Muslim99Muslim99
← Tafsir library

9. At-Tawba

The Repentance · Medinan · 129 ayahs

سُورَةُ التَّوۡبَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 81–90 of 129

81

فَرِحَ ٱلْمُخَلَّفُونَ بِمَقْعَدِهِمْ خِلَٰفَ رَسُولِ ٱللَّهِ وَكَرِهُوٓا۟ أَن يُجَٰهِدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَالُوا۟ لَا تَنفِرُوا۟ فِى ٱلْحَرِّ ۗ قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّۭا ۚ لَّوْ كَانُوا۟ يَفْقَهُونَ

(دووڕووه‌کان)، ئه‌وانه‌ی که به‌جێهێڵران له‌ناو مه‌دینه‌دا شادمان بوون به‌دانیشتنیان و دواکه‌وتنیان له پێغه‌مبه‌رو نه‌چوونیان بۆ غه‌زا، حه‌زیان نه‌کرد جیهادو تێکۆشان به خۆیان و ماڵیان له پێناوی خوادا بکه‌ن و به ئیماندارانیان وت: له‌م گه‌رمایه‌دا ده‌رمه‌چن بۆ جیهاد، ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئاگری دۆزه‌خ به‌تینتر و به‌هێزتره له‌گه‌رمیدا ئه‌گه‌ر تێ بگه‌ن و بیرو هۆشیان بخه‌نه‌کار.

[ فَرِحَ الْمُخَلَّفُونَ بِمَقْعَدِهِمْ خِلَافَ رَسُولِ اللَّهِ ] مونافیقان كه‌ دواكه‌وتن له‌ غه‌زای ته‌بووك و مانه‌وه‌ له‌ مه‌دینه‌دا دڵخۆش بوون به‌ مانه‌وه‌یان له‌ پاش پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - ده‌رچوو [ وَكَرِهُوا أَنْ يُجَاهِدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وه‌ پێیان ناخۆش بوو كه‌ جیهاد بكه‌ن له‌ پێناو خواى گه‌وره‌ به‌ ماڵ و نه‌فسیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و ترسنۆك بوون [ وَقَالُوا لَا تَنْفِرُوا فِي الْحَرِّ ] وه‌ هه‌ندێك له‌ مونافیقان به‌وانه‌ی تریان ئه‌وت دونیا زۆر گه‌رمه‌ به‌م گه‌رمایه‌ ده‌رمه‌چن بۆ غه‌زا [ قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا لَوْ كَانُوا يَفْقَهُونَ (٨١) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئاگری دۆزه‌خ زۆر گه‌رمتره‌ له‌م گه‌رماى هاوینه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ تێئه‌گه‌ن، كه‌ ئارام نه‌گرن له‌سه‌ر ئه‌م گه‌رماییه‌ی دونیا چۆن ئارام ئه‌گرن له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئاگرى دونیا به‌شێكه‌ له‌ حه‌فتا به‌شى ئاگرى دۆزه‌خ)، وه‌ده‌فه‌رمێت: (ئه‌گه‌ر ئه‌م مزگه‌وته‌ سه‌د هه‌زار كه‌س یان زیاترى تیا بێت، ته‌نها پیاوێكى دۆزه‌خى تیا بێت و هه‌ناسه‌یه‌ك بدات به‌و هه‌ناسه‌یه‌ مزگه‌وته‌كه‌و ئه‌وه‌ى تیایه‌تى هه‌مووى ده‌سوتێت)، وه‌ده‌فه‌رمێت: (سوكترین سزاى دۆزه‌خ بۆ كه‌سێكه‌ كه‌ جوتێك نه‌على ئاگرینى له‌ پێیه‌ ده‌ماغى پێوه‌ى ده‌كوڵێت، وا ئه‌زانێت سزاى كه‌س وه‌ك ئه‌م سه‌خت نیه‌ له‌ راستیشدا ئه‌و سزاى له‌ هه‌موو دۆزه‌خیه‌كان سوكتره‌).

