۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱشْتَرَىٰ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَٰلَهُم بِأَنَّ لَهُمُ ٱلْجَنَّةَ ۚ يُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ ۖ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّۭا فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ وَٱلْإِنجِيلِ وَٱلْقُرْءَانِ ۚ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِۦ مِنَ ٱللَّهِ ۚ فَٱسْتَبْشِرُوا۟ بِبَيْعِكُمُ ٱلَّذِى بَايَعْتُم بِهِۦ ۚ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
به‌ڕاستی خوا، گیان و ماڵی له ئیمانداران کڕیوه به‌وه‌ی که به‌هه‌شت بۆ ئه‌وانه‌و به‌شیانه (به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارێکی به‌خشنده‌یه، هه‌ر خۆی به‌خشێنه‌ری گیان و ماڵ و سامانه، که‌چی ئاوا مامه‌ڵه ده‌کات له‌گه‌ڵ ئیماندارانداو نرخێکی نه‌بڕاوه، نرخێکی زۆر گه‌وره‌ی بۆ بڕیارداوه، کاتێک له پێناوی ئه‌ودا ده‌یبه‌خشن) ئه‌وانه ده‌جه‌نگن له پێناوی ئاینی خوادا، دوژمنانی ئاینی خوا ده‌کوژن (له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا)، یان ده‌کوژرێن و (شه‌هید ده‌کرێن)، ئه‌و پاداشت و به‌ڵێنه به‌ڕاستی له‌سه‌ر خوایه و باس کراوه له ته‌ورات و ئینجیل و قورئاندا، جا کێ هه‌یه به قه‌ده‌ر خوا به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ک بێت بۆ جێ به‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی، که‌واته زۆر دڵخۆش و کامه‌ران بن به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی که ئه‌نجامتانداوه و به‌و فرۆشتن و کڕینه‌ی که له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون، بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنی نه‌بڕاوه و بێ سنوور.
[ إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ ] (عبدالله¬ى كوڕى ره‌وواحه) له‌شه‌وى (به‌یعه‌ى عه‌قه‌به)دا به پێغه‌مبه‌ری خواى - صلى الله عليه وسلم - فه‌رموو: مه‌رجى خواى گه‌وره‌و خۆت چیه؟ فه‌رمووى: (مه‌رجى خواى گه‌وره ئه‌وه‌یه كه بیپه‌رستن و شه‌ریكى بۆ دانه‌نێن، وه مه‌رجى خۆمیش ئه‌وه‌یه كه بمپارێزن چۆن خۆتان و ماڵ و منداڵتان ده‌پارێزن)، وتیان: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌مان جێبه‌جێ كرد چیمان بۆ هه‌یه؟ فه‌رمووى: (به‌هه‌شت)، وتیان: بازرگانیه‌كى قازانجكردوو براوه‌یه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: خوای گه‌وره نه‌فس و ماڵی له باوه‌ڕداران كڕیوه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا به‌هه‌شتی پێ به‌خشیون [ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ وَالْقُرْآنِ ] ئه‌مانه كوشتار ئه‌كه‌ن له پێناو خوای گه‌وره‌دا یان كافران ئه‌كوژن و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن یان ئه‌كوژرێن له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه ئه‌مه به‌ڵێنێكه‌و خوای گه‌وره داویه‌تی و حه‌قه‌و ئه‌یباته سه‌رو له ته‌ورات و ئینجیل و قورئانیشدا ئه‌م شته‌ی باس كردووه [ وَمَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ ] وه كێ هه‌یه له خوای گه‌وره زیاتر وه‌عدو به‌ڵێنی خۆی بباته سه‌ر، واته: كه‌س نیه [ فَاسْتَبْشِرُوا بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُمْ بِهِ ] موژده بێت له‌و كڕین و فرۆشتنه‌ی كه كردتان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌داو دڵتان به‌م كڕین و فرۆشتنه خۆش بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی براوه‌ن تیایدا [ وَذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (١١١) ] ئا ئه‌مه گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنه.