قُلِ ٱللَّهُ أَسْرَعُ مَكْرًا ۚ إِنَّ رُسُلَنَا يَكْتُبُونَ مَا تَمْكُرُونَ

کاتێکیش خه‌ڵکی له‌دوای ناخۆشیه‌ک که بۆیان پێش دێت له‌ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆمان به‌هره‌وریان ده‌که‌ین، ئه‌وه یه‌کسه‌ر پیلانگێڕی کاریانه دژ به‌ئاین و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا خێراتره له‌وان له نه‌خشه‌و پلاندا، به‌ڕاستی فریشته‌کانمان هه‌موو پیلان و فێڵێک که‌ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌که‌ن.

ھەرکاتێک بەو خەڵکە بتپەرست و موشریکە نازو نیعمەت و خۆشیەک دەچێژین لە باران و لەوەڕ دوای بێ بارانی و قات و قڕی و بێھیوا بوون، کەچی دەبینیت خێرا گاڵتە و لاقرتی دەکەن بە ئایەت و نیشانە و بەڵگەکانمان و بەدرۆیان دەزانن و گزیی و فڕت و فێڵێان بەرامبەر دەکەن، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: خوای گەورە لەوان بە پەلەتر نەخشە و پیلان بۆ لەناو بردنتان دادەڕێژێت و کەمەندکێشتان دەکات بۆ تۆڵەسەندنەوە، بێگومانبن ھەر فڕت و فێڵێک بکەن فریشتەکان دەینوسن و تۆماری دەکەن، وە ھیچ شتێکیان لەدەست دەرناچێت، ئیتر خالق و دروستکەری ئەوان چۆن لەدەستی دەردەچێت؟! وە خوای گەورە تۆڵەی ھەموو ئەو فڕت و فێڵانەتان لێ دەسێنێت.

22

هُوَ ٱلَّذِى يُسَيِّرُكُمْ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا كُنتُمْ فِى ٱلْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِرِيحٍۢ طَيِّبَةٍۢ وَفَرِحُوا۟ بِهَا جَآءَتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌۭ وَجَآءَهُمُ ٱلْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍۢ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ ۙ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَٰذِهِۦ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ

(ئه‌ی هاوه‌ڵگه‌ڕان) خوا ئه‌و زاته‌یه که له‌وشکانی و ده‌ریادا هاتو چۆتان پێده‌کات، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که له‌که‌شتیه‌کاندا ده‌بن و ده‌یانگوێزنه‌وه به‌هۆی باو شه‌ماڵێکی پاک و ئارامه‌وه‌و هه‌مووان دڵخۆشن پێی، ئه‌وه بایه‌کی توندو به‌هێز و سه‌خت به‌ره‌و که‌شتیه‌که بێت و هه‌ڵبکات، له‌هه‌موو لایه‌که‌وه شه‌پۆل بۆیان بێت، ئیتر وابزانن که ده‌وره‌دراون و (ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه‌، ئا له‌و کاته‌دا خه‌ڵکه‌که به‌سۆزه‌وه‌) هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن، دڵنیان خوا نه‌بێت که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت، له‌کاتێکدا بیرو باوه‌ڕو ئاینیان به‌ته‌واویی پاک و پوخت و یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه بۆ خوا، بۆیه به‌سۆزه‌وه ده‌ڵێن: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌م به‌ڵایه‌، له‌م ته‌نگانه‌یه‌، ڕزگارمان بکه‌یت، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانته‌وه‌.

- ئەی خەڵکینە - خوا ئەو خوایەیە کە لە وشکانی و دەریادا بەڕێتان دەکات، لە وشکانی لەسەر پێیەکانتان و بەسواری وڵاخەکانتان بەڕێتان دەکات، وە لەدەریایشدا بەکەشتیەکان، تا کاتێک لە دەریا لەناو کەشتیەکاندان و شنەبایەکی فێنک و خۆشتان بۆ دێت کەشتیەکانتان بەرێوە دەبات و سەرنشینەکانی خۆشحاڵ دەبن پێی، جا لەو کاتەی ئەوان لەناو خۆشی خۆیاندان لەپڕ ڕەشەبا و تۆفان و گەردەلولێکی بەھێز بۆیان دێت، وە شەپۆلی دەریایش لە ھەموو لایەکەوە پەلاماریان دەدات، ئیتر ئەو کاتە چاک دەزانن کە کەوتونەتە ناو گێژاوی دەریا و دەوریان گیراوە و تیادەچن، ئا لەو کاتەدا بەو پەڕی دڵسۆزی و گەردن کەچیەوە تەنھا ھانا بۆ خوای تاک و تەنھا دەبەن، وە ھەموو بت و پەرستراوەکانی تر لەبیر دەکەن و دەڵێن: ئەی خوایە ئەگەر ئەمجارە ڕزگارمان کەیت لەم بەڵا و موصیبەت و ناڕەحەتیەی کەلەناومان دەبات لە شوکرانەبژێران دەبین بۆ ھەموو ئەو ناز و نیعمەتانەی پێت بەخشیوین.

23

فَلَمَّآ أَنجَىٰهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ۗ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَا بَغْيُكُمْ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُم ۖ مَّتَٰعَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُكُمْ فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ

جاکاتێک خوا ڕزگاری کردن، خێرا ئه‌وان به‌ناحه‌ق ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌سته‌مکاری له‌زه‌ویدا، ئه‌ی خه‌ڵکینه‌: به‌ڕاستی سته‌م کردنتان ته‌نها له‌سه‌ر خۆتان ده‌که‌وێت و به‌زیانی خۆتان ته‌واو ده‌بێت، ئێوه به‌و سته‌مکاریه خۆشی و ڕابواردنی ژیانی دنیاتان ده‌وێت، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه‌و ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که‌ده‌تانکرد.

جا کاتێک خوای گەورە نزا و پاڕانەوەکەیانی گیرا کرد، وە لەو ناڕەحەتی و بەڵاو موصیبەتە ڕزگاری کردن، دیسان دەگەڕێنەوە سەر ئەنجامدانی خراپەکاری بە بێباوەڕی و گوناهـ و تاوانکردن لەسەر زەوی، - ئەی خەڵکینە - بەخەبەر بێنەوە سەرەنجام و ئۆباڵی زوڵم و ستەم و خراپەکاریتان سزاکەی تەنھا بۆ خۆتانە، خوای گەورە بە زوڵم و ستەم و خراپەکاری ئێوە ھیچ زیانی پێ ناگات، لە ژیانی دونیادا ماوەیەک لەزەتی لێ دەبینن کە کۆتایی دێت و دەڕوات، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە، ئەو کاتە ھەواڵتان پێ دەدەین کە چی گوناهـ و تاوانێکتان ئەنجامداوە، وە سزایشتان دەدەینەوە لەسەر ھەموو کردەوەکانتان.

24

إِنَّمَا مَثَلُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا كَمَآءٍ أَنزَلْنَٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخْتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلْأَرْضِ مِمَّا يَأْكُلُ ٱلنَّاسُ وَٱلْأَنْعَٰمُ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَخَذَتِ ٱلْأَرْضُ زُخْرُفَهَا وَٱزَّيَّنَتْ وَظَنَّ أَهْلُهَآ أَنَّهُمْ قَٰدِرُونَ عَلَيْهَآ أَتَىٰهَآ أَمْرُنَا لَيْلًا أَوْ نَهَارًۭا فَجَعَلْنَٰهَا حَصِيدًۭا كَأَن لَّمْ تَغْنَ بِٱلْأَمْسِ ۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ

بێگومان نموونه‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه‌، هه‌ر له‌و بارانه ده‌چێت له‌ئاسمانه‌وه دامانباراندووه جا به‌هۆیه‌وه ڕووه‌کی زه‌وی گه‌شه‌ده‌کات و به‌یه‌کدا چوون (به‌رو بوومی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات) له‌و‌خۆراکانه‌ی که‌هه‌م خه‌ڵکی و هه‌م ئاژه‌ڵیش لێی ده‌خۆن، هه‌تا کاتێک وای لێ دێت زه‌وی، به‌جوانی نه‌خش و نیگاری خۆی ده‌رده‌خات و خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه‌، خه‌ڵکه‌که‌ی وا گومان ده‌به‌ن به‌ڕاستی هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداری ته‌واون به‌سه‌ریدا (ئا له‌وکاته‌دا که‌خه‌ڵکی خراپ و غافڵن و دڵیان به‌دنیا خۆشه‌و هه‌رچی گوناهو تاوانه ده‌یکه‌ن) ئه‌وه فه‌رمانی ئێمه‌یان بۆ ده‌رده‌چێت له‌شه‌ودا یان له‌ڕۆژدا، ئه‌و‌سا وه‌ک کشتوکاڵی دروێنه‌کراوی لێ ده‌که‌ین، هه‌روه‌کو دوێنێ نه‌بووبێت، ئابه‌و شێوه‌یه ئایه‌ته‌کانی خۆمان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک بیر بکه‌نه‌وه‌و تێفکرن (وا دیاره ڕۆژێک دێت پێشکه‌وتنی زانستی ده‌گاته ئاستێکی زۆر باڵا، خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر غه‌ڕا ده‌بن، به‌ڵام له‌پڕێکدا خوا کۆتایی به‌هه‌موو شتێک ده‌هێنێت).

نموونەی ژیانی ئەم دونیایە کە تام و لەزەتی لێ دەبینن، لە خێراچون و کۆتایی پێ ھاتنی ھەر وەک ئەو بارانە وایە کە لە ئاسمانەوە دامانبەزاندووە کە ڕووەک و دانەوێڵەکانی زەوی پێ تێکەڵ دەبێت بەسەر ھەندێکی تریدا کە خەڵکی لە دانەوێڵە و بەرووبوم و میوەکان دەخۆن، وە ئەوەیشی لە پووش و پەڵاش مەڕ و ماڵات و وڵاخەکان دەیخۆن، تا ئەو کاتەی زەوی بۆ خۆی ڕەنگا و ڕەنگ دەبێت جوانی و قەشەنگی خۆی بە گژ و گیاو گوڵ و گوڵزار لە ھەموو ڕەنگێک دەردەخات، وە خاوەنەکەی وادەزانێت دەسەڵاتی ھەیە بەسەر چنین و دروێنەکردنی ئەوەی پێگەیشتووە و سەوز بووە، لەپڕ بە شەو یان بە ڕۆژ فەرمانی ئێمە بۆ وێرانکردن و تێکدانی دێت جا بە ئافات و نەخۆشی یان بە لافاو و بروسکە و تۆفان بێت، وای بەسەر دێت وەک ئەوەی کە دوێنێ ئەو نەبووبێت کە ئاوا بە دار و درەخت و گوڵ و گوڵزار ڕازابوویەوە، ھەروەک چۆن حاڵ و گوزەرانی دونیامان بۆ ڕوونکردنەوە کە چۆن بەخێرایی تێدەپەڕێت ئا بەو شێوەیەش بەڵگە و نیشانەکانی خۆمان ڕوون دەکەینەوە بۆ کەسانێک کەبیر بکەنەوە پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن.

25

وَٱللَّهُ يَدْعُوٓا۟ إِلَىٰ دَارِ ٱلسَّلَٰمِ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ

خوای گه‌وره‌ش بانگه‌واز ده‌کات بۆ به‌هه‌شتی پڕ له‌شادی و ئاشتی و ئاسایش، هه‌ر که‌سێک ئه‌و زاته بیه‌وێت (خۆیشی هه‌وڵ بدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی) ڕێنموویی ده‌کات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.

خوای گەورە ھەموو خەڵکی بانگ دەکات بۆ بەھەشتەکەی کە شوێن و جێگای سەلامەتی و ئارامی و دڵنیاییە، خەڵکی لە ھەموو جۆرە بەڵا و ناڕەحەتی و خەم و پەژارەیەک پارێزراو دەبن، وە مردنیش جارێکی تر یەخەیان ناگرێت، وە خوای گەورە ھەرکەسێک خۆی بیەوێت و بەشیاوی بزانێت ڕێنومایی دەکات بۆ لای ڕێگای ڕاست، بۆ لای ئاینی ئیسلام، کە ئەمانگەیەنێتە ئەم خانەی ئارامی و دڵنیاییەی بەھەشت.

26

۞ لِّلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ ٱلْحُسْنَىٰ وَزِيَادَةٌۭ ۖ وَلَا يَرْهَقُ وُجُوهَهُمْ قَتَرٌۭ وَلَا ذِلَّةٌ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

بۆ ئه‌وانه‌ی چاکه‌یان کردووه‌، پاداشتی چاکترو به‌هه‌شتی به‌رین و زیاتریش ئاماده‌یه به‌چه‌نده‌ها قات، (له‌ڕیوایه‌تێکدا که‌پێشه‌ویان ئه‌حمه‌د و موسلیم ڕیوایه‌تیان کردووه‌، ئه‌و زیاده‌یه‌، ته‌ماشا کردنی ڕوخساری پڕ له‌نوورو قه‌شه‌نگی زاتی په‌روه‌ردگاره‌) ڕووخساریشیان ڕه‌شی و تاڵی و ڕیسوایی و زه‌لیلی و ماندوێتی پێوه دیارنییه، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و بۆ هه‌میشه ژیانی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر.

ئەوانەی کە چاکەکار بوون، ئەوەی خوای گەورە لەسەری واجب و پێویست کردوون لە تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە پێی ھەستاون، وە وازیان ھێناوە لەوەی حەرامی کردووە لەسەریان لە گوناھ و تاوان و خراپەکاری، پاداشتی زۆر چاکیان بۆ ھەیە کە بریتیە لە چونە بەھەشت، نەک ھەر ھێندە بەڵكو زیاتر لەوە، تەماشاکردنی ڕووی پیرۆزی خوای گەورە، وە ھیچ ڕەشایی و تەپوتۆزێک نانیشێت لە ڕوومەتیان، وە زەلیلی و سەرشۆریش ڕوویان تێ ناکات، ئەوانەی کە بەو شێوەیە وەسفکران بەھەمیشەیی لە بەھەشتدا دەمێننەوە.

27

وَٱلَّذِينَ كَسَبُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ جَزَآءُ سَيِّئَةٍۭ بِمِثْلِهَا وَتَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌۭ ۖ مَّا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِنْ عَاصِمٍۢ ۖ كَأَنَّمَآ أُغْشِيَتْ وُجُوهُهُمْ قِطَعًۭا مِّنَ ٱلَّيْلِ مُظْلِمًا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

ئه‌وانه‌ش گوناهو تاوانه‌کا‌نیان ئه‌نجامداوه‌، هه‌رچه‌نده پاداشتی هه‌ر گوناهو تاوانێک به‌قه‌ده‌ر خۆی ده‌درێته‌وه (به‌ڵام هه‌ندێک ئه‌وه‌نده تاوانبارن) خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕی و ڕوو ڕه‌شی ماندووی کردوون، که‌س نیه په‌نایان بدات و بیانپارێزێت له (خه‌شم و قینی) خوا، ئه‌وه‌نده ڕوو ڕه‌شن هه‌ر ده‌ڵێی پارچه‌یه‌ک له‌شه‌وی تاریک ڕووخساری داپۆشیوون، ئائه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه ژیان له‌ناویدا ده‌به‌نه‌سه‌ر.

ئەوانەشی خراپەکاریان کردووە لە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان، تۆڵەی گشت خراپەیەکیان لە ڕۆژی دواییدا بە ئەندازەی ئەو خراپەیەیە ئەنجامیانداوە لێ دەسەنرێتەوە و بۆیان زیاد ناکرێت، وە زەلیلی و زەبوونی ڕومەتیان دادەگرێت، وە ھیچ ڕێگرێک نییە بتوانێت بەر سزا و تۆڵەی خوای گەورە بگرێت ئەگەر دابەزی بۆیان، ڕوومەت و دەموچاویان بەشێوەیەک ڕەش ھەڵدەگەڕێت دەڵێیت تاریكی شەوێکی ئەنگوستەچاو کراوە بەبەریاندا لەتاو دوکەڵی ئەو ئاگرەی پێی دەبرژێن و دەسوتێن، ئەوانە ھاوەڵی ئاگری دۆزەخن و بەھەمیشەیی و ھەتاھەتایی تێیدا دەمێننەوە.