82

فَلْيَضْحَكُوا۟ قَلِيلًۭا وَلْيَبْكُوا۟ كَثِيرًۭا جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ

جا (وازیان لێ بهێنه‌) باکه‌مێک پێبکه‌نن (له دنیادا) و ده‌بێت زۆر بگرین (له قیامه‌تدا) له پاداشتی ئه‌و کارو کرده‌وه‌یه‌ی ده‌یکه‌ن.

[ فَلْيَضْحَكُوا قَلِيلًا وَلْيَبْكُوا كَثِيرًا ] با له‌ دونیادا كه‌م پێ بكه‌نن و زۆر بگرین، یان له‌ قیامه‌تدا حاڵیان وایه‌ زۆر ئه‌گرین، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (دۆزه‌خیه‌كان ده‌گرین تا فرمێسكه‌كانیان به‌ روویاندا دێته‌ خواره‌وه‌ وه‌كو جۆگه‌له‌، تا فرمێسكیان وشك ده‌بێت ئه‌وجا خوێن ده‌ڕێژن، ئه‌وه‌نده‌ زۆر ده‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌شتى تیابێت تیایدا ده‌ڕوات) [ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٨٢) ] وه‌كو سزایه‌ك بۆ ئه‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا ئه‌یانكرد له‌ نیفاق و تاوان و سه‌رپێچی.

83

فَإِن رَّجَعَكَ ٱللَّهُ إِلَىٰ طَآئِفَةٍۢ مِّنْهُمْ فَٱسْتَـْٔذَنُوكَ لِلْخُرُوجِ فَقُل لَّن تَخْرُجُوا۟ مَعِىَ أَبَدًۭا وَلَن تُقَٰتِلُوا۟ مَعِىَ عَدُوًّا ۖ إِنَّكُمْ رَضِيتُم بِٱلْقُعُودِ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ فَٱقْعُدُوا۟ مَعَ ٱلْخَٰلِفِينَ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جا ئه‌گه‌ر خوا (له غه‌زای ته‌بووک) تۆی گه‌ڕانده‌وه بۆ مه‌دینه‌، پاشان ده‌سته‌یه‌ک له‌و (دووڕوو دنیا په‌رستانه‌) مۆڵه‌تیان لێ خواستیت تا له ئاینده‌دا به‌شداری غه‌زا بکه‌ن و ده‌ربچن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئه‌وه تۆش پێیان بڵێ: ئیتر هه‌رگیز له‌گه‌ڵ مندا ده‌رناچن و هه‌رگیز نابێت له‌گه‌ڵ مندا بجه‌نگن دژ به دوژمن، چونکه به‌ڕاستی ئێوه له سه‌ره‌تاوه ڕازی بوون به‌دانیشتن و نه‌هاتن، ده ئیتر هه‌ر دانیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که مانه‌وه‌و دواکه‌وتن و نه‌هاتن.

[ فَإِنْ رَجَعَكَ اللَّهُ إِلَى طَائِفَةٍ مِنْهُمْ ] ئه‌ى محمد - صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ گه‌ڕانتیه‌وه‌ بۆ لای كۆمه‌ڵێك له‌ مونافیقان [ فَاسْتَأْذَنُوكَ لِلْخُرُوجِ فَقُلْ لَنْ تَخْرُجُوا مَعِيَ أَبَدًا ] كه‌ ویستیان جارێكی تر بۆ غه‌زایه‌كی تر له‌گه‌ڵتدا ده‌رچن، تۆ وه‌كو سزایه‌ك بۆیان پێیان بڵێ: هه‌رگیز جارێكی تر له‌گه‌ڵ مندا نابێ ده‌رچن چونكه‌ ده‌رچوونتان زه‌ره‌رو زیانی هه‌یه‌ بۆ موسڵمانان [ وَلَنْ تُقَاتِلُوا مَعِيَ عَدُوًّا ] وه‌ نابێ له‌گه‌ڵ مندا كوشتاری هیچ دوژمنێكم بكه‌ن [ إِنَّكُمْ رَضِيتُمْ بِالْقُعُودِ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] ئێوه‌ سه‌ره‌تا له‌ غه‌زای ته‌بووك خۆتان ڕازی بوون كه‌ دانیشن و ده‌رنه‌چن بۆ جیهاد [ فَاقْعُدُوا مَعَ الْخَالِفِينَ (٨٣) ] ده‌ى دانیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ عوزریان هه‌بووه‌ له‌ مناڵ و ئافره‌ت و پیرو په‌ككه‌وته‌ و نه‌خۆشه‌كان.

