وَإِذَآ أَذَقْنَا ٱلنَّاسَ رَحْمَةًۭ مِّنۢ بَعْدِ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُمْ إِذَا لَهُم مَّكْرٌۭ فِىٓ ءَايَاتِنَا ۚ قُلِ ٱللَّهُ أَسْرَعُ مَكْرًا ۚ إِنَّ رُسُلَنَا يَكْتُبُونَ مَا تَمْكُرُونَ
کاتێکیش خه‌ڵکی له‌دوای ناخۆشیه‌ک که بۆیان پێش دێت له‌ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆمان به‌هره‌وریان ده‌که‌ین، ئه‌وه یه‌کسه‌ر پیلانگێڕی کاریانه دژ به‌ئاین و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا خێراتره له‌وان له نه‌خشه‌و پلاندا، به‌ڕاستی فریشته‌کانمان هه‌موو پیلان و فێڵێک که‌ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌که‌ن.
ھەرکاتێک بەو خەڵکە بتپەرست و موشریکە نازو نیعمەت و خۆشیەک دەچێژین لە باران و لەوەڕ دوای بێ بارانی و قات و قڕی و بێھیوا بوون، کەچی دەبینیت خێرا گاڵتە و لاقرتی دەکەن بە ئایەت و نیشانە و بەڵگەکانمان و بەدرۆیان دەزانن و گزیی و فڕ‌ت و فێڵێان بەرامبەر دەکەن، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: خوای گەورە لەوان بە پەلەتر نەخشە و پیلان بۆ لەناو بردنتان دادەڕێژێت و کەمەندکێشتان دەکات بۆ تۆڵەسەندنەوە، بێگومانبن ھەر فڕ‌ت و فێڵێک بکەن فریشتەکان دەینوسن و تۆماری دەکەن، وە ھیچ شتێکیان لەدەست دەرناچێت، ئیتر خالق و دروستکەری ئەوان چۆن لەدەستی دەردەچێت؟! وە خوای گەورە تۆڵەی ھەموو ئەو فڕ‌ت و فێڵانەتان لێ دەسێنێت.