28

وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًۭا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَآؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَآؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ

ئه‌مانه‌ش له‌ڕۆژێکدا ده‌بێت که‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ینه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه‌، پاشان به‌وانه ده‌ڵێین: که‌شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه‌: خۆتان و ئه‌و شتانه‌ی که‌ده‌تانپه‌رست، له‌جێی خۆتان بوه‌ستن و مه‌جوڵێن، ئه‌وسا موشریکه‌کان له‌په‌رستراوه‌کانیان جیا ده‌که‌ینه‌وه، خوا بت و په‌رستراوه‌کان، ده‌هێنێته قسه‌و ئه‌وانیش به یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن: ئێوه ئێمه‌تان نه‌ئه‌په‌رست!!

- ئەی پێغەمبەر - ئەو ڕۆژە وەبیر بھێنەرەوە کەتەواوی دروستکراوەکان بۆ لێپرسینەوە و موحاسەبەکردن کۆدەکەینەوە، پاشان بەوانە دەڵێین کە لە دونیادا ھاوەڵیان بۆ خوای گەورە بڕیار دەدا، - ئەی بتپەرست و موشرکینە - ئێوە و ئەوانەیشی کە کردبوتان بە شەریک و ھاوەڵی خوا لە جێگای خۆتان بوەستن و نەجوڵێن، ئەو کاتە ئەوان و خواکانیان لێک جودا دەکەینەوە، ئەوانەی کرابوون بەشەریک و ھاوەڵی خوا و لەبری ئەو دەپەرستران لەو کەسانە جیا دەکەینەوە کە دەیان پەرستن، ئەوانەی کە کرابون بە خوا و لەبری ئەو دەپەرستران خۆیان تەبەڕا دەکەن لەو کەسانەی کە دەیانپەرستن و پێیان دەڵێن: ھەرگیز ئێوە لە دونیادا ئێمەتان نەپەرستووە.

29

فَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَٰفِلِينَ

ئینجا خوا به‌سه که‌شایه‌ت بێت له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا، به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری په‌رستن و پاڕانه‌وه‌ی ئێوه نه‌بووین.

لێرەدا خواکانیان تەبەڕا لەو کەسانە دەکەن کە لەبری خوا پەرستویانن و پێیان دەڵێن: بەسە خوای گەورە شاھید بێت لە نێوانماندا، ئێمە ھەرگیز ڕازی نەبووین کە ئێوە ئێمە بپەرستن، وە فەرمانی لەو شێوەیەشمان پێ نەکردوون، وە ئێمە بێئاگابووین لە عیبادەت و پەرستنی ئێوە بۆ ئێمە.

30

هُنَالِكَ تَبْلُوا۟ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّآ أَسْلَفَتْ ۚ وَرُدُّوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ مَوْلَىٰهُمُ ٱلْحَقِّ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ

ئا له‌وێدا (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌رو لێپرسینه‌وه‌دا) هه‌موو که‌س ده‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی ڕابووردووی هه‌ست پێ ده‌کات که‌پێش خۆی ڕه‌وانه‌ی کردووه‌، ئه‌وسا هه‌مووان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای خوا، خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌و په‌روه‌ردگاری حه‌ق، هه‌ر چیه‌کیش به‌ناحه‌ق ده‌یانپه‌رست و هه‌ڵیانده‌به‌ست و پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو بوون، ون ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت..

لەو ھەڵوێستە گەورە و ناڕەحەتەدا ھەموو کەس تاقی دەکرێتەوە بە ھۆی ئەو کردەوانەی پێشتر کە لە دونیادا کردوونی، چاکەکاران پاداشتی چاکەکانیان وەردەگرنەوە و خراپەکارانیش تۆڵەی گوناھ و تاوان و بێباوەڕیان، ئیتر بتپەرست و موشریکەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەق و ڕاستی خۆیان، ئەو بۆ خۆی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکات، وە ھەموو ئەو درۆ و دەلەسانەی دەیانکرد لەوەی گوایە خواکانیان شەفاعەتیان بۆ دەکەن و ڕزگاریان دەکەن، ھەر ھەمووی دەڕاوت و نامێنێت، وە ھیچ سوودیان پێ ناگەیەنن.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.