84

وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰٓ أَحَدٍۢ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًۭا وَلَا تَقُمْ عَلَىٰ قَبْرِهِۦٓ ۖ إِنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ فَٰسِقُونَ

هیچ کات له‌سه‌ر هیچ که‌س له‌و دووڕووانه نوێژ نه‌که‌ی که مرد، له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌شی مه‌وه‌سته‌، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه باوه‌ڕیان به خواو به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بوو و مردیشن له‌کاتێکدا له دین ده‌رچوو بوون.

[ وَلَا تُصَلِّ عَلَى أَحَدٍ مِنْهُمْ مَاتَ أَبَدًا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - نوێژ له‌سه‌ر هیچ كه‌س له‌و مونافیقانه‌ مه‌كه‌ كه‌ بمرێ، دیسان له‌سه‌ر (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕى سه‌لول) دابه‌زى، كه‌ مرد كوڕه‌كه‌ى هات وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - قه‌میسه‌كه‌تم بده‌رێ ده‌یكه‌مه‌ كفنى باوكم، وه‌ نوێژى له‌سه‌ر بكه‌و داواى لێخۆشبوونى بۆ بكه‌ له‌ خواى گه‌وره‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - قه‌میسه‌كه‌ى پێداو فه‌رمووى دواتر ئاگادارم بكه‌وه‌ نوێژى له‌سه‌ر ده‌كه‌م، دواتر هه‌واڵى پێداو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ویستی نوێژی له‌سه‌ر بكات، ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - چۆن نوێژ له‌سه‌ر كه‌سێك ئه‌كه‌ی كه‌ مونافیقه‌؟! پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى من سه‌رپشكم له‌ نێوان ئه‌وه‌ى داواى لێخۆشبوونى بۆ بكه‌م یان نا، ئه‌گه‌ر حه‌فتا جار زیاتر دوعاى بۆ بكه‌م خوا لێیخۆش بێت بۆى ئه‌كه‌م و نوێژى له‌سه‌ر كرد، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - نوێژ له‌سه‌ر كه‌سێك مه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر نیفاق مردووه‌ [ وَلَا تَقُمْ عَلَى قَبْرِهِ ] وه‌ له‌سه‌ر قه‌بریشی ڕامه‌وه‌سته‌ دوعای خێری بۆ بكه‌یت، له‌ دواى ئه‌م ئایه‌ته‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - نوێژى له‌سه‌ر هیچ مونافیقێك نه‌كردو نه‌چوه‌ سه‌ر قه‌بریان تا كۆچى دوایى كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر قه‌برى موسڵمان ڕاوه‌ستاوه‌و نوێژى له‌سه‌ر كردووه‌و دوعای بۆ ئه‌كردو ئه‌یفه‌رموو: داواى لێخۆشبوون و دامه‌زراوى بۆ براكه‌تان بكه‌ن چونكه‌ ئێستا پرسیارى لێ ده‌كرێت [ إِنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُوا وَهُمْ فَاسِقُونَ (٨٤) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كوفریان كردووه‌ به‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - وه‌ له‌سه‌ر فیسق و نیفاق مردوونه‌.

85

وَلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَٰلُهُمْ وَأَوْلَٰدُهُمْ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُعَذِّبَهُم بِهَا فِى ٱلدُّنْيَا وَتَزْهَقَ أَنفُسُهُمْ وَهُمْ كَٰفِرُونَ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) ماڵ و سامان و نه‌وه‌یان سه‌رسامت نه‌کات به‌باشیان بزانیت، چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌ر ده‌یه‌وێت له ژیانی دنیادا تووشی به‌ڵاو سزایان بکات له ڕێگه‌ی ماڵ و سامان و نه‌وه‌یانه‌وه و گیانیان ده‌ربێت، له‌کاتێکدا که ئه‌وان بێ باوه‌ڕن.

[ وَلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَالُهُمْ وَأَوْلَادُهُمْ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُعَذِّبَهُمْ بِهَا فِي الدُّنْيَا ] وه‌ تۆ سه‌رسام مه‌به‌ به‌ سامان و ماڵ و منداڵیان خوای گه‌وره‌ ئه‌یه‌وێ له‌ دونیادا سزایان بدات به‌هۆی ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی كه‌ پێی به‌خشیوون [ وَتَزْهَقَ أَنْفُسُهُمْ وَهُمْ كَافِرُونَ (٨٥) ] وه‌ ڕوحیان بكێشێت له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌وان كافرو بێباوه‌ڕن به‌ خوای گه‌وره‌.

86

وَإِذَآ أُنزِلَتْ سُورَةٌ أَنْ ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَجَٰهِدُوا۟ مَعَ رَسُولِهِ ٱسْتَـْٔذَنَكَ أُو۟لُوا۟ ٱلطَّوْلِ مِنْهُمْ وَقَالُوا۟ ذَرْنَا نَكُن مَّعَ ٱلْقَٰعِدِينَ

کاتێکیش سووره‌تێک له قورئان دابه‌زێنرێت و (داوایان لێ بکات) که باوه‌ڕ به‌خوا بهێنن و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا جیهاد بکه‌ن و تێ بکۆشن و بچن بۆ غه‌زا، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داره‌کانیان (دووڕووه‌کان) مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن و ده‌ڵێن: وازمان لێ بێنه تا له‌گه‌ڵ په‌ککه‌وته و دانیشتووه‌کاندا بین.

[ وَإِذَا أُنْزِلَتْ سُورَةٌ أَنْ آمِنُوا بِاللَّهِ وَجَاهِدُوا مَعَ رَسُولِهِ ] وه‌ كاتێك كه‌ سووره‌تێك دابه‌زێ، كه‌ مه‌به‌ست پێى ئه‌م سووره‌ته‌یه‌ سووره‌تی ته‌وبه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌ ئیمان به‌ خوای گه‌وره‌ بێنن و جیهاد بكه‌ن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلى الله عليه وسلم - [ اسْتَأْذَنَكَ أُولُو الطَّوْلِ مِنْهُمْ ] مونافیقان ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن یان سه‌ركرده‌و گه‌وره‌كانیان داوای ئیزنت لێ ئه‌كه‌ن و ده‌ڵێن با ئێمه‌ له‌گه‌ڵتدا ده‌رنه‌چین بۆ جیهاد كردن [ وَقَالُوا ذَرْنَا نَكُنْ مَعَ الْقَاعِدِينَ (٨٦) ] وه‌ ڕێگه‌مان بده‌ با ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بین كه‌ دانیشتوون و دواكه‌وتوون له‌ غه‌زاكه‌و عوزریان هه‌یه‌ وه‌كو نه‌خۆش و پیرو په‌ككه‌وته‌كان.

87

رَضُوا۟ بِأَن يَكُونُوا۟ مَعَ ٱلْخَوَالِفِ وَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ

(سه‌یره‌) ئه‌و ـ به‌ناو پیاوانه ـ ڕازی بوون که له‌گه‌ڵ پیره ژناندا بن و بمێننه‌وه‌و دڵیان مۆری به‌سه‌ردا نرابوو، ئه‌وانه (له حه‌قیقه‌تی ئاین و پاداشتی جیهاد) حاڵی نین و تێناگه‌ن.

[ رَضُوا بِأَنْ يَكُونُوا مَعَ الْخَوَالِفِ ] له‌به‌ر نیفاقه‌كه‌یان خۆیان ڕازی بوون كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بن كه‌ دواكه‌وتوونه‌ له‌ جیهاد كردن له‌ ئافره‌ت و مناڵ و نه‌خۆش و په‌ككه‌وته‌ [ وَطُبِعَ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ (٨٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ مۆری له‌سه‌ر دڵیان داوه‌ بۆیه‌ ئه‌وان تێناگه‌ن چ شتێك سودى بۆیان هه‌یه‌ تا ئه‌نجامى بده‌ن و چ شتێك زیانى بۆیان هه‌یه‌ تا لێى دور بكه‌ونه‌وه‌.

