Muslim99Muslim99
← Tafsir library

10. Yunus

Jonas · Meccan · 109 ayahs

سُورَةُ يُونُسَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 101–109 of 109

101

قُلِ ٱنظُرُوا۟ مَاذَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَمَا تُغْنِى ٱلْءَايَٰتُ وَٱلنُّذُرُ عَن قَوْمٍۢ لَّا يُؤْمِنُونَ

پێیان بڵێ: ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن: خوا چی دروست کردووه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، که‌چی به‌ڵگه و نیشانه‌و ئاگاداریه‌کان سوودیان نیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ناهێنن و (ڕێبازی ئیمان ناگرنه‌به‌ر).

- ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بتپەرست و موشریکانە کە داوای بەڵگە و نیشانەت لێ دەکەن لەسەر گەورەیی و دەسەڵاتی خوا، بڵێ: بیر بکەنەوە و پەند وەربگرن لەو بەڵگە و نیشانانەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە لەسەر تاک و تەنھایی و دەسەڵاتی خوا، بێگومان دابەزاندنی بەڵگە و نیشانە و ناردنی پێغەمبەرەکانیش ھیچ سوودی نییە بۆ گەل و ھۆزێک کە ئامادەییان تێدا نەبێت کە باوەڕ بھێنن، چونکە ئەوان سوورن لەسەر بێباوەڕی و تاوان و گوناھی خۆیان.

102

فَهَلْ يَنتَظِرُونَ إِلَّا مِثْلَ أَيَّامِ ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلِهِمْ ۚ قُلْ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ

(ئه‌و بێ‌باوه‌ڕانه‌) چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن، مه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناکه‌ن که ڕۆژگارێکیان به‌سه‌ر بهێنین وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێشیاندا هێنامان؟. بڵێ: جا ئێوه چاوه‌ڕێ بن، به‌ڕاستی منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا له چاوه‌ڕوانانم.

ئایا ئەو بێباوەڕانەی لای تۆ چاوەڕوانی چ شتێک دەکەن جگە لە چاوەڕوانی ئەو سزایانە نەبێت کە خوای گەورە دای بەسەر گەلانی پێش خۆیان؟! - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: چاوەڕوانی سزای خوا بکەن، منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕوانی پەیمان و بەڵێنی پەروەردگارم.

103

ثُمَّ نُنَجِّى رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ كَذَٰلِكَ حَقًّا عَلَيْنَا نُنجِ ٱلْمُؤْمِنِينَ

له‌وه‌ودوا (کاتێک بڕیارماندا خوانه‌ناسان له‌ناو به‌رین) پێغه‌مبه‌رانمان و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه ڕزگار ده‌که‌ین، هه‌ر به‌و شێوه‌یه به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که ئیمانداران ڕزگار بکه‌ین.

پاشان سزا و تۆڵەیان بۆ دادەبەزێنین، بەڵام پێغەمبەرانی خۆمان و ئەوانەیشی لەگەڵ ئەواندا باوەڕیان ھێناوە ڕزگار دەکەین، بەھیچ شێوەیەک ئەو سزایەی دووچاری بێباوەڕان بووە دووچاری ئەمان نابێت، ھەروەک چۆن پێغەمبەران و باوەڕدارانی شوێن کەوتوانیانمان ڕزگار کرد، بەھەمان شێوە پێغەمبەری خوا (موحەممەد صلی اللە علیە وسلم) و ئەوانەی باوەڕیان پێھێناوە ڕزگار دەکەین، رزگاربوونێک کە ھەقێکی جێگیرە لە سەرمان.

104

قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمْ فِى شَكٍّۢ مِّن دِينِى فَلَآ أَعْبُدُ ٱلَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَٰكِنْ أَعْبُدُ ٱللَّهَ ٱلَّذِى يَتَوَفَّىٰكُمْ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ

بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر ئێوه گومانتان هه‌یه له ئاین و به‌رنامه‌ی من، ئه‌وه چاک بزانن که‌: من هه‌رگیز ئه‌و شتانه ناپه‌رستم که ئێوه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن، به‌ڵکو ئه‌و خوایه ده‌په‌رستم، که مردنی ئێوه‌ی به‌ده‌سته و من فه‌رمانم پێدراوه که له ده‌سته‌ی باوه‌ڕداران بم.

- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ : ئەی خەڵکینە، ئەگەر ئێوە لەڕاستی و دروستی ئاینەکەم گومانتان ھەیە، ئەو ئاینەی کە بانگتان دەکەم بۆ لای کە ئاینی یەکخواپەرستییە، ئەوە من زۆر دڵنیام کە ئاینەکەی ئێوە خراپە و بە ھیچ شێوەیەک شوێنی ناکەوم، وە ئەو شتانەیش ناپەرستم کە ئێوە لە بڕی خوا دەیانپەرستن، بەڵکو ئەو خوایە دەپەرستم کە دەتانمرێنێت، وە ھەر ئەو خوایە فەرمانی پێکردووم لە باوەڕدارانی دڵسۆز و موخلیص بم بۆ ئاینەکەی.

105

وَأَنْ أَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًۭا وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ

هه‌روه‌ها فه‌رمانم پێدراوه که به‌ڕاست و ڕه‌وان ڕووت بکه‌ره ئاین و دینداری به‌وپه‌ڕی ملکه‌چی و دڵسۆزیه‌وه‌، هه‌روه‌ها فه‌رمانم پێدراوه که‌: نه‌که‌یت له ده‌سته‌ی موشریک و هاوه‌ڵگه‌ڕان بیت.