88

لَٰكِنِ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ جَٰهَدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلْخَيْرَٰتُ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ

به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا باوه‌ڕیان هێناوه‌، جیهادو تێکۆشانیان کردووه (بۆ چه‌سپاندنی ئاینی خوا) به ماڵ و سامان و گیانیانه‌وه‌، ئا ئه‌وانه هه‌رچی خێرو خۆشی هه‌یه به‌شیانه و ئه‌وانه سه‌رفرازو سه‌ربه‌رز و ڕزگارن.

[ لَكِنِ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ جَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ ] به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون ئه‌وان جیهادیان كرد به‌ ماڵ و نه‌فسیان [ وَأُولَئِكَ لَهُمُ الْخَيْرَاتُ ] وه‌ ئه‌مانه‌ هه‌موو خێری دونیاو قیامه‌ت ده‌ستگیریان ئه‌بێت، وه‌ (الْخَيْرَاتُ) به‌و ئافره‌ته‌ حۆریانه‌ش ئه‌وترێ كه‌ له‌ به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره‌ بۆی ئاماده‌ كردوون [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٨٨) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون له‌ دونیاو قیامه‌تدا.

89

أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ

(ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌) خوا چه‌نده‌ها باخی به‌هه‌شتی بۆ ئاماده کردوون که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر (دره‌خته‌کانی و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا) ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، ئه‌و سه‌رئه‌نجامه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه‌.

[ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] خوای گه‌وره‌ به‌هه‌شتى ئاماده‌ كردووه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ كه‌ جۆگه‌له‌ ئاو له‌ ژێر داره‌كان و ماڵه‌كانیاندا ئه‌ڕوات (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا به‌هه‌شت دروستكراوه‌و ئاماده‌ كراوه‌) [ ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (٨٩) ] كه‌ ئه‌مه‌ به‌ڕاستی بردنه‌وه‌ی یه‌كجار گه‌وره‌یه‌.

90

وَجَآءَ ٱلْمُعَذِّرُونَ مِنَ ٱلْأَعْرَابِ لِيُؤْذَنَ لَهُمْ وَقَعَدَ ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۚ سَيُصِيبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ

(له‌کاتی غه‌زای ته‌بووکدا) پاکانه‌که‌ران له بیابان نشینانی عه‌ره‌ب هاتنه (خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان بدرێت که نه‌چن بۆ جیهاد، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش که درۆیان له‌گه‌ڵ خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ده‌کرد دانیشتن و به‌شداری غه‌زاکه‌یان نه‌کرد، ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له‌ناو ئه‌وانه‌دا له‌ئاینده‌دا سزایه‌کی پڕ ئێش و ئازاریان تووش ده‌بێت.

[ وَجَاءَ الْمُعَذِّرُونَ مِنَ الْأَعْرَابِ لِيُؤْذَنَ لَهُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ عوزریان نه‌بوو عوزری درۆیینه‌یان هێنابۆوه‌ له‌ ئه‌عراب و ده‌شتنشینه‌كان هاتن بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - تا ئیزنیان بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش دوا بكه‌ون و نه‌یه‌ن بۆ غه‌زاو جیهاد، یاخود (ئیبنو عه‌بباس) به‌ سكون [ الْمُعْذِرُونَ ] خوێندویه‌تیه‌وه‌ واته‌: ئه‌وانه‌ى عوزریان هه‌بوو هاتن داواى ئیزنیان كرد [ وَقَعَدَ الَّذِينَ كَذَبُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه‌ كه‌سانێكی تر كه‌ باوه‌ڕیان به‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بوو - صلى الله عليه وسلم - ئه‌وانیش دانیشتن و نه‌هاتن بۆ جیهاد، یان نه‌هاتن داواى ئیزن بكه‌ن [ سَيُصِيبُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٩٠) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافرن خوای گه‌وره‌ تووشی سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان ئه‌كات له‌وانه‌ی كه‌ عوزری درۆیینه‌یان هێناوه‌ته‌وه‌و باوه‌ڕیان به‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - نه‌بووه‌.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.