وە ھەروەھا فەرمانی پێکردووم کە لەسەر ئاینی ھەق و ڕاست و دروست بەردەوام و جیگیر بم، وە شوێن ھیچ ئاینێکی تر نەکەوم، وە ڕێگریشی لێکردوم کە لە بتپەرست و موشریکەکانیش بم.

106

وَلَا تَدْعُ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ ۖ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًۭا مِّنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

هاناو هاواریش نه‌به‌یت بۆ که‌سێک یان شتێک له جیاتی خوا، که نه قازانجت پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه زیان (چونکه قازانج و زیان هه‌ر به‌ده‌ست خوایه‌)، خۆ ئه‌گه‌ر کاری وا ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ له سته‌مکارانیت.

- ئەی پێغەمبەر - ھاوار نەکەیت و نەپاڕێیتەوە لەو بت و دار و خوا درۆینانە کە نە زیان و نە سوودت پێ دەگەیەنێت، ئەگەر کارێکی لەو شێوەیەت کرد و ھاوارت لەوانە کرد ئەوا تۆ لەو کەسانە دەبیت کە ستەمکار و سنوور بەزێنی مافەکانی خوا و خۆیشیانن.

107

وَإِن يَمْسَسْكَ ٱللَّهُ بِضُرٍّۢ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِن يُرِدْكَ بِخَيْرٍۢ فَلَا رَآدَّ لِفَضْلِهِۦ ۚ يُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ

(ئه‌ی ئینسان) ئه‌گه‌ر خوا تووشی ناخۆشی و زیانێکت بکات، ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت فریات بکه‌وێت و له‌سه‌رتی لابه‌رێت جگه له‌و زاته‌، یاخود ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێر و خۆشیه‌کت بکات، ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت به‌ری فه‌زڵ و به‌خششی خوا بگرێت، هه‌ر کام که بیه‌وێت له به‌نده‌کانی به‌هره‌وه‌ر ده‌کات (له نازو نیعمه‌تانی بێ‌شومار) ئه‌و زاته هه‌میشه لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر خوای گەورە دووچاری بەڵا و ناخۆشییەکی کردیت، ھیچ کەسێک ناتوانێت لەسەرت لایبات جگە خۆی نەبێت، وە ئەگەر نیازی خێر وخۆشی و چاکەیەکیشی پێ کردیت کەس ناتوانێت ڕێگری بکات لە فەزڵ و چاکەی ئەو، وە بە فەزڵ و گەورەیی خۆی ھەرکەسێکی بوێت لەبەندەکانی پێی دەبەخشێت و تووشی خێر و خۆشی دەکات، ھیچ کەسێک ناتوانێت زاتی ھەق تەعالا ناچار بکات بەئەنجامدانی ھیچ کارێک، وە تەنھا ھەر خۆیەتی لێبوردە و لێخۆش بووی گوناھ و تاوانەکان بۆ ھەر بەندەیەکی خۆی کە تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان.

108

قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَكُمُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۖ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيْكُم بِوَكِيلٍۢ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه‌، ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌تی وه‌رگرتبێت ئه‌وه سوودی بۆ خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ش گومڕا بووبێت و ڕێی ون کردبێت، ئه‌وه گومڕاییه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت و من لێپرسراوو چاودێر نیم به‌سه‌ر کارو کرده‌وه‌ی ئێوه‌وه‌.

- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەی خەڵکینە، لە لایەن پەروەردگارتانەوە قورئانتان بۆ ھاتووە، جا ھەرکەسێک ڕینمونی وەربگرێت و باوەڕی پێ بھێنێت ئەوا سوود و قازانج و کەڵکی بۆ خۆیەتی، چونکە خوای گەورە بێ نیازە و ھیچ پێویستی بە تاعەت و گوێڕایەڵی ئەوان نییە، وە ھەر کەسێکیش گومڕا بوو، وە باوەڕی پێ نەھێنا و لە ڕێگای ڕاست لابدات ئەوا زەرەر و زیانی تەنھا ھەر بۆ خۆیەتی، وە گوناھ و تاوانی بەندەکانی ھیچ زیانێک بە خوا ناگەیەنێت، وە پێیان بڵێ: من پارێزەر نیم بەسەرتانەوە تاوەکو کاروکردەوەکانتان بژمێرم و لێپرسینەوەتان بکەم لەسەری.

109

وَٱتَّبِعْ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ وَٱصْبِرْ حَتَّىٰ يَحْكُمَ ٱللَّهُ ۚ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَٰكِمِينَ

تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌ر شوێنی ئه‌و (به‌رنامه‌یه‌) بکه‌وه که له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه به تۆ ده‌گات و ئارامگرو خۆگربه (له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌که‌وه که خوانه‌ناسان بۆت پێش ده‌هێنن) هه‌تا خوا خۆی داوه‌ری ده‌کات و ئه‌و زاته چاکترین و دادپه‌روه‌رترینی دادوه‌رانه‌.

- ئەی پێغەمبەر - شوێن ئەو نیگا و وەحییە بکەوە کە پەروەردگارت بۆی کردویت و کاری پێ بکە، وە ئارام بگرە لەسەر ئەزیەت و ئازاری گەلەکەت، وە لەسەر گەیاندنی ئەو پەیامەی کە پەروەردگارت فەرمانی پێ کردویت بەگەیاندنی، وە بەردەوامبە لەسەری تا خوای گەورە بڕیار دەدات بە سەرکەوتنت لە دونیا بە سەریاندا، وە بە سزادانیان لە ڕۆژی دوایی ئەگەر ھاتوو لەسەر کوفر و بێباوەڕی مردن و تەوبەیان نەکرد و نەگەرانەوە بۆ لای خوا